١٤\٩\٢٠١٢ تەوەری ساغکردنەوەی چەمکی یەکسانیی لە گفتارەوە بۆ رەفتار. - ١٧ -:
سازادانی: نەجیبە مەحمود
بارودۆخی جڤاکیی و پرسی یه‌کسانیی نێوان ژنان و پیاوان، قسه و باسی زۆر هه‌ڵده‌گرن، هەڵبەتە سەرەکییترین و پڕ بایەخترین خاڵی چەمکی یەکسانیی بریتییە لە ساغکردنەوەی ئه‌و چه‌مکه له گفتارەوە بۆ رەفتار، پێمان باش بوو ته‌وه‌رێکی تایبه‌ت لەو رووەوە ساز بدەین، هەر بۆ ئەو مەبەستە هێندێک نووسەر و رۆژنامەنووس یاخود هێندێک لەو کەسانەی کە له بواری چالاکیی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چالاکن یان هەر خۆیان وەک تاک چالاکیی لەو بارەوە دەنوێنن.. دەدوێنین و بە هاوکاریی ئەم ماڵپەڕە وەڵامەکانیان بڵاودەکەینەوە.
نەجیبە مەحمود: بەڕێزت وەک کەسێک کە بانگەشەی یەکسانیی نێوان ژنان و پیاوان دەکەی و خوازیاری ئەوەی ژنانیش وەک پیاوان لە گشت ماف و ئازادییەکان بەهرەمەند بن.. دەکرێ لە کار و چالاکییەکانت لەو بارەوە بدوێی کە بە گفتار یان بە رەفتار ئەنجامت داون؟
نەجیبە مەحمود: ئایە ئێوە وەک پیاوێک بە هەمان شێوەی هەر ژنێک - جا ئەو ژنە هاوسەرتە یان کیژ یان خوشک یان دایکتە یان هەر ژنێکە کە لەگەڵی دەژی - کاری خزمەتگوزاریی نێو ماڵ و بەخێوکردنی منداڵ ئەنجام دەدەن؟
نەجیبە مەحمود: ئایا ئەگەر هاوسەرکەت یان کیژ یان خوشک یان دایکت یان هەر ژنێک کە لێتەوە نزیکە هەڵسوکەوتێکی سێکسیی لە دەرەوەی هاوسەرگیریی ئەنجام بدا وەک ئەوەی کە ئەگەر تۆ ئەنجامت دابێ یان ئەنجامت داوە.. هەڵوێستت چی دەبێ؟ ئایە هەر هەمان هەڵوێستت دەبێ بەرانبەریان وەک ئەوەی لە بەرانبەر کوڕ یان برا یان باوکت یان خۆت دەتبێ کە هەمان هەڵسوکەوتی سێکسیی ئەنجام دەدەن؟ ئەگەر نا.. ئایە یەکسانییخوازییەکەت نابێتە قسەیەکی رووت و بێ کردەوە؟
نەجیبە مەحمود: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیاوانن ئه‌نجامده‌ری ده‌ستدرێژیین بۆ سه‌ر ژنان، هاوکات هه‌ر ئه‌و پیاوانه‌ن که ژن به شه‌ره‌فی خێزان دەزانن، تۆ ئه‌و دوو جۆر هه‌ڵسوکه‌وت و دوو که‌سایه‌تییەی پیاوان چۆن هەڵدەسە‌نگێنی؟
عەبدولواحیدی خەندەڕەش: به بڕوای من ئه‌گه‌ر ژن نامووسی پیاوه‌که‌ی، خوشکه‌که‌ی یان کوڕه‌که‌ی بێت، پیاویش نامووسی ژنه‌که‌ی و کچه‌که‌ی و خوشکه‌که‌یه‌تی. پیاوێک که ناپاکی له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی ده‌کات و ده‌ستدرێژی ده‌کاته سه‌ر ژنێک، جیاوازیی نییه له‌گه‌ڵ ژنێک که خیانه‌ت به مێرده‌که‌ی ده‌کات و له‌گه‌ڵ پیاوێکی تر هاوسه‌رین ده‌بێت. به‌بڕوای من ده‌بێ سزای قانوونی بۆ هه‌ردووکیان وه‌ک یه‌ک بێت و کۆمه‌ڵگایش به یه‌ک چاو سه‌یری هه‌ردووکیان بکات. من لام وایه مرۆڤ چ ژن چ پیاو پێویسته وه‌ک تاک سه‌ربه‌خۆ بێت. تا ئه‌و کاته‌ی ده‌ڵێین ژن شه‌ره‌فی پیاوه، ژن سه‌ربه‌خۆ نییه به‌ڵکوو کۆیله‌ی پیاوه. تا ئه‌و کاته‌ی پیاو به به‌هانه‌ی نامووس پارێزی ژیان و مه‌رگ و چاره‌نووسی ژن دیاری بکات، دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانیی ژن و پیاو بێمانایه. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌یبینین له‌وه‌ش خراپتره و هه‌ر کاره‌ساته. چونکه له ده‌ستووری هه‌رێمدا ژن نه ته‌نیا هه‌ر کۆیله و ده‌ست و پێ به‌ستراوی پیاوه، به‌ڵکوو نامووسی هۆز و تیره و خێڵه‌که‌شیه‌تی. بۆ نموونه کچانی بارزانی تا ئێستایش ناتوانن کوڕێکیان خۆشبوێت له ده‌ره‌وه‌ی خێڵی بارزانی بێت! له کاتێکدا که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌ر هه‌مان سه‌رۆک خێڵی بارزانییه!
___________________________________________________ لینکی وەڵامەکانی هەموو بەشداربووەکان: www.emrro.com/tewerisaxkirdinewe.htm
|