٣\٥\٢٠١٢
تەوەری: (دیسان
ده‌وڵه‌تی کوردی):
سیروان کاوسی:
ته‌نیا
کۆسپێک بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی، سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی یه‌کێتی
و پارتییه.

سازدانی: جیهاد محه‌مه‌د
جیهاد محەمەد:
قسه‌کردن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی
به‌گشتی‌و به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ گه‌لی کورد له‌باشور
له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای ناوچه‌که‌و جیهاندا چۆن ده‌خوێنیته‌وه،
پێتوایه راپه‌ڕین‌و شۆڕشه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی که به‌به‌هاری عه‌ره‌بی
ناوده‌برێت دژی حکومه‌ته تۆتالیتار‌و دیکتاتۆره‌کان هاندانێکه بۆ
وروژاندنی ئه‌م پرسه؟
سیروان
کاوسی: له‌ماوه‌ی بیست ساڵی رابردوودا که به‌شێکی گه‌وره‌ی
باشووری کوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عسدا هێنرایه ده‌ره‌وه،
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد له‌هه‌ر رێگه‌یه‌که‌وه توانیبێتیان، داوایان
له‌کاربه‌ده‌ستانی پارتی‌و یه‌کێتی کردووه ئه‌م ده‌رفه‌ته تاکهه‌ڵکه‌وته
مێژووییه به‌کاربێنن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان،
به‌ڵام هه‌موو ئه‌و داوایانه پشتگوێخران‌و له‌باتی ده‌وڵه‌تی کوردیی،
رژێمی له‌به‌ریه‌کهه‌ڵوه‌شاوه‌ی عێراقی داگیرکه‌رییان سه‌رله‌نوێ دامه‌زرانده‌وه.
به‌درێژایی مێژووی خه‌باتی رزگاریخوازیی نوێی گه‌له‌که‌مان، هه‌ر له‌بزووتنه‌وه‌که‌ی
شێخ عوبه‌یدوڵای شه‌مزینییه‌وه که ده‌کاته نزیکی 130 ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر،
نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌لی گه‌وره‌و مێژوویی وه‌ک ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای بۆ
هه‌ڵنه‌که‌وتووه، چۆنکه له‌ئالیی نێوخۆی کوردستانه‌وه ئاستی هۆشیاری
سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و بیری یه‌کبوون‌و هاوچاره‌نووسی له‌نێو کورددا له‌هیچ
کات‌و زه‌مه‌نێکدا وه‌کو ئه‌مڕۆ نه‌بووه، له‌ئالیی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا
ئه‌مه یه‌که‌مجاره کۆمه‌ڵێک زلهێزی گه‌وره‌ی جیهان له‌سه‌روویانه‌وه
ئه‌مریکا بێنه رۆژهه‌ڵاتی ناڤین بۆ مه‌به‌ستی له‌نێوبردنی رژێمه‌کانی
داگیرکه‌ری کوردستان. ته‌نیا شتێک ئه‌مڕۆ کورد پێویستی پێیه‌تی ئه‌وه‌یه،
سه‌رۆکایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێم به‌هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ تێکڕای حیزب‌و
رێکخراو‌و که‌سایه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ر‌و ئه‌و که‌مایه‌تییانه‌ی خۆیان
به‌کوردستانی ده‌زانن، ناوه‌ندێکی نه‌ته‌وه‌یی دابمه‌زرێنێت، ئه‌م ناوه‌نده
ببێته ده‌مڕاست‌و گوته‌بێژی گه‌لی کورد له‌پێوه‌ندیی نێونه‌ته‌وه‌ییدا‌و
له‌ناوخۆ‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان سه‌رۆکایه‌تی خه‌باتی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌ی
کورد بکات.
سه‌باره‌ت به‌بزووتنه‌وه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ده‌یان ساڵ پێش سه‌رهه‌ڵدانی
”به‌هاری عه‌ره‌بی” که له‌وانه‌یه ببێته ”به‌هاری ئیسلامیی”، نه‌ته‌وه‌ی
کورد بۆ گه‌یشتن به‌ئازادی‌و دیموکراسی‌و سه‌ربه‌خۆیی تێکۆشیووه‌و
تووشی گه‌لێک کاره‌سات‌و نه‌هامه‌تی‌و ماڵوێرانی بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه،
سه‌رکه‌وتنی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی رۆشنبیری‌و ئازادیخوازیی له‌ناوچه‌ی
رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، بێگومان کاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌لانی ده‌وروبه‌ری خۆی
داده‌نێ‌و خزمه‌تی دیموکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌و رژێمه‌کانی سیاسی
ناوچه‌که ده‌کات.
جیهاد محەمەد: بنه‌ماکانی
دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌باشوری کوردستان (کوردستانی عێراق) له‌ئێستادا
له‌باره؟ ئه‌گه‌ر نا ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له‌بارنییه کامانه‌ن؟
سیروان کاوسی: زۆر مه‌خابن له‌ڕۆژێکی
مێژوویی‌و هه‌ستیار‌و چاره‌نووسسازی وه‌ک ئه‌مڕۆدا، ئه‌و بنه‌ما‌و ده‌زگانه‌ی
پێویستن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردیی، پێکنه‌هێنراون. بودجه،
ئاسایش، سوپا، دادوه‌ری‌و تێکڕای ناوه‌نده‌کانی سیاسی، له‌شکری، خزمه‌تگوزاری‌و
په‌روه‌رده‌و ..هتد له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وادایه‌و
پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌بیست ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زرانی هه‌رێم‌و نۆ ساڵ
دوای رووخانی رژێمی داگیرکه‌ری به‌عسی عێراق، ئه‌م دوو حیزبه به‌هۆی
په‌یڕه‌وکردنی به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی‌و بنه‌ماڵه‌و ده‌سته‌ودایره‌ی
خۆیانه‌وه، رێیانگرتووه له‌دامه‌زرانی حکومه‌ت‌و په‌رله‌مانێکی هه‌ڵبژارده‌ی
خه‌ڵک که بتوانێت سه‌رپه‌رشتیی سه‌رجه‌م داوده‌زگه‌و ئۆرگانه‌کانی
وڵات بکات‌و تێبکۆشێت بۆ په‌ره‌پێدانی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی، داوا له‌کۆمه‌ڵه‌ی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان‌و وڵاتانی دیموکرات بکات چاودێریی
رفراندۆمێکی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن له‌کورستان، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی
کورد له‌باشوور ده‌نگ بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیبدات. له‌به‌رئه‌وه
به‌باوه‌ڕی من له‌ڕۆژی ئه‌مڕۆدا ته‌نیا کۆسپێک له‌سه‌ر رێگه‌ی نه‌ته‌وه‌ی
کورد بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی به‌دیده‌کرێت، سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی هه‌ردوو
حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره.
کۆمپانیاکانی ئه‌مریکا‌و رۆژئاوا گوند به‌گوند‌و دۆڵ به‌دۆڵی کوردستان
به‌دوای نه‌وت‌و کانزا‌و سروشتی زه‌نگینی کوردستاندا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی
له‌م خاکه پڕ خێروبێره پشکی خۆیان هه‌ڵگرن. ناوه‌ڕۆکی ئه‌م گرێبه‌ستانه
تائێستا له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا کراون هه‌روه‌ک فرۆشتنی نه‌وت به‌وڵاتانی
ناوچه‌که نائاشکران‌و له‌ڕێی چه‌ند که‌سانێکی حیزبییه‌وه ئه‌نجامدراون،
که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خزمه‌تی کێشه‌ی ره‌وای کورد ناکه‌ن. په‌یڕه‌وکردنی
سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌توانێت ئه‌م
گرێبه‌ستانه وه‌کو کارتێک به‌کاربێنێت بۆ سازکردنی لۆبی‌و پشتیوانی
دیبلۆماسی‌و سیاسی له‌لایه‌ن ئه‌و کۆمپانیانه‌وه که لای ده‌وڵه‌ته‌کانیان
دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌قازانجی به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته‌که‌یان
بده‌نه ناسین‌و پشتگیری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان
بکه‌ن.پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم‌و په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێز
نێچیرڤان بارزانی سه‌باره‌ت به‌له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی‌و نه‌هێڵانی دوو
ئیداره‌یی‌و سازکردنی حکومه‌تێکی گشتگر جێی دڵخۆشین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ده‌بێ چاوه‌ڕوانی رۆژانی داهاتوو بکه‌ین‌و بزانین ئه‌م قسانه وه‌ک
رابردوو له‌بیرده‌کرێن، یان سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه چیدیکه
کات به‌فیڕۆنه‌دا‌و متمانه‌و ڕێزی جه‌ماوه‌ی کورد بۆ لای حکومه‌ت راده‌کێشێته‌وه،
هێزو توانای ئابووری‌و په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسی‌و پشتیوانی تێکڕای جه‌ماوه‌ری
کورد ده‌خه‌نه خزمه‌تی بنبڕکردنی هه‌ژاری‌و پێشکه‌وتنی وڵات‌و گه‌شه‌ی
ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌و پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
کوردستانه‌وه.
جیهاد محەمەد: ئه‌گه‌ر
ده‌وڵه‌تی کوردی له‌باشوری کوردستان له‌مڕۆدا دابمه‌زرێت، ئایا ئه‌م ده‌وڵه‌ته
ده‌توانێت کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌کانی ئه‌مڕۆی خه‌ڵکی باشور
چاره‌سه‌ربکات؟ یان کێشه‌گه‌لێکی تری له‌سه‌رو ئه‌م کێشانه‌وه بۆ
دروستده‌بێت؟
سیروان کاوسی: دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی
کوردیی له‌باشووری کوردستان، گه‌وره‌ترین رووداوی مێژوویی ده‌بێت بۆ
کورد که ده‌یان ساڵه له‌پێناویدا قوربانیی بێئه‌ژماری داوه. ئایه
کێشه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردیی
چاره‌سه‌رده‌کرێن یان نا؟ ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌پێکهاته‌و ناوه‌ڕۆکی
حکومه‌ته‌که‌وه ده‌بێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌و حکومه‌ته کوردییه،
حکومه‌تێکی سێکۆلار بێ‌و ماف‌و ئازادییه‌کانی تاک‌و هه‌موو پێکهاته‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌و بیروباوه‌ڕی جیاواز‌و ئاین‌و ئاینزاکانی تێدا ده‌سته‌به‌ر
بکرێت، مافی بڕیاردان‌و ده‌ستێوه‌ردانی حیزب‌و بنه‌ماڵه‌و هۆز‌و
ئیدۆلۆژیی سیاسی‌و ئاینیی به‌سه‌ر حکومه‌ت‌و کۆمه‌ڵگه‌وه نه‌مێنیت،
حکومه‌ت‌و سه‌رجه‌م داو‌وده‌زگه‌و ئۆرگانه‌کانی وڵات له‌لایه‌ن که‌سانێکی
نیشتمانپه‌روه‌ر‌و پسپۆڕ‌و ئه‌کادیمییه‌وه ببرێن به‌ڕێوه، ئه‌وکات به‌دڵنیاییه‌وه
نه‌ک هه‌ر کێشه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان چاره‌سه‌رده‌کرێن، به‌ڵکو
کوردستان به‌خێرایی ده‌توانێت پێ بنێته ریزی وڵاتانی ئازاد‌و پێشکه‌وتووی
جیهانه‌وه، هه‌موو کورد‌و کوردستانییه‌ک له‌وڵاتی خۆیدا له‌ئاسایش‌و
هێمنی‌و ئازادی‌و سه‌رفرازیدا ده‌ژیت.
جیهاد محەمەد: ده‌وڵه‌ته
زلهێزه‌کانی جیهان وه‌ک ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، روسیا، چین‌و
ده‌وڵه‌ته ئه‌ورپییه‌کان به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان
ڕازییبوون‌و ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی
سه‌ربه‌خۆ بۆ گه‌لی کورد، تاکه‌ی گه‌لی کورد چاوه‌ڕێی ڕازیبوونی ئه‌م
ده‌وڵه‌تانه بێت، له‌کاتێکدا هه‌ندێک له‌م ده‌وڵه‌تانه به‌تایبه‌تی
به‌ریتانیا‌و فه‌ره‌نسا خۆیان کوردستانیان دابه‌شکردووه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆیاندا، ئه‌وان به‌رپرسن له‌هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیی‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی
که گه‌لی کورد به‌هۆی بێده‌وڵه‌تییه‌وه توشی بووه؟
سیروان کاوسی: ئێمه هیچ به‌ڵگه‌و
نوسراوه‌یه‌کمان له‌به‌رده‌ستدا نییه، یان باشترێکه بڵێم تائێستا نه‌مبیستووه‌و
نه‌مخوێندووه‌ته‌وه که وڵاتانی رۆژئاوا‌و زلهێزه‌کان پشتیوانی دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌تی کوردی بن، یان دژی بن. هه‌روه‌ها رێ به‌نه‌ته‌وه‌ی کوردیش نه‌دراوه
که له‌ریفراندۆمێکی ئازاد‌دا بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی دابێ، ئه‌وجا زلهێزه‌کان
دژایه‌تی بریاره‌که‌یان کردبێت. ئه‌مه قسه‌و پروپاگه‌نده‌ی ئه‌و
حیزبانه‌یه که ده‌یان ساڵه له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی
خۆیاندا نه‌یانویستووه داگیرکه‌رانی کوردستان له‌خۆیان تووڕه‌و زیز
بکه‌ن، هه‌موو جارێک گوتوویانه: بارودۆخی جیهانی‌و ئیقلیمی له‌بارنین
بۆ کورد.
گه‌لێکی هۆشیار‌و خاوه‌ن هزری نه‌ته‌وه‌یی، به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی
خۆیده‌ناسێ، کۆیله‌تی‌و بنده‌ستیی به‌شه‌رم‌و شووره‌ی‌و ملشووڕیی ده‌زانێ
، دنیا ناچارده‌کات رێز له‌بڕیار‌و ویستی بۆ گه‌یشتن به‌ئازادیی بگرن.
له‌مه هه‌لی باشتر بۆ کورد هه‌ڵناکه‌وێت که رژێمی عێراق ئاوای به‌سه‌ربێت،
رژێمی سووریا له‌رووخاندایه، له‌داهاتووی نزیکیشدا گورزی کوشنده له‌ئێرانی
داگیرکه‌ریش ده‌درێت، تورکیای ره‌گه‌زپه‌رستیش له‌به‌رانبه‌ر بزاڤی
بێوێنه‌و جه‌ماوه‌ریی باکووری کوردستان دۆشداماوه‌و هیچ پیلانێکی بۆ
ناچێته‌سه‌ر. با ئیتر واز له‌و سیاسه‌تکردنه چه‌وت‌و نانه‌ته‌وه‌ییه
بهێنین که له‌کاتی به‌هێزبوونی داگیرکه‌راندا هاواری بنده‌ستی‌و شه‌ڕو
به‌رخۆدانمان به‌گوێی دنیا ده‌گه‌یه‌نین، له‌کاتی لاوازبوون، یان
رووخانی رژێمه داگیرکه‌ره‌که‌شدا، ده‌موقه‌پۆزی خوێناوییان ماچده‌که‌ین‌و
رژێمی رووخاویان بۆ داده‌مه‌زرێنینه‌وه، ده‌ڵێین ئه‌مه‌مان بۆیه کرد
چونکه بارودۆخمان له‌بارنییه.
جیهاد محەمەد: مه‌سعود
بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ماوه‌یه‌که لێدوانه‌کانی
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که مژده‌ی راگه‌یاندنی دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تی
کوردی بدات به‌خه‌ڵکی کوردستان، له‌هه‌مانکاتدا نه‌وشیروان مسته‌فا
رێکخه‌ری گشی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که خاوه‌نی 25 کورسی په‌رله‌مانی
کوردستانه‌و بووه به‌هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیی دیار له‌کوردستاندا
له‌په‌یامی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا رایگه‌یاند که ده‌وڵه‌تی کوردی به‌قسه
نابێت‌و کۆمه‌ڵێک بنه‌مای پێویستی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه خسته‌روو. ئه‌م
دوو لێدوانه جیاوازه له‌لایه‌ن دوو هێزی سیاسی گه‌وره‌ی کوردستانه‌وه
چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت‌و خوێندنه‌وه‌ت چییه بۆی؟
سیروان کاوسی: گومانم له‌وه نییه که
رێزدار مه‌سعود بارزانی خه‌ون به‌دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی کوردییه‌وه ده‌بینێ،
لێدوانه‌کانی ناوبه‌ناوی له‌مباره‌وه له‌بیروباوه‌ڕییه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێت، هاوکات بۆچوونی رێکخه‌ری ”بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان”یش به‌ڕاستده‌زانم
که ده‌ڵێ ”ده‌وڵه‌تی کوردی به‌قسه نابێ‌و کۆمه‌ڵێک بنه‌مای پێویسته”.یه‌که‌م
مه‌رجی هه‌نگاونان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی کوردیی، ئه‌وه‌یه ناوه‌ندێکی یه‌کگرتووی
کوردستانیی پێکبهێنرێت. ئه‌م نێوه‌نده نه‌ته‌وه‌ییه له‌بواره‌کانی یه‌کخستنی
نێوماڵی کورد، هێنانه‌سه‌رکاری حکومه‌تێکی هه‌ڵبژارده که سه‌رپه‌رشتی
وڵات به‌گشتیی بگرێته‌ئه‌ستۆی، پێکهێنانی شاندێکی دیبلۆماسی له‌که‌سانی
نیشتمانپه‌روه‌ر‌و زمانزان‌و پسپۆڕ له‌سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی، دانانی
میدیایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی، کۆکردنه‌وه، رێکخستنی جه‌ماوه‌ری کورد له‌ده‌وری
دروشمی ریفراندۆم بۆ کوردستان‌و مافی دیاریکردنی چاره‌نووس، هه‌وڵدان
بۆ سازکردنی لۆبی، پاشان داوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌چاودێریی کۆمه‌ڵه‌ی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان‌و وڵاتانی دنیای ئازاد، کۆمه‌ڵه خاڵی گرنگن
له‌و بنه‌ما‌و ئاماده‌کارییانه‌ی که پێویسته له‌پرۆسه‌ی گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی
کوردستاندا ئه‌نجامبدرێن.
جیهاد محەمەد:
پێتوایه (دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی) داخوازییه‌کی گشتی گه‌لی کورد
بێت‌و به‌خۆپیشاندان‌و واژۆکۆکردنه‌وه‌و راپرسی گشتیی ئه‌نجامبدرێت؟
یان ئه‌وه به‌سه که حیزبێکی سیاسیی یان چه‌ند حیزبێکی سیاسیی له‌پشتی
ئه‌و پرسه گرنگه‌وه بن؟
سیروان کاوسی: جاڕی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
به‌بڕیاری حیزبیک نادرێت، ئامانج‌و داخوازیی له‌مێژینه‌ی کورده‌و په‌یوه‌ندیی
به‌چاره‌نووسی هه‌زاران ساڵه‌ی نیشتمان‌و نه‌ته‌وه‌و وه‌چه‌کانی
داهاتووی کوردستانه‌وه هه‌یه. پرسی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی کوردیی ده‌بێت
بکرێته داخوازیی گشتی له‌لایه‌ن تێکڕای چین‌و توێژ‌و پێکهاته جیاوازه‌کانی
کوردستانه‌وه. داوای جێبه‌جێبوونی به‌نده‌کانی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌کانی
مرۆڤ بکرێت له‌کوردستان، له‌ڕێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه به‌چاودێریکردنی
کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد به‌بێ ترس
له‌ئازادیدا، ده‌نگ بۆ ئازادی‌و رزگاریی یه‌کجاره‌کیی خۆیبدات. حیزبه
سیاسییه‌کانی کوردستان پێویسته له‌م قۆناخه مێژووییه‌دا رۆڵی مرۆڤی‌و
مێژوویی‌و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بگێڕِن ، دینه‌مۆ‌و هانده‌ربن له‌جێبه‌جێکردنی
ئه‌م ئه‌رکه پیرۆز‌و مه‌زنه‌دا.
ماڵپه‌ڕی سیروان کاوسی
|