په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٣\٢٠١٤

تەواوکارییەکان لەسەر شتینەر.*

 

دانییل گیرین

و. لە عەرەبییەوە: سەلام عارف

- بەشی یەکەم -


پێشنیارم وابوو، کە ئازادیخوازی بە دوایین شۆڕشی ( ڕیشەیی **Viscéral) پێناسە بکرێت، ‌بۆ پاڵپشتی ئەو بیرۆکەیەم پەڕتووکی (سیکولوجیا التحرریە الاشتراکیە)ی (ئوگست ھامونAugustin Hamon – پاریس١٨٩٦)م وەبیرھێنایەوە، بەتێڕوانینی ئەو مرۆڤی ئازادیخواز بەر لە ھەموو شتێک شۆڕشگێڕێکە سەرتاپای کۆمەڵگە بە پاسەوانە دڕندەکاننیشەوە، ڕیتدەکاتەوە، سەرەتا (ماکس شتینەر) کەسێکی گۆشەگیر بووە، بە واتا مەجازییەکە ‌métaphoriquementی بەندکراو بووە ‌(جۆن ھێنری ماکایJohn Henry Makay ) لە پەڕتووکەکەیاندا (ماکس شتینر، حیاتە وڕپرە، برلین، ١٨٩٨) دەربارەی ژیانی ئەو دەڵێن (شتینەر) لەتەک ئەوەشدا، کە کەسێکی چوەوە ‌ناخۆ بووە، بەڵام تەواو ھەستیار بووە (الین سرجان) و (کلود ھرمل) لە پەڕتووکەکەیاندا (تڕریخ التحرریە -پاریس١٩٤٩- ێ١٥٤) نووسیویانە " پەرتووکەی (شتینەر) ھەڵھێنجانێکی داماڵراوی ئەقڵیەتێکی فەلسەفی نەبووە"، بەڵکو بڕیار و ئەرکێک بووە، لە ناخییەوە ھەڵقوڵاوە، ئەو بەو ئومێدە کاریکردووە، کە نھێنییەکانی ھەڵڕێژێت بۆ ئەوانی دی، بەڵام ئەوان بەھەمان "زمان نادوێن" لە ھەمان "دونیادا ناژین" جا لە نەبوونی پەیوەندییەکی قوڵ و پێکەوەگونجانێکی گەرموگوڕدا، بە واتایەکی دیکە لەبەر بزری توانای لەیەکترگەیشتن، ئەو پاشەکشەی کردووە و چۆتەوە نێوخۆی و خۆی بەندکردووە لە تەنھا باڵی خۆیدا، (شتینەر) لە پەرتووکە بەناوبانگەکەیدا***، واتە تاک و داراییەکەی (الواحدی و ملکیتەL’unique et sa propriété ) وا دەردەکەوێت، کە زیاتر تێکدەرە لەوەی دروستکار بێت، زیاتر نێگەتیڤە لەوەی پۆزەتیڤ بێت، ئەو ڕەخنەگرێکی توندڕەوی بەزەبرە ‌و ڕەخنە لە ھەموو ئەو بنەمایانە دەگرێت، کە مامەڵەیان پێدەکرێت ھیچکام لەو بنەمایانەی نەھێڵاوەتەوە ڕەخنەی لێنەگرتبێت، ڕەخنەکانی ئەو بێسەروەرن.

''کام ڕەخنە''.


ئەو دەمە وەک زۆرێک لە گەنجانی ئەڵمانیا، ڕۆشنبیریی (شتینەر)ش لە نێو گەنجە ھیگلیەکاندا گەڵاڵە بووبوو، ڕۆشنبیرییەکەی ملکەچی بارقورسی فەلسەفەی باو و باڵادەست بوو، بەڵام بە ڕاچڵەکین و جوڵەیەکی توندوتیژ دژی ئەو فەلسەفەیە، خۆی لەو کۆڵە قورسە قوتارکرد، ئەو ھەر کاتێک باسی فەلسفەی بکردایە،‌ توڕە دەبوو، زیاتر پێنووسەکەی ماخۆلانی تێدەکەوت و دەلەرزێت و دەھروژا، بە تێڕوانینی ئەو"سیستمی (ھیگل) تەنھا داپڵۆسینێکی پلەبەرزی ھزر و توانا ڕەھاکەیەتی، لەتەکیشدا، سەرکەوتنی ھەژمونی ھزرە** ، لە واقعدا فەلسەفە ناتوانێت لەوە زیاتر بدات بەدەستەوە، کەواتە خاڵە کۆتاییەکەی بریتییە لە سەروەرھزر و ھەژموونە تەواوەکەی*** ئەو خاوەندارییە، کە ‌لە تاک داماڵراوە لای (شتینەر) تاک تۆڵەی خۆیکردۆتەوە، بەڵام بە شێوەیەکی پەرشوبڵاو(بڕوانە -ھنری افرون- " فی مێادر الوجودیە" ماکس شتینر-پاریس-١٩٥٤).

خۆپەرستییەکەی ئێمە ‌(شتینەر) ھەر ئەوەندەی ھێرشە مرۆڤخوازییەکەی (لودوینغ فورباخ)ە، کە کردووییەتە سەر مرۆڤایەتی، خاوەنی پەرتووکی(Uber das Wesen Cristums) ساڵی١٨٤٥"فورباخ بە" نائومێدییەکی زۆرەوە دەستدەخاتە ‌سەر سەرتاپای نێوەڕۆکی کریستیانیزم، نەک بە مەبەستی ڕەتکردنەوەی، بەڵکو بەو مەبەستە، دەریبھێنێ لە ئاسمانییەکەی و بیکاتە دارایی [موڵکی] خۆی، ئەو کریستیانیزمە بۆ ماوەیەکی زۆر نەخوازراوبوو، کەچی دەستخستنی، ھەروا ئاسان نەبوو، ئەو ویستی ھەتا ھەتایە دارایی خۆی بێت (...) پاڵەوان نایەوێت بچێتە دونیایەکی دییەوە، دەیەوێت ئەو دونیایەی دی ڕابکێشێت بۆلای خۆی، دەیەوێت ئەو دونیایەی دی ببێتە دونیای خوارەوە! خوداشی کردۆتە مرۆڤ "بەڵام لە ھەموو بارەکاندا" ئەو مرۆڤە بوونەوەرێکی بەرزترە، دەبێت لە سەرەوەی مرۆڤایەتییەوە بێت، یان تەنھا لە ‌سەرەوەی مرۆڤ بێت، ئەوە لای من گرنگ نییە، لای من ئەوە گرنگە، ئەو کەوتۆتە سەرەوەی من (بەرزترە لە من sur moi)
لە کۆتایدا ڕەفتاری داماڵیین بەرامبەر بوونەوەری مرۆیی، یان بەرامبەر"مرۆ" وەک ئەوە وایە پێستی مارێک "ئاینی کۆن"داماڵیت و پێستی مارێکی نوێی لەبەربکەی "ئاینی نوێ" (...) دەرکردنی خودا لە ئاسمان و داماڵینی لە بەرزییەکەی (تعالیە trantendance) **** ئارامپێکردنی لە ‌دڵی مرۆدا، تا لەزەت لە نمونەیی خۆی ببینێت، ئەوەش دەستخستنی سەرکەوتنی تەواو نییە، چونکە تەنھا گۆڕینی سەروەرە" (شتینەر) پرسیاردەکات (فورباخ) خەڵکی لەتەک (خودایی)دا بەجێدەھێڵێت، ئەی بەچ ‌ھیوایەک دەیەوێت خەڵکی لە خودا دووربخاتەوە ؟

لەلایەکی دیکەوە (فورباخ) ویستی لە خۆشەویستی نزیکدا (خۆشەویستی مرۆڤ بۆ برا مرۆڤەکەی)دا "ھەژموونی خودایی" ببینێت "سەودایی و سۆز سەپاند‌ن بەسەرمدا بە ئەرکە ئاینی و ڕەوشتییەکان خۆم بڕازێنمەوە" (شتینەر) ئەو جۆرە خۆشەویستییە داماو و ڕتدەکاتەوە، بە بانگەوازێکی خۆیی دەزانێت بۆ "خۆشەویستی پلەبەرز" ( شتینەر) لەو"کۆمیدیا ترسناکە سڵدەکاتەوە، لە خۆنەویستی و خۆشەویستیدا، سروشتە بۆگەنەکەی بە بەردەوامی قێزھاتنەوەمان زیاتردەکات" لە دونیای بە شارستانیکراودا، کاڵایەکی باوە، بەڵام کاتێک کاڵا نرخی بەرز دەبێت، دەبێتە کاڵایەکی ساختەی ھەرزان. (ھنری ڕفرون) نوسیوییەتی، ڕەخنەو خوێندنەوەکەی (شتینەر) (فورباخ)ی خستەناو"شڵەژانێکی قوڵەوە". بڕوانە (لودفیغ فورباخ ڕو تحویل المقدس-(Lundwig Feurbach ou transformation du sacré) پاریس١٩٥٧،ێ١٤٢.

ھاوکات نووسەری (تاک و داراییەکەی) واتە (شتینەر)ھێرشدەکاتە سەر ڕەوشتە ئەلتەرنەتیڤیەکەی سێکیولاریزم (علمانیە)، کە ‌لە دووڕوویدا ھیچی لە ڕەوشتبازییەکەی سەر سەکۆی ئایین کەمتر نییە، ھەموو سێکیولاریستەکان بوونەتە پیاوانی ئاینی (شتینەر) بەھەمان ڕستەکانی (میشیلە)، (شتینەر) دەڵێت "ڕۆپسپیر-سان جوست و یاوەرەکانیان، لە قولەپێیانەوە تا تەوقی سەریان فاڵگرەوەن، ئاینیین، ئای ئەو تێبینییە چەندە بەجێیە، ئێمە ئازادیخوازان لە فەرەنسا ئەو ڕەوشتبازییە، کە ‌لە سەردەمی (جویل فێریJule Ferry) یەوە دەگوترێتەوە، ھەر بە کۆپی ڕەوشتبازییە ئاینییەکە دەزانیین، کە ڕەوشتبازییەکی پیسە ‌و ھێشتا بەرگە فاڵگرەوییەکەی دانەکەنراوە (شتینەر) چۆن بەرامبەر ئاینی (کاتۆلیک) ڕقئەستوور بووە، ھەر ئاواش بەرامبەر (پرۆتستانیزم): ھیچ نەرمییەکی نەنواندوە بەرامبەری. " کاتێک کاسۆلیکێک ئەرکەکانی جێبەجێدەکات، خۆی بە بەختیار دەزانێت، بەڵام پرۆتستانێ‌ک بەو چەشنە نییە، بە زانیاری و ھۆشمەندییەکی " تەواوەوە ھەڵسوکەوت دەکات، تاوانی پرۆتستانەکە ئەوەیە، کە ھەموو بنەما سەپێنراوەکان**** وەلاوەدەنێت، لەبەرئەوە مەترسی ئەو دە ‌جار لەو مەترسییە زیاترە، کە کاتۆلیکییەک لەژێر باریدا دەناڵێنێت، چونکە پرۆتستانەکە، ئاوای دادەنێت کە پرۆتستانیزم، لە ڕێگەی ھۆشەوە، ئەو دەردەبڕێت، ھەرھیچ نەبێت لە ‌سایەی ھەڵوێستی - کریستییەکان- الیسوعیین-ەوە دەربارەی پرسە ویژدانییەکان " چێژە سێکسییەکان، دەتوانن بە ئازادی ڕێچکەی خۆیان وەرگرن" (شتینەر) بەوە سەرسام بوو، بەڵام لەتەک ئەوەشدا پرۆتستانییە توندڕەوەکان، پەیڕەوانی بە کافرکردنی خەتاکان، ھەندێک "دابوونەریتی قورس و تاریکیان" کرد بە ژووردا و تێکەڵیانکرد.

(شتینەر) ھاوارێکی شۆڕشگێڕخوازانە دژی"ڕەوشتبازی بۆرجوازی" داپلۆسێنەری ئازادی سێکسی دەوەستێتەوە ‌و ئەو ڕستانە بەکاردەھێنێت "دەشێت پیاوێکی سەلار و بێوەی کاتی خۆی بە کپکردنی غەریزە سروشتییەکانی خۆیەوە بەسەربەرێت، لەبەر خۆشەویستی بۆ فەزیڵە خۆی بخەسێنێت، وەک چۆن قەشە ‌(ئویجین) کردی لەبەر خۆشەویستی خۆی بۆ ئاسمان" (ئویجین ئاییندارێکی سەدەی سێیەم بووە، لە ھەڵەکان زیاتر، ھیچی دی نەدۆزیوەتەوە بۆ خەفەکردنی وروژانە ھەستییەکانی خۆی) لە دیدی تێنەگەییشتووە تاریکبینەکاندا، خەفەکردنی حەز و ویستە سێکسییەکان واتای "ڕەفتاری بەڕەوشت" دەبەخشێت، بە دیتنی ئەوان، زیادەڕۆیی، لادان، ھەوەسبازی، چاوباشقاڵی، کاری ڕەوشتی نیین، بەڵکو سەرپێچیکردنی فەرمانەکانە و پابەندی پیسییەکن، کە سڕینەوەی ئەستەمە ‌(...) کریستیانێ‌ک لە سروشتە داپڵۆسراوەکەی خۆی گۆێناگرێت، ئەو دەنگی ڕەوشت نابیستێت، کەچی دژی بێڕەوشتی دەجەنگێت.

پاشان (شتینەر) تەنھا ناڕازی نییە ‌و لە باری خۆی سکاڵاناکات، بەڵکو ناڕازییە و لە ئەوانی دیش سکاڵادەکات "ھا ئەوەتا، ئەو گیژە بەرامبەرم دانیشتووە، پێدەچێت دەساڵ بێت بەسەر گیان و لاشە بریقەدارەکەی خۆیدا قوربانییە خوێناوییەکانی سەپاندبێت، مردووئاسایی سەری ھیلاکی ناوەتە باوەشی، کوڵمەکانی ھەڵپڕوسکاون، بوونەتە ئاوێنەی لێچۆڕینی خوێنی لاوێتی، ئای مناڵە ھەژارەکە، ئەو کاتەی سەرت لەسەر سەرینە نەرمەکەت ئەم دیو و ئەو دیوی دەکرد، چەند جار ھەستەکان ھاتن و لە قاپی دڵتیان دا، چەند جار ھێزی لاوێتی ھاتوو داوای مافەکانی خۆی کرد، چەند جار تەزووە بەخەبەرەکانت ھوروژان (...) ئاە ئەی (لاییس Laîs) ئاە ئەی (نینون) ئێوە چەندە ماف بەدەستبوون، کە ‌ئەو فەزیڵە تەڵخانەتان دەستەمۆکردن (لاییس لەشفرۆشێکی یۆنانی کۆن بووە (نینون دو لانکو)یش سەدەی حەڤدە ھاندەری وەڵامدانەوە و دابینکردنی داواکاریی غەریزەکان بووە.


لە ‌ڕێگەی ئەو کیژەوە تێرنەبووەوە، ناڕەزایی خۆی دەربارەی ھەژاری باری سێکسی خۆی دەردەبڕێت، کەواتە ئەو کپکراوە لە ژوورە گچکەکەیدا، خەریکی گەشەپێدانی خەیاڵە لۆتییەکانی خۆیەتی" کاتێک خۆشەویست ببینم ئازار دەچێژێت، ئازار دەچێژم، پەنا دەبەمەبەر ھەموو ئامرازەکان بۆ دڵدانەوە ‌و ھێوەرکردنەوەی، گەر بینیم دڵخۆشە، بە دڵخۆشییەکەی دڵخۆشدەبم، کەواتە بەرگەی باری ناخۆشی نێوچاوانی ناگرم، ھەوڵدەدم بە ماچەکانم لایبەرم"

کەواتە دەردەکەوێت*****، کە تاقیکردنەوەی خۆیی، بۆتە خۆراکبەخشی ویست ڕزگارکردنی مرۆڤ لەو داماڵینە تۆقێنەرە، کە ڕەوشتبازی دژە سێکس ئافراندوییەتی، (شتینەر) بە توڕەبوونەوە ئەو " بنەمایە ڕەتدەکاتەوە، کە کریستیانیزم دژی حەز و ئارەزووەکان ھەڵیبەستووە".

ئەو ئاوڕدانەوەیە لە (لاییس) و (نینون) دەمخاتە ئەو بڕوایەوە، کە (شتینەر) (شارل فورییە******)ی خوێندووەتەوە، ئەو فەیلەسوفە یۆتۆپیە فەرەنسییە دانا و زانایە، سەرەتای سەدەی نۆدە بەو جۆرە ڕستانە لەشفرۆشە دێرینەکان دەھێنێتەوە یاد، بۆ نیشاندانی "سەروەری ئازادی خۆشەویستی لە داھاتوودا" *******

ئەو ڕەخنە بنەڕەتییە پڕواتایە دژی ڕەوشتبازیی بۆرجوازی پاڵیپێوەدەنێت، کە ئەو ڕەوشتە نەفرەتییە بۆ نێو مناڵان دەگوێزێتەوە، ھەر لە ‌١٨٤٢***** لە گەڕانێکدا بەناوی سەرەتای نادروستی پەروەردەمان "المبدڕ الخاگیء لتربیتنا" کە ‌لە گۆڤاری (راینش تسایتونگ)دا بڵاویکردەوە، بە ڕەخنەیەکی توندوتیژ ھێرشدەکاتە سەر ئەوانە: ئەمانەوە چەند بەشێکی ئەو ڕەخنەیەن:


" کار لە ‌کار ترازاوە، واتە کار لەوە دەرچووە، کە زانیاری ئامانجی کۆتایی پەروەردە بێت (...) بەکورتی پەروەردە سروشتی کەسیی مرۆڤی ئازاد دادەماڵێت، ڕاستی چییە لەوە زیاتر، کە ئێمە بەخۆمان خۆمان بدۆزینەوە، ئێمە (شوناسنامە)مان چییە، پرسەکە ئەوەیە، کە ئێمە، خۆمان بدۆزینەوە، ئازاد بیین، لە ھەموو شتە نامۆکان، داماڵرێن و ڕزگارمانببێت، لە ھەموو دەسەڵاتێک (دەسەڵاتگەرایی) بێتاوانی خۆمان بستێنینەوە، خوێندگە بەرھەمھێنەری ئەو پلەیە نییە ‌(...) خوێندگە نامانکاتە سروشتە ئازادەکان- گبائع حرە - (...).


" ھەروەک زۆر بواری دیکە، بواری پەروەردەش، لە ملکەچی زیاتر بواری ھیچی دیکە نادات، واتە تەنھا ھەر ملکەچی بە بەری بەرھەڵستکاریدا دەکات، پەروەردەکردنمان، ڕاھێنانە، ئەو ڕاھێنانە ڕواڵھت‌ییە، مادییە، دڕندە مرۆییەکان زانستزانەکانن، دڕندە بەرھەڵستکارەکانیش "ھاونیشتمانیە بەفەڕەکانن" لە ‌ھەر دوو بارەکەدا، ئافەرێنراوە ملکەچپێکراوەکانن دەبینینەوە. ھێزی خنکێنەرانەی "خودی خراپەکار-النفس الشریرە-"، کە دەمێکە چۆتە ناخمانەوە ‌و پەنگیخواردۆتەوە، ئا بەو جۆرە ژیانی خوێندگەیی نەزانەکان بەرھەمدەھێنێت".


" لە کوێ لە ‌بری پارێزگاریکردنی ملھوڕی، پتەوکردنی ھزر دەبینیین، لە کوێ لەبری مرۆڤێکی ڕۆشنبیر، مرۆڤ دەبێتە مرۆڤێکی داھێنەر (...) بەھەرحاڵ ئەرکمانە، لەوە تێبگەیین، کە ئەرکی باڵای مرۆڤ، ڕۆشنبیری، شارستانی نییە، بەڵکو چالاکی خۆیی".


"ئەو کاتەی لای مرۆڤ بیرۆکەی ئازادی بەئاگادێت، ئازادەکان، لەخۆئازادکردن زیاتر، بیر لە ھیچی دیکە ناکەنەوە، بەڵام لە جیاتی ئەوە، خەڵکانی ڕۆشنبر دروستدەکرێن، لەو جۆرە، کە بە ڕۆشبیری خۆیان لەتەک ھەموو بارێکدا دەگونجێنن و دەکەونە ئاستی خودە گیۆڕایەڵ و ملھوڕەکانەوە، ئەوانە زۆریان ستەملێکراون و ستەمکارن"...


" ئەو ئاوەزەی، کەوا بۆتە بزوێنەری زوربەی زۆری مامۆستایان، سەلماندنێکی زیندووی حەسرەتاوییە، ئەوان مێشکیان شۆردراوەتەوە، لە باشتریین باردا، مێشکی ئەوانی دیکە دەشۆنەوە، خۆیان ڕاھێنراون، ئەوانیش ئەوانی دیکە ڕادەھێنن (...) نەخێر زانیاریدان پێویست نییە، نابێت خاڵی دەستپێکردنی پەروەردە گوتنەوەی وانەی شارستانی بێت، بەڵکو ئەوەی پێویستە بکرێت، پێکھێنانی کەسانی ئازاد"ە.


"سەرسەختی و بەدیی مناڵان، دوو خەسڵەتن ھیچیان کەمتر نییە لە ڕەوایی تینیۆتیان بۆ زانیاری، ئەو حەز خواستەیان لە زانیاری خوێندندا پتەودەبێت، پێویستە ھێزی سروشتی ویستی ڕەتکردنیان بوروژێنرێت، گەر مناڵ فێری ھوشیاری خۆیی نەبێت ، واتە بۆ خۆی ھۆشمەند نەبێت، ناتوانێت فێری شتێکی گرنگتر بێت، پێویستە زۆربڵێی و ڕاستگۆییان دانەپلۆسێنرێت، ھەڵەیە ئەو کەسەی، کە ئا‌وا دەزانێت دەتوانرێت مناڵی لاسار بەترساندن چاکبکرێت، سەپاندنی ترس و ڕێزگریی کاتی بەسەرچوو و سەردەم تێروپڕی لێخوارد و خواردەوە.
___________________________
پەڕاوێز:
* پەرتووکی (التحرریة من العقیدة الی الممارسة - دانییل غیرین) ئەم باتە لە چاپی یەکەمی فەرەنسییەکەدا نییە، لە چاپی دووەمدا ھەیە، ھەروەھا لە چاپی دووەم و وەرگێڕانە عەرەبییەکەی (جورج سعد)دا ‌ بابەتەکە دوو بەش نییە، من بۆ ئاسانکاری بڵاوکردنەوە،‌ کردوومە بە دوو بەش (و. ک.).
** Viscérale بە واتای قوڵایی، ناخ، یان توڕەبوونی ناخ. (و.ع).
*** نوسەر کرداری interioriser بەکارھێناوە، کە مەبەست ئەوە ئەو بنەمایانە چونەتە ھۆشمەندی پرۆتستانییەوە ‌و بۆتە خۆنواندنێکی خۆبەخۆیی و سروشتی، بەڵام کاسۆلیکییەک بە فەرمانەکانی دەزانێت. (و.ع).
**** دانییل غیرین بۆ دەستگرتن بە بابەتییەوە بۆ یەکلاکردنەوەی فەرمانێک، کە یەکلاکردنەوەی زۆر گرانە ،کرداری بڕوام بە کاردەھێنێت،ئەوەش دەمانگەیەنێتە ئەوە، کە نێر لە ئەڵمانیەکەدا دەبێتە بونەوەری خۆشەویست بەبێ دیاریکردنی ڕەگەزەکەی،وەک چۆن لە فەرەنسیدا دەووترێت-l’être aimé. (و.ع).
***** ژمارەی لاپەڕەکان بەبێ ناوبردنی پەرتووکەکان، لە پەرتووکی ( ماکس شتینر - الاعمال الکاملە، الواحدی و ملکیتە و کتابات اخری) وەرگیراون، کە لە (دار لاج دوم L’age d’homme) لۆزان،١٩٧٢، دەرکراوە وەرگێڕانی نوێ، کە (پێر غالیسار) وەریگێڕاوە، ھەروەھا وەرگێڕانی (ڕ .سوج A.sauge) بەڵام بەداخەوە (ڕ. سوج) دەستینەگرتووە بە دەقێکەوە، کە ‌لە چاپە ئاڵمانی و نووسینە کورتەکاندا، کە ‌(Kleinere Schriften) و (جون ھنری ماکای) دەریانکردووە، لەوێدا وەڵامدانەوەیەکی (شتینەر)ی تیادایە، کە وەڵامی (کونو فیشر) دەداتەوە، ئەو ساڵی١٨٤٧ لە بابەتێکدا، کە لە سۆفیستە ھاوچەرخەکان (Modemen Sophisten)دا بڵاویدەکاتەوە و ھێرشدەکاتە سەر (شتینەر) ئەویش بەناوی خوازراوی ‌(چ ئێدوار)ەوە وەڵامیدەداتەوە، (ماکای) ھیچ گومانی لەوە نەبووە، کە نووسینی (شتینەر)ە، وەڵامەکەی (شتینەر) دژی ئەوە بووە، کە تاوانبارکراوە بەوە، کە ‌"بەرژەوەندی کەسی، خۆپەرستی تەسک"ی قەبەکردووە، (شتینەر)جەختدەکاتەوە، کە مەبەستی ئەو تەنھا ئەوە بووە، پەردە لەسە ھەموو ئەو" درۆکردنانە بەناوی قوربانیدان و خۆنەویستی پلەبەرزەوە"ھەڵماڵێت. کۆپلەیەک لەو دەقە لە پەرتووکەکەمدا ئۆنتۆلۆجی ئازادیخوازی نە خوا و نە سەروەر(انگلوجیا التحرریە، لا الە، لا سید)، زنجیرەی (ماسیرو الێغیرە)، بەشی (١) ل٣٤- ٣٥ ھاتووە. د-غیرین-.
****** التعالی، بەرزییەکە لە ‌سەرەوەی ئاستی ئاسایی، (برکلی) دەڵێت خوا خاوەنی چەند جوانییەکی دیارینەکراوە (الاژھان المتناھیە ) ناتوانێت لە سروشتەکەی بگات، دەبێت ئەو وشەیە تێکەڵنەکرێت بە وشەی transcendental کە فەیلەسوف (کانت) بەکاریدەھێنێت پێش مەرجی تاقیکردنەوە. (و.ع).
******* نووسەر کرداری interioriser بە کارھێناوە،‌ مەبەست لەو بنەمایانە، کە چونەتە ھۆشمەندی پرۆتستانییەوە و بۆتە خۆنواندنێکی خۆبەخۆیی و سروشتی، بەڵام کاسۆلیکێ‌ک بە فەرمانەکانی دەزانێت. (و.ع).

 

ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک