٩\١٠\٢٠١٢
تهوهری
پیاوان لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز.
- ١٠
-:
هێرۆ عەلی:
پیاوان هۆکاری سەرەکیین بۆ
درێژەدان بەو بارەی ژنان.. بەڵام لەبەر
ئەوەی پیاو
و ژن تەواوکەرى یەکترین کەواتە هەردوو
رەگەز هۆکارن.
سازادانی:
پایزە ئەحمەد
لەوڕۆدا زۆربەی پیاوان -
هەر یەکەو بە گوێرەی بیروباوەڕی خۆی - بە گفتار دان بە یەکسانیی نێوان
ژنان و پیاواندا دەنێن.. بەڵام بێجگە لە کەمایەتییەکی زۆر کەمیان
زۆربەی هەرە زۆریان لە رەفتاردا پیاوسالار و چەوسێنەرن! بە
بەدووداچوونی ئەوەی کە ئایە کێشەکان و هۆکارەکان چین؟ بەو چەند پرسیارە
پەیوەستدارە ژنان دەدوێنین:
پایزە ئەحمەد:
ئایە خودی پێکهاتەی سروشتی پیاو وەک رەگەزی نێر پیاوان بەو جۆرە
ئافەریدە دەکا؟ یان ئەوە دابونەریت و دین و دەسەڵاتە پیاوان بەو شێوەیە
بەرهەم دەهێنن کە هەن، یان هەردوو هۆکار هەر یەکەو بە ئاست و جۆرێک
کارتێکردنی خۆیان هەیە؟
هێرۆ عەلی: دەتوانم بڵیم هەردوو هۆکار کارتێکردنیان
لەسەر پیاوان هەیە.
بە راى من دابونەریت و
دین گرێدراوى یەکترن، چونکە ئەگەر
چاوێک بە مێژووی رابردوودا
بخشێنینەوە دەبینین ئەو دابونەریتانەی
هەن لە دینەوە
سەرچاوەیان گرتووە.
بەڵام بەرهەمهێانى
پیاو لە کۆمەڵگەیەکەوە
بۆ کۆمەڵگەیەکی دیکە
جودایە، بۆ
نموونە لە کۆمەڵگەی
کوردیدا تا ئێستا بەرنامەیەکى وا
نییە کە خەڵک بتوانن لە
چوارچێوەى ئەو
بەرنامەدا ژیانى خۆیان رێکبخەن کە هۆکارەکە
پتر دەکەوێتە سەر ئەستۆی دەسەڵات.
پایزە ئەحمەد: ئایە تەنیا پیاوان هۆکاری
ئەو باری چەوسانەوەی ژنانن یان ژنانی ناهۆشیار و دەستەپاچەش رۆڵی خۆیان
هەیە لە درێژەدانی ئەو بارەی خۆیان؟ چارە چییە.. یان چاکترین رێیەکانی
چارەسەر چین لەو رووەوە؟
هێرۆ عەلی: پیاوان هۆکاری سەرەکیین
بۆ درێژەدان بەو بارەی ژنان.. بەڵام لەبەر ئەوەی پیاو
و ژن تەواوکەرى یەکترین کەواتە هەردوو رەگەز
هۆکارن، بۆ
نموونە لە
کۆمەڵگەی ئێمە لەو
دواییانە لە پڕێک
هەناسەیەکی ئازادیی
بۆ ژنان فەراهەم بوو
بەڵام زۆربەیان بە تەواویی
لەو ئازادییە
نەگەیشتن و ئەو
ئازادییەشیان لە خودى خۆیانەوە دروست
نەدەکرد بەلکو
ئازادییەکى لاساییکەرەویان
گرتەبەر، بۆ چارەسەرکردنى ئەو
بارەش دەبێ لایەنى دەسەڵات
لە رێگەی کۆنفرانس و
خولی پێگەیاندن و کۆڕ و کۆبوونەوان لە
لایەن کەسانى بە ئەزموون شارەزا کۆشش بکا بۆ
هۆشیارکردنەوەی خەڵک. هەروەها لەسەر پیاوانیش
پێویستە رێگر نەبن لەبەردەم ژنان بۆ
چوونە ناو
کارى سیاسیی یان هەر
کارێکیتر کە لە
توانایاندا هەیە.. دیارە رێگەنەگرتن لە
ژنان دەبێتە هۆى هۆشیاریی
و رۆشنبیربوونی ژنان و
دەستکرانەوەی ژنان بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادییەکانیان.
پایزە ئەحمەد:
هەر کەسێک لە ناخەوە بەو
ژنکوژییە زۆرەی ئەو دواییانە رادەچڵەکێ یەکسەر پەنجەی تاوانکاریی بۆ
حکومەت و تەواوی دەسەڵاتداران رادەکێشێ، بەڕێزت لەو بارەوە چ دەبێژی؟
هێرۆ عەلی: لە
راستییدا تاوانەکان لەیەکتر جودا و
جۆراوجۆرن.. هەندێک کارى تووندوتیژیی
هەن دەکەونە سەر
ئەستۆی دەسەڵات
هەندێکیش هەن دەکەونە سەر
ئەستۆى ژنان خۆیان. بۆ
نموونە ئێستا چەندین
رێکخراو هەن تایبەتن بە ژنان
و رۆژانە بە سەدان ژن
سەردانیان دەکەن..
بەڵام لایەنى پەیوەندیدار
لە ئاستى ئەو بەرپرسیارییە
نین چونکە بە هۆى
دەستێوەردانی حیزبیی
رێکخراوەکانیان پەکخستوون.. جگە لەوەش وەک
دەیبیستین چەندین بەرپرسى حیزبیی
دەستدرێژییان کردۆتە سەر ژنان..
کاتێک ئەو ژنانەش
ویستیتیان سکاڵا دژیان
تۆمار بکەن یەکسەر هەوڵی
کوشتنیان دراوە بۆ
شاردنەوەى کارە نەشیاو و دزێوەکانیان..
ئەوە لە لایەک و
لە لایەکى دیکەش
زۆربەى ئەو ژنکوژییەی کە
روودەدا بە هۆى (خیانەت)ى
هاوسەرییەوە بووە و لە
زۆربەشیاندا پیاوان تێیاندا تاوانبارن کە ئەوەش ئەنجامی نارۆشنبیربوون
و خۆبەگەورەزانیی پیاوان و هەژموونی دەسەڵاتی پیاوسالارییە.
پایزە ئەحمەد: لەبەرچی ژنان زۆر بە کەمیی
بەشداریی لە رێکخراوەکانی ژنان دەکەن؟ یان لەبەرچی زۆربەی زۆری ژنان
رێکخراوەکانی ژنان بە پشتوپەنای خۆیان و داکۆکیکەر لە ماف و
ئازادییەکانیان نازانن؟ ئایە ئەوەش بە هۆی دەستتێوەردانی پیاوانە؟ ئایە
بەڕێزت بە باشتری نازانی رێکخراوی ژنان لە ژنان و پیاوانی یەکسانییخواز
پێکبێ؟
هێرۆ عەلی:
پرسیاریکى زۆر جوانە،
من خۆم ماوەیەک لە یەکێتی ژنانى هەولێر
کارم دەکرد..
بۆم دەرکەوت کە زۆربەى هەرە
زۆرى ژنان لەبەر قسەى پیاوانە بەشداریی
لەو رێکخراوانەی ژنان ناکەن.. چونکە بە
چاوى سووک تەماشا
دەکرێن یاخود پیاوان بە گالتەوە دەیانگوت
رێکخراوى یەکێتی
ژنانى ئاشقان.. ئەو قسانەش زۆرى لە
لایەن لایەنە حیزبییەکان دەکران،
جا ئەگەر
حیزبەکان ئەو قسانە بکەن
ئەدی پیاوانى سەر شەقام
دەبێ چى بڵێن!؟
هەر بەو هۆیەش باوک یان برا یان هاوسەر ریگریی
لە ژنان دەکەن بەو جۆرە رێکخراوانە پەیوەست بن، بۆ نموونە
رۆژیک ژنێکی شۆخ
و شەنگ و جوانم
دیت لە رێکخراوی یەکیتى ئافرەتانى
هەولێر فەرمانبەر بوو..
باسى کێشەکانی خۆى بۆ کردم
و گوتى ماوەیەک کوڕێکم
خۆشویست.. هاتن
بۆ داوام بەڵام
لەبەرئەوەی باوکی کوڕەکە زانیبووی ئەمن لە رێکخراوی ئافرەتان
کاردەکەم.. گوتبووی: ''کوڕم..
ئەگەر ئەو کچە بخوازى ئەوە
من حاشات لێ
دەکەم'' ئیدی کوڕەکەش قسەى باوکى
نەشکاندبوو و خۆی لە داواکردنەکە کشاندەوە،
هەر ئەوە کچە کە خۆی
گێڕایەوە پاش ماوەیەک شووى بە کەسێکی
دیکە کردووە
بەڵام هاوسەرەکەی لە ماوەی یەک مانگی هاوسەرییدا بەردەوام بە لێدان
ئازار و ئەشکەنجەی جەستەیی داوە و چاودێریی هەموو کار و جوولەیەکی
کردووە و پێیگوتوە نابێ لە رێکخراوی ئافرەتان کار بکا، سەرئەنجام داوی
جودابوونەی لە هاوسەرەکەی کردووە. بۆیە
ئازادنەبوونی ژنان لە هەر کار و جوولەیەکیان و رێگەلێگرتنیان لە لایەن
پیاوەنەوە هۆکارێکی کاریگەرە بۆ ئەوەی نەتوانن لەو رێکخراوانە بەشداریی
بکەن.
پایزە ئەحمەد: خۆت وەک ژن تا چەند لە
بەرانبەر هاوسەر یان باوک و برا یان هەر نێرێک کە لەگەڵی دەژی لە
چەوسانەوەی پیاوسالاریی رزگار بووی؟ کێشەکان چین کە تا ئێستا خۆت یان
خۆت لە چوارچێوەی ژنان بە گشتیی بە تەواویی لە بندەستی پیاوانی
کۆنەپەرست و چەوسێنەر یان سیستەمی پیاوسالاریی ئازاد نەبووی؟
رێگەچارەکانت چین؟
هێرۆ عەلی: بۆ
وەڵامى ئەم پرسیارە دەڵێم:
من تا ئێستا بەو
ئەندێشەیەوە دەژیم و خۆزگە دەخوازم
کە هەموو باوک و
برا و هاوسەرەکان وەکو باوک و برا و
هاوسەرەکەی من
رۆشنبیر بان، چونکە
ئەوان زۆر دەرفەتیان بۆ من رەخساندییە چ لە
خوێندنەوە و
خۆپەروەردەکردن چ لە کارەکانم لە
دەرەوەی ماڵ، ئەمن چ لەو
کاتانەی لەگەڵ باوک و براکانم دەژیام چ لە ئێستادا کە لەگەڵ هاوسەرەکەم
دەژیم بە هیچ شێوەیەک
نەیانچەوساندیمەوە، چونکە
منیش بۆ خۆم توانیتم داکۆکیی
لە ماف و ئازادییەکانم
بکەم.
ehero81@yahoo.com
_________________________________________________
لینکی وەڵامەکانی هەموو
بەشداربووەکان:
www.emrro.com/teweripiyawanle.htm
|