ته‌وه‌ری؛
هه‌رجاره‌ی دیدێک
- ١ -
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د:
شیعر فێری ئه‌وه‌ی کرده‌م
دڵنه‌وای خۆم بده‌مه‌وه، و له ئاستی
هیچ تاوانێکدا بێده‌نگ نه‌بم.
سازادانی: پایزه ئه‌حمه‌د
پایزه ئه‌حمه‌د: ده‌ستتان خۆش بۆ ئه‌و
کۆڕه شیعرییه‌ی که پێشکه‌شتان کرد و توانیتان بۆ چه‌ند ساتێک ئاماده‌بووان
به‌ره و جیهانی هونه‌ری شیعر ببه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تتان هه‌بێ حه‌ز
ده‌که‌ین رووبه‌ڕووی چه‌ند پرسیارێکتان بکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌رانی
ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ به بۆچوونه‌کانتان ئاشنا بکه‌ین.
گه‌شبیر
ئه‌حمه‌د: زۆر سوپاس بۆ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزتان و به‌خێرهاتنتان
ده‌که‌م، به باشی ده‌زانم له سه‌ره‌تاوه
سوپاسی خۆم ئاراسته‌ی بنکه‌ی هونه‌ر و که‌لتوری کوردستان بکه‌م له شاری
مانجسته‌ری به‌ڕیتانتا که ئه‌م کۆڕه‌یان بۆ ئاماده کرد‌م.
پایزه ئه‌حمه‌د: پێمان خۆشه کورته‌یه‌ک
له ئه‌زموونی نووسینی شیعریی خۆتمان بۆ باس بکه‌ی، هه‌روه‌ها ئایه
پێتوایه هیچ شێوازێکی تایبه‌ت به‌خۆت هه‌یه له نووسسینی شیعر، ئه‌گه‌ر
هه‌یه به چ جۆرێک هه‌ستت پێی کردووه ؟
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د: شیعر به ویستی خۆم نه‌بوو،
هه‌ر له سروشته‌وه له مندا هه‌بوو وه‌ک ئه‌ندامێک له له‌شم، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا من چونکه کوڕه هه‌ژارێک بووم ئه‌وانه‌ی که له ده‌وروبه‌رم
به‌رده‌وام بوون هه‌موو بۆنی بارووتیان لێوه‌ده‌هات، منیش هه‌میشه
فرمێسک میوانم بوو، به‌ڵام که عاشق بووم، شیعر فێری ئه‌وه‌ی کرده‌م که
چۆن دڵنه‌وایی خۆم بده‌مه‌وه، ئیدی دڵداریی نه‌یهێلا له ئاستی هیچ
تاوانێکدا بێده‌نگ بم و له که‌ناری یۆتۆبیادا به‌دیار که‌وتم، من هه‌وڵمداوه
به‌هه‌موو قۆناغه‌کانی شیعرا تێپه‌ڕم و پریشکی مه‌ره‌که‌به‌که‌م به‌ر
هه‌موو به‌شه‌کانی ئه‌ده‌ب بکه‌وێ، هه‌ر له شیعری ئازاد و هه‌تا په‌خشانه
شیعر و چوارینه و پێنج خشته‌کیی و کلاسیک و تێکستی گۆرانی...
پایزه ئه‌حمه‌د: ئه‌گه‌ر زانیاریی یان
ئاشنایه‌تییه‌کتان هه‌بێ به شیعری ئینگلیزی و ئه‌وروپی چۆن به‌راوردی
ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ شیعری کوردی، هه‌روا چ جیاوازییه‌ک له نێوان شیعری
لای خۆمان واتا شیعری رۆژهه‌ڵاتیی و شیعری رۆژئاوایی ده‌بینن؟
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د: ئاشناییت له‌گه‌ڵ
زمانی بیانی ده‌توانێ هه‌گبه‌یه‌کی به‌رده‌وامت بۆ بڕه‌خسێنێ، من زۆر
له شاعیره ئه‌وروپییه‌کان هاوڕێمن، و هه‌ندێ جاریش به‌شداریم کردووه
له‌گه‌ڵیاندا، به‌ڵام وه‌کو پێویست نه‌متوانیووه سوود له ئه‌زموونی
بیانیی وه‌ربگرم، پێم وایه هێشتا کات له‌به‌رده‌مه بۆ گه‌شتن به‌و که‌ناره،
بێگومان شیعر به زمانی خۆت خۆشتره بۆ نموونه که شیعرێک وه‌ر‌ده‌گێڕیته
سه‌ر زمانێکی بیانیی مانا و جوانییه‌کانی له‌ده‌ست ده‌دا. وه‌لێ ده‌توانم
بڵێم ئه‌ده‌بی کوردی گه‌لێک زه‌نگینه، به‌ڵام ئه‌ده‌بی ئینگلیزیش
ناوداره له جیهاندا بۆ نمونه شکسپیر که به پاشای ئه‌ده‌ب ئه‌ناسرێت
له ئینگلیزا، له سیسته‌می خوێندندا هه‌موو ووڵاتان سودی لێوه‌رده‌گرن
هه‌تا له‌لای خۆشمان ده‌خوێنرێت نووسینه‌کانی له کورته چیرۆک و
شانۆگه‌ریی و شیعره هه‌موو به‌شه‌کانی تری نووسین.
پایزه ئه‌حمه‌د: پێت وایه کورد شعری
تاراوگه‌یی هه‌بێ یان هه‌ر شعری تاراوگه‌یی خۆی بوونی هه‌بێ ئایا شعر
له‌وه گه‌وره‌تره و بێ سنوورتر نییه که ناوی شیعری تاراوگه‌یی یان
شیعری نێو نیشتمان و زاراوه‌تری بۆ دابتاشین؟
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د: له هه‌ر شوێنێ ڕه‌نگی
مرۆڤایه‌تی کاڵ بۆوه ، له‌و شوێنه هه‌ست به نامۆیی ده‌که‌م، به‌داخه‌وه
له کوردستانی ئێمه مرۆڤ وه‌ک پێویست نرخی نییه له تاو سوڵتان، که
نامه‌کانی نالی و سالم ده‌خوێنیته‌وه ته‌زوو به له‌شتدا دێت ئه‌گه‌ر
سه‌فه‌ره‌کی نالی نه‌بووایه بۆ تاراوگه ئه‌و نامانه دروست نه‌ده‌بوون.
لێره‌ده ده‌مه‌وێت بڵێم هه‌تا ده‌ست به ساجی غه‌ریبییدا نه‌چزێت
ناتوانی به‌قه‌د دڵۆپێک ئاو له ده‌ریا گوزارشت له تاراوگه بکه‌ی.
شیعر له هه‌ر شوێنێ بێ شیعره، به‌ڵام شاعیر که تووشی غه‌ریبی ده‌بێ،
خه‌مه‌کانی زاڵ ده‌بێ ئه‌وه‌ش واده‌کا هه‌میشه هه‌گبه‌ی شیعر به‌تاڵ
نه‌بێ.
پایزه ئه‌حمه‌د: وه‌ک بینیمان شیعره‌کانی
به‌رێزتان شیعری نوێن واتا سه‌ربه‌ست ئایا ده‌بێ رۆژێک له رۆژان
شێوازی نووسینی شعری کلاسیکیی بگه‌ڕێته‌وه چونکه ئێستا هه‌ندێک خه‌ڵک
هه‌ن ده‌ڵێن له‌وه‌ته‌ی شعر به شێوازی سه‌ربه‌ست ده‌نووسرێ تاموچێژی
خۆی له ده‌ست داوه وه‌ک شیعر؟
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د: جیهانگیریی و ته‌کنه‌لۆژیا
زۆر له به‌ها و ڕه‌سه‌نایه‌تی مرۆڤیان کاڵ کرده‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی
جیهاندا زمانی شیعریش گه‌شه‌ی کردووه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بڕوانینه
شیعره‌کانی شێرکۆ بێکه‌س له به‌رگی یه‌که‌می دیوانه‌که‌یدا که ئه‌و
شیعرانه‌ی تێدایه له ساڵی ١٩٦٥ی تێیدایه تا ١٩٧٥ هه‌موووی
کلاسیکن به‌ڵام ئێستا ئه‌و په‌خشانه شیعر ده‌نووسێت چامه ده‌نوسێت،
به‌گشتی شیعر به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه جوانه به‌ڵام هه‌ر که‌سه‌و
له جۆرێک چێژ وه‌رده‌گرێ، من بۆ خۆم هه‌وڵم داوه به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه
گوزارشت له واتاکانی ژیان بکه‌م، چونکه لای من ئه‌و هه‌ناسه و
ئاهانه‌ی که ڕۆژانه درێژ ده‌بێته‌وه من هه‌وڵم داوه به شیعر
گوزارشتی لێوه‌بکه‌م.
پایزه ئه‌حمه‌د: پرسیارێکی تا راده‌یه‌ک
گران.. ئه‌گه‌ر کاتتان هه‌بێ و حه‌ز بکه‌ن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه: ئه‌م
ووشانه لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نن.. هه‌روا لای خه‌ڵک به گشتیی چی ده‌گه‌یه‌نن؟
- دایک و باوک - لای تۆ - ؟
- ئه‌و دوو فریشته‌یه‌ن که له‌سه‌ر
زه‌وین.
- دایک و باوک - لای خه‌ڵکی- ؟
- ئه‌و دوو باڵنده‌یه‌ن که خه‌می هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانی سه‌ر زه‌وی
ده‌خۆن، هه‌ر خۆشیان دروستکه‌ری بوونه‌وه‌رن.
- تاراوگه - لای تۆ - ؟
- ئه‌و خه‌مه نه‌گریسه‌یه که
بێ تاوان له‌خاچی داوم.
- تاراوگه - لای خه‌ڵکی- ؟
- ئه‌و شوێنه‌یه که نرخی
مرۆڤه‌کان په‌سه‌ند ده‌کا و خه‌ڵکی ئاواتی پێده‌خوازن.
- خۆشه‌ویستیی - لای تۆ - ؟
- ئه‌و هه‌ناسانه‌یه که پێی
ده‌ژیم.
- خۆشه‌ویستیی- لای خه‌ڵکی- ؟
- مرۆڤ چه‌ندێ پێویستی به هه‌ناسه
هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش پێویستی به خۆشه‌ویستیی هه‌یه، ژیان به ئه‌شقه‌وه
جوانه، ئه‌گه‌ر چی بۆ هه‌ندێ که‌س خۆشه‌ویستیی بۆته درۆیه‌کی جوان،
بۆ نموونه ''ئه‌حلام مه‌نسور'' ده‌ڵێ: (خۆشه‌ویستیی ڕێگای درۆ حه‌ڵال
ده‌کا).
- هاوڕێیه‌تیی - لای تۆ - ؟
- هاوڕێیه‌تیی ژیانه،
وازهێنان له هاوڕێته‌یی وازهێنانه له ژیان.
- هاوڕێیه‌تیی - لای خه‌ڵکی- ؟
- زۆربه‌ی کات له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی
به‌کار دێ.
- یه‌کسانیی - لای تۆ - ؟
- جوانترین هاوکێشه‌یه بۆ
مرۆڤایه‌تیی.
- یه‌کسانیی - لای خه‌ڵکی- ؟
- یه‌کسانیی یاسایه‌که که به‌های
مرۆڤه‌کان دروست ده‌کا بۆ نموونه تۆلستۆ ده‌ڵێ: (له‌و شوێنه‌ی یاسا نه‌بوو
مرۆڤایه‌تییش نابێ).
پایزه ئه‌حمه‌د: له‌کۆتاییدا ؟
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د: له کۆتاییدا ڕێز و
خۆشه‌ویستیم بۆ ماندووبونی به‌ڕێزتان هه‌یه و هیوای به‌رده‌وامییشتان
بۆ ده‌خوازم، ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ یه‌کێکه له‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی که ڕۆژانه
سه‌ردانی ئه‌که‌م.
payze@emrro.com
|