ته‌وه‌رێک له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌کانی گوورچیله - Nephrotic disease
گوڵاڵه پشده‌ری Qualified Nurse پێرست 1- گوورچیله‌کانت زۆر گرنگن بۆ ژیان 2- گوورچیله‌کانت چۆن کار ئه که‌ن؟ 3- توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه له باره‌ی گوورچیله‌کان 4- گوورچیله‌کان و به‌رز بوونی په‌ستانی خوێن- Hypertension 5- گوورچیله‌کان و نه‌خۆشی شه‌کره‌ی خوێن- Diabetes 6- گوورچیله‌کان، نه‌خۆشی گوورچیله‌کان و تووانای زاوزێ-Fertility 7- كێشه‌ی ویراسی بلۆقه کان-کیسه‌کانی گوورچیله - Kidney Cysts Genetic 8- به‌ردی گوورچیله- Kidney Stone 9- التهابی ڕێگای میز-Cystitis Inflammation&Urethritis Inflammation 10- التهابی به‌شی پاڵاوگه‌ی(فیلته‌ری) گوورچیله- Glomerulonephritis 11- غوده‌ی گوورچیله-Kidney tumor 12- که‌متر کارکردنی درێژخایه‌نی گوورچیله- Chronic Renal failure / kidney failure 13- پاڵاوتنی خوێن-Dyalese 14- گۆڕینی گوورچیله- Kidney Transplantation 15- سه‌رچاوه‌کان به‌شی ده‌یه‌م التهابی به‌شی پاڵاوگه(فیلته‌ری) گوورچیله- Glomerulonephritis له ئه‌م نه‌خۆشیه‌دا پاڵاوگه ی(فیلته‌ری) گوورچیله تووشی زیان ده‌بێت. التهابی فیلته‌ری گوورچیله به هۆی نه‌خۆشییه‌ک له شوێنێکی له‌شدا و یان به هۆی نه‌خۆشییه‌کانی گوورچیله خۆی په‌یدا ده‌بێت. لێره‌دا باس له چۆنیه‌تی التهابی فیلته‌ری گوورچیله ده‌کرێت، و چ دوواکێشه‌یه‌کی هه‌یه و چ ڕێگاچاره‌سه‌ریه‌ک هه‌یه‌ن بۆ ئه‌م کێشه‌یه. التهابی فیلته‌ری گوورچیله(Glomerulonephritis ) که ناوێکی گشتییه بۆ نه‌خۆشییه‌کانی فیلته‌ره‌کانی گوورچیله –kidneyfilters و هه‌روه‌ها glumeroli واتا بۆڕییه‌کانی زۆر باریکی خوێن که به ده‌وری Bowman’s capsule له ناو Nephron دایه. وشه‌ی glomerulnephritis التهابی فیلته‌ره‌کانی گوورچیله‌مان پێ ده‌ڵێت Glumerulus) واتا کۆمه‌ڵێک فییلته‌ر و Nephron واتا گوورچیله و Itis واتا التهاب). ئه‌م وشه‌یه به ته‌واوی ڕاست نیه چۆنکه جاری وایه کێشه‌که التهاب نیه. به‌ڵام ئه‌م وشه‌یه وه‌ک ڕاهاتنێک به‌م ناوه‌یه که لێره‌شدا به کار ده ه‌ێندرێت. ناوه‌ڕۆکی بابه‌ت ئه‌وه‌یه که فیلته‌ره‌کانی گوورچیله زیانمه‌ند ده‌بن و جاری وایه کاره‌که‌یان که‌متر ده‌بێته‌وه و یان به ته‌واوی له کارکرد‌ن ئه‌وه‌ستن.
Nephron
Glomerulus پڕۆسه‌ی پاڵاوتن له گوورچیله‌کاندا هه‌ر گوورچیله‌یه‌ک پێکهاتووه له یه‌ک ملیۆن بناغه‌ی بنه‌ڕه‌تی چالاک ،که پێیان ده‌وترێت Nephron هه‌ر یه‌ک nephron پێکهاتووه له یه‌ک فیلته‌ری گوورچیله(3) و یه‌ک بۆڕی گوورچیله(4). یه‌ک بۆڕی خوێنهێنه‌ر (1 ) که ئه‌ویش خۆی دابه‌ش ده‌کات به چه‌ند بۆڕی خوێنی زۆر باریک و ناسک که ئه‌رکی گواستنه‌وه‌ی خوێنیان هه‌یه که وه‌ک گڵۆڵه‌یه‌ک (گڵۆڵه دا‌و) له ناو فیلته‌ری گوورچیله‌دایه(2 ). فیلته‌ری گوورچیله پێکهاتووه له هه‌ندێک کوونی بچووک که ئاو ،خوێ، ترشی و پاشماوه‌کانی خوێن له ڕێگای بۆڕییه بچووک و باریکه‌کانه‌وه ڕێگا ده‌دات به‌ڵام پڕۆتیین protein و خانه‌کانی خوێن bloodcell ده‌هێڵێته‌وه. ماده پاڵاوراوه‌کان واتاBloodplasma یان پێشمیزی پێ ئه‌ڵێن که دێته ناو بۆڕییه‌کانی گوورچیله، له‌وێشدا هه‌ندێک له ماده‌کان ده‌درێنه ناو خوێن. ئه‌رکی سه‌ره‌کی بۆڕیه‌کانی گوورچیله ئه‌وه‌یه که له'' پێشمیزه‌وه'' میز درووست بکات. لێره مه‌به‌سته که بۆڕی گوورچیله به‌شێکی گه‌وره له ئاو، خوێکانی گرنگ و ترشییه‌کان ڕابکێشێته‌وه ناو خوێن. ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه به ڕێگای بۆڕییه زۆر بچووک و باریکه‌کانی خوێنبه‌ر (5 ) وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو سووڕی خوێن. زیاده‌ی ته‌ڕایی، خوێکان،و پاشماوه‌کان که له ناو بۆڕییه‌کانی گوورچیله‌دا هه‌ن به یه‌که‌وه ده‌مێننه‌وه وله کۆتاێیدا میز پێکدێنن. فیلته‌ری تێکچووی گوورچیله فیلته‌ری ساغی گوورچیله
1-بۆڕی باریک و بچووکی خوێنهێنه‌ر 9-ترشییه‌کان 2-گڵۆڵه بۆڕی خوێنهێنه‌ر وه‌ک ته‌ڵه‌قژ 10-پاشماوه‌کان 3-فیلته‌ری گوورچیله 11-پێشمیز(Bloodplasma ) 4-بۆڕی گوورچیله 5-بۆڕی باریک و بچووکی خوێنبه‌ر 6-خڕۆڵکه‌ی سووری خوێن 7-پڕۆتین 8-خوێکان التهابی فیلته‌ری گوورچیله چۆنه- Glomerulonephritis له ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا فیلته‌ره‌کانی گوورچیله واها زیانمه‌ند ده‌بن که کوونه بچووکه‌کانی فیلته‌ر ده‌بن به کوونی گه‌وره(فراوان ده‌بن). به ڕێگای ئه‌م کوونه گه‌ورانه‌دا هه‌ندێک له ماده‌کانی به سوود وه‌ک پڕۆتیین و خانه‌کانی خوێن پیی دا ڕه‌د ده‌بن و له ده‌ست ده‌چن له کاتی ئاسایی‌دا ئه‌وانه ڕاده‌گیرد‌رێن. به‌م شێوه‌یه له ده‌ست دانی پڕۆتیین و خانه‌کانی خوێن نیشانه‌ی التهابی فیلته‌ری گوورچیله یه. هه‌ندێک جار تێکچوون و زیانمه‌ندی کێشه‌ی پووچ و سیس بوونه‌وه و یان هه‌ر له به‌ینچوونی فیلته‌ره‌کانی گوورچیله‌ی پێوه‌یه. هه‌روه‌ها بۆڕیه‌کانی باریکی خوێن تێدا ده‌چن و له کار ده‌که‌ون، ئینجا زۆر به دژوارتر ده‌تواندرێت خوێن بپاڵێورێت. نیشانه‌کانی کامه‌ن؟ نیشانه‌کانی التهابی فیلته‌ری گوورچیله زۆر جیاوازن و هه‌روه‌ها به گوێره‌ی هۆکاره‌کانه. نه‌خۆشییه‌که ده‌کرێت له کت و پڕAcut و یان به شێوه‌ی به‌ره‌به‌ره په‌یدا بووبێت ( درێژخایه‌ن chronic بێت). ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی کت و پر بێت ئه‌وه یه‌کسه‌ر له‌ش ئاو یان ته‌ڕایی به خۆیه‌وه ڕاده‌گرێت((Edema، به‌رزی په‌ستانی خوێن Hyprtension و هه‌ستی ماندووایه‌تی و بێ هێزی پێوه‌یه. له ناو میزدا پڕۆتیین و خانه‌کانی خوێن ده‌بیندرێن. هه‌ندێک جار فیلته‌ره‌کان چاک ده‌بنه‌وه به‌ڵام هه‌ندێک جار له ماوه‌یه‌کی که‌م دا له به‌ین ده‌چن و ده‌بن به مایه‌ی سستکاری و لاوازی کاری گوورچیله. ئه‌گه‌ر کێشه‌که درێژخایه‌ن بێت ئه‌وه ئه‌م نیشانانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسمان لییان کردن زۆر زه‌ق و به‌رچاو نین و نه‌خۆشه‌که له سه‌ره‌تادا که‌متر هه‌ست به گۆڕانکاری تایبه‌ت ده‌کات. به‌ره‌به‌ره کاری گوورچیله که‌متر ده‌بێته‌وه و هه‌ر کاتێک که گوورچیله به‌ره‌و قۆناغی خراپتر ڕۆیشت ئه‌وه کێشه‌کان ده‌ست پێده‌که‌ن. هه‌ندێک جار التهابی فیلته‌ری گوورچیله‌کان واتا نیشانه‌ی Nephrotic Syndrome دیار ده‌که‌وێت. Nephrotic Syndrome له گه‌ڵ له ده‌ستدانی ڕێژه‌یه‌کی زۆر له پڕۆتیین ئه‌گه‌ری په‌یدابوونی NephroticSyndrome هه‌یه. به هۆی له ده‌ستدانی ڕێژه‌یه‌کی زۆر له پڕۆتیین، که واتا ڕێژه‌که‌ی له ناو خوێندا داده‌به‌زێت.ئه‌مه هۆکارێکه بۆ ئه‌وه‌ی که ته‌ڕایی/ئاوی شانه‌کانی جه‌سته Tissue نه‌توانێت بگه‌ڕیته‌وه بۆ ناو بۆڕیه‌کانی خوێن.ده‌ره‌نجام ته‌ڕایی/ئاو پاشه‌که‌وت ده‌کرێت و(ئه‌ستوور بوون/هه‌ڵمسانی) له جه‌سته دا دبیندرێت.ته‌ڕاییه‌که/ئاوه‌که له ناو ڕێگاکانی/بۆڕیه‌کانی خوێندا نامێنێته‌وه به‌ڵکو له ناو شانه‌کانی جه‌سته‌دا ده‌مێنێته‌وه. ئینجا ئاوه‌که له هه‌ندێک ئه‌ندامی له‌شدا کۆ ده‌بێته‌وه وه‌کو نێوان بازنه‌ی پێیه‌کان و سه‌ره‌وه‌ی چاوه‌کان(ژێر برۆکان).ئه‌گه‌ر پاشکه‌وتی ته‌ڕایی/ئاوی له ناو له‌شدا زۆر بێت ئه‌وه نه‌خۆش پێیه‌کانی ئه‌ستوور ده‌بن و ده‌م و چاوی هه‌ڵمساوی هه‌یه. چۆنکه لێره‌دا ڕێژه‌یه‌کی زۆر له پڕۆتیین دێته ناو میز، ئه‌وه که‌ف ده‌کات. چ هۆکارێک بۆ په‌یدابوونی التهابی فیلته‌ری گوورچیله هه‌ن؟ که‌م یان زیاد نیوه‌ی حاڵه‌ته‌کانی التهابی فیلته‌ری گوورچیله به هۆی ئه‌م هۆکاره نادیار کراوانه‌ی که له ناو گوورچیله خۆی دا هه‌ن په‌یدا ده‌بن. هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه نه‌خۆشییه‌ک له شوێنێکی له‌شدا هۆکار بێت. ئه‌مه ئه‌شێت التهاب یان ناڕێکی له سیسته‌می به‌رگری جه‌سته دا بێت (Autoimmune disease ). له هه‌ردوو حاڵه‌تدا ئه‌وه ماده‌ی Immunoglobuline-coomplex پێک دێنن که ئه‌وان له ناو فیلته‌ره‌کانی گوورچیله‌دا خۆیان کۆ کردۆته‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌دا یه‌کسه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی التهاب ڕووی ده‌دات که ئه‌نجامه‌که‌ی تێکچوون و زیان گه‌یشتنی پێوه‌یه.هه‌ندێکجار میکانیزمێکی به رجه‌سته هی ئه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌ی التهاب نادیاره. هه‌روه‌ها نه‌خۆشی شه‌کره یه‌کیک له هۆکاره‌کانی تێکچوونی فیلته‌ری گوورچیله‌یه. مرۆڤ له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌ڵێت: Diabetic nephropathy . چاره‌سه‌ری التهابی فیلته‌ری گوورچیله ئه‌گه‌ر التهابی فیلته‌ری گوورچیله ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که له شوێنێک له له‌شدا، ئه‌وه چاره‌سه‌ریه‌که‌ی ڕۆڵێکی به‌رچاوی ده‌بێت. ئه‌وه‌ش به ڕێگای ده‌رمانی دژه به میکڕۆئۆرگانیسمه‌کان(باکتریاکان) بۆ به‌رگریکردن له هه‌وکردن- Infections و ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی التهاب داده‌به‌زێنن(Prednison )، ئه‌وانه نموونه‌ی ده‌رمانه‌کانن که زۆر به‌کار دێن. هاوکات کێشه‌کانی گوورچیله خۆیان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن. ئه‌گه‌ر بێتوو نه‌خۆشییه هۆکاره‌کان نه‌مێنن، ئه‌وه فیلته‌ری گوورچیله دیسان چاک ئه‌بێه‌وه و یان زیان سنووردا ئه‌بێت. ئه‌گه‌ر هۆکاره‌کان دیار نه‌بن ئه‌وه تیشک ده‌خرێته سه‌ر به‌رگری له کێشه‌کانی گوورچیله و پێشگیری کردن له زیان گه‌یشتن به گوورچیله. لێره‌دا ئاسای هه‌ندێک ده‌رمان بۆ دابه‌زینی په‌ستانی خوێن پێویستن و هه‌روه‌ها ده‌رمانی ڕاگرتنی التهاب. کاتێک که له ناو له‌شدا ئاو کۆده‌بێته‌وه له حاڵه‌تی Nephrotic syndrome ئه‌وه ده‌رمانێک به‌کار دێت که ئاو له له‌ش بکاته ده‌ره‌وه(Diuretica ) و ئه‌وانه ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌یه. به به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو چاره‌سه‌رییه ئه‌وه التهابی فیلته‌ری گوورچیله هه‌ندێک جار به باشی ده‌کرێت به بێ ئه‌وه‌ی که گوورچیله‌کان زیانمه‌ند بمێننه‌وه و یان به‌روه خراپتر بچن. له ناو هه‌ندێک نه‌خۆشه‌کاندا به‌ڕاستی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری زۆر ئاسته‌نگه و دوای ماوه‌یه‌کی که‌م/کوورت یان ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ تووشی نه‌خۆشی سستکاری گوورچیله ده‌بن Renal failure/kidney failure .کارکردنی گوورچیله له کۆتاییدا له‌وانه‌یه واها به‌ره‌و خراپی بڕوات که کاری گوورچیله ناچار ئه‌بێت وه‌ربگیردرێت به چاره‌سه‌ری Kidneytransplantation &Dialyse ئه‌م نه‌خۆشییانه‌ی په‌یوه‌ندیان هه‌یه به نه‌خۆشی التهابی فیلته‌ری گوورچیله: Infectionsdisease:angina,hepatitis end endocarditis Autoimmunedisease: SLE,polyarteritis, Henoch Schonlein end Wegener disease IGA-nefropathy
Rest: diabetesmillitus genetica disease genetica disease
سه‌رچاوه‌کان: ک/ U en Uw Gezondheid نووسینیLuc De Vries & drs. Sandra Schrooyen drs. www.gezondheid.be
gulala pshdery Nederland 24 July 2007 Goli-67@hotmail.com
|