٢٤\٨\٢٠١٢ تەوەری ساغکردنەوەی چەمکی یەکسانیی لە گفتارەوە بۆ رەفتار. - ٣ -:
سازادانی: نەجیبە مەحمود
بارودۆخی جڤاکیی و پرسی یه‌کسانیی نێوان ژنان و پیاوان، قسه و باسی زۆر هه‌ڵده‌گرن، هەڵبەتە سەرەکییترین و پڕ بایەخترین خاڵی چەمکی یەکسانیی بریتییە لە ساغکردنەوەی ئه‌و چه‌مکه له گفتارەوە بۆ رەفتار، پێمان باش بوو ته‌وه‌رێکی تایبه‌ت لەو رووەوە ساز بدەین، هەر بۆ ئەو مەبەستە هێندێک نووسەر و رۆژنامەنووس یاخود هێندێک لەو کەسانەی کە له بواری چالاکیی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چالاکن یان هەر خۆیان وەک تاک چالاکیی لەو بارەوە دەنوێنن.. دەدوێنین و بە هاوکاریی ئەم ماڵپەڕە وەڵامەکانیان بڵاودەکەینەوە.
رێبین ئەحمەد خدر، پێش ئەوەی وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە.. بۆچوونی خۆی بەو شێوەیە لەسەر تەوەرەکە و پرسیارەکان دەربڕێ: سڵاوى زۆر بۆ ئێوه، پرسیاره‌کان له رووێکه‌وه به گرنگ ده‌بینم، گه‌ر وه‌ک هه‌ڵگرتنى داتا و ئامار کارى بۆ بکرێ، به‌ڵام له رووى هزرییەوە به راى من هیچ ناخاته سه‌ر چالاکیی له‌م بواره‌دا، ده‌کرێ ئه‌م راپرسیى و پرسیارانه له ناو خانه‌کانى کۆمه‌ڵگه ئه‌نجام بدرێن، دواتریش ریشه‌کان بگریت نه‌ک ده‌رهاویشته‌کان.. راسته به ناسینى کۆمه‌ڵگه و تاکه‌کان ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ بنه‌ما و بنه‌ڕه‌تیش به‌ڵام هێشتا به‌م شێوه‌یه‌ش نا، ئێمه به وه‌ها کارێک تەنیا وه‌ڵامى چه‌ند که‌سانێکمان دەستده‌که‌وێ.. چى له وه‌ڵامه‌کان دروستده‌که‌ین؟ به هه‌ر حاڵ من زۆر به کورتیی وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه.
نەجیبە مەحمود: بەڕێزت وەک کەسێک کە بانگەشەی یەکسانیی نێوان ژنان و پیاوان دەکەی و خوازیاری ئەوەی ژنانیش وەک پیاوان لە گشت ماف و ئازادییەکان بەهرەمەند بن.. دەکرێ لە کار و چالاکییەکانت لەو بارەوە بدوێی کە بە گفتار یان بە رەفتار ئەنجامت داون؟
نەجیبە مەحمود: ئایە ئێوە وەک پیاوێک بە هەمان شێوەی هەر ژنێک - جا ئەو ژنە هاوسەرتە یان کیژ یان خوشک یان دایکتە یان هەر ژنێکە کە لەگەڵی دەژی - کاری خزمەتگوزاریی نێو ماڵ و بەخێوکردنی منداڵ ئەنجام دەدەن؟
رێبین ئه‌حمه‌د خدر: کارى خزمه‌تگوزاریى ناوماڵ تا ئێستا به پێى پێویست نا، به‌ڵام هیچکاتیش وه‌ک نێرسالارێک به داخوازیى و فرمانکردن به وه‌ى ئه‌وه‌م بۆ بکه‌ن و ئه‌وم بۆ بێنن - ره‌فتارم نه‌کردووه.
نەجیبە مەحمود: ئایا ئەگەر هاوسەرکەت یان کیژ یان خوشک یان دایکت یان هەر ژنێک کە لێتەوە نزیکە هەڵسوکەوتێکی سێکسیی لە دەرەوەی هاوسەرگیریی ئەنجام بدا وەک ئەوەی کە ئەگەر تۆ ئەنجامت دابێ یان ئەنجامت داوە.. هەڵوێستت چی دەبێ؟ ئایە هەر هەمان هەڵوێستت دەبێ بەرانبەریان وەک ئەوەی لە بەرانبەر کوڕ یان برا یان باوکت یان خۆت دەتبێ کە هەمان هەڵسوکەوتی سێکسیی ئەنجام دەدەن؟ ئەگەر نا.. ئایە یەکسانییخوازییەکەت نابێتە قسەیەکی رووت و بێ کردەوە؟
نەجیبە مەحمود: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیاوانن ئه‌نجامده‌ری ده‌ستدرێژیین بۆ سه‌ر ژنان، هاوکات هه‌ر ئه‌و پیاوانه‌ن که ژن به شه‌ره‌فی خێزان دەزانن، تۆ ئه‌و دوو جۆر هه‌ڵسوکه‌وت و دوو که‌سایه‌تییەی پیاوان چۆن هەڵدەسە‌نگێنی؟
رێبین ئه‌حمه‌د خدر: وه‌ڵامه‌که له پرسیاره‌که‌دا هه‌یه، روونکردنه‌وه‌ى زۆرى ناوێت، پیاو سزا بۆ کارێک داده‌نێت که خۆى ئه‌نجامى داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌ر سزاکه ده‌که‌وێت ژنه.
___________________________________________________ لینکی وەڵامەکانی هەموو بەشداربووەکان: www.emrro.com/tewerisaxkirdinewe.htm
|