١٨\١٠\٢٠١٢ تهوهری پیاوان لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز. - ٢٠ -:
سازادانی: پایزە ئەحمەد
لەوڕۆدا زۆربەی پیاوان - هەر یەکەو بە گوێرەی بیروباوەڕی خۆی - بە گفتار دان بە یەکسانیی نێوان ژنان و پیاواندا دەنێن.. بەڵام بێجگە لە کەمایەتییەکی زۆر کەمیان زۆربەی هەرە زۆریان لە رەفتاردا پیاوسالار و چەوسێنەرن! بە بەدووداچوونی ئەوەی کە ئایە کێشەکان و هۆکارەکان چین؟ بەو چەند پرسیارە پەیوەستدارە ژنان دەدوێنین:
پایزە ئەحمەد:
ئایە خودی پێکهاتەی سروشتی پیاو وەک رەگەزی نێر پیاوان بەو جۆرە
ئافەریدە دەکا؟ یان ئەوە دابونەریت و دین و دەسەڵاتە پیاوان بەو شێوەیە
بەرهەم دەهێنن کە هەن، یان هەردوو هۆکار هەر یەکەو بە ئاست و جۆرێک
کارتێکردنی خۆیان هەیە؟
شەیدا مەعروف: نا من هەرگیز پیاو بە هۆکار نازانم، چونکە پیاویش وەک ژن مرۆڤە پێش ئەوەى پیاو بێ، من پێم وایە ناهۆشیاریی تاک وادەکا کە ژن تووشى چەوساندنەوە ببێ. چونکە کە تاک هۆشیار بێ و بە هۆشیاریی پەروەدە بکرێ ئیتر جێیەک نییە بۆ ئەوەى کە ئەو بتوانێ ئاوەها بێ بەرامبەر بە مرۆڤ. سەبارەت بە چارەسەر من پێم وایە دەبێ کار لەسەر هۆشیارکردنەوەى یەک بە یەکى نەوەکانەوە بکرێ و وا رابهێنرێن کە هەموومان مرۆڤین و پێویستمان بە ژیانە نەک وا رابهێنرێن کە جیاوازیی لە رەگەزدا هەیە، دەبێ کارێک بکرێ تا ئەوانیش هۆشیاریی خۆیان بگەیەنن بە چواردەورەکەیان.
شەیدا مەعروف: هەمومان کاتێک کوشتنى ژنێک دەبیستین رادەوەستین لەسەر ئەوەى کە بۆ و کێ کوشتى؟ ئەوەش ئەوە ناگەیەنێ دەبێ ئەو ژنە تاوانێکى کردبێ بۆیە وای پێکرا، بە رای من دەبێ دەسەڵاتداران ئیش لەسەر ئەو یاسایانە بکەن کە نابێ مرۆڤ بە هیچ شێوەیەک تاوانى بەرامبەر بکرێ.. چونکە ئەویش ژیانى پێویستە، هەروا دەڵێم هەر کاتێک ژنێک بە هەر بیانوویەک تیرۆر دەکرێ و دواجار تۆمەتى خراپى دەخرێتە پاڵ ئەوە حکومەت بەرپرسە لێی، چونکە ئەوە حکومەتە کار لەسەر ئەو کەیسانە ناکا.. رۆژێک نەماندیت بڵێ ئەوە ئێمە هەقى ژنێکمان سەند، وەک ئەو چەندان نموونەى کە هەمانە، ئەگەر ژنێک یان ێکخراوێک لەسەر ئەو کەیسانە نەیەتە قسە حکومەت وەلاى دەنێ، بەوەش ئەو تاوانانە زۆرتر دەبن و هەمیشەش ژن قوربانى دەبێ لە هەر تیرۆرکردنێک یاخود توندوتیژییەک کە بەرامبەر بە مرۆڤبوونى ژن دەکرێ.
شەیدا مەعروف: ئێمەی مێینە هەمیشە گرفتمان لەگەڵ نێرەکان هەیە وەک
ئەوەى بەڕێزت ئاماژەت پێی داوە، چونکە بمانەوێ و نەمانەوێ پیاوان
دەیانەوێ تەنیا بۆ خۆیان بن نەک بۆ ئێمە، هەروا هەمیشە کۆشش دەکەن کە
پاشگریان بین.
_________________________________________________ لینکی وەڵامەکانی هەموو بەشداربووەکان: www.emrro.com/teweripiyawanle.htm
|