ته‌وه‌ری؛
هه‌رجاره‌ی دیدێک
- ٢ -
شۆڕش
حه‌مه‌سالح:
من خاوه‌نی هیچ
شێوازێکی تایبه‌ت به‌خۆم نیم له شیعردا، ئه‌م قسه‌یه‌شم
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێڕوانینی من بۆ
گه‌وره‌یی شیعر ،
چونکه داهێنان یان وه‌گه‌رخستنی شێوازێکی نوێ، کارێکی هه‌روا
ئاسان و سه‌رپێی نییه.
سازادانی: پایزه ئه‌حمه‌د
پایزه ئه‌حمه‌د:
ده‌ستتان خۆش بۆ ئه‌و کۆڕه شیعرییه‌ی که پێشکه‌شتان کرد و
توانیتان بۆ چه‌ند ساتێک ئاماده‌بووان به‌ره و جیهانی هونه‌ری شیعر
ببه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تتان هه‌بێ حه‌ز ده‌که‌ین رووبه‌ڕووی چه‌ند
پرسیارێکتان بکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ به
بۆچوونه‌کانتان ئاشنا بکه‌ین.
یه‌که‌م: پێمان خۆشه کورته‌یه‌ک له ئه‌زموونی نووسینی شیعریی خۆتمان
بۆ باس بکه‌ی، هه‌روه‌ها ئایه پێتوایه هیچ شێوازێکی تایبه‌ت به خۆت
هه‌یه له نووسسینی شیعر ، ئه‌گه‌ر هه‌یه به چ جۆرێک هه‌ستت پێی
کردووه ؟
شۆڕش
حه‌مه‌سالح: سه‌ره‌تا سوپاستان ده‌که‌م ، له ڕاستیدا سه‌ره‌تای
نووسینی شیعر له‌لای من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند ساڵێک به‌ر له ئیستا
که ئه‌توانم بڵێم زیاتر له 10 ساڵ ده‌بێت ،واته له نه‌وه‌ده‌کانه‌وه
، منیش هه‌ر وه‌ک هاوسه‌رده‌ماکانی خۆم سه‌ره‌تا که‌وتمه ژێر کاریگه‌ری
شیعری فارسی به تایبه‌ت ( نیما یۆشج) و (سه‌هراب) وه هه‌روه‌ها
شاعیره نوێخوازه‌کانی خۆشمان ، ئه‌مه‌و بێجگه له‌وه‌ی که‌من ئاره‌زوویه‌کی
زۆرم هه‌بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعره کلاسیکیه کور‌دیه‌کان .
به‌نیسبه‌ت به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که‌ت که ده‌پرسیت ده‌رباره‌ی شێوازی
تایبه‌ت به خۆم . دیاره من به‌ڕاشکاوانه ده‌ڵێم که خاوه‌نی هیچ
شێوازێکی تایبه‌ت به‌خۆم نیم له شیعر دا ، ئه‌م قسه‌یه‌شم ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ تێڕوانینی من بۆ گه‌وره‌یی شیعر ، چونکه داهێنان یان وه‌گه‌رخستنی
شێوازێکی نوێ، کارێکی هه‌روا ئاسان و سه‌رپێی نییه ، ئێمه ئه‌گه‌ر
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی شیعری کوردی ده‌بینین که ته‌نها چه‌ند که‌سانێک
هه‌ن که توانیویانه ئه‌و هه‌نگاوه بوێرانه بنێن . که دیارترینیان
(نالی)ه له شیعری کلاسیک دا و پاشان (گۆران ) که وه‌ک ئه‌زموونێکی
نوێ ده‌رکه‌وت و توانی شاعیره‌کانی سه‌رده‌می خۆی به‌جێبهێڵێت . له
دوای ئه‌وانه‌ش شاعیرانی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابووردوو دێت که
دیارترینیان ( شێرکۆ بێکه‌س) بوو . پاشانیش ئه‌زموونه‌کانی ( به‌ختیار
عه‌لی) دێت له مه‌جالی شیعردا که توانی ته‌کانێک بدات به شیعری نوێی
کوردی . جا له‌به‌ر ئه‌وه من دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه که من هێشتا له‌سه‌ره‌تای
ئه‌زموونی شیعری خۆمدام ، وه دیاره ئه‌وه خه‌ونێکی گه‌وره‌ی هه‌موو
که‌سێکه که ئه‌گه‌ر ڕۆژێک بتوانێت ببێته خاوه‌نی شێوازێکی تایبه‌ت
به‌خۆی له مه‌جالی شیعر دا .
پایزه ئه‌حمه‌د: ئه‌گه‌ر زانیاریی یان
ئاشنایه‌تییه‌کتان هه‌بێ به شیعری ئینگلیزی و ئه‌وروپی چۆن به‌راوردی
ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ شیعری کوردی، هه‌روا چ جیاوازییه‌ک له نێوان شیعری
لای خۆمان واتا شیعری رۆژهه‌ڵاتیی و شیعری رۆژئاوایی ده‌بینن؟
شۆڕش حه‌مه‌سالح: ئاشنایه‌تی من به
شیعری ئه‌وروپی له سه‌ره‌تاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌قه
وه‌رگێردراوه‌کانی ( ڕامبۆ ) ی شاعیری فه‌ره‌نسی . به‌ڵام له ڕاستیدا
من بۆ خۆم باوه‌ڕم به شیعری ئێره و ئه‌وێ نیه ، شیعر شیعره . له
هه‌ر کوێیه‌کی دونیادا بنوسرێت هه‌ڵگری هه‌مان تووخمه ، شیعر به
شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌وڵدانێکه بۆ که‌شفکردنی گرفت و جوانیه
شاراوه‌کانی نێو مرۆڤ . به‌ڵام ئه‌وه‌ی واده‌کات که جیاواز
ده‌ربکه‌وێت شێوازی داڕشتنه‌که‌یه‌تی نه‌ک جه‌وهه‌ری شیعر . من بۆخۆم
چێژ له هه‌موو شیعرێکی جوان ده‌بینم ، به‌بێ ئه‌وه‌ی بپرسم که
نوسه‌ره‌که‌ی کێ یه و خه‌ڵکی کوێی دونیایه . بۆیه له دیدی منه‌وه
شیعر ناتوانرێت به‌راورد بکرێت . بۆ نمونه بوترێت که شیعری ئنگلیزی
باشتره له شیعری فه‌ره‌نسی یان شیعری فارسی باشتره له کوردی . ئه‌م
جۆره پۆڵێنکردنانه هه‌ڵه‌یه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتێک که نووسینێک
ده‌گاته ئاستی باڵای خۆی و ده‌بێت به‌شیعر . ئیدی به هه‌ر زمانێک
نوسرابێت ئه‌وه شیعره . شیعر زمانێکی گه‌ردونی هه‌یه، هه‌رشتێک
هه‌ڵقوڵاوی ده‌روون و ڕۆحی مرۆڤ بێت نابه‌سترێته‌وه به هیچ
چوارچێوه‌یه‌که‌وه .
به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که‌شت که ده‌رباره‌ی جیاوازی شیعری ڕۆژهه‌ڵات و
ڕۆژئاوایه ، با ئێمه لێره‌دا شتێک هه‌یه بیڵێین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
که با وه‌ک تێڕوانینه سیاسیه‌کان جیهان دابه‌ش نه‌که‌ین به‌سه‌ر
دوو دنیای جیاواز‌و دوور له یه‌ک .
ده‌بێت بزانین که ئێمه باس له شیعر ده‌که‌ین شیعریش به پله‌ی
یه‌که‌م وه‌گه‌ڕخستنی زمانی ناوه‌وه‌ی مرۆڤه ، قسه‌کردنه له‌سه‌ر
ئازاره به‌رده‌وامه‌کی ڕۆح ، دیاره ئێمه له هه‌ر کوێیه‌کی دنیادا
بین ئازار هه‌ر ئازاره ، شتێک نیه پێی بوترێت ئازاری ڕۆژهه‌ڵاتی یان
ئازاری ڕۆژئاوایی . هه‌ر بۆیه له دیدی منه‌وه شتێکیش نیه پێی
بوترێت شیعری ڕۆژهه‌ڵاتی یان ڕۆژئاوایی ، ئه‌وه‌ی که هه‌یه ته‌نها
جیاوازیه له چۆنیاتی داڕشتنی شیعردا و به‌س . ئالێره‌دا ده‌بێت
بزانین که هه‌ستی شیعری یان ڕۆحی شیعری شتێکه‌و داڕشتنی شیعری شتێکی
دیکه‌یه . هه‌سته شیعریه‌کان یه‌ک سه‌رچاوه‌یان هه‌یه به‌ڵام
نووسینه‌وه یان داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستانه سه‌دان ڕێچکه‌یان گرتوه
. وه هه‌ر ئه‌م جۆره ڕێچکه جیاوازیانه‌یشه له پاشاندا بوونه‌ته
قوتابخانه ئه‌ده‌بیه جیاجیاکان .
من تێباگه‌م تۆ مه‌به‌ستت چیه له جیاوازی شیعری ڕۆژهه‌ڵاتی و
ڕۆژئاوایی. ئایا مه‌به‌ستت جیاوازیه له داڕشتنی شیعریدا یان له
هه‌سته شیعریه‌کان ،. من بۆ ئه‌مه دوو وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه.
یه‌که‌م: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت داڕشتنی شیعره ئه‌وا به‌ڵێ چه‌ندین
جیاوازی هه‌یه که هه‌ر جیاوازیه‌کیش په‌یوه‌سته به قۆناغێکی
مێژوویه‌وه . دووهه‌میش : ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت هه‌ستی شیعریه ئه‌وا
وه‌ک ئه‌وه‌ی که له سه‌ره‌وه باسم کرد من هیچ جیاوازیه‌ک
نابینمه‌وه له نێوان ئه‌و دوو جیهانه دا .
پایزه ئه‌حمه‌د: پێت وایه کورد شعری
تاراوگه‌یی هه‌بێ یان هه‌ر شعری تاراوگه‌یی خۆی بوونی هه‌بێ ئایا شعر
له‌وه گه‌وره‌تره و بێ سنوورتر نییه که ناوی شیعری تاراوگه‌یی یان
شیعری نێو نیشتمان و زاراوه‌تری بۆ دابتاشین؟
شۆڕش حه‌مه‌سالح: شیعر به پله‌ی یه‌که‌م
زمانێکی ناوه‌کیه یاخود ده‌رهاوێشته‌ی هه‌ستێکی نا عه‌قلانیه ، زیاتر
له مۆسقا ده‌چێت هه‌تاوه‌کو هه‌ر شتێکی تر . گه‌وره‌ترین هه‌ڵه
ئه‌وه‌یه که بته‌وێت شیعر پۆلێن بکه‌یت به‌سه‌ر زه‌مان و شوێندا .
شتێک نیه پێی بڵێی شیعری ئه‌وه یان شیعری ئه‌مه . شیعر وه‌ک
(هایدگه‌ر)ی فه‌یله‌سوف باسی ده‌کات زمانی ڕه‌سه‌نی مرۆڤه ، ئه‌و پێی
وه‌هایه که مرۆڤ خاوه‌نی دوو جۆر زمانه ، که یه‌که‌میان ئه‌و
زمانه ڕه‌سه‌نه‌یه که مرۆڤ له ڕێگه‌ی مۆنۆلۆژه‌وه ده‌که‌وێته
دایه‌لۆک له‌گه‌ڵ خۆیدا و پاشان له ڕێگه‌ی شیعره‌وه به‌یانی خۆی
ده‌کات . وه دووهه‌میان ئه‌و زمانه‌یه که ئێمه به زه‌روره‌ت فێری
ده‌بین که ئه‌ویش زمانی بازاڕی مرۆڤه ، واته ئه‌و زمانه‌ی که
ڕۆژانه له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی تردا گفتوگۆی پێده‌که‌ین .
من ده‌مه‌وێت بڵێم که تێگه‌یشتنی زۆربه‌مان بۆ شیعر هه‌تا ئێستاش
تێگه‌یشتنێکی زۆر سه‌ره‌تاییه ، یاخود ئه‌توانم بڵێم که ده‌مانه‌وێت
به زمانی دووه‌می خۆمان واته زمانی بازاڕی له زمانی یه‌که‌می خۆمان
تێبگه‌ین ، واته ده‌مانه‌وێت به زمانێکی بازاڕی له شیعر تێبگه‌ین
که ئه‌مه‌ش زۆر ئه‌سته‌مه . ئێمه هه‌ست به‌و قووڵیه‌ی شیعر ناکه‌ین
هه‌ربۆیه به هه‌وه‌سی خۆمان ناوی بۆ داده‌تاشین ( شیعری تاراوگه ،
شیعری نیشتیمانی، شیعری دڵداری .... هتد ) ئه‌مانه هه‌مووی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێ ئاگایی ئێمه له‌و دنیا سیحریه، له‌و
فه‌نتازیایه‌ی که ئه‌سته‌مه بتوانین به چاوێکی بازاڕیانه‌وه
لێیتێبگه‌ین . که ئه‌سته‌مه بتوانین ده‌رک به‌جوانیه‌کانی بکه‌ین .
هه‌ر بۆیه شاعیری ئێرانی سه‌هراب له دێڕه شیعرێکدا ده‌ڵێت '' ئێمه
پێویسته چاوه‌کانمان بشۆین و به شێوه‌یه‌کی تر دنیا ببینین ''
ئێمه هه‌تاوه‌کو نه‌توانین ئه‌و کوده‌تا ڕۆحیه بکه‌ین به‌سه‌ر
خۆماندا که سه‌هراب باسی ده‌کات ، ئه‌سته‌مه له‌و هه‌ڵانه تێبگه‌ین
که ڕۆژانه سه‌دان که‌س به‌ناوی شیعره‌وه ده‌یکه‌ن له‌لای ئێمه .
پایزه ئه‌حمه‌د: وه‌ک بینیمان
شیعره‌کانی به‌رێزتان شیعری نوێن واتا سه‌ربه‌ست ئایا ده‌بێ رۆژێک له
رۆژان شێوازی نووسینی شعری کلاسیکیی بگه‌ڕێته‌وه چونکه ئێستا هه‌ندێک
خه‌ڵک هه‌ن ده‌ڵێن له‌وه‌ته‌ی شعر به شێوازی سه‌ربه‌ست ده‌نووسرێ
تاموچێژی خۆی له ده‌ست داوه وه‌ک شیعر؟
شۆڕش حه‌مه‌سالح: من هیچکاتێک
نه‌مویستوه شیعر به ئه‌م یان به ئه‌و شێوازه بنووسم ، به‌ڵکو
شێوازی نووسینی شیعر لای من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کاریگه‌ری ئه‌و
زه‌مانه‌ی که تێیدا ژیاوم ، من ئه‌گه‌ر دوو سه‌د ساڵ پێش ئێستا
له‌دایک بووبومایه ئه‌وا به شێوازی کلاسیکی شیعرم ده‌نووسی . بۆیه
پێویسته بزانین که هه‌موو زه‌مانێک شێوازی تایبه‌ت به‌خۆی
ده‌خوڵقێنێت ، جا هه‌ر هه‌وڵێک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شێوازه کۆنه‌کان بێ
له به فیڕۆدانی کات هیچی تری تێدا نیه .
به نیسبه‌تی له‌ده‌ستچونی تام وچێژی شیعری نوێی کوردی . له ڕاستیدا
هۆکاره‌که خودی شیعر نیه به‌ڵکو ئه‌و فه‌وزا شیعرییه‌یه که له
نێوه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی‌دا دروستبووه . تیایدا به‌راست و چه‌پ شیعر
چاپده‌کرێت و بڵاوده‌کرێته‌وه . وه‌هه‌روه‌ها ئه‌نته‌رنێتیش ڕۆڵێکی
زۆر سلبی هه‌یه له‌و فه‌وزایه‌دا . به‌لاته‌وه سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر
بڵێـم هه‌تاوه‌کو ئێستا هۆکاری بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی شیعره‌کانم
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته . ڕه‌نگه هه‌ڵه‌نه‌که‌م ئه‌گه‌ر
بڵێم نیوه‌ی کورد خه‌ریکی شیعر نووسینه ، به‌ڵام شیعره باشه‌کان له
په‌نجه‌ی ده‌ست تێناپه‌ڕن . بۆ یه له هه‌لومه‌رجێکی ئاوه‌هادا
ئه‌سته‌مه بتوانیت شیعره ڕه‌سه‌نه‌کان بدۆزیته‌وه و تام و چێژیان
بکه‌یت .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که دڵخۆشم ده‌کات ئه‌وه‌یه که مێژوو ڕه‌حم به‌که‌س
ناکات ، هه‌موو ئه‌و نووسینانه‌ی که ئه‌مڕۆ پێیان ده‌وترێت شیعر ،
ڕۆژگارێک دێت له‌بیرده‌چنه‌وه و ده‌بنه بڵقی سه‌ر ئاو . شیعره باش و
ڕه‌سه‌نه‌کانیش وه‌ک یاقووت له بنی ده‌ریاکه‌دا ده‌مێننه‌وه .
پایزه ئه‌حمه‌د: پرسیارێکی تا راده‌یه‌ک
گران.. ئه‌گه‌ر کاتتان هه‌بێ و حه‌ز بکه‌ن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه: ئه‌م
ووشانه لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نن.. هه‌روا لای خه‌ڵک به گشتیی چی
ده‌گه‌یه‌نن؟
-: دایک و باوک - لای تۆ ؟
-: دوو خۆرن
هه‌رگیز ئاوا نابن
-: دایک و
باوک - لای خه‌ڵک ؟
-: ......
-:
خۆشه‌ویستیی - لای تۆ ؟
-:
په‌نجه‌ره‌یه ، سه‌رابه ، گۆرانیه‌کی ته‌واونه‌کراوی دڵه .
-:
خۆشه‌ویستیی - لای تۆ ؟
-: .....
-:
هاوڕێیه‌تیی - لای تۆ ؟
-:
ده‌ستێکی خودایانه‌یه ،هه‌میشه له خنکان ڕزگارم ده‌کات .
- هاوڕێیه‌تی
- لای خه‌ڵک ؟
-: .....
-: یه‌کسانیی
- لای تۆ ؟
-: خه‌ونه ،
هه‌وڵدانێکی سیزیفیه .
-: یه‌کسانیی
- لای خه‌ڵک ؟
-: .....
-: تاراوگه -
لای تۆ ؟
-: عه‌زابه،
به‌ڵام عه‌زابێکی له‌زه‌تبه‌خش .
- تاراوگه -
لای خه‌ڵک ؟
-: .....
پایزه ئه‌حمه‌د -
payze@emrro.com
|