٢٢\٨\٢٠١٢
تەوەری
ساغکردنەوەی چەمکی یەکسانیی لە گفتارەوە بۆ رەفتار.
- ٢ -:
شوان سدیق*:
من هاوڕام چی بۆ من حه‌ڵاڵ بێ،
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌م حه‌ڵاڵ
بێ.

سازادانی: نەجیبە مەحمود
بارودۆخی جڤاکیی و پرسی
یه‌کسانیی نێوان ژنان و پیاوان، قسه و باسی زۆر هه‌ڵده‌گرن،
هەڵبەتە سەرەکییترین و پڕ بایەخترین خاڵی چەمکی یەکسانیی بریتییە لە
ساغکردنەوەی ئه‌و چه‌مکه له گفتارەوە بۆ رەفتار، پێمان باش بوو
ته‌وه‌رێکی تایبه‌ت لەو رووەوە ساز بدەین،
هەر بۆ ئەو مەبەستە هێندێک نووسەر و
رۆژنامەنووس یاخود هێندێک لەو
کەسانەی کە له بواری چالاکیی رێکخراوه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چالاکن یان هەر خۆیان وەک تاک چالاکیی لەو بارەوە
دەنوێنن.. دەدوێنین و بە هاوکاریی ئەم ماڵپەڕە
وەڵامەکانیان بڵاودەکەینەوە.
نەجیبە مەحمود:
بەڕێزت وەک کەسێک کە
بانگەشەی یەکسانیی نێوان ژنان و پیاوان دەکەی و خوازیاری ئەوەی ژنانیش
وەک پیاوان لە گشت ماف و ئازادییەکان بەهرەمەند بن.. دەکرێ لە کار و
چالاکییەکانت لەو بارەوە بدوێی کە بە گفتار یان بە رەفتار ئەنجامت داون؟
شوان
سدیق: بانگه‌شه‌کردن بۆ ژیانی یه‌کسانیی له نێوان ژن و
پیاو یاخود کچ و کوڕ بێگومان دوو رووی هه‌یه تیۆریی و پراکتیکیی؛ له
تیۆریدا ده‌ق به ده‌ق و بڕگه به بڕگه‌ی جوانن و سه‌رنجڕاکێشن،
هه‌ندێ جار وێنه‌ی بههەشتێک و دۆخێکی ئەندێشەیی نیشان ده‌دا، مرۆڤی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیستمه تیۆرییه ئێرەیی پێ ده‌با. به‌ڵام کاتێک
یه‌کسانیی نێوان ژن و پیاو یان ره‌گه‌زه‌کان، دێته سه‌ر (ئه‌مری
واقیع) بۆ ئه‌وه‌ی پراکتیزه بکرێ، واته به شێوه‌یه‌کی کردەیی بێ
چیتر وه‌ک یۆتۆپیا نه‌مێنیته‌وه، ئا لێره‌دا مرۆڤ به گشتیی واته پیاو
به‌رامبه‌ر ژن و ژنیش به‌رامبه‌ر به پیاو به هۆی دابونەریت و
دیسپلینه ئاینیی و خێڵ و بنه‌ماڵه‌ییه‌کان تووشی راوه‌ستان و
هه‌ڵوه‌سته‌کردن ده‌بنه‌وه.
به‌ش به حاڵی خۆم له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوو وه‌ک کاری
رۆژنامه‌نووسی هەوڵمداوە که‌مێک رۆڵم هه‌بێ له خستنه‌ڕووی کێشه
خێزانییه‌کان، به تایبه‌تیی کێشه‌کانی ژنان و به هۆی ئه‌و دۆخه
ناهه‌مواره‌وه به‌سه‌ریاندا هاتووه. هه‌روه‌ها هه‌وڵمداوه له رێگەی
دەرگەی رۆژنامه و سەکۆی راگه‌یاندنه‌کانه‌وه، بایه‌خ به‌و که‌س و
لایه‌نانه بده‌م که بیرۆکه‌ی باش و پڕۆژه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه و
چاره‌سه‌ریان، وه‌ک میکانیزمی گونجاو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ژنان
و ره‌وشی خێزان پێیه. که‌سانی به‌هره‌مه‌ند و و چالاکوان و رۆشنبیرانی
کۆمەڵگەش کەسگەلێک بوونە له‌وانه‌ی به‌رده‌وام هه‌وڵمداوه قسه‌کانیان
بگوازمه‌وه، بۆ ده‌سه‌ڵات و هه‌م بۆ ناوه‌وه‌ی کۆمەڵگەش به ئومێد و
ئاواتی ژیانێکی باشتر.
نەجیبە مەحمود:
ئایە ئێوە وەک پیاوێک بە
هەمان شێوەی هەر ژنێک - جا ئەو ژنە هاوسەرتە یان کیژ یان خوشک یان
دایکتە یان هەر ژنێکە کە لەگەڵی دەژی - کاری خزمەتگوزاریی نێو ماڵ و
بەخێوکردنی منداڵ ئەنجام دەدەن؟
شوان
سدیق: هێشتا هه‌ر کوڕم، ده‌کرێ بڵێین پیاو وه‌ک
کاره‌کته‌ر خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌خۆتره له رووی خێزانییەوه،
ئه‌و کاتانه‌ی له ماڵم واته له‌گه‌ڵ خوشک و دایک و خێزانەکەمان
پێکه‌وه ده‌ژین، به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌وه‌ی توانیبێتم وه‌ک ئه‌رکی
ماڵه‌وه، ئه‌نجامم داوه، کاره‌کانیش هه‌موویان دابه‌شکراون، هیچ کات
کچ و دایک رێگه‌ی ئه‌وه‌یان پێ نه‌دراوه، برۆن (بایع)ی وه‌ربگرن، یان
بتڵه غاز و به‌رمیله نه‌وت بێننه‌وه. به گاڵته‌وه ئه‌م قسه‌یه
ناکه‌م سه‌باره‌ت به ژیانی ماڵداریی ئه‌گه‌ر کوڕه‌کان له ماڵه‌وه
ئۆتۆنۆمییان وه‌رگرتبێ، دڵنیا بن کچه‌کان سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرتووه.
ئێستاش ئامێره‌کانی شوشتن و وشکردنهوهش زۆر بوون. کاری ئه‌وان زیاتر
ته‌نیا خواردن دروستکردنه.. ئه‌وه‌ش دایکم ئه‌و کاره ده‌کا، به
بڕوای خۆم هه‌رچی قاپ و قاچاخ و پیاڵه و قۆریی ماڵ هه‌یه دوو جار
بیانشۆین، دایکم هه‌ر دەیانشواتهوه، چونکه دڵی بڕوا نادا.
نەجیبە مەحمود:
ئایا ئەگەر هاوسەرکەت یان
کیژ یان خوشک یان دایکت یان هەر ژنێک کە لێتەوە نزیکە هەڵسوکەوتێکی
سێکسیی لە دەرەوەی هاوسەرگیریی ئەنجام بدا وەک ئەوەی کە ئەگەر تۆ
ئەنجامت دابێ یان ئەنجامت داوە.. هەڵوێستت چی دەبێ؟
ئایە هەر هەمان هەڵوێستت دەبێ بەرانبەریان وەک ئەوەی لە
بەرانبەر کوڕ یان برا یان باوکت یان خۆت
دەتبێ کە هەمان هەڵسوکەوتی سێکسیی ئەنجام
دەدەن؟ ئەگەر نا.. ئایە یەکسانییخوازییەکەت نابێتە قسەیەکی رووت و بێ
کردەوە؟
شوان
سدیق: ئه‌گه‌ر هاتو ئه‌و کرده‌یه هه‌ر که‌سێکیان
له‌وانه‌ی باست کرد ئه‌نجامی بده‌ن، ده‌بێ وه‌ک خودی خۆت مامه‌ڵه‌یه‌کی
ژیرانه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ی به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌شمان له بیر بچێ ژیانی
ئێمه ژیانێکی سه‌ربه‌خۆییمان نییه.. کاریگه‌ریی کۆی هه‌موو بیر و
بۆچوونه‌کانی کۆمەڵگە و ده‌وروبه‌رمان زاڵه به‌سه‌رمانه‌وه، من به‌ش
به حاڵی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌ش نیم که ده‌ڵێ: ''له شاری کوێران،
ده‌بێ ده‌ست به چاوهتهوه بگری'' له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هاوڕام چی بۆ من
حه‌ڵاڵ بێ، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌م حه‌ڵاڵ بێ.
هیچ کات له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بووم یان دڵم به‌وه خۆش نییه برایه‌کم
سێکس یان عیشق و خۆشییه‌کانی خۆی له ژیانیدا جێبەجێ بکا و ئه‌نجامیان
بدا، به‌ڵام ئه‌وانی دی ئەنجامی نه‌دەن. ئه‌وه له ژیانی
کۆمه‌ڵایه‌تییدا پیاوسالاریی یان نێرسالاریی پێ ده‌ڵێن. پێویسته وه‌ک
چۆن دڵخۆشیی به‌وه‌ی برایه‌کت کچێکی بێگانه وه‌ک هاوسه‌ری خۆی
ده‌ستنیشان ده‌کا، وه‌هاش ده‌بێ دڵخۆش بی، که خوشکێکت هاوسه‌رێکی
بێگانه ده‌کاته هاوبەش و هاوسەری ژیانی.
ئه‌گه‌ر ''نا'' بێ. بێگومان هه‌ر که‌سێک باسی یه‌کسانی نێوان ژن و پیاو
بکا، ئه‌وا هه‌ر له ده‌قه تیۆرییه‌که‌دا ده‌خولێته‌وه، ئه‌ویش به‌ش
به حاڵی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنەی ژیانه‌وه ده‌بێ، که پێی
ده‌گوترێ ژیانێکی یه‌کسان.
نەجیبە مەحمود:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیاوانن ئه‌نجامده‌ری
دهستدرێژیین بۆ سه‌ر ژنان، هاوکات هه‌ر ئه‌و
پیاوانه‌ن که ژن به شه‌ره‌فی خێزان
دەزانن، تۆ ئه‌و دوو جۆر هه‌ڵسوکه‌وت
و دوو که‌سایه‌تییەی پیاوان چۆن
هەڵدەسەنگێنی؟
شوان سدیق:
یه‌کێک له هۆکاره‌کانی کوشتنی ژنان ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر دابونەریت و
یاساکانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی بێ، راسته‌وخۆ گرێ ده‌درێ به
شه‌ره‌فه‌وه، واته که‌سی ئه‌نجامده‌ر له خه‌یاڵی خۆی و له واقیعی
ژیانیدا، بڕوای وایه که ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی ئه‌نجام داوه، داکۆکیی
له شه‌ره‌فی خۆی کردووه. وه‌ک ئه‌وه‌ی له ناو کۆمەڵگە ئه‌گه‌ر کچێک
ماچێک ببه‌خشێ، یان کوڕێک ماچ بکا، ده‌ڵێن: ''شه‌ره‌فی بردووین''
به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوڕێک ماچێک وه‌ربگرێ، یاخود کچێک ماچ بکا. هیچ
کاردانه‌وه‌یه‌کی لێ ناکه‌وێته‌وه. له لایه‌ن خێزانه‌وه. که
شایه‌نی باس بێ.
__________________________________________
*
شوان سدیق:
وه‌ک که‌سێکی ئازاد. خاوه‌ن بیر و بۆچوونی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، له
رۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ره ئه‌لکترۆنییه‌کان، وتار و بیر و
بۆچوونه‌کانی ده‌خاته‌ڕوو، له ئێستادا له بواره‌کانی نووسینی بابەتی
جوراوجۆر و ئاماده‌کردنی هه‌واڵ و ریپۆرتاژ و تەوەر و
هەڤپەیڤین.. کاری رۆژنامەنووسیی ئەنجام دەدا.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
___________________________________________________
لینکی وەڵامەکانی هەموو
بەشداربووەکان:
www.emrro.com/tewerisaxkirdinewe.htm
|