٦\١٠\٢٠١٢
ته‌وه‌ری
پیاوان لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز.
- ٢
-:
ئەڵماس مستەفا:
باڵادەستیی پیاوان له کاتێکدا پتر ده‌رکه‌وتوه که ئاین
و کلتوور
بواریان بۆ ره‌خساندوه، حکومه‌ت بەرپرسی سه‌ره‌کییە
لەو ژنکوژییه.

سازادانی:
پایزە ئەحمەد
لەوڕۆدا زۆربەی پیاوان -
هەر یەکەو بە گوێرەی بیروباوەڕی خۆی - بە گفتار دان بە یەکسانیی نێوان
ژنان و پیاواندا دەنێن.. بەڵام بێجگە لە کەمایەتییەکی زۆر کەمیان
زۆربەی هەرە زۆریان لە رەفتاردا پیاوسالار و چەوسێنەرن! بە
بەدووداچوونی ئەوەی کە ئایە کێشەکان و هۆکارەکان چین؟ بەو چەند پرسیارە
پەیوەستدارە ژنان دەدوێنین:
پایزە ئەحمەد:
ئایە خودی پێکهاتەی سروشتی پیاو وەک رەگەزی نێر پیاوان بەو جۆرە
ئافەریدە دەکا؟ یان ئەوە دابونەریت و دین و دەسەڵاتە پیاوان بەو شێوەیە
بەرهەم دەهێنن کە هەن، یان هەردوو هۆکار هەر یەکەو بە ئاست و جۆرێک
کارتێکردنی خۆیان هەیە؟
ئەڵماس
مستەفا: هه‌ر له دروستبوونی مرۆڤه‌وه له‌وه‌تی مێژوو
تۆمارکراوه هه‌ست به باڵادەستیی پیاوان ده‌کرێ، هۆکاری سه‌ره‌تایی بۆ
ئه‌م باڵادەستییەش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شیوه‌ی پێکهاته‌ی له‌شی پیاوان
که به تواناییان له مێینه یاخود له ژناندا پتر پێوه دیاربووه تا
بگره شێوه‌ی نان په‌یداکردن بۆ خێزان و پارێزگارییکردن لێیان.. بەڵام
مۆرکی ئه‌م باڵادەستییە له کاتێکدا پتر ده‌رکه‌وتوه که ئاین و
کلتوور بواریان بۆ ئه‌م باڵادهستییە ره‌خساندوه..
پایزە ئەحمەد: ئایە تەنیا پیاوان هۆکاری
ئەو باری چەوسانەوەی ژنانن یان ژنانی ناهۆشیار و دەستەپاچەش رۆڵی خۆیان
هەیە لە درێژەدانی ئەو بارەی خۆیان؟ چارە چییە.. یان چاکترین رێیەکانی
چارەسەر چین لەو رووەوە؟
ئەڵماس مستەفا: هه‌ردوو خاڵه‌که
به‌شدارن له چه‌سانه‌وه‌ی ئافره‌تان، چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی
ئافره‌تان تەنیا پڕچه‌ککردنی خۆیانه به رۆشنبیریی و به‌هێزکردنی
بواری ده‌روونیی و دوورکه‌وتنه‌وه له هەر ژێردهستییهک و
رەتکردنەوەی هەر چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک.. هاوکات رێکخستن و چاککردنی
رێکخراوه‌کانی ژنان له ژێر ئاڵای خودی ژنان خۆیاندا نه‌ک له ژێر
ئاڵای ئه‌و رێکخراوانەی ژنان که پیاوان یاسا و رێسایان بۆ دادەنێن، بە
بەردەوامیی لە هه‌وڵ و تێکۆشان‌دا بن و له هه‌موو بواره جیاجیایاکانی
ژیان داوای مافەکانی خۆیان بکەن وه‌ک مافی کارکردن و وه‌ده‌ستهێنانی
ئامانجه‌کانیان و مافەکانیان له ناو خێزانه‌کانیاندا و... هتد.
پایزە ئەحمەد: هەر کەسێک لە ناخەوە بەو
ژنکوژییە زۆرەی ئەو دواییانە رادەچڵەکێ یەکسەر پەنجەی تاوانکاریی بۆ
حکومەت و تەواوی دەسەڵاتداران رادەکێشێ، بەڕێزت لەو بارەوە چ دەبێژی؟
ئەڵماس مستەفا: به دڵنیاییه‌وه حکومه‌ت
و داموده‌زگاکانی بەرپرسی سه‌ره‌کیین لەو ژنکوژییه‌ی که ئێستا
ده‌یبینین، چونکه گه‌ر حکومه‌ت یاسای قهدهغەکردنی ئه‌و جۆره
تاوانانه‌ی به شێوه‌یه‌کی توند دهربکردبا نه‌ک تەنیا به
نووسینه‌وه‌ی یاساکه به‌ڵکو خستنه‌بواری جێبه‌جێکردنی ئه‌و
یاسایانه‌ش گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه بۆ به‌رگرتن له‌و تاوانانه‌ی که
له‌م دواییه‌دا به‌رامبه‌ر ژنان په‌ره‌ی سهندوە. جگه له‌مانه‌ش
نارۆشنبیریی خێزانه‌کان و کۆمەڵگە باشترین بواری بۆ ئه‌و تاوانبارانه
ره‌خساندوه که ده‌رگای تاوانه‌کانیان هه‌میشه له‌سه‌ر پشت بێ و
هه‌رده‌م پەنجەی تاوانکارییان له‌سه‌ر پەلەپیتکەی چەکهکانیان بێ بۆ
چنینه‌وه‌ی روحی ژیان.
پایزە ئەحمەد: لەبەرچی ژنان زۆر بە کەمیی
بەشداریی لە رێکخراوەکانی ژنان دەکەن؟ یان لەبەرچی زۆربەی زۆری ژنان
رێکخراوەکانی ژنان بە پشتوپەنای خۆیان و داکۆکیکەر لە ماف و
ئازادییەکانیان نازانن؟ ئایە ئەوەش بە هۆی دەستتێوەردانی پیاوانە؟ ئایە
بەڕێزت بە باشتری نازانی رێکخراوی ژنان لە ژنان و پیاوانی یەکسانییخواز
پێکبێ؟
ئەڵماس مستەفا: تەنیا خودی ئه‌و ره‌گه‌زه
ده‌توانێ مافەکانی خۆی وەدەستبێنێ، جا من به باشی ده‌زانم تەنیا
ژنانی ئازادییخواز به‌شداریی دروستبوونی ئەو رێکخراوانه بکه‌ن،
ده‌توانن بۆ هاریکارییکردن له پیاوانی ئازادییخواز و داکۆکییکهر له
مافەکانی ژنان سوودمەند بن.
پایزە ئەحمەد: خۆت وەک ژن تا چەند لە
بەرانبەر هاوسەر یان باوک و برا یان هەر نێرێک کە لەگەڵی دەژی لە
چەوسانەوەی پیاوسالاریی رزگار بووی؟ کێشەکان چین کە تا ئێستا خۆت یان
خۆت لە چوارچێوەی ژنان بە گشتیی بە تەواویی لە بندەستی پیاوانی
کۆنەپەرست و چەوسێنەر یان سیستەمی پیاوسالاریی ئازاد نەبووی؟
رێگەچارەکانت چین؟
ئەڵماس مستەفا: به‌لێ منیش
چەوسینرااومهتهوه به هۆی خێزانه‌وه وه‌کو هه‌موو تاکێک له
ئافره‌تانی کۆمهلگهکهم، به‌ڵام من به کۆشش و سهرکەشیی خۆم توانیومە
له زۆر بواردا مافه‌کانی خۆم وەدەستبێنم و به کۆششی تاکه‌کەسیی خۆم
خۆم رۆشنبیر بکه‌م.. به‌لام ئه‌مه رێگه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه نییە
چونکە ئه‌گه‌ر مرۆڤ تەنیا پشت بە کۆششی تاکەکهسیی خۆی ببەستێ
سه‌رکه‌توو نابێ.. به‌لکو ده‌بێ له ژێر چه‌تری رێخراوێکی داواکار به
مافه‌کانی و داکۆکییکەر له مافه‌کانی ئافره‌تاندا کۆببێتەوە
تابتوانێ مافه‌کانی تێکڕای ئافره‌تانی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی وەدەستهێنێ، به
هیوای سه‌رکه‌وتن و وەدیهێنانی سەرجەمی ماف و ئازادییەکانی ئافره‌تانی
کۆمه‌ڵگه‌که‌م، سه‌رکه‌توو بن..
سوێد
ماڵپه‌ڕی ئه‌ڵماس مسته‌فا
_________________________________________________
لینکی وەڵامەکانی هەموو
بەشداربووەکان:
www.emrro.com/teweripiyawanle.htm
|