٥\٢\٢٠١١ ته‌وه‌ری رووخانی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریی و بنه‌ماڵه‌ییه‌کان. - ٢ -
سازدانی ته‌وه‌ر: ئه‌مڕۆ
رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تونس و میسر ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر بوون، که هه‌موو خه‌ڵکی جیهانیان به خۆیانه‌وه خه‌ریک کردووه و بوونه‌ته بابه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و ناوچه‌که و نواندنی هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕواننه‌کراو. له وڵاتانی رۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش خه‌ڵک به‌و جموجوڵانه و ده‌سکه‌وته‌کانی تا ئێستای خۆشحاڵ بوونه و هه‌ست به وره و ئومێدێکی پتر ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌سهێنانی ژیانێکی باشتر و ئازادیی و ده‌سه‌ڵاتێکی زیاتر. دوا به‌دوای ئه‌و جموجوڵانه هه‌رچی سه‌رۆک و پاشا و رابه‌ری شۆڕشی وڵاتانی ناوچه‌که‌یه که‌وتوونه‌ته خۆیان و پاره و پوول و به‌ڵێنی سه‌وز و سوور ده‌به‌خشنه‌وه. هه‌روا که‌سایه‌تی و حیزب و لایه‌نی سیاسی ئۆپۆزسیۆنیش لێره و له‌وێ تووره‌گه‌یان بۆ ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و جموجوڵانه ئاماده کردووه. ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ئێمه‌ش - ئه‌مڕۆ - به گرنگییه‌کی تایبه‌ته‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و جموجوڵانه و له‌و باوه‌ڕه‌دایه که زه‌مینه‌خۆشکردن و فه‌راهه‌مکردنی ده‌رفه‌تێک بۆ لێکدانه‌وه‌یان و ئاشناکردنی خوێنه‌ران پێیان خۆی له خۆیدا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌که به به‌شێک له‌و ئه‌رکانه‌ی که بۆ خۆی داناوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پێویستمان زانی ئه‌م ته‌وه‌ره ئاماده بکه‌ین و ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز بکه‌ین:
ئه‌مڕۆ: به ڕای ئێوه هۆکاره‌کانی ئه‌و خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینانه چین که تا ئێستا له وڵاته‌کانی ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ رووخاندنی ده‌سه‌ڵات ڕوویان داوه؟
فه‌رهاد که‌ریم: هەڵبه‌ت هۆکار زۆرن، تەماشادەکەی دەسەڵات هەموو شتیکی بۆ خۆی قۆرغکردووە وەک مێگەلیش کۆمەڵگه لێدەخورێ ،،ئەو ده‌سه‌ڵاتانە هیندە کلاسیکیانه بیر دەکەنەوە، وەک بڵێی لە خوداوەندەوە پیرۆز کرابن، ئەوەیان لە بیرچۆتەوە دونیای ئیمرۆ زۆر جوایەزە لەگەڵ دونیای ئەوان، بە شێوەیەکیتر، ئەوان دابڕاون، لەوە تێناگەن سەروەت و سامانی وڵات دەبێ دادپەروەرانە دابەشکرێ، ده‌سه‌ڵات وەک کۆمپانیەک تەماشای وڵات دەکات هەموو سەروەریی و سامانەکەشی بۆ خۆیەتی.. وا دەزانن مرۆڤه‌کان بێ هەست و نەست و کوێر و کەڕن، چونکە بە شێوەیەکی تەندروستانە نەگەیشتوونه‌ته ده‌سه‌ڵات، زۆرینەیان بە رێکەوت بووە، ئەوانەی ده‌سه‌ڵاتیان بە دەستەوەیە بۆ پاسەوانی دارستانیش دەست نادەن، بۆیە هەر رەشەبایەکی گۆڕان هەڵبکا وەکو کاغەز سووک سووک لە ئاسمان دەیانبینی ،چونکە ترسنۆک و خاوەن هیچ بیروباوەرێکی مرۆڤانە نین و ده‌سه‌ڵاتێکی کلاسیکیی و داخراون...
ئه‌مڕۆ: لێکدانه‌وه‌ی ئێوه بۆ ئه‌وه چیه، که له شوێنێکی وه‌ک میسردا (که ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی ٨٠ ملیۆنه و ته‌نیا ژماره‌ی ئه‌ندامانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و حیزبه هاوپه‌یمانه‌کانی له چه‌ند ملیۆنێک پترن و ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایش له ملیۆنێک پترن) که‌چی خۆپیشاندان و راپه‌ڕینی چه‌ند سه‌د هه‌زار که‌سێک، بووه‌ته مایه‌ی ئه‌و هه‌موو ترس و شپرزه‌ییه له ریزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا؟
فه‌رهاد که‌ریم: چینی هەژار و نەدار لە هەڵکشان و زیادبووندایە.. رۆژ بە رۆژ کۆمه‌ڵگه بەرەو هەژاریی و وڵات بەرەو وێرانیی دەروا کۆمه‌ڵگه تا ئەوپەری برسی و نەدارن، گەورەیی و پیرۆزیی کۆمه‌ڵگه رۆژ بە رۆژ رووی لە دابەزینە، خۆپیشاندانەکەش راپەرینێکە بۆ نان و شکۆمه‌ندیی، هیچ هێزێک تا سەر ناتوانێ برسیتکا و شکۆمه‌ندییت بشکێنی.. ئەگەر (سەبر)ی حوشتریشت هەبێ، وەک میسرییه‌کان ده‌بێژن کۆمه‌ڵگه‌ی میسر (سەبر)ی حوشتری هەبوو بەرامبەر بەو ده‌سه‌ڵاتە تۆقێنەر و ترس داهێنەرە.. به پێچه‌وانه‌وه چه‌وسێنه‌ران له‌گه‌ڵ بچووکترین جموجۆڵ ترس دایانده‌گرێ و شپرزه ده‌بن.. چونکە جۆر و پێکهاته‌که‌یان وایە، ئەو ده‌سه‌ڵاتە تۆتالیتاریانە ئەوەش دەزانن دواڕۆژیان یا راکردنە یا کوشتنە.. بۆیە ترس دایگرتوونە و شپرزە بوونە.
ئه‌مڕۆ: به پێی لێکدانه‌وه‌ی ئێوه، ئه‌و ئاڵوگۆڕانه چی ده‌بن که دوای ئه‌م راپه‌ڕینانه به‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌دا دێن؟
فه‌رهاد که‌ریم: لە زۆر وڵاتانی دونیا بە راپەرین ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات روویداوە، به‌ڵام ئایا لێرەدا زەمینەی گۆڕانکاریی لە ئارادایە بۆ باشتربوون؟ بارودۆخی ئەو وڵاتانە، لە باری کۆمەلایەتی و ئابووریی و سیاسی هتد، لە داڕووخانە، نیو سەدە و پتریشه پەروەردەکرنی کۆمه‌ڵگه لە سەر بنەمای ترس و هەژاریی و لە داخراویی دایه، کۆمه‌ڵگه بە ئاستەم نووزەی لێوەدێ و به شێوه‌یه‌کی نه‌رێنیی پەروەردە دەکرێ، ئاستەمە ره‌وتێکی تۆکمە و بەهێز سەرهه‌ڵبدا و هێزی گەلی ناو لێ‌بندرێ و بۆ گەل بێ، ترس زیاتر کۆمه‌ڵگه‌یەکی رادیکال و توندوتیژ بەرهەم دێنێ، لە گەرمەگەرمی و هه‌ڵچوون و نەبوونی بزووتنەوەیەک یان پارتێکی رێکخراو و مۆدێرندا، رەنگە ئاڵوگۆڕەکان بەرەو ئاقارێکی مەترسیدارتر برۆن، رەنگە هەڵپه‌رستەکان سواری پشتی ئەو راپەرینانە بن و خۆیان بکەن بە خاوەنی، کۆماریکی نموونەی کۆماری سێدارەی ئێران بەرهەم بێنن، دەبێ ئەوەش لەبەرچاو بگرین تا چەند لە بەرژەوەندیی زلهێزەکان و هێزە دەرەکییه‌کان دا ده‌بێ.. یا رێگه دەدەن ئازادیی و نان و ره‌وایی و سه‌روه‌ریی بۆ گەل بگەرێتەوە، به‌ڵام هەرچۆنێک بێ گۆڕانکاریی بکرێ باشترە لە مردنێکی لەسەرخۆ.
ئه‌مڕۆ: ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌و جموجوڵانه له کوردستاندا تا چ راده‌یه‌که؟ له‌و رووه‌وه چ لێکدانه‌وه‌یه‌کتان بۆ په‌رچه‌کرداری خه‌ڵکی کوردستان و هێزه سیاسییه‌کان(ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن) سه‌باره‌ت به‌و جموجوڵانه هه‌یه؟
فه‌رهاد که‌ریم: باوەڕ ناکەم هیچ ده‌سه‌ڵاتێک هێندەی ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی باشوور بێ مۆرال و بێ یاسا و رێسا بێ، دوو وشەی راستگۆ لە فەرهەنگیان نادۆزیتەوە، لە دیبلۆماتی سیاسی لە دەهۆل لێدەرێکی بێ هونەر دەچن، تەنیا وشەی بریقەدار و سۆزدار بە سەر خەڵکی ره‌شوڕووت دەفرۆشنەوە و هیچیترنا، هەرێمێکی باوەڕپێنەکراوە و میللەتەکەی دەچەوسێنرێتەوە، لە ئاستی گەندەڵییدا لە پێش میسر و تونس دایە، بژێوی ژیان له‌وپه‌ڕی زەحمەتیدایە، گەڕاوینەتەوە بۆ چه‌رخی ئەشکەوتەکان.. بە سەدان جاریش لەو دوو وڵاتە ده‌وڵه‌مه‌ندترین، لە سای سەری ئەو ده‌سه‌ڵاتە، هۆشیاریی نەتەوەیی بێ واتا بووه و نیشتیمانیش ناشیرن، ئەرکی هەموومانە پشتگیریی لە ئازادیی و مافی چاره‌نووس و راپەرینێک بکه‌ین بۆ رزگاربوون لەو ده‌سه‌ڵاتە و بۆ سەربەخۆیی و ژیانێکی ئابڕوومه‌ندانه کە شایستەی مرۆڤ بێ، ئەگەری راپەرین بەڕێوەیە چونکە ئەو ده‌سه‌ڵاتە ناگۆڕێ، دەبێ بگۆڕدرێ.
ئه‌مڕۆ: به رای ئێوه ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان چ وانه و ئه‌زموونێک له‌و جموجوڵانه وه‌ربگرن؟
فه‌رهاد که‌ریم: نان و ئازادیی پێویستیەکی سەرەکیین وەک ئاو و هەوا بۆ هەموو مرۆڤێک، دەرد هەر دەردە ئەگەر لە ئەفریقا بێ و یان لە کوردستان بێ، لە تونس سەرۆکیان وەدەرنا و رەنگە ئەمرۆ یا سبەی لە میسر و وڵاتانی‌تر و هەرێمەکەی ئێمەش رووبدا، هەڵبه‌ت ئەو رووداوەی تونس پەیامێک بوو بۆ هەموو وڵاتانی خاوەن دیکتاتۆر و بنەماڵه و خێل، بێدەنگبوونی زلهێزەکان ئەوەش خوێندنەوەیەکیتر دەدا، دیارە زلهێزەکانیش ماندوو بوونە لەبەر گرفتی باری ئابووریی و بەخێوکردنی ئەو هەموو دیکتاتۆرانە، بە دوای گۆڕینێک دەگەڕێن پێشهاتەکانیش ئالۆزن و روون نین تا چەند لە بەرژەوەندی ئازادیخوازانە، رەنگە شەرمێکیش بێ لەنێو جیهانی کرانەوەی دیجیتالیی که تا ئێستاش رۆژانە هەزاران مرۆڤ دەمرن لە برسان و زۆرینەش لە خزمەتگوزارییر سەرەتاییه‌کان بەدوورن، هەڵبه‌ت هەلێکی زێرینیش هه‌ڵکه‌وتووه.. هەر میللەتێک لە دەستی بدا گومڕا و چەوساوە و مردووە.
٤\٢\٢٠١١
|