٥\١١\٢٠١٢ تهوهری پیاوان لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز. - ٢٦ -:
سازادانی: پایزە ئەحمەد
لەوڕۆدا زۆربەی پیاوان - هەر یەکەو بە گوێرەی بیروباوەڕی خۆی - بە گفتار دان بە یەکسانیی نێوان ژنان و پیاواندا دەنێن.. بەڵام بێجگە لە کەمایەتییەکی زۆر کەمیان زۆربەی هەرە زۆریان لە رەفتاردا پیاوسالار و چەوسێنەرن! بە بەدووداچوونی ئەوەی کە ئایە کێشەکان و هۆکارەکان چین؟ بەو چەند پرسیارە پەیوەستدارە ژنان دەدوێنین:
پایزە ئەحمەد: ئایە خودی پێکهاتەی سروشتی پیاو وەک رەگەزی نێر پیاوان بەو جۆرە ئافەریدە دەکا؟ یان ئەوە دابونەریت و دین و دەسەڵاتە پیاوان بەو شێوەیە بەرهەم دەهێنن کە هەن، یان هەردوو هۆکار هەر یەکەو بە ئاست و جۆرێک کارتێکردنی خۆیان هەیە؟
شیلان عەبدوڵا: یهکهم شت که پێویستە باسی بکەین ئهوهیه که پیاوسالاریی یان سیستهمی پیاوسالاریی واتە نهخۆشیی کۆمەڵگە، بهو پێیهی که تهنیا پیاوه مافی ههموو شتێکی ههیه له بڕیاردان و جێبهجێکردنی ههموو کایهکانی نێو کۆمەڵ. ئهمهش ئهوه دەسهلمێنێ که کۆمەڵگە له چ نهخۆشییهکی کوشندهدایه که ههموو بوارهکانی ژیان تەنیا به شێوهی بیرکردنهوهی پیاو داڕێژراون و ههر پیاویشه تهنیا سوارهی مهیدان.
پایزە ئەحمەد: ئایە تەنیا پیاوان هۆکاری ئەو باری چەوسانەوەی ژنانن یان ژنانی ناهۆشیار و دەستەپاچەش رۆڵی خۆیان هەیە لە درێژەدانی ئەو بارەی خۆیان؟ چارە چییە.. یان چاکترین رێیەکانی چارەسەر چین لەو رووەوە؟
پایزە ئەحمەد: هەر کەسێک لە ناخەوە بەو ژنکوژییە زۆرەی ئەو دواییانە رادەچڵەکێ یەکسەر پەنجەی تاوانکاریی بۆ حکومەت و تەواوی دەسەڵاتداران رادەکێشێ، بەڕێزت لەو بارەوە چ دەبێژی؟
شیلان عەبدوڵا: ئەوە زۆر راستە و منیش لەگەڵ بیر و تێڕوانینی ئەو خەڵکە دام، چونکە دەسەڵات لە دەستی حکومەتە و دەتوانێ چاکسازیی بکا بۆ نەهێشتنی ئەو جۆرە دیاردانە، بەڵام تا پێکهاتەی حکومەت دین و ئاغا و خێڵگەریی بێ هەر ئەوەی لێ چاوەڕوان دەکرێ...
شیلان عەبدوڵا: من ئەوە دەگێرمەوە بۆ کۆمەڵە و سەنتەرەکانی داکۆکیی لە مافەکانی ژنان کە تا ئێستا کارێکی وایان نەکردوە بڕوا و متمانە پەیدا بکەن لە نێوان خۆیان و ژنانی کۆمەڵگەی کوردیدا، دەنا پێکهاتەی ژن وەک مرۆڤ هیچی کەمتر نییە لە پیاو.
شیلان عەبدوڵا:
منیش وەک هەر تاکیکی مێینەی ئەو کۆمەڵگەیە بێبەش نیم لەو
کۆیلایەتییە، بەڵام تا ئێستا خۆم گونجاندوە و سەری خۆم داخستوە!
_________________________________________________ لینکی وەڵامەکانی هەموو بەشداربووەکان: www.emrro.com/teweripiyawanle.htm
|