٢٨\٨\٢٠١٢ تەوەری ساغکردنەوەی چەمکی یەکسانیی لە گفتارەوە بۆ رەفتار. - ٨ -:
سازادانی: نەجیبە مەحمود
بارودۆخی جڤاکیی و پرسی یه‌کسانیی نێوان ژنان و پیاوان، قسه و باسی زۆر هه‌ڵده‌گرن، هەڵبەتە سەرەکییترین و پڕ بایەخترین خاڵی چەمکی یەکسانیی بریتییە لە ساغکردنەوەی ئه‌و چه‌مکه له گفتارەوە بۆ رەفتار، پێمان باش بوو ته‌وه‌رێکی تایبه‌ت لەو رووەوە ساز بدەین، هەر بۆ ئەو مەبەستە هێندێک نووسەر و رۆژنامەنووس یاخود هێندێک لەو کەسانەی کە له بواری چالاکیی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چالاکن یان هەر خۆیان وەک تاک چالاکیی لەو بارەوە دەنوێنن.. دەدوێنین و بە هاوکاریی ئەم ماڵپەڕە وەڵامەکانیان بڵاودەکەینەوە.
نەجیبە مەحمود: بەڕێزت وەک کەسێک کە بانگەشەی یەکسانیی نێوان ژنان و پیاوان دەکەی و خوازیاری ئەوەی ژنانیش وەک پیاوان لە گشت ماف و ئازادییەکان بەهرەمەند بن.. دەکرێ لە کار و چالاکییەکانت لەو بارەوە بدوێی کە بە گفتار یان بە رەفتار ئەنجامت داون؟
سەلام عارف: به‌شداریکردنی خه‌بات له پێناوی یه‌کسانی ژنان و پیاواندا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای حهوتهکان له کوردستان، هێنده‌ی که‌شه فاشستیهکه و سنوری بڕیاره‌کانی حیزب(حشع) بواری دابێت که‌مته‌رخه‌میم نه‌کردوه، زۆرجاریش سهرچڵیهکانم!! له‌و بواره‌دا دراونه‌ته به‌ر نه‌شته‌ری ناوهندیچێتی، ئه‌وه له‌مه‌ڕ خۆمان، لێره‌ش له(فه‌ره‌نسا) هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گهیشنمهوه خۆم تێکه‌ڵی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پی فه‌ره‌نسی کردوه،له‌وێشه تێکه‌ڵی خه‌بانی یه‌کسانی ژنان و پیاوان بوم زۆر جار به‌شداریم کردوه له - خۆپیشاندان - میتینهکان- مانگرتنهکانم کردوه، ئه‌وه‌ی زیاتر شایه‌نی باسه به‌شداریکردنی مانگرتنه‌کانه، له‌و شوێنانه‌ی، که کارم تیادا کردون مانگرتنه‌کان به‌رده‌وام هه‌بوون، هه‌نوکه هه‌وڵم داوه تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی داواکاریه‌کانی ژنان پشتگیۆ نه‌خرێن به تایبه‌تی یه‌کسانی موچه بۆ هه‌مان کار، گرنگی دان به هه‌لومه‌رجه‌کانی شۆینی کارکردنی ئافره‌تان، هه‌موو جارێک داواکاریه‌کان هێنده تێکهڵو یه‌کگرتو بوون به زه‌حمه‌ت جیائهکرایهوه کام داواکاری تایبه‌ته به مه‌سه‌له‌ی ژنانه‌وه، دێته‌وه یادم، که ناو به‌ناو بۆ شۆخیکردن له‌ناو خۆماندا به داواکاریه‌کانمان ده‌گوت داواکاریه(نێره‌موکه‌کان)، له‌وه زیاتر هێنده‌ی بۆمکرابێت نوسیومه‌و بابه‌تم کورداندوه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی یه‌کسانی ژنان و پیاو.
نەجیبە مەحمود: ئایە ئێوە وەک پیاوێک بە هەمان شێوەی هەر ژنێک - جا ئەو ژنە هاوسەرتە یان کیژ یان خوشک یان دایکتە یان هەر ژنێکە کە لەگەڵی دەژی - کاری خزمەتگوزاریی نێو ماڵ و بەخێوکردنی منداڵ ئەنجام دەدەن؟
نەجیبە مەحمود: ئایا ئەگەر هاوسەرکەت یان کیژ یان خوشک یان دایکت یان هەر ژنێک کە لێتەوە نزیکە هەڵسوکەوتێکی سێکسیی لە دەرەوەی هاوسەرگیریی ئەنجام بدا وەک ئەوەی کە ئەگەر تۆ ئەنجامت دابێ یان ئەنجامت داوە.. هەڵوێستت چی دەبێ؟ ئایە هەر هەمان هەڵوێستت دەبێ بەرانبەریان وەک ئەوەی لە بەرانبەر کوڕ یان برا یان باوکت یان خۆت دەتبێ کە هەمان هەڵسوکەوتی سێکسیی ئەنجام دەدەن؟ ئەگەر نا.. ئایە یەکسانییخوازییەکەت نابێتە قسەیەکی رووت و بێ کردەوە؟
نەجیبە مەحمود: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیاوانن ئه‌نجامده‌ری دهستدرێژیین بۆ سه‌ر ژنان، هاوکات هه‌ر ئه‌و پیاوانه‌ن که ژن به شه‌ره‌فی خێزان دەزانن، تۆ ئه‌و دوو جۆر هه‌ڵسوکه‌وت و دوو که‌سایه‌تییەی پیاوان چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
سەلام عارف: پێشه‌کی دێمه سه‌ر شه‌ره‌ف، ئه‌و شه‌ره‌فه نه له موتڵه‌قدا نه له تهجریدا هیچ مانایه‌ک نابه‌خشێت، ئه‌و شه‌ره‌فه پیاوه سمێڵ بابڕه بازوو ئه‌ستووره شه‌ق وه‌شێنه مرۆڤکوژه‌کان دایانهێناوه و خستویانه‌ته ئه‌قڵی مرۆڤه‌کانه‌وه بۆ پاساوی بێشه‌ره‌فی خۆیان، ئه‌و مرۆڤکوژانه به موباره‌ک بایی ده‌سه‌ڵات و شه‌رع پراکتزهی مرۆڤکوشتن ئه‌که‌ن به ناوی ئه‌و شه‌ره‌فه‌وه، گه‌ر شه‌ره‌ف خاوه‌ندارێتیی نه‌بێ، ئه‌وا زاده‌ی ئه‌قڵی خاوهندارییە، به واته‌یه‌کی دیکە که‌ڵه‌گایی (هه‌بوون)ه به‌سه‌ر (بوون)هنهوه، که‌ڵه‌گایی خاوهندارێتییە به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه، له‌وێشدا ئه‌و شه‌ره‌فه خۆی له خۆیدا، بێشهرهفییە کراوه‌ته خاوه‌نی سەرتای قسە و کۆتایی قسە، ئه‌و شهرهفچیانه، هه‌ر مرۆکوژ نین سروشت کوژیشن، ئاژه‌ڵ نه‌ما نهیکه قیمه و له مهکندۆناڵهکاندا نه‌یفرۆشن.. دارودرهختیش نه‌ما نهیبڕنهوهی نه‌یکه‌نه مێز و قه‌نه‌فه‌ی پاڵدانه‌وه و مشه‌خۆریی،ئه‌و شهرهفچیانه، گه‌ر ئه‌و شه‌ره‌فه‌یان دانههێنایه، نه‌یانئه‌توانی ژن به‌و دهردهبهرن و ده‌سه‌ڵاتیش چه‌پڵه ڕێزانیان بکات، ئه‌و شهرهفچیانه له هه‌ر خێزانێکدا (مه‌لا عومه‌ر)ێک یان (مه‌لا کرێکار)ێکیان قوتکردۆته‌وه خۆشیان له حیزبه‌کان و په‌ڕله‌مان و په‌رستگاکاندا خه‌ریکی دهمقهڵهباڵغیی و هه‌ڵبژاردنه‌کانن، کورد واته‌نی زاڵم زه‌واڵی بۆ ئه‌بێت.. مه‌به‌ستم خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کگرتووی پیاوان و ژنانه دژی ئه‌و فاشیستکارانە.
___________________________________________________ لینکی وەڵامەکانی هەموو بەشداربووەکان: www.emrro.com/tewerisaxkirdinewe.htm
|