٩\١١\٢٠١٢ ته‌وه‌ری پیاوان لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز:
سازادانی: پایزە ئەحمەد
لەوڕۆدا زۆربەی پیاوان - هەر یەکەو بە گوێرەی بیروباوەڕی خۆی - بە گفتار دان بە یەکسانیی نێوان ژنان و پیاواندا دەنێن.. بەڵام بێجگە لە کەمایەتییەکی زۆر کەمیان زۆربەی هەرە زۆریان لە رەفتاردا پیاوسالار و چەوسێنەرن! بە بەدووداچوونی ئەوەی کە ئایە کێشەکان و هۆکارەکان چین؟ بەو چەند پرسیارە پەیوەستدارە ژنان دەدوێنین:
پایزە ئەحمەد: ئایە خودی پێکهاتەی سروشتی پیاو وەک رەگەزی نێر پیاوان بەو جۆرە ئافەریدە دە‌کا؟ یان ئەوە دابونەریت و دین و دەسەڵاتە پیاوان بەو شێوەیە بەرهەم دەهێنن کە هەن، یان هەردوو هۆکار هەر یەکەو بە ئاست و جۆرێک کارتێکردنی خۆیان هەیە؟
پایزە ئەحمەد: ئایە تەنیا پیاوان هۆکاری ئەو باری چەوسانەوەی ژنانن یان ژنانی ناهۆشیار و دەستەپاچەش رۆڵی خۆیان هەیە لە درێژەدانی ئەو بارەی خۆیان؟ چارە چییە.. یان چاکترین رێیەکانی چارەسەر چین لەو رووەوە؟
پایزە ئەحمەد:
هەر کەسێک لە ناخەوە بەو
ژنکوژییە زۆرەی ئەو دواییانە رادەچڵەکێ یەکسەر پەنجەی تاوانکاریی بۆ
حکومەت و تەواوی دەسەڵاتداران رادەکێشێ، بەڕێزت لەو بارەوە چ دەبێژی؟ شنۆ محەمەد: بێگومان تاوانبارى سه‌ره‌کیى حکومه‌تى هه‌رێمه که نه‌یتوانیوه ژنان له‌و ستەم و نابه‌رابه‌رییه رزگار بکا که چه‌ندین ساڵە ژنان به ده‌ستیه‌وه دە‌ناڵێنن به‌ڵام ناکرێ به رەهایی بۆ ته‌واوى ئاریشه و ژنکوژییه‌کان په‌نجه‌ى تاوان بۆ حکومه‌ت درێژ بکه‌ین.. واتە حکومه‌ت تاکه لایەن نییه له‌و نێوه‌نده‌دا بەڵکە هى تریش هه‌ن که بوونه‌ته هۆکارى ژنکوژیی.
شنۆ محەمەد: چونکه رێکخراوه‌کانى ژنان هێشتا نه‌بوونه‌ته شوێنێک بۆ داکۆکییکردن له پرسی ژنان یان چاره‌سه‌رى ئاریشه‌کانیان به‌لکو پتر بوونه‌ته شوێنێک بۆ پڕکردنى گیرفانى هه‌ندێک لایه‌ن له‌سه‌ر حیسابى ژنانى چه‌وساوه، بۆیه ژنان رێکخراوه‌کان به پشتیوان و داکۆکییکاری خۆیان نازانن، رێکخراوه‌کانى ژنان ته‌نیا به ناو رێکخراوى ژنانن ئه‌گینا له ناوه‌رۆکدا شوێنى به‌سه‌ربردنى هه‌ندێک ژن و پیاوه که له گەوهەردا خۆشیان باوه‌ڕیان به ئازادیی ژنان نییه.. خۆشیان ناتوانن رێگەی کچان و هاوسەرەکانیان بدەن ته‌نانه‌ت بۆ بازاڕکردنێکیش به ته‌نیا بچنە ده‌ره‌وه، من زۆر نووسه‌ر و زۆر له‌وانه دە‌ناسم که له رێکخراوه‌کانى ژنان کار دە‌که‌ن هەر لە سپێدەوە تا ئێواره قاڕه‌قاڕیانه و ده‌رباره‌ى ژنان دە‌نووسن گوایه ژنان دە‌چه‌وسێنرێنه‌وه که‌چى هەر خودى ئه‌و که‌سانه له ماڵە‌وه گه‌وره‌ترین دیکتاتۆرن به‌سه‌ر مێیه‌کانه‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ى له رێکخراوه‌کانى ژنان کار دە‌که‌ن گرنگ نییه ژن بن یا پیاو.. ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تا خۆى تا چه‌ند باوه‌ڕى به پرسی ژنان هه‌یه و تا چه‌ند له نزیکه‌وه ئاگادارى داخوازیی و کێشه‌کانیه‌تی.
شنۆ محەمەد: هیچ ژنێک نییه له کوردستان رۆژێک له رۆژان نه‌چه‌وسێنرابێته‌وه یان له لایه‌ن (باوک، برا، مێرد، یان یه‌کێک له نێره‌کانى کۆمه‌لگا) لێی نه‌درابێ، منیش وه‌ک ئه‌وان به‌ده‌ر نیم له‌و چه‌وساندنەوانه‌ى به‌رامبه‌ر به ژنان کراوه و قوربانییه‌کى زۆر و ئازارێکى زۆرم چه‌شتووه تا گه‌یشتوومه‌ته ئێستا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى که پێی دەگوترێ رزگاربوون له پیاوسالاریی به راى من ئەوە نه‌ک له کوردستان له ته‌واوى جیهان بوونى نییه و ئه‌فسانه‌یه چونکه ره‌گى پیاوسالاریی له هه‌موو شوێنێکى سه‌ر زه‌میندا هێشتا بوونى هه‌یه ته‌نانه‌ت له ئەوروپاش هه‌رچه‌نده پایه‌کانى پیاوسالاریی له‌وێ به ته‌واویی لاواز بووە و چه‌وساندنه‌وه‌ى ژن تێیدا زۆر که‌مه و جۆر و شێوازى چه‌وساندنه‌وه له خێزانێکه‌وه بۆ خێزانێکى تر یا له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکى تر دە‌گۆرێ و به پێی هۆشمەندیی و بیرکردنه‌وه‌ى نێره‌کانى ئه‌و شوێن و خێزانانە شێوازه‌کانى توندوتیژییش دە‌گۆرێن چونکه توندوتیژیی ته‌نیا بریتیی نییه له لێدان له جه‌سته‌ى ژن، زۆر به داخه‌وه هه‌ندێک لە به ناو رۆشنبیران و به‌شێک له‌و ژنانه‌ى که ته‌نیا به ناو به‌رگریی له کێشه‌ى ژنان دە‌که‌ن پێیان وایه توندوتیژیی ته‌نیا بریتییە له کوشتن و سوتاندنى ژن یان لێدان له جه‌سته‌ى ژن.. ئه‌وان ته‌نیا ئه‌و کاته هاواریان لێ هەڵدەستێ که ژنێک لێی دە‌درێ یان دە‌کوژرێ.. له کاتێکدا کێشەکە زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و فراوانتره، من زۆر لام سه‌یره له خێزانێکدا خوشک و برایه‌ک که پێکه‌وه دە‌چن بۆ قوتابخانه و پێکه‌وه دە‌خۆن و دە‌خۆنه‌وه و پێکه‌وه دە‌خه‌ون بەڵام دە‌بێ کچه‌که گۆره‌ویی کوڕه‌که بشوا و جێگەی نوستنى بۆ ئاماده بکا و خواردنى بۆ دروست بکا!!! خێزانه‌کانى ئێمه هه‌ر له منداڵییەوە نێره‌کانیان به شێوه‌ى دیکتاتۆر په‌روه‌رده دە‌که‌ن به‌سه‌ر مێیه‌کانیانه‌وه و وایان لێ دە‌که‌ن که گه‌وره بوون هه‌رسێ جۆرى توندوتیژیی (جه‌سته‌یی، ده‌روونیى، سێکسیى) به‌رامبه‌ر به‌مێیەکان ئه‌نجام بده‌ن.. ئێستا ژنانى کوردستان هه‌رسێ جۆرى توندوتیژییان له به‌رامبه‌ردا دە‌کرێ، تاکه رێگه‌ى چاره‌سه‌ریی هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه باسم کرد دە‌بێ ژنان کار له‌سه‌ر هۆشیاریی مێ بکه‌ن چونکه هۆشیاریی تاکه کلیلى سه‌رکه‌وتنى ئێمه‌یه.. تا ژنان پتر هۆشیار ببنەوە پایه‌کانى پیاوسالاریی و توندوتیژیی به‌رامبه‌ر به مێ که‌متر دە‌بێتەوە.. به پێچه‌وانه‌وه تا ژنان ئاستى زانیاریی و هۆشمەندییان که‌متر بێ پایه‌کانى پیاوسالاریی و چه‌وساندنه‌وه‌ى ژنان به‌هێزتر و پتر دە‌بێ.
_________________________________________________ لینکی وەڵامەکانی هەموو بەشداربووەکان: www.emrro.com/teweripiyawanle.htm
|