١٠\٩\٢٠١٢
تەوەری
ساغکردنەوەی چەمکی یەکسانیی لە گفتارەوە بۆ رەفتار.
- ١١ -:
موزەفەر عەبدوڵا:
سێکس مەسەلەیەکی کەسییە و هیج کەسێک بۆی نییە
دەستی تێوەردا و هیچ شتێک بەسەر هیج کەسێکدا چ ژن چ
پیاو بسەپێنێ.

سازادانی: نەجیبە مەحمود
بارودۆخی جڤاکیی و پرسی
یهکسانیی نێوان ژنان و پیاوان، قسه و باسی زۆر ههڵدهگرن،
هەڵبەتە سەرەکییترین
و پڕ بایەخترین خاڵی چەمکی یەکسانیی بریتییە لە
ساغکردنەوەی ئهو چهمکه له گفتارەوە بۆ رەفتار، پێمان باش بوو
تهوهرێکی تایبهت لەو رووەوە ساز بدەین،
هەر بۆ ئەو مەبەستە هێندێک نووسەر و
رۆژنامەنووس یاخود هێندێک لەو
کەسانەی کە له بواری چالاکیی رێکخراوهکانی
کۆمهڵگهی مهدهنی چالاکن یان هەر خۆیان وەک تاک چالاکیی لەو بارەوە
دەنوێنن.. دەدوێنین و بە هاوکاریی ئەم ماڵپەڕە
وەڵامەکانیان بڵاودەکەینەوە.
نەجیبە مەحمود:
بەڕێزت وەک کەسێک کە
بانگەشەی یەکسانیی نێوان ژنان و پیاوان دەکەی و خوازیاری ئەوەی ژنانیش
وەک پیاوان لە گشت ماف و ئازادییەکان بەهرەمەند بن.. دەکرێ لە کار و
چالاکییەکانت لەو بارەوە بدوێی کە بە گفتار یان بە رەفتار ئەنجامت داون؟
موزەفەر
عەبدوڵا: وێڕای رێز
و سوپاسم بۆتان سەرەتا بەر لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان چەند سەرنج و
تێبینییەک بخەمەڕوو سەبارەت شێواز و دیدگا و تێڕوانینی تەوەرەکە. بە
بڕوای من هەر کەسێک گەر لە گۆشەنیگای واقعی چینایەتی چەسانەوەی ژنانەوە
بڕوانی و بەرگریکار و لایەنگر یاخود هەڵسووڕاوی جدیی مافی یەکسانیی ژن
و پیاو بێ لە هەر روویەکەوە ئەوە مافی خۆیەتی هەڵوەستەیەک بکا لەسەر
ناو و ناوەرۆکی تەوەرەکە کە دەڵێن - تەوەرەی ساغکردنەوەی چەمکی
یەکسانیی لە گفتارەوە بۆ رەفتار، یانی دەبوو شێوازی پرسیارەکان تەوەرەی
لە دەوری ئەوە ببەستایە کە ئاخۆ چۆن چەمکی یەکسانیی لە ئاستی
بزووتنەوەی یەکسانییخوازی لە گوفتارەوە بگۆڕدرێ بۆ کردار بەڵام وەختێ
دێینە سەر پرسیارەکان پرسیارەکان زیاتر ناوەرۆکی مەسەلەکەی دابەزاندوە
بۆ هەلسوکەوت و مامەلەی تاکی مرۆڤەکان ئەویش دیارە بە تەنها پیاوان.
دیارە ئەمەش هۆکارەکەی ئەوەیە پێم وایە کە ئەو دیدگایەی لە پشتی
پرسیارەکانەوەن مەسەلەی چەوسانەوەی ژنان زیاتر دەبەستنەوە بە بوونی
رەگەزی پیاوەوە نەک بە مەسەلەی مولکداریی تایبەت لە کۆمەلگای چینایەتی
و ناکۆکیی چینایەتی و ئاکامەکانییەوە.
بەلام لەگەڵ هەموو تێبینییەکانم هەول دەدەم وێڕای راوبۆچوونم بۆ
ناوەڕۆکی دیاردەی چەوسانەوە و بێ مافیی و هەول و خەبات چ بە تاک چ بە
کۆمەل وەلامی پرسیارە تایبەتەکانیشتان بدەمەوە.
جاری بە لە هەر شتیک ئەوە بڵێم کە
چەوسانەوەی ژنان و بی مافیی هەمە لایەنە و نایەکسانییان لەگەل پیاوان
لە ئاستی جیهانداو لە جیهانی ئەمرۆدا راستەخۆ پەیوەستە بە کۆمەلگای
چینایەتی و ناکۆکی چینایەتی و دەسەلات و سیستەمی چینایەتی کە لەسەر
بنەمای مولکداری تایبەتی وەستاوە لەو سەردەمەوە کە سیستەمی
سەرمایەدارییە. راستە بێ مافیی و چەوسانەوەی ژنان و نایەکسانییان لە
هەموو ولاتەکان وەک یەک نییە بەلام یەکسانیی و مافی تەواو و هەمەلایەنە
لە هیچ شوینیکی ئەم جیهانە دەستبەر نەبووە.
راستە ئەم نایەکسانیی و چەوسانەوەیە بە دریژایی میژووی سەرهەلدانی
چینایەتی هەبووە بەلام دەبیت ئەوە بۆمان روون بیت کە سیستەمەی ئەم
سەردەمەش سەرەرای مۆدرینی و دەستەبەر بوون و تەنانەت سەقامگیربوونی تا
رادەیەک مافەکانی مرۆڤ و ژنان بەلام ئەم چەوسانەوەیەی لەناو نەبردوەو
بەلکو دەمەزەردی کردۆتەوە شیوازەکەی گۆریوە.بۆیە بە بروای من ئەگەر هەر
کەسیک چەن خۆی بە لایەنگری مافەکانی ژنان و یەکسانیی ژنان لەم گۆشە
نیگایەوە نەروانی بۆ جەوسانەوەی ژنان و ریگای خەباتو تیکوشان بو
لەنابردنی ئەوە ناتوانی ببیتە لایەنگر و بەرگریکار و هەلسوراوی
ماندوونەناس و ئاسۆی سیاسی روونی ئەم مەسەلەیە. هەر بۆیەش مەسەلەی
یەکسانیی ژن وپیاو و دەستەبەربوونی مەفەکانیان تەنها لە ریزگرتن لە
دایک و خوشک و کج و ژناندا دەبینیتەوە و بەس، دیارە من من ریز بۆ ئەوە
دادەنیم و بە بەلگە نەویستی دەزانم بو هەر مرۆڤیک کە بریک مرۆڤانە بیر
بکاتەوە و رەفتار بکات بەلام ئەوە بە تەنها ناوەرۆکی مەسەلەکە نییە. من
هەر لەم روانگەیەشەوە دەڕوانمە کار و چالاکی تاک و بە کۆمەلی کۆمەلگا و
هەروا خۆشم هەر لێرەوە تیروانین و بۆچوون و هەڵوێست و هەلسوکەوت و
مامەلە و کار و چالاکی ئەنجام دەدەم و داومە لەوەتەی ئەم تیروانینە
سیاسی و هزرییەم هەیە. لەم بارەیەوە تا ئەو جێگەیەی کاتم بووبێ و
توانیبێتم لانی کەم لە دوو سی دەیەیەی رابردوو هەولم داوە لە هەموو
ئاستیکدا بەرگریکاری مافەکانی ژنان و یەکسانیی ژن و پیاو بوومە و بە
تایبەتی هەولم داوە ویرای نووسین و وتار و قسەو باس و گفتوگو و
ئاژیتاسیون و بە کردەوەش بەشداری لە هەشتی مارس ،کە لە رۆژی نارەزایەتی
جیهانی ژنانە و لە هەر نارەزایەتییەک کە بۆ مەفاکانی ژنان بەڕێ خرابێ
لە ئاستی کوردستان و دەرەوەدا بە پێی توانا بەشدار بوومە و زیاتر لەمەش
بەشداریی من بە شێوازیکی راستەوخۆ حیزبی و سیاسی و بە ئامانج و
ئاسۆیەکی روونەوە بوە لە چوارچیوەی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی عێراق و
پاشان کوردستاندا. دیارە لە دوو دەیەی رابردووشدا لە ئاستی کوردستان و
زۆر ولاتی دەرەوەدا تا ئەو جێگەیەی ئەم حیزبە بوونی هەبوو بێ ئەوە
نووکی تیژی خەباتی ریکخراوی بزووتنەوەی یەکسانییخوازی ژنان و مافەکانی
ژنان بووە.
نەجیبە مەحمود:
ئایە ئێوە وەک پیاوێک بە
هەمان شێوەی هەر ژنێک - جا ئەو ژنە هاوسەرتە یان کیژ یان خوشک یان
دایکتە یان هەر ژنێکە کە لەگەڵی دەژی - کاری خزمەتگوزاریی نێو ماڵ و
بەخێوکردنی منداڵ ئەنجام دەدەن؟
موزەفەر عەبدوڵا:
بی گومان من پیم وایە کە دەبێ هەر
کەس کە خۆی بە مرۆڤیکی ئازادیخواز و مودێرن زانی و هەلگری کەلتووریکی
تەنانەت مەدەنیش بوو ئەوە پێویستە کاری لەو جۆرە بە ئەرکی خۆیشی بزانی،
بەلام من ئەمە ناکەمە تاکە پیوەری سەرەکی بۆ یەکسانییخواز بوون و
بەرگریکاری لە مافەکانی ژنان و هەلسووڕاو بوون بۆ کۆتایی هینان بە
چەوسانەوە و بی مافی و پلە دوویی ژنان، لە ئاستی تاکو کۆمەلدا بۆ
نموونە لە کۆمەلگاکانی رۆژئاوا بە شیویەکی گشتی پیاوان بەشداری زۆر
کاروبار دەبن لە مالەوە و هەروەها خاوەنی کەلتوور و مامەلەیەکی مرۆیی و
هاوجەرخن ئەوەش بە حوکمی ئەو دەستکەوتانەی بە دریژایی چەند دەیەو بگرە
سەدە بەدەست هاتوەو تەنانەت بوە بە یاساو یاخو یاسا و بریارە مەدەنی و
یەکسانییخوازی یەکانی بووە بە کەلتوور. بەلام ناتوانم خەبات و تیکۆشانی
کەسان و هەلسوراوانیک جدی یەکسانییخوازو کۆمۆنیستی ئەم بزوتنەوانە
لەبەرچاونەگرم بۆ کۆتایی هینان بە چەوسانەوی چینایەتی بە گشتی و
لەوانەش چەوسانەوەی ژنان و دەستەبەربوونی مافی یەکسانیی هەمەلایەنە لە
ولاتانی ژیر سایەی هیزو دەسەلاتە سەرکوتگەر و کۆنەپەرستەکان و سیاست و
دابونەریتە زالە کۆنەپەرستە ئیسلامی و ناسیونالیستیی و خێڵەکییەکانی
وەک کوردستان و زۆر ولاتی تری لەم چەشنە کە هەمیشە ژیانیان تەنها بە
خاتری بانگخوازیان لە مەترسی دایە بەلام رەنگە لە رووی هەندی مامەلە و
دابونەریت و کەلتوورییەوە سنووربەندی یان دانەنابی.بەلام رەنگە و
تەنانەت بە واقعیش پیاوانیک لە ناو حیزبە ئیسلامی ناسیونالیستیی و
خێڵەکییەکان سەرەرای بیروباوەر هزری و سیاسی کۆنەپەرستانەیان بەلام لە
مەمەلەیان لەگەل دایک و خوشک و هاوسەریان بەریزانە بیت و هاوکاریشیان
بکەن لە چواچیوەی مالەوە و زۆر مەسەلەی تردا. بۆیە بە بروای من دەبیت
فەسلەی نیوان ئەم مەسەلانە بومان روون بیت. یانی ئیمە نابیت
یەکسانییخوازی و هەولو خەبات بو بەدی هینانی مافی یەکسانیی ژنو پیاو لە
ئاستی بزوتنەوەیەکەوە تەجرید بکەین بۆ ئاستی هەلسوکەوتو مەمەلەی
تەکەکان.هەروەک پیشتر ئاماژەم بو دا بۆ من ئەسل تیروانینی فکری و
کردەوەی سیاسی خەباتکارانەیە بۆ بەدی هینانی مافەکانیتەواوی ژنان لە
روانگەی کۆمۆنیزمی مارکسەوە.چونکە زۆر لایەنی و بزوتنەوەو حیزب و
ریکخراو بانگشەی مافەکانی ژنان دەکەن بەلام مەرج نی یە هەمویان
خەباتکاری تاسەری نەهیشتنی جەوسانەوەی ژنان بن. بو نمونە رەوتەکانی ناو
بزوتنەوەی فمینیستی خۆیان بە بەرگریکار و خەباتکاری سەرسەختی مافەکانی
ژنان دەزان بەلام لە روانگەی ژنسالاریی و خەتاباریی رەگەزی پیاوەوە.
نەجیبە مەحمود:
ئایا ئەگەر هاوسەرکەت یان
کیژ یان خوشک یان دایکت یان هەر ژنێک کە لێتەوە نزیکە هەڵسوکەوتێکی
سێکسیی لە دەرەوەی
هاوسەرگیریی ئەنجام بدا وەک ئەوەی کە ئەگەر تۆ
ئەنجامت دابێ یان ئەنجامت داوە.. هەڵوێستت چی دەبێ؟
ئایە هەر هەمان هەڵوێستت دەبێ بەرانبەریان وەک ئەوەی لە
بەرانبەر کوڕ یان برا یان باوکت یان خۆت
دەتبێ کە هەمان هەڵسوکەوتی سێکسیی ئەنجام
دەدەن؟ ئەگەر نا.. ئایە یەکسانییخوازییەکەت نابێتە قسەیەکی رووت و بێ
کردەوە؟
موزەفەر عەبدوڵا:
بۆ من ئەوە ئەسلە کە مەسەلەی سێکس
مەسەلەیەکی کەسییە و هیج کەس چ بە تاک و چ بە کۆمەل و چ دەولەت و یاسا
بۆی نییە دەستی تیوەردا و هیچ شتیک بەسەر هیج کەسێکدا چ ژن چ پیاو
بسەپێنێ. هەر ئیستا لە ولاتانی رۆژئاوادا ئەوە بووە بە یاساو کەلتوور
کە مەسەلەی سێکس مەسەلەیەکی تاکە یاسا هیج کەسیک سزا نادات لەسەر
مەسەلەی پەیوەندیی سێکس لە دەرەوەی پەیوەندیی هاوسەریی، بەلکو ئەوە
بریاری تاکەکانە کە گەر دوو کەس سەرەڕای پەیوەندیی هاوسەرییان
پەیوەندیی تریان بوو ئەوپەڕی دەتوانن ئازادانە جیا ببنەوە هەر چۆن
ئازادانە هاوسەرگیرییان کردوە. بۆیە لە روانگەی بەرنامەی سیاسی منەوە
ئەوە ئەسلە کە هەر کەس لە سەرو ١٦ ساڵ بەرەوژوور ئازادە کە چۆن
پەیوەندیی سێکسیی دیاری دەکا ئەسل بۆ من ئازادی مرۆڤەکانە دوور لە هەر
گوشارێک.
نەجیبە مەحمود:
لهگهڵ ئهوهی پیاوانن ئهنجامدهری
دهستدرێژیین بۆ سهر ژنان، هاوکات ههر ئهو
پیاوانهن که ژن به شهرهفی خێزان
دەزانن، تۆ ئهو دوو جۆر ههڵسوکهوت
و دوو کهسایهتییەی پیاوان چۆن
هەڵدەسەنگێنی؟
موزەفەر عەبدوڵا:
پێم وابێ لە وەڵامی پرسیارەکانی تر ئێستا ئەوە روون بێ تێڕوانین و
مامەلەی من بۆ وەڵامی ئەم پرسیارەش چۆنە. بەلام لیرەشدا ئەوەندە دەلیم
گەر هەر مرۆڤیک بڕوای بە تاکی مرۆڤ وەک مرۆڤی تەواوی مافی یەکسانیی
سەربەخۆ بروانی و بەرگریی لێ بکا ئەوە روونە ئیتر شەرەف و نامووس جگە
لە کۆمەلێک شتی تڕوهات زیاتر هیچی تر نییە لای. مەسەلەکە ئەوەیە کە
وەختی هەر کەسیک یان لایەن و یاسا و دەسەلاتێک ژن وەک مرۆڤی خاوەن مافی
سەربەخۆ نابینی و بە بەشێک لە مولکی پیاوی دەزانی ئەوە ئەو ئاکامەی لێ
دەکەوێتەوە کە لە سایەی دەسەڵاتە کۆنەپەرستەکانی وەک کوردستانی لێ
کەوتوتەوە و ژن کوشتن بە بیانووی شەرەف و نامووسەوە بووە بە کەلتوور و
دەسەڵاتیش ئەوپەڕەکەی بۆ کەمکردنەوەی، نەک بۆ کۆتایی پێهینانی،
چارەسەری خێڵەکیی - سولحی عەشایەریی - دواکەوتووانەی بۆ دادەنێ.
ماڵپهڕی موزهفهر عهبدوڵا
___________________________________________________
لینکی وەڵامەکانی هەموو
بەشداربووەکان:
www.emrro.com/tewerisaxkirdinewe.htm
|