تەوەرێك بۆ گفتوگۆ لە بارەی گەنجی كورد...تكایە بەشداری تێدا بكە.
لەپێناو زیاتر كاراكردنی رۆڵی گەنج و بایەخدان بەو توێژە و لێكدانەوەی هۆكار و گەڕان بەدوای دەروازەكانی ژیان و هەڵوەستەكردن لەبەردەم بوونایەتی گەنج و هێنانەوەی رۆڵەكەی وەك كائینە سروشتیەكەی خۆی لە كۆمەڵگاكەیدا و پەیوەستكردنی رایەڵەكانی گەنج بە جەمسەرەكانی دەسەڵات و دانانەوەی ماف لەپێناو جێبەجێكردنی ئەركەكان لەڕووی نیشتمانی و كۆمەڵایەتیەوە، هەوڵدەدەین ئەم تەوەرە بكەینە دەروازییەكی كراوەتر لە دەروازەكانی دیكە و گفتوگۆ كردن بەشێوەیەك تا دەرئەنجامەكانی بتوانێت رێگا چارەیەك بۆ تەواوی دیدگا جیاجیاكان بدۆزێتەوە و دواجاریش ببێتە بەشێك لە هۆكارەكانی دۆزینەوەی ناسنامەی گەنج. بەڕێزتان دەتوانن بە كورتی و بەشێوەیەكی هەمەلایەنە دیدگای خۆت و لێكدانەوەی خۆت هاوتا بكەیت لەگەڵ تەواوی بۆچوونەكانی دیكە و بەشداری بكەیت، لە ئەم تەوەرەدا.
پرسارەكانی تەوەر
- رۆڵی گەنجی كورد لە ئەمڕۆدا چییە بۆ پتەوكردنی بنەما ئەخلاقیەكانی كۆمەڵگاكەی؟ - پەرتەواز بوونی گەنج و بزربوونی ناسنامەكەی وەك گەنج هۆكارەكەی بۆچی دەگەڕێتەوە؟ - ئایا خودی گەنج بەشێكە لەو پەرتەوازییە، كە وەك ئاماژەیەك ئێستا باسی لێوە دەكرێت؟ - چین ئەو پرسیارانەی كە پێویستە گەنج بیكاتە بەرنامە و بەدوای وەڵامەكەیدا بگڕێت؟
هیواداین وەڵامەكانتان پانتایەكی دیكە دروست بكات تا بتوانین بەردەوامی بدەین بە رەوتی گەنج لە باشوری كوردستان و وەڵامەكانتانیش جێگای بایەخە... تێبینی: ------ بەڕێز....
بۆ بەشداریكردنت لەم تەوەرەدا پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بكەیت بۆ زیاتر كارئاسانی ئامادەكاری تەوەر و ئەو رۆژنامەیەی كە تەوەرەكە بڵاو دەكاتەوە:
1- وەڵامەكان بتوانرێت كورت و پڕبن. 2- ماوەی یەك هەفتە دەبێتە مۆڵەت بۆ وەرگرتنی وەڵامەكان. 3- ناردنی وێنەیەكی كەسێتی خۆت بۆ بڵاوكردنەوەی لەگەڵ وەڵامەكەتدا. 4- دوركەوتنەوە لە بەكارهێنانی وشەی ناشیاو(تەشهیر و هێرشكردنە سەر لایەن و كەسایەتیەكان). 5-بەهەمان ئەدرێس بندرێتەوە بۆ ئامادەكاری تەوەر.(aso_ali2003@yahoo.com) 6- ئامادەكار ئازادە لە كام رۆژنامە و گۆڤار بڵاوی دەكاتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئاگادار دەكرێنەوە لە شوێنی بڵاوبوونەوەی دوای تەواوبوونی تەوەرەكە لەرووی ئامادەكارییەكانیەوە. 7- لەگەڵ وەڵامەكاندا(واتا لە پەرەگرافی كۆتایی وەڵامەكەتدا ئەردێسی خۆت بنوسیت بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندیت پێوە بكەین).
ئامادەكاری تەوەر: ئاسۆ عەلی فەرەج باشوری كوردستان- هەولێر ئەدرێس: E: aso_ali2003@yahoo.com T: 0750 475 08 63
|