٣٠\١٠\٢٠١٢ ته‌وه‌ری پیاوان لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز. - ٢٤ -:
سازادانی: پایزە ئەحمەد
لەوڕۆدا زۆربەی پیاوان - هەر یەکەو بە گوێرەی بیروباوەڕی خۆی - بە گفتار دان بە یەکسانیی نێوان ژنان و پیاواندا دەنێن.. بەڵام بێجگە لە کەمایەتییەکی زۆر کەمیان زۆربەی هەرە زۆریان لە رەفتاردا پیاوسالار و چەوسێنەرن! بە بەدووداچوونی ئەوەی کە ئایە کێشەکان و هۆکارەکان چین؟ بەو چەند پرسیارە پەیوەستدارە ژنان دەدوێنین:
پایزە ئەحمەد: ئایە خودی پێکهاتەی سروشتی پیاو وەک رەگەزی نێر پیاوان بەو جۆرە ئافەریدە دەکا؟ یان ئەوە دابونەریت و دین و دەسەڵاتە پیاوان بەو شێوەیە بەرهەم دەهێنن کە هەن، یان هەردوو هۆکار هەر یەکەو بە ئاست و جۆرێک کارتێکردنی خۆیان هەیە؟
پایزە ئەحمەد: ئایە تەنیا پیاوان هۆکاری ئەو باری چەوسانەوەی ژنانن یان ژنانی ناهۆشیار و دەستەپاچەش رۆڵی خۆیان هەیە لە درێژەدانی ئەو بارەی خۆیان؟ چارە چییە.. یان چاکترین رێیەکانی چارەسەر چین لەو رووەوە؟
پایزە ئەحمەد:
هەر کەسێک لە ناخەوە بەو
ژنکوژییە زۆرەی ئەو دواییانە رادەچڵەکێ یەکسەر پەنجەی تاوانکاریی بۆ
حکومەت و تەواوی دەسەڵاتداران رادەکێشێ، بەڕێزت لەو بارەوە چ دەبێژی؟ لەنجە عەلی: ههڵبەته بۆ نه‌هیشتنی هه‌ر تاوانێک له هه‌ر کۆمه‌لگه‌یه‌کدا پێوسته یاسا هه‌بێ. چون مرۆڤ پێوستی به رێکخستن و لێپرسهنهوه هەبووە و بۆ هەمیشەش پێویستیەتی.. ئه‌گه‌ر نا دونیا ده‌بێتە جه‌نگلستان. که‌واته به دڵنیاییه‌وه ئەرکی هه‌ر سیستهمێکە که یاسای تۆکمە و توندوتۆڵ دابڕێژێ بۆ رێگه‌نه‌دان به مرۆڤکوشتن یان ژنکوشتن یان هەر توندوتیژییەکی دژ بە مرۆڤەکان.
لەنجە عەلی:
ئێمه هه‌موو دەزانین که نێرهنهکان ده‌سه‌ڵاتیکی زۆریان هه‌یه له
حکومه‌ت و سیسته‌مه‌کانی جیهاندا، هه‌ر بۆیه پیاوسالاریی له هه‌موو
دامودەزگە و رێکخراواکاندا رەنگدانەوەی هه‌یه. هه‌روا زۆرینه‌ی ئه‌و
ژنانه‌ی که له رێکخراوه‌کاندا کار ده‌که‌ن خۆیان ئازاد نین و نازانن
واتای تەواوی ئازادیی چییە، که ده‌ڵین ئازادیی ته‌نیا ئه‌وه نییه که
له پیاوسالاریی ئازاد بیت به‌ڵکو دەبێ له
سەرجەمی بوارەکان و لە هەموو شته‌کان ئازاد بیت.. هه‌ر بۆیه‌شە تا
ئێستا زۆر به داخه‌وه جێده‌ستی ئه‌و رێکخراوانه وه‌ک پێوست دیار نه‌بووه.
لەنجە عەلی:
من دڵنیام که هه‌موو ژنێک لەم جیهانه‌دا پریشکی چهوسانەوه و کۆیلایه‌تی
و پیاوسالاریی به‌رکه‌وتوه ئیتر به هه‌ر جۆره‌ک بێ. خۆشبه‌ختانه من
خاوه‌ن دایکێکی تا راده‌یه‌ک ئازاد بووم و زۆریش کۆششی کردوە که
ئازادانه په‌روه‌رده‌مان بکا. من ژن په‌روه‌رده‌ی کردووم و دایکیشم هه‌ر
ژن په‌روه‌رده‌ی کردوه، نه‌نکیشم و دایکیشم
خاوه‌ن کاری خۆیان بوون واته هه‌ر ئه‌وانیش خێزانەکهیان به‌رێوه
بردوه. به‌ڵام ئازاری هه‌موو ژنێک به هی خۆم ده‌زانم چونکه هه‌ستمان
هه‌مان هه‌سته رۆحمان هه‌ر یه‌کێکه و پێکهاته‌ی جه‌سته‌مان هه‌ر یه‌که
و بایۆلۆژییمان هه‌ر یه‌ک جۆره. هه‌ر بۆیه‌شە زۆر به ئاسانیی هه‌ستم
به چه‌وسانه‌وه‌ی خۆم کردوه ئه‌گه‌ر خۆم هه‌ندێک ئازادیش بووبێتم.
_________________________________________________ لینکی وەڵامەکانی هەموو بەشداربووەکان: www.emrro.com/teweripiyawanle.htm
|