په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

تەوەرێک بۆ قسە لەسەرکردن.

سەرکەش    

 

لە ماوەی بووری لە لایەن بەرێزێک بە ناوی ئاسۆ عەلی فەرەج لە رۆژنامەی خەبات هەمان ئەو ئێمایل و پرسیارم پێگەیشت کە بۆ زۆرکەسی تر ناردرابوو:
تەوەرێک بۆ قسە لەسەرکردن
پرسیاری تەوەر
بۆ هەڵبژاردنی 2010 کە بڕیارە لە مانگی یەکی ئەو ساڵەدا بکرێت
یەک گوتاریی و یەک هەڵوێستییە پێگەی کورد لە ئێراقدا بەهێز دەکات؟
منیش بەگوێرەی کات و بوار رەخسان ئەم وەلامەی خوارەوەم بە هەمان ئێمایل ناردەوە، هاوکات داوام کرد وەلامم بدەنەوە، دوای چەند رۆژێک بۆ جارێکی تر داوای وەلامم لێکردنەوە، بەداخەوە وەلامم پێنەگەیشت، بۆیە لێرە بلاوی دەکەمەوە .


تەوەرێک بۆ قسە لەسەرکردن.


جارێ بەگرنگی ده‌بینم باس لە ئێراق بکەین کە وەک پرۆژەیەک، چ لە رابردووی سەردەمی درووستکردنی چ دوای داگیرکران و رووخاندنی و دووبارە دامەزراندنەوەی بەپرۆسەیەکی دیموکراسی تێپەر نەکراوە، لە رێفراندۆمێکی ئازادانە راگیری و پرس بە گەلانی ناو پێکهاتەی بە ناو ئێراق بە پشکی بەزۆرلکێنراوی باشووری کوردستانیشەوە نەکراوە، ئەم پرۆژەی ئێراقە لە هەردوو جار و هەردوو بار و هۆردوو بریارکەدا، پرۆژەیەکی لە دەرەوەرا داسەپاوی نا دیموکراتیک بووە، ئەگەر بشگوترێ ئەدی ئەوە نییە لە پرۆسێسی رووخاندن و سەرلەنوێ دامەزراندنەوە سەرانی، کورد بەشدان!


بۆ تاوتوکردنی ئەم بۆچوونەش دەکرێ بگەرێینەوە بۆ سەر و بەندی رۆژگاری شەری دووەمی کەنداو، کە هەینێ هێشتا مالی کورد لەو چەند شار و شارۆچکەیەی باشوور بە ئاگری شەری ناوخۆ وێران دەکرا، ئەمریکا تاکرەوانە بێ وەدەستهێنانی پشتگیری نێودەولەتی بریاری نەتەوە یەکگرتووەکان شەری داگیرکردنی راگەیاندبوو، بۆ بە سەرکەوتوو بوون لە بریاری شەر پێویستی زۆری بە دۆست هەبوو، هەل و مەرجەکە بار و دۆخەکە خوازیاری بەشداری پێکردنی کورد بوو وەک هێزی چەکداری، سیاسی، کۆمەلایەتی، هەر بۆیە پێگری و موکری ئەمریکا نەبوایە هەردوو هێزی مژول و ماندووی شەری ناوخۆ ئاشت نەدەبوونەوە، لەم جوگرافیا ئالۆزکاوەدا ناکرێ براوا بکەین کە کورد پرسی پێکراوە، خۆ ئەگەر بە زۆری و زۆردارەکیش بمانەوێ بروا بەخۆمان بێنین، کە نا ئەمجارەیان کورد وەک سەرکردایەتی پارتە دەسەلاتدارەکانی هەردوو حکومەتەکەی ئەوێ رۆژێ بەشداری هەردوو پرۆسەی رووخاندن و سەرلە نوێ بونیادنانەوە کران، ئەوا هیچ گومانی تیا نیە کە پارتەکان و سەرکردایەتیەکانیان خودانی هیچ هەلبژاردنێک نەبوون، بریار بە دەست ئەمریکا و جۆرج بۆش بوو، ئەوان چووبوونە ناو پرۆسەیەک کە تاقە هەلبژاردن تەنیا رێگا، جێ بە جێ کردنی فرمانەکان بوو لە ئەلفەوە تاکو بێ، کە تا ئەمرۆ و ئەم چرکەیەش ئەو پلانە لەپێشدارێژراوە موو بە موو پراکتیزە دەکەن.


وەلام بە بەشی دووەمی پرسیارەکەتان بە بەلێ! یان نا نادەمەوە، چونکە گومانی تیا نابینم نەک هەر بۆ ئەم پرسە بۆ گەلێ پرسی تری چارەنووس سازی تریش (یەک گوتاری و یەک هەلوێستی پێگەی کورد بە هێز دەکا) بەلام لێرە دەبێ قسە لە سەر ئەوە بکرێ، ئەم گەمە سیاسییە ترسناکە تا کوێ بوار بە گوتار و هەلوێستی یەکگرتووی کورد دەدا؟ تا کوێ کورد بەم رێژە سەدییەی لە پێکهاتەی ئێراق و لە پەرلەمان و حکومەتەکەیدا دەخوێندرێتەوە، تا کوێ ئەو هاوکێشە ناجێگیرە ناهاوسەنگە داسەپاوەی تەوافق بر دەکا، چ گرەنتیەک لە هەلنەوەشانەوە و هەلگەرانەوەی لە میتۆدی تەوافق هەیە؟ بە تایبەتیش کە حکومەتی ناوەندی ئێراق ترس و سیبەری ئەمریکای بەسەرەوە نامێنێ، هەل و مەرجە ناوچەیی و نێو دەولەتییەکان بەقازانجی دەشکێنەوە شوێن و پێگەی ئابووری سیاسی جارانی و ناسنامەی عەرەبی ئیسلامی خۆی دەست دەکەوێتەوە.


پێم وایە (یەک گوتاری و یەک هەلوێستی پێگەی کورد) لەمرۆ، تەنیا شورای ئەو گرتووخانەیەی ئێراقی پێدەگوترێ لە ئایندە سەخت و دژوار و پۆلاین تر دەکا بۆ پرسی کورد! کە ئەوساش کار لەکارترازاوە و قورەکە بەدەستی کورد خۆی خەست ترگیراوەتەوە.


____________________________________________
جاری یەکەم ئێراق لە لایەن ئیمپریالیزمی بەریتانی و هێزە هاوپەیمانە ئیمپریالیستیە براوەکانی ئەوێ رۆژێی جەنگی جیهانی یەکەم دروست کرا، دواجار لە لایەن ئەمریکا و هێزە هاوپەیمانەکانی داگیر و کاولکرا و سەرلەنوێ دامه‌زرایەوە.

 


 ئوپسالای سوید

 sarkash@hotmail.com