١٠\٩\٢٠١٢
تەوەری
ساغکردنەوەی چەمکی یەکسانیی لە گفتارەوە بۆ رەفتار.
- ١٢ -:
جەمالی عەلیالی:
ته‌نیا تاکی دواکه‌وتوو خۆی به خاوه‌نی جه‌سته‌ی که‌سی تر
ده‌زانێ!
هه‌ر
که‌س پێویسته خۆی بڕیار له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆی بدا.

سازادانی: نەجیبە مەحمود
بارودۆخی جڤاکیی و پرسی
یه‌کسانیی نێوان ژنان و پیاوان، قسه و باسی زۆر هه‌ڵده‌گرن،
هەڵبەتە سەرەکییترین
و پڕ بایەخترین خاڵی چەمکی یەکسانیی بریتییە لە
ساغکردنەوەی ئه‌و چه‌مکه له گفتارەوە بۆ رەفتار، پێمان باش بوو
ته‌وه‌رێکی تایبه‌ت لەو رووەوە ساز بدەین،
هەر بۆ ئەو مەبەستە هێندێک نووسەر و
رۆژنامەنووس یاخود هێندێک لەو
کەسانەی کە له بواری چالاکیی رێکخراوه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چالاکن یان هەر خۆیان وەک تاک چالاکیی لەو بارەوە
دەنوێنن.. دەدوێنین و بە هاوکاریی ئەم ماڵپەڕە
وەڵامەکانیان بڵاودەکەینەوە.
جەمالی
عەلیالی: زۆر خۆم
هێناو برد بۆ ئه‌وه‌ی که رێگه‌یه‌ک بدۆزمه‌وه، ته‌نانه‌ت به کلاوی
شه‌رعیش بووبێت خۆ له‌و بابه‌ته نه‌ده‌م به‌ڵام نه‌گونجا. پێویسته
ژنان خۆیان له‌و بواره‌دا چالاک بن. ئه‌گه‌ر ژنان خۆیان نه‌خوازن، که‌س
(نه کۆمه‌ڵگه و نه پیاوان) له ڕووی خێرخوازییه‌وه ئازادیی و
یه‌کسانیی به ژنان "نابه‌خشێ". ورووژاندنی باسێک له‌و بواره‌دا "له
لایه‌ن ژنان" یه‌ک له پێداویستییه هه‌ره گرنگەکانی کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌وارییه له به‌ر ئه‌وه که کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد ژن و پیاوی
ئازاد له خۆوه ده‌گرێ نه‌ک ژن و پیاوی دیل. ره‌نگه بڵێین ژن دیله
به‌لام پیاو ئازاده، ئه‌و کات نووسه‌ر ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ژن ئازاد نه‌بێ
ئه‌وه پیاوه که له ڕاستییدا دیلی بیروبۆچوونی زامدار و کرمێونی
خۆیه‌تی که‌واته پیاوه‌که‌یه که له بناخه‌وه دیله. ئه‌و
نووسراوه هه‌وڵێکه بۆ شیکردنه‌وه‌ی بیروڕای نووسه‌ر له مهر ئه‌و
پرسیارانه‌ی که له لایه‌ن "ئه‌مڕۆ"وه ئاراسته کراوه.
نەجیبە مەحمود:
بەڕێزت وەک کەسێک کە
بانگەشەی یەکسانیی نێوان ژنان و پیاوان دەکەی و خوازیاری ئەوەی ژنانیش
وەک پیاوان لە گشت ماف و ئازادییەکان بەهرەمەند بن.. دەکرێ لە کار و
چالاکییەکانت لەو بارەوە بدوێی کە بە گفتار یان بە رەفتار ئەنجامت داون؟
جەمالی عەلیالی:
کاتێک کۆمه‌ڵگه ده‌خوازێ "شتێک"ی نۆێ
له‌خۆدا وه‌ڕێ بخات ئه‌و کات بنه‌مای بابەتیی بۆ وه‌گه‌ڕخستنی شته
نۆێیه‌که هاتۆته ئاراوه. هه‌ر بۆیه هیچ تاک و سازه‌یه‌ک ناتوانێ
شتێک له سه‌ره‌وه‌را دابه‌زێنێ. ئه‌رکی تاک و سازه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه
بۆ پێکهێنانی بنه‌ما بۆ ده‌رک و قه‌بووڵی شتی نۆێ تێ‌بکۆشێ. یه‌ک له‌و
چه‌مکانه بابه‌تی دیموکراتییه، یه‌کیتر یەکسانیی ژن و پیاوه... هتد.
باسی یەکسانیی ژن و پیاو له لای دوو کۆمه‌ڵه تاک کاوێژی بێ جێیه،
یه‌که‌م له لای ئه‌و ژنانه که جگه له کولتووری هه‌نووکه‌یی، به
تایبه‌ت ئه‌و کولتووره‌ی که له‌و چه‌ند ده‌یه‌ی دوواییدا هەڕمێنی
په‌یدا کردووه، چ ڕێگه‌یه‌کیتر به ڕاست نازانن. دووهه‌م له لای ئه‌و
پیاوانه که ئه‌و "هه‌ڵبژارده‌ی" ژنان به پیرۆز مه‌زه‌نده ده‌که‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ناکرێ و نابێ وه‌کو تاک و سازه دەست له سه‌ر دەست
دانێین به‌و هیوایه که "چاک ده‌بێ ئیشاڵا"، پێویسته له بناخه‌وه
کاری زانستییانه‌ی بۆ بکرێ. به‌و گۆێره‌یه هه‌وڵی من وه‌ک تاک
ئه‌وەیه که ئه‌و یاسا چه‌وتانه‌ی که دۆخی هه‌نووکه‌یی به ڕه‌وا
ده‌زانێ له قاو بده‌م. ئه‌و هه‌ڵوێسته له باری کردارییه‌وه
مه‌رجداره، به‌ستراوه‌ته به دوو خاڵ، یه‌که‌م به "شۆێن" که
مرۆڤه‌کان له‌وێنده‌رێ کۆبوونه‌ته‌وه، دووهه‌م به "هۆکاری
کۆبوونه‌وه" که پێوه‌ندیی مرۆڤه‌کان له شۆێنه‌که دیاری ده‌کات. له
کاری ڕۆژانه‌دا پێوه‌ندییم ده‌گه‌ڵ قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانه
هه‌یه، کچ و کور، ژن و پیاو. هۆکاری کۆبوونه‌وه زۆرن، یه‌ک له‌وان
بیرکاریی. که‌واته ده‌ست و باڵم ئازاده بۆ ئه‌وه‌ی که له
چوارچێوه‌ی هه‌وڵ بۆ ئازادیی و یەکسانیی ژن و پیاو تێبکۆشم. دیاره
ئه‌و تێکۆشانه له رێگه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی منه له کاتی باس و دیالۆگ
له‌سه‌ر بیرکاریی، له‌سه‌ر ریکخستنی چالاکییه‌کان، له‌سه‌ر پلان داڕشتن
بۆ قۆناخه‌کانی داهاتوو له پڕۆسه‌ی ئه‌رکه‌کاندا.
نەجیبە مەحمود:
ئایە ئێوە وەک پیاوێک بە
هەمان شێوەی هەر ژنێک - جا ئەو ژنە هاوسەرتە یان کیژ یان خوشک یان
دایکتە یان هەر ژنێکە کە لەگەڵی دەژی - کاری خزمەتگوزاریی نێو ماڵ و
بەخێوکردنی منداڵ ئەنجام دەدەن؟
جەمالی عەلیالی: له چوارچێوه‌ی ژیانی
خیزانییدا، کاتێک دوو تاک بڕیاری پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش ده‌رده‌که‌ن
ئیتر پێویسته گشت شتێ که له چوارچێوه‌ی ژیانی ناوماڵ و ده‌ره‌وه‌ی
ماڵ جێ ده‌گرێ به هاوبه‌شیی بێت. له بڕیار ده‌رکردن هه‌تا قاوه چێ
کردن. ده‌کرێ هێندێک بابه‌تیش جیاواز له‌وه بێت. به‌ش به حاڵی خۆم،
جل و به‌رگ شووردن، هه‌ڵخستن و ئیشککردنهوه و ئوتووکردن، ماڵ
خاوێنکردنه‌وه و قاپ و قاچاخ شووردن، ده‌کرێ بڵێم به زۆری ئه‌رکی
هه‌میشه‌یی منه. خواردن چێ ده‌که‌م به‌ڵام ئای که هاوسه‌ره‌که‌م
خواردنی خۆش چێ ده‌کات، هه‌ر بۆیه له‌و باره‌وه کۆڵم پڕ نییە.
نەجیبە مەحمود:
ئایا ئەگەر هاوسەرکەت یان
کیژ یان خوشک یان دایکت یان هەر ژنێک کە لێتەوە نزیکە هەڵسوکەوتێکی
سێکسیی لە دەرەوەی
هاوسەرگیریی ئەنجام بدا وەک ئەوەی کە ئەگەر تۆ
ئەنجامت دابێ یان ئەنجامت داوە.. هەڵوێستت چی دەبێ؟
ئایە هەر هەمان هەڵوێستت دەبێ بەرانبەریان وەک ئەوەی لە
بەرانبەر کوڕ یان برا یان باوکت یان خۆت
دەتبێ کە هەمان هەڵسوکەوتی سێکسیی ئەنجام
دەدەن؟ ئەگەر نا.. ئایە یەکسانییخوازییەکەت نابێتە قسەیەکی رووت و بێ
کردەوە؟
جەمالی عەلیالی: هه‌ر مرۆڤێک خۆی خاوه‌نی
جه‌سته‌ی خۆیه‌تی! ته‌نیا تاکی دواکه‌وتوو خۆی به خاوه‌نی جه‌سته‌ی
که‌سی تر ده‌زانێ! به‌و پێیه، مافی هه‌ر تاکێکه که خۆی بڕیاری
چۆنییه‌تی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی خۆی بدات. به‌ر له باسی ئه‌و
به‌شه به تێر و ته‌سه‌لی، پێویسته "ئاستی زانستی تاک" له
کۆمه‌ڵگه‌دا بخه‌ینه به‌ر باس. په‌ره‌گرتنی خۆێندنه‌وه و
هه‌ڵسانگاندنی مرۆڤ له سه‌ر کۆمه‌ڵگه به گۆێره‌ی ئاستی زانستی مرۆڤ
ئاڵ و گۆڕی به‌سه‌را دێت. ئه‌گه‌ر "شتێک" هه‌بێ که مرۆڤ چ
زانیارییه‌کی له‌سه‌ر نه‌بێ، ئه‌وکات ئه‌و شته وه‌کو شتێکی
مه‌ترسییدار مه‌زه‌نده ده‌کرێ و مرۆڤ له هه‌مبه‌ر شته‌که‌دا
ده‌سته‌وه‌ستان ده‌مێنێته‌وه. مرۆڤ به کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی له سه‌ر
شته نامۆیه‌که هه‌وڵ ده‌دات ڕووبه‌ره مه‌ترسییداره‌که له سه‌ر
شته نامۆیه‌که دادڕێت. ئه‌وه‌ش ته‌نیا کاتێک مسۆگه‌ر ده‌بێت که مرۆڤ
زانیاریی پێویست (نه‌ک ته‌واو) له‌سه‌ر شته‌که کۆکردبێته‌وه. به هۆی
کۆمه‌ڵه فاکته‌رێکی هه‌ڵه، له ئاستی ئه‌و چوارچێوه‌ی که پرۆسه‌ی
"زاووزێ" له سه‌ریان ساخ بۆته‌وه، زانیاریی تاک له کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واریدا به داخه‌وه زۆر نزمه. چوارچێوه‌که پێکهاتووه له
ده‌زگای زاووزێ، چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌زگایه و زانیاریی له
سه‌ر پڕۆسه‌ی منداڵ بوون له گشت بواره‌کاندا وه‌کو سایکۆلۆژی،
فیزیۆڵۆژی....هتد. له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا که‌م که‌س هه‌یه که
ده‌زگای زاووزێ بناسێ و زانیاریی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی منداڵ بوون هه‌بێ
به‌ڵام هه‌موو که‌س ده‌زانێ چۆن ده‌زگای زاووزێ به‌کار بێنێ (کردار)
هه‌رچه‌ند هه‌رگیز که‌سێک باسی لێوه‌ناکات! ئه‌گه‌ر ئه‌و چوارچێوه‌یه
له مێشک و ده‌روونی مرۆڤدا پێک بێ ئه‌وسا چ گیروگرفتێکی جیدی له باری
کرداری پێوه‌ندیدار به پڕۆسه‌ی زاووزێ پێک نایه. کاتێک مرۆڤی شاره‌زا
له بوارێک‌دا باسێکی زانستی بۆ مرۆڤێکی که‌م شاره‌زا ده‌کات، ئه‌وسا
مرۆڤه شاره‌زایه‌که رێزوحوورمهت بۆ خۆی ده‌کڕێت که‌واته ئه‌رکی
که‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زایه که له‌و باره‌وه زانیاریی بده‌نه
که‌سانی که‌م شاره‌زا. منیش به به‌شی خۆم و به گۆێره‌ی تواناییم له‌و
بواره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م. ئه‌گه‌ر مڕۆڤه‌کان به زانیارییه‌وه
هه‌ڵبژارده‌ی خۆیان ده‌سنیشان بکه‌ن ئه‌وکات مه‌ترسی هه‌ڵه که‌متره،
ئه‌گه‌ر هاتوو پاش خۆێندنه‌وه‌ی دووایی کرده‌وه‌یه‌ک به هه‌ڵه
مه‌زه‌نده‌کرا ئه‌وکات پێویسته ئه‌گه‌ری کات و شۆێن و سایکۆلۆژی ئه‌و
کات و ئه‌و شۆێن له ڕوانگه‌ی بکه‌ر (یه‌ک تاک یاخود دوو که‌س) بخرێته
به‌رچاو. ئه‌گه‌ر که‌سێک له چوارچێوه‌ی هاوسەرییدا کرداری سێکسیی
ده‌گه‌ڵ کهسیتر هه‌بێت پێویسته به‌ر له‌وه په‌یمانی هاوسەریی خۆی
هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، به‌و شێوه‌یه رێزوحوورمهتی خۆی هه‌ر ڕاده‌گرێ.
ئه‌گینا له کۆتاییدا دووپات ده‌که‌مه‌وه که هه‌ر که‌س خاوه‌نی
جه‌سته‌ی خۆیه‌تی و هه‌ر که‌س پێویسته خۆی بڕیار له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆی
بدا.
نەجیبە مەحمود:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیاوانن ئه‌نجامده‌ری
دهستدرێژیین بۆ سه‌ر ژنان، هاوکات هه‌ر ئه‌و
پیاوانه‌ن که ژن به شه‌ره‌فی خێزان
دەزانن، تۆ ئه‌و دوو جۆر هه‌ڵسوکه‌وت
و دوو که‌سایه‌تییەی پیاوان چۆن
هەڵدەسەنگێنی؟
جەمالی عەلیالی:
چەند کرده‌وه ده‌توانێ زۆر به خێرایی پله‌ی
مرۆڤ له مرۆڤایه‌تییه‌وه دابه‌زێنێته پله‌ی ئاژه‌ڵ. یه‌ک له‌وانه
دەستدرێژیی سێکسییە بۆ سه‌ر ژن و منداڵ. کاتێک پیاوێک داوای سێکس له
هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات و هاوسه‌ره‌که‌ی (به هه‌ر هۆیه‌که‌وه) ناخوازێت
به‌ڵام پیاوه‌که به‌و کرده‌وه‌یه هه‌ڵده‌ستێ، ئه‌وه‌ش دەستدرێژیی
سێکسییە. ئه‌و پیاوانه‌ی دەستدرێژیی ده‌که‌نه سه‌ر ژنان له ڕاستیدا
گیرۆده‌ی نەخۆشیی ده‌روونین. نه‌خۆشێک که ته‌نیا له‌کاتی ئه‌نجامدانی
ئه‌و کرده‌وه قیزه‌ونه دیارده‌کات، ئه‌و پیاوانه پیویستییان به
چاره‌سه‌ری پزیشکیی هه‌یه. دەستدرێژیی سه‌ر منداڵان نیشانده‌ری
تووندیی و قووڵبوونی نه‌خۆشییه‌که‌یه که جگه له چاره‌سه‌ری پزیشکیی
ره‌نگه پێویستی به به‌ندیخانه له کاتی درێژخایه‌نی چاره‌سه‌ری دا
هه‌بێ.
شه‌ره‌ف له ڕاستیدا بڕیارێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه که له لایه‌ن یه‌ک
تاک، یاخود چه‌ند تاک به هه‌ڵبژارده‌ی خۆیان دیاری ده‌کرێ. واتای
شه‌ره‌ف بۆ که‌سانی جیاواز ده‌توانێ ته‌نانه‌ت زۆر لێک دووربن. بۆ
تاکێک ده‌توانێ شه‌ره‌ف پووڵ و پاره بێت، بۆ یێکیتر ده‌توانێ مه‌قام و
پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت، بۆ یەکیتر کاری ناوبازار. نه ژن شه‌ره‌فی
خێزانه، نه پیاو، نه منداڵ. ئه‌و پیاوانه‌ی ئاستی حوورمه‌تی شه‌ره‌ف
ده‌گه‌یێننه ناو لینگی ژن، ئه‌وانه خۆیان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که
زانستی‌یان له سه‌ر شه‌ره‌ف نییە ته‌نانه‌ت بایەخێک بۆ شه‌ره‌ف دانانێن
به‌و واتایه که خۆیان لێی تێده‌گه‌ن. به ڕای من جارێ هێندێکی ماوه
له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا "گواستنه‌وه‌ی شه‌ره‌ف بۆ ناو لینگی ژن"
وه‌ک نه‌خۆشی ده‌روونی مه‌زه‌نده بکرێ به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه دوور نییە.
ماڵپه‌ڕی جه‌مالی عهلیالی
___________________________________________________
لینکی وەڵامەکانی هەموو
بەشداربووەکان:
www.emrro.com/tewerisaxkirdinewe.htm
|