٨\١٠\٢٠١٢
ته‌وه‌ری
پیاوان لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز.
- ٦
-:
رەوشەن بەلقیس:
گومانم نییە حکومەت بەرپرسە لەو بارەی ژنان، دوورکه‌تنه‌وەش
لە دین و
نه‌ریت کاریگەرترین بنچینەیە لۆ رزگاربوونی ژنان و تەنانەت
پیاوانیش.
سازادانی:
پایزە ئەحمەد
لەوڕۆدا زۆربەی پیاوان -
هەر یەکەو بە گوێرەی بیروباوەڕی خۆی - بە گفتار دان بە یەکسانیی نێوان
ژنان و پیاواندا دەنێن.. بەڵام بێجگە لە کەمایەتییەکی زۆر کەمیان
زۆربەی هەرە زۆریان لە رەفتاردا پیاوسالار و چەوسێنەرن! بە
بەدووداچوونی ئەوەی کە ئایە کێشەکان و هۆکارەکان چین؟ بەو چەند پرسیارە
پەیوەستدارە ژنان دەدوێنین:
پایزە ئەحمەد:
ئایە خودی پێکهاتەی سروشتی پیاو وەک رەگەزی نێر پیاوان بەو جۆرە
ئافەریدە دەکا؟ یان ئەوە دابونەریت و دین و دەسەڵاتە پیاوان بەو شێوەیە
بەرهەم دەهێنن کە هەن، یان هەردوو هۆکار هەر یەکەو بە ئاست و جۆرێک
کارتێکردنی خۆیان هەیە؟
رەوشەن
بەلقیس: دروستبوون و ده‌رکه‌وتنی رەگەزی نێر وەک ئەوەی ئێستا
هه‌ن هه‌رگیز نایگێڕمه‌وه لۆ پێکهاته‌ی بنه‌ڕەتیی سروشتی خودی ره‌گه‌زی
نێر چونکه ژنان وه‌ک پیاوان له جه‌سته و ئاوەزدا به شێوازێکی
سروشتیی ئافه‌ریده بوونە، واتە ئه‌وه گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی
سیستەمی چەوسێنەری کۆمه‌ڵگه‌یە پیاوانی بەو شێوەیە دروست کردووە کە به
شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکیی پیاوسالاریی بەرهەم بهێنی.
ئەمن وه‌کو خۆم ئه‌وه‌ی به سانایی لێم دیارە پەلکێشکردنی پیاو بە
ئاراستەی ئەو جۆرە ئافەریدەبوونەی له ئه‌نجامی ئه‌و دابونەریتە کۆنه‌په‌رستانە
بووە - کە پتر به‌رۆکی زۆربه‌ی ژنانی وڵاته دواکه‌وتووه‌کانی گرتووه
- دینەکان بە تایبەتییش شەریعەتی ئیسلام دایانهێناوە و بە بەردەوامییش
پارێزگاری‌یان لێ کردوون، ئیدی پیاوه مێشک پووچ و داخراوەکان دینیان وه‌کو
چه‌کێکی کوشنده کردیته ئامرازێک لۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان وەک کە ده‌ڵێن
پیاو لە ئاده‌م بووه و ژنی داماویش له په‌راسووی چه‌پی ئاده‌م
ئافەریدە کرایە، زۆر لە پیاوان تەنیا لە رووکه‌شدا پیاون دەنا لە
راستییدا دڕندەن و دوورن له هه‌موو به‌ها مرۆییه‌کان و ژنان به
بوونه‌وه‌رگەلەکی ناتەواو دەبینن.. کە وەک شەرەفی خۆشیان تەماشایان
دەکەن ئەوە تەنیا بۆ جێبەجێکردنی مەرام و حەزە چەپەڵەکانیانە. ئه‌وه‌ی
له هه‌مووی کوشنده‌تره ئەوەیە کە ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی پیاوان وەک دێوه‌زمه
بوویتە به‌ربه‌ست لە پێش ژنان و به شێوازێکی زۆر دواکه‌وتوو و کوێرانه
له رێگه‌ی دینه‌وه یاسا په‌ڕپووتەکان بەسەر ژناندا داده‌سه‌پێنی بە
جۆرەک کە له‌و نێوه‌نده‌دا پیاوان وه‌کو کۆمەڵە گورگێکی بریندار که‌وتونه‌ته
نێو ژنان و لە هەردوو رووی جەستەیی و دەروونییەوە دایاندەپلۆسن، واته
دین و دابونه‌ریت و ده‌سه‌ڵات به یه‌ک ئاراسته کار ده‌که‌ن دژی ماف و
ئازادییە‌کانی ژنان.
پایزە ئەحمەد: ئایە تەنیا پیاوان هۆکاری
ئەو باری چەوسانەوەی ژنانن یان ژنانی ناهۆشیار و دەستەپاچەش رۆڵی خۆیان
هەیە لە درێژەدانی ئەو بارەی خۆیان؟ چارە چییە.. یان چاکترین رێیەکانی
چارەسەر چین لەو رووەوە؟
رەوشەن بەلقیس:
ئه‌و ژێرده‌ستییەی که ژنان له لایه‌ن پیاوانه‌وه ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون
مێژووه‌کی دوور و قۆڵی هه‌یه و وا به ئاسانیی کۆتایی پێ نایە. وه‌ک
له سه‌ره‌وه ئاماژەم پێدا که پیاوان به هۆکاری جوداجودا به‌رده‌وامن
له کۆت و به‌ندکردن و چە‌وساندنه‌وه‌یان بەڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که
ژنانیش که‌مته‌رخه‌من له شێوازی کارکردنیان له پێناو وەدەستهێنانی
ماف و یه‌کسانییان. له سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی هه‌ردوو ره‌گه‌ز لۆ
دابینکردن و راییکردنی ژیانیکی ئاسووده خودی ژنان بێ هێزیی خۆیان
نیشان دایە و هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه به بێ ویستی پیاوان کاره‌کانیان
رایی بکه‌ن، نموونه‌ی ئەوەش په‌سندکردن و هه‌ڵبژاردنی کاری قورسی
پاککردنه‌وه و خزمەتکاریی ناوماڵ و خۆبەندکردن بە زارۆک و خولانه‌وه
له نێو چوار دیواری ماڵ و خزمه‌تکردنی پیاوان و دورکه‌وتنه‌وه له
کاری ده‌ره‌وه.. ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته هۆکار و زاڵبوونی پیاوان که‌وا
له ژنان دەکەن به که‌مترین ماف و ئازادییەکان رازی بن. له‌و هێن و
منهێنه‌دا ژنان به ناهۆشیاریی ده‌ست له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ لۆ هه‌میشه بێ خه‌ون
و ئامانچ له نێو کونجێکی بازنەییدا دۆش دادەمینێن. رێگەچارە لۆ گه‌یشتن
به ئاینده‌یه‌کی پڕشنگدار له‌و خاڵانه کورت ده‌که‌مه‌وه:
١- هه‌وڵدانێکی گشتگیر له لایه‌ن ژنان به‌رامبه‌ر هه‌ر که‌مته‌رخەمییە‌ک
کە لە لایەن دەسەڵاتەوە دەکرێ.
٢- گوشار خستنەسەر ده‌سه‌ڵات لۆ دانانی یاسایه‌کی سه‌رده‌مییانە و سه‌ربه‌خۆبوونی
دادگاکان سه‌باره‌ت به کێشه‌ی ژنان.
٣- بواردان به دامه‌زراندنی ده‌زگای راگه‌یاندن که تایبه‌ت بێ به په‌روه‌رده
و بڵاوبونه‌وه‌ی کار و چالاکییە‌کانی ژنان به مه‌رجێک له که‌سانی
ئازادییخواز و یه‌کسانخواز پێک بێ.
٤- گرنگییدان بە خۆهۆشیارکردنەوە لە رێگەی خوێندنه‌وه و دوورکه‌وتنه‌وه
له شتی لاوه‌کیی.
پایزە ئەحمەد:
هەر کەسێک لە ناخەوە بەو
ژنکوژییە زۆرەی ئەو دواییانە رادەچڵەکێ یەکسەر پەنجەی تاوانکاریی بۆ
حکومەت و تەواوی دەسەڵاتداران رادەکێشێ، بەڕێزت لەو بارەوە چ دەبێژی؟
رەوشەن بەلقیس: گومانم نییە حکومەت بەرپرسە
لەو بارەی ژنان، ده‌سه‌ڵات له ژێر گوشاری دابونه‌ریت به ره‌وتە
دینییەکان تەواو دەستەپاچە بووە، لەبەر ئەوە کاتێک ژنان له لایه‌ن
پیاوانی سه‌ر به‌و ره‌وته توندڕه‌وانە دووچاری ئه‌تککردن و سوتاندن و
مەرگ ده‌بنه‌وه، بێگومان ده‌سه‌ڵاتێکی وا هەر دەبێ په‌نجه‌ی تاوانی لۆ
دریژ بکرێ چونکە نه‌یتوانیوه یاسایه‌کی گونجاو دابڕێژێ که هاوسەنگیی
یه‌کسانیی نێوان ژنان و پیاوان به ئاراسته‌یه‌کی ئەرێنیی هه‌نگاو بنێ.
نموونه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئەوە؛ له وڵاتی دانیمارک پاش ئەوەی کاربه‌ده‌ستان
درکیان به‌وه کرد که تانه‌لێدان له ژنان له لایه‌ن پیاوانی ئه‌و
وڵاته روو له زیادبوونه.. یاسایه‌کی وایان دژی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته
نامرۆییە دەرکرد که هه‌ر پیاوێک کرده‌یه‌کی وا بەرامبه‌ر به ژنان
ئەنجام بدا به توندترین شێوه سزا بدرێ.
پایزە ئەحمەد: لەبەرچی ژنان زۆر بە کەمیی
بەشداریی لە رێکخراوەکانی ژنان دەکەن؟ یان لەبەرچی زۆربەی زۆری ژنان
رێکخراوەکانی ژنان بە پشتوپەنای خۆیان و داکۆکیکەر لە ماف و
ئازادییەکانیان نازانن؟ ئایە ئەوەش بە هۆی دەستتێوەردانی پیاوانە؟ ئایە
بەڕێزت بە باشتری نازانی رێکخراوی ژنان لە ژنان و پیاوانی یەکسانییخواز
پێکبێ؟
رەوشەن بەلقیس: تا ئێستا رێکخراوه‌کان نه‌یانتوانیوه
که‌مترین ماف و یه‌کسانیی وه‌ده‌ستخه‌ن، ته‌نانه‌ت بوونه‌ته زیانگه‌یاندن
به مافه‌کانیان.. وەک مشه‌خۆر ته‌نیا لە دووی به‌رژه‌وه‌ندییە تاکه‌که‌سییەکانن
و له ژێر هەژموونی حیزبەکاندان و هیچ هەنگاوێکی پڕاکتیکیی ئامانجدار
نابینم.. هه‌رگیز نابێ ژنان باوه‌ڕیان به‌و ڕێکخراوانه هەبێ، ئه‌وه‌ی
ده‌بینین رۆژانه هه‌واڵی کوشتن و سوتاندن ده‌بیستین که‌چی رێکخراوێکی
ژنان ورته‌ی لێوه نایێ.. ئه‌وه‌ی شه‌کره‌کیش ده‌شکێنێ ته‌نیا لۆ
رازییبوونی حیزب و چاوبه‌ستنی ژنانە و چیتر نییە.. هاوکات پیاوانی قسە
گەورە و بێ کردەوەش وه‌کو کاراکته‌رێکی مه‌یدانیی رۆڵی سه‌ره‌کیی هه‌یه
له رێگه‌نه‌دان به کرانەوەی ژنان جا به هۆکاری پاراستنی شه‌ره‌ف بێ
یان کاریگه‌ریی نه‌ریتی دواکه‌وتووی دژه مرۆییانه. من پێموایه له
وڵاتێکی وا دواکه‌وتوو و سیسته‌مێکی وا پیاوسالاردا گرووپێک یان
رێکخراوێکی پیاوان و ژنان هه‌رگیز توانای ئه‌وه‌یان نییە له پێناو
ئامانجێکی به‌رهه‌مدار کار بکەن، چونکه ئەو دەسەڵاتە پاشدامایەی
هەمانە بە کاریگه‌ریی دینیی و به بەحیزبییکردنی رێکخراوه‌کان هه‌وڵه‌کان
بێ ئه‌نجا دەکا.
پایزە ئەحمەد: خۆت وەک ژن تا چەند لە
بەرانبەر هاوسەر یان باوک و برا یان هەر نێرێک کە لەگەڵی دەژی لە
چەوسانەوەی پیاوسالاریی رزگار بووی؟ کێشەکان چین کە تا ئێستا خۆت یان
خۆت لە چوارچێوەی ژنان بە گشتیی بە تەواویی لە بندەستی پیاوانی
کۆنەپەرست و چەوسێنەر یان سیستەمی پیاوسالاریی ئازاد نەبووی؟
رێگەچارەکانت چین؟
رەوشەن بەلقیس: له رابردوودا له ژێر بنه‌ماکانی
ئه‌وپه‌ڕی توندیی دینیی و نه‌ریته دواکه‌وتووه‌کان ژیانم گوزه‌ر ده‌کرد
که له هه‌موو ماف و ئازادییەکانم بێبەریی ببووم وه‌کو زۆربه‌ی ژنانی
ئه‌و کۆمەڵگەیە، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه چه‌ند ساڵێکه وەک ژنێک ژیانی
هاوسه‌رییم پێکهێناوه و به یارمه‌تیی هاوسه‌رەکەم توانیم هه‌موو ئەو
کۆت و به‌ندانه له نێو ببەین که ژنانی پێوه گیرۆده بووه.
پێویسته ژنان هه‌وڵده‌ن له که‌مترین ده‌رفه‌تدا خۆیان له‌و باره
دژواره ئازاد بکه‌ن، سه‌رەکییترین کاری ژن ئەوەیە له کاتی پرۆسه‌ی
هاوسه‌رگیرییدا له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر که پیاوه راشکاوانه
داوای ژیانێک بکا که ئازادیی و یه‌کسانیی نێوان ژن و پیاوی تێدا فه‌راهم
بێ، دوورکه‌وتنه‌وه‌ش لە دین و نه‌ریت کاریگەرترین بنچینەیە لۆ
رزگاربوونی ژنان و تەنانەت پیاوانیش.
کوردستان
roshin.shadi@yahoo.com
_________________________________________________
لینکی وەڵامەکانی هەموو
بەشداربووەکان:
www.emrro.com/teweripiyawanle.htm
|