٧\٢\٢٠١١ ته‌وه‌ری رووخانی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریی و بنه‌ماڵه‌ییه‌کان. - ٥ -
سازدانی ته‌وه‌ر: ئه‌مڕۆ
رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تونس و میسر ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر بوون، که هه‌موو خه‌ڵکی جیهانیان به خۆیانه‌وه خه‌ریک کردووه و بوونه‌ته بابه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و ناوچه‌که و نواندنی هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕواننه‌کراو. له وڵاتانی رۆژهڵاتی ناوه‌ڕاستیش خه‌ڵک به‌و جموجوڵانه و ده‌سکه‌وته‌کانی تا ئێستای خۆشحاڵ بوونه و هه‌ست به وره و ئومێدێکی پتر ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌سهێنانی ژیانێکی باشتر و ئازادیی و ده‌سه‌ڵاتێکی زیاتر. دوا به‌دوای ئه‌و جموجوڵانه هه‌رچی سه‌رۆک و پاشا و رابه‌ری شۆڕشی وڵاتانی ناوچه‌که‌یه که‌وتوونه‌ته خۆیان و پاره و پوول و به‌ڵێنی سه‌وز و سوور ده‌به‌خشنه‌وه. هه‌روا که‌سایه‌تی و حیزب و لایه‌نی سیاسی ئۆپۆزسیۆنیش لێره و له‌وێ تووره‌گه‌یان بۆ ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و جموجوڵانه ئاماده کردووه. ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ئێمه‌ش - ئه‌مڕۆ - به گرنگییه‌کی تایبه‌ته‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و جموجوڵانه و له‌و باوه‌ڕه‌دایه که زه‌مینه‌خۆشکردن و فه‌راهه‌مکردنی ده‌رفه‌تێک بۆ لێکدانه‌وه‌یان و ئاشناکردنی خوێنه‌ران پێیان خۆی له خۆیدا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌که به به‌شێک له‌و ئه‌رکانه‌ی که بۆ خۆی داناوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پێویستمان زانی ئه‌م ته‌وه‌ره ئاماده بکه‌ین و ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز بکه‌ین:
ئه‌مڕۆ: به ڕای ئێوه هۆکاره‌کانی ئه‌و خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینانه چین که تا ئێستا له وڵاته‌کانی ڕۆژهڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ رووخاندنی ده‌سه‌ڵات ڕوویان داوه؟
شوان حه‌سه‌ن: ئێمه له‌مێژه ده‌مانپرسی ئه‌رێ ئه‌و خه‌ڵکه بۆ راناپه‌ڕێ؟ ئایه شتێک ماوه ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵی نه‌کردبن؟ ئایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه شایانی ئه‌و هه‌موو شانسهن؟ ئایه داواکاریی خه‌ڵک به خۆشیی و به پاڕانه‌وه سنوورێکی بۆ چاکسازیی دانا؟ ئه‌و هۆیه‌ی که هاوبه‌ش و قێزه‌وه‌نه قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵاته بۆ بنه‌ماڵه و داگیرکردنی هه‌موو شوێنه گرنگه‌کانی وڵاته بۆ خۆیان. هه‌ر ئه‌وه بۆ خۆی خاڵێکی زۆر گرنگه بۆ وه‌ستان و گه‌شه‌نه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵایه‌تیی، واته تۆ دێی به سیسته‌مێکی خێڵه‌کیی کۆمه‌ڵگه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ی و گه‌نده‌ڵیی و نایه‌کسانییش ده‌بنه بڕبڕه‌پشتی ئه‌و به‌ناو حکومه‌ته. ئه‌و دێ بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به مانه‌وه‌ی خۆی بدا کار له‌سه‌ر نه‌مانی به‌هایه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌کا و قسه‌کانی گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه ده‌بن به یاسا، نموونه‌ی میسر ببینه له‌و ماوه کورته موباره‌ک ویستی سه‌رۆک وه‌زیران لادا و یه‌کێکیدی دانێ بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران رازییبان.. چه‌ند وهزیرێکیشی لادا. جا ئه‌و ته‌رزه بیرکردنه‌وه ئه‌رێ بۆ ئه‌وانیدی ناکا، عه‌لی عه‌بدوڵا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌پۆڵی ناڕه‌زاییه‌که ڕاینهماڵێ ده‌بێژێ: له خولی داهاتوو خۆم بۆ سه‌رۆک هه‌ڵنابژێرم و کوڕه‌که‌شم له جێگه‌ی خۆم هه‌ڵنابژێرم. هاوکات یه‌مه‌نییه‌کان ده‌بێژن ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ سه‌رۆک ده‌یڵێ سبه‌ینێ له‌بیری چۆته‌وه.
با دوو شت تایبه‌ت به خۆم بڵێم: یه‌که‌م: ئه‌من که‌سێکی سکۆلارییم و باوه‌ڕم به پێشبینیی نییه، چونکه به دڵنیاییه‌وه پێموایه که پێشبینییکردن له فه‌رهه‌نگێکی دینییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. دووه‌م: ئه‌و رووداوانه خوێندنه‌وه‌ی مه‌یدانییان ده‌وێ، وه‌لی له‌به‌رئه‌وه‌ی له خوێندنه‌وه و دیتن هه‌ست به کۆپیکردنێکی ئه‌وێ ده‌که‌م له‌سه‌ر هه‌رێمه به‌دبه‌خته‌که‌ی خۆمان بۆیه خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌کانم لا ئاسانه، هه‌ر له رێگه‌ی فیلم و به‌رنامه و نووسه‌ره‌کانی وان بوو که دوای خوێندنه‌وه‌ی په‌رتووکی ئۆقیانۆسێک له تاوان توانیم تێگه‌یشتنێکم بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان ئاسانتر بێ. رۆژنامه‌نووسێکی سوێدیی له راپۆرتێکی مه‌یدانیی له میسر ده‌بێژێ: بۆ ئه‌وه‌ی له بیروڕای خه‌لک بگه‌م ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانه‌که هه‌وڵمدا له خه‌لکێکی زۆر بپرسم، وه‌ڵامه‌کانیان ئه‌وه بوو ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه ده‌یکه‌ن ده‌با به‌ر له بیست ساڵ ئێمه بمانکردبا.
ئه‌مڕۆ: لێکدانه‌وه‌ی ئێوه بۆ ئه‌وه چیه، که له شوێنێکی وه‌ک میسردا (که ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی ٨٠ ملیۆنه و ته‌نیا ژماره‌ی ئه‌ندامانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و حیزبه هاوپه‌یمانه‌کانی له چه‌ند ملیۆنێک پترن و ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایش له ملیۆنێک پترن) که‌چی خۆپیشاندان و راپه‌ڕینی چه‌ند سه‌د هه‌زار که‌سێک، بووه‌ته مایه‌ی ئه‌و هه‌موو ترس و شپرزه‌ییه له ریزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا؟
شوان حه‌سه‌ن: با ئه‌و جوانییه‌ی که له تونس له ته‌له‌فزیۆن به چاوی خۆمان دیتمان له‌بیر نه‌که‌ین که سوپا به گشتیی نیشانی جیهانیان دا که ئه‌وان کوڕی ئه‌و گه‌له‌ن نه‌ک ده‌سه‌ڵات. ئه‌من وام بینی که تا ئێستا کاریگه‌رییه‌کی ئه‌رێنیی له‌سه‌ر میسریش هه‌بووه. هه‌رچه‌نده که (محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی) گه‌ڕایه‌وه میسر خۆپیشاندانه‌که هه‌بوو به‌ڵام چوونه‌وه‌ی ئه‌و له‌و ده‌مه و قسه‌کانی گڕوتینێک و دڵنیاییه‌کی به خه‌لکه‌که به‌خشی. چاوی کامێراکان: (هه‌واڵێک هه‌یه که گوایه محه‌مه‌د سلێمان که جێگری موباره‌که و پالێوراوی ئێستای ئه‌مه‌ریکایه و پشتوانیی سوپای میسریشی له‌پشته)، شتێکیدی ده‌کرێ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه لێک جودا بکرێته؛ ئه‌وانه‌ی که سوودمه‌ندن و له ته‌نگانه ده‌سه‌ڵات ده‌پارێزن کێن؟ ئایه پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ و سه‌ربازه‌کانن - هه‌رچه‌ند سه‌ربازیی به تۆبزییه-؟ ئه‌وه‌ی که دیتوومانه وه‌ڵامه‌که‌ی پتر بۆ لای نه‌خێر ده‌چێ؛ یه‌که‌م: ئه‌وانه رۆژانه سووکایه‌تییان پێده‌کرێ له لایه‌ن کوڕانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه. دووه‌م: کاره‌که‌شیان به هه‌ژاریی ده‌یانهێڵێته‌وه.
تا ئه‌وڕۆ - ٣\٢\٢٠١١ - که خۆپیشاندانه‌که پێ ده‌نێته ده‌یه‌مین رۆژ، یه‌کێک له ره‌خنه‌گرانی ده‌سه‌ڵات ده‌بێژێ: نازانم سوپا چاوه‌ڕوانی چی ده‌کا. هێزه سه‌ره‌کی و تێکده‌ره‌که‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌وانه بوون که پێیانده‌گوترێ (ئهلبهلتهجیه) - به کوردیه‌که‌ی خۆمان ده‌کرێ (خۆڕی و تۆڕی یا سه و سوار)یان بۆ به‌کاربهێندرێ - چونکه به‌رێوبه‌ری مۆزه‌خانه‌ی قاهیره گوتی هه‌ر بهلتهجییهکان بوون به‌ر ده‌رگه‌ی مۆزه‌خانه‌که‌یان سوتاند بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی رای گشتیی نێوخۆ و ده‌ره‌وه بۆ خۆیان رابکێشن. هه‌روا گوتی چه‌ند رۆژه مۆزه‌خانه‌که - که ده‌که‌وێته گۆڕه‌پانی ته‌حریر - له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆپیشانده‌رانه. وه‌ک ده‌زانرێ ئه‌و خۆپیشاندانه تووڕانه له دوای هه‌موو هه‌وڵێکی ئاشتیی دێ و خه‌ڵک رێگهچارهیهکیدیان نییه، که ده‌بێته هێز ویستی ده‌بێ که بووه خاوه‌ن ویستیش له بوونی خۆی ده‌گا، چونکه ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێ که ده‌سه‌ڵات له‌مێژه ناسنامه‌ی هاوڵاتییبونی لێستاندیتهوه و تووشی بارێکی ده‌روونی وایکردووه حه‌ز له نیشتمانه‌که‌ی خۆی نه‌کا و چێژ له تێکدانیشی وه‌رگرێ. بۆیه که راده‌په‌ڕێ هیچی نه‌مایه له ده‌ستی بدا و له سه‌رکه‌وتنه‌کانی سه‌روه‌رییه‌که‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆیه ئێستا ئه‌وه‌ی له میسر رووده‌دا ترسی هه‌ردوو لا له یه‌کتر به ئاشکرا دیاره.. ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێ ئارامییه‌ک دروست بکا و پاشان بکه‌وێته گیانی ئۆپۆزیسیۆن، دیاره خه‌لکه‌که له هه‌موو سیناریۆیه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ن بۆیه هه‌ر یه‌که‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌که که بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی دا خه‌ڵکه‌که سه‌ر شه‌قامه‌کانیان چۆڵ نه‌کرد ده‌یانزانی بچنه‌وه ماڵ پاراستن دێت خه‌ڵکه چالاکه‌که هه‌ڵده‌بژێرێ و ترس ده‌خاته کوچه و کۆڵانه‌کان. مه‌ترسیی ده‌سه‌ڵاتیش تا ئێستا پتر له‌و خاڵه به‌ده‌رده‌که‌وێ که خه‌لکه‌که یه‌ک داواکارییان هه‌یه ئه‌ویش لادان و رووخانی موباره‌که، که ده‌کرێ ئه‌و داوایه بۆ خۆی هێزێکی گه‌وره بێ. ئیبراهیم عیسا که به‌ڕێوبه‌ری رۆژنامه‌ی ده‌ستووره له وتارێکی به موباره‌ک ده‌ڵێ: پێویست ناکا ده‌ست له وه‌زاره‌ت و یاسا بده‌ی و به‌س بڕۆ. موباره‌ک که زۆر شپره‌زه بوو ده‌یویست به‌زه‌یی خه‌لک بۆ خۆی راکێشێ و گوتی: ئه‌من ده‌مه‌وێ له میسر بنێژرێم و بشاردرێمهوه، هه‌مان رۆژنامه‌نووس ده‌ڵێ: لادانت له ده‌سه‌ڵات چ په‌یوه‌ندیی به مه‌رگته‌وه هه‌یه، تۆ سی و پێنج ساڵه ده‌سه‌ڵاتداری و هیچت نه‌کرد، به‌و چه‌ند مانگه‌ی ماوته چی ده‌که‌ی؟ ئه‌وه‌تا که ده‌که‌ونه قه‌یران ئه‌وه به چاوی خه‌لک داده‌ده‌نه‌وه که خه‌باتیان بۆ ئازادیی میلله‌ت کردووه. سه‌یره ئه‌وه نازانن ئه‌و کاسترۆیه جوانه به مانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵه له ده‌سه‌ڵات خۆی ناشیرن کرد.
ئه‌مڕۆ: به پێی لێکدانه‌وه‌ی ئێوه، ئه‌و ئاڵوگۆڕانه چی ده‌بن که دوای ئه‌م راپه‌ڕینانه به‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌دا دێن؟
شوان حه‌سه‌ن: با ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێ که ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه به گشتیی ته‌مه‌نێکی درێژیان هه‌یه و به به‌ڵین و په‌یمان و ترس له نێوخۆ و ده‌ره خۆیان به هێز کردووه.. هه‌روا پشتیوانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپاشیان هه‌یه. هه‌ر چۆنێک بێ نهیانهێششتووه ئۆپۆزیسۆنێکی پێشکهونخوازی به‌هێز دروست بێ، یا مانه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆن له قۆناغی به‌ره‌نگاریی و دروستکردنی به‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه بۆته هۆی بێ هیوایی له‌نێو خه‌لک. بۆیه له‌و وڵاتانه ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی که ده‌ڵێ: (شه‌یتانیش بێ له‌وانه باشتره) له رۆشنبیرێکیشت گوێ لێبێ پێت سه‌یر نه‌بێ و ده‌کرێ به بارێکی نائاسایی وه‌ربگیردرێ، وه‌لی راستییه‌که‌ی ئه‌وه نێوانی ئه‌و داوه مووه‌یه که مه‌رگ و بێ هیوایی لێک جودا ده‌کاته‌وه، له هه‌ڵبژاردنیش ده‌نگه‌که‌ی خۆی بداته هه‌ر هێزێک بۆ ئه‌و ئاساییه، گرنگ ئه‌وه‌یه دژی ده‌سه‌ڵات بێ. ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێ بیڵێـم زۆربه‌ی خه‌لک ده‌ڵێ له‌وه خراپتر نابێ. راسته له زۆربه‌ی وڵاته‌کان ده‌بینی هێزه ئیسلامییه‌کان رێکخراوترن، به‌ڵام واش نییه گه‌ر بڵێین خه‌لکه‌که له‌وان نه‌گه‌یشووه. گه‌نجه‌کان له میسر زوو به ئیسلامییه‌کانیان گوت که خۆتان مه‌که‌نه خاوه‌نی. ئه‌وه‌ی تا ئێستا دیاره که ئیسلامییه‌کان به ده‌رکه‌وتنیان به‌و لایه‌نه به‌هێزه ده‌رنه‌چوون که خرابوونه روو.. به‌ڵکه ئه‌وه پتر ترسێک بوو ده‌سه‌ڵات ده‌یخسته دڵی خه‌لک. به‌کارهێنانی ئیسلامییه‌کان بۆ مانه‌وه‌یان تا به خه‌لک بڵێن گه‌ر ئێمه بڕۆین ئیسلامییه‌کان جێگرهومانن.. به‌و هۆیه‌وه‌ش به ناوی ئیسلامیی و تیرۆر سه‌رکوتکردنی خه‌لک له به‌رده‌م نێوخۆ و ده‌ره‌وه رهواییهک بده‌نه ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان، ( بێگومان میسر پاره‌یه‌کی چاک به‌وه په‌یا ده‌کا که دراوسێیه‌کی ئیسلامیی چ زیانێکی بۆ ئیسرایل ده‌بێ).
مێژوو له ناوچه‌یه‌کی گه‌وره‌و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌وه‌ستێ و ئه‌و دره‌ختانه‌ی که گه‌شه‌ده‌که‌ن ده‌کرێ ناویان بنێی دره‌ختی بنه‌ماڵه و دره‌ختی گه‌نده‌ڵیی و دره‌ختی نایه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تیی و چه‌ند درهختێکیتر که له‌و باخچه‌یه موتربه ده‌کرێن، که ئاسۆی کۆمه‌لگایان گرتووه.. سه‌یره گه‌ر ئه‌و دره‌ختانه نهبڕدرێنهوه و بزانی چی رووده‌دا. له‌دایکبوونی نه‌وه‌یه‌ک که دووباره هیوایه‌ک به کۆمه‌ڵگه ده‌دا ئه‌وه نه‌وه‌ی مزگه‌فتیان پێناگوترێ به‌لکو نه‌وه‌ی فه‌یسبووک و پێگهیتری له‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌نته‌رنێتیان پێده‌گوترێ. نه‌وه‌یه‌ک نییه له ململانێی نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا ئاسۆی دیموکراتیی لێل بێ، به‌لکو نه‌وه‌یه‌که به دوای به‌خته‌وه‌رییدا ده‌گه‌ڕێ. رووداوه‌کان جارێ سه‌ره‌تان ده‌کرێ مرۆڤ ده‌یان پرسیاری گرنگ بکا. ئایه ئه‌مریکا نیازی چی هه‌یه ؟ ئایه ته‌ماشاکه‌ر ده‌بێ و به تێکشکان و بێهێزیی خۆی رازیی ده‌بێ؟ ئیسرایل چی ده‌کا؟ ده‌کرێ به ده‌یان پرسیاری‌تر له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان به‌ده‌رکه‌وێ، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامه‌کان دڵخۆشکه‌رن.
ئه‌مڕۆ: ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌و جموجوڵانه له کوردستاندا تا چ راده‌یه‌که؟ له‌و رووه‌وه چ لێکدانه‌وه‌یه‌کتان بۆ په‌رچه‌کرداری خه‌ڵکی کوردستان و هێزه سیاسییه‌کان(ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن) سه‌باره‌ت به‌و جموجوڵانه هه‌یه؟
شوان حه‌سه‌ن: ئه‌و راپۆرته‌ی که ویکلیکس له‌سه‌ر تونسی بڵاوکرده‌وه ده‌کرێ ته‌نیا ناوی وڵاته‌که بگۆڕدرێ بۆ هه‌ر وڵاتێک که له ناوچه‌که‌دا هه‌یه و هه‌مان راپه‌ڕینی تێدا روو بدا. بۆیه هیچ به دووری نازانم که له کورستانیش رووبدا، چونکه ده‌سه‌ڵات خۆی یه‌کلاکردۆته‌وه که ئه‌وه دوا سنووری گۆڕانیه‌تی. تۆ سه‌یر بکه سه‌ره‌تا دانی به‌وه دانه‌ده‌نا که که‌موکوڕیی هه‌یه، که‌چی ئێستا بۆ نموونه ده‌بێژێ گه‌نده‌ڵیی هه‌یه و خۆشی زۆر پێ خاکیی و له‌ڕووه، وه‌لی نه قسه له‌سه‌ر (بۆ؟) ده‌کا و نه هه‌نگاوی به‌دواداچونیشی بۆ داوێ. به به‌رده‌وامیی کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کا که ئه‌وه‌ی له کوردستاندا هه‌یه هێنده گه‌وره نییه به به‌راوورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، خۆشییه‌که له‌وه‌یه که ئێستا خۆپیشاندان له ناوچه‌که ده‌ست پێده‌کا که‌چی ئه‌وان ده‌بێژن ئێمه خاڵی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته دیکتاتۆریی و بنهماڵهییانهدا نییه!
ئه‌مڕۆ: به رای ئێوه ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان چ وانه و ئه‌زموونێک له‌و جموجوڵانه وه‌ربگرن؟
شوان حه‌سه‌ن: بێگومان ئێـمه له جوگرافیایه‌کی رامیاریی گچکه ده‌ژین، وه‌ک ده‌بینین ئه‌و ئامرازانای ده‌بوونه رێگر له به‌رده‌م هۆشیارکردنه‌وه‌ی گه‌لان تێکده‌شکێ و زانیارییه‌کان ئاسانتر ده‌گه‌نه خه‌لک. هۆیه‌کانی دواکه‌وتن و پێشکه‌وتنی خۆمان و ناوچه‌که به گشتیی به ئاسانتر ده‌بینین و تێیده‌گه‌ین. به بڕوای من خه‌لکی کوردستان سه‌ره‌تا ده‌بێ کار له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌کان بکه‌ن. هه‌وڵی لێک نزیکبوونه‌وه بده‌ن. واز له بیری شارچیێتیی و ناوچه‌گه‌ریی بهێنن.. ئه‌وانه بیرێکن ته‌نیا رق و قین له‌نێو کۆمه‌ڵگه پتر ده‌که‌ن و ته‌نیا ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتداران درێژتر ده‌که‌نه‌وه. ژنێکی میسریی ده‌بێژێ: شه‌قام جێناهێڵـم تا دوارۆژێک بۆ منداڵ و نه‌وه‌کانم دابین نه‌که‌م. له کاتێکدا وه‌زیرێکی لای خۆمان دێ و ده‌بێژێ: ئه‌من خزمه‌تکاری ئه‌و میلله‌ته‌م. که‌چی هه‌ر وه‌زاره‌ته‌کی بده‌یتێ کار له‌سه‌ر تێکدانی ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌کا ده‌یکاته گه‌نده‌ڵخانه و که‌سیش لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناکا. خودی ئه‌و رسته‌یه (ئه‌من خزمه‌تکاری ئه‌و میلله‌ته‌م) گوزارشت له رامان و بیرکردنه‌وه‌ی خێڵه‌کیی ده‌کا، ئه‌گینا تۆ که وه‌زیری کارت ئه‌وه نییه ببیه خزمه‌تکار به‌لکو کاری تۆ ههڵسووراندن و جێبه‌جێکردنی کاره‌که‌یه.. تۆ که وه‌زیری کاره‌بای ده‌بێ کاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بکه‌ی.. ئه‌گه‌ر ناتوانی ده‌بێ واز له کاره‌که‌ت بێنی، چونکه کاره‌با پێویسیهکی هاوڵاتییه و په‌یوه‌ندیی به گیان و ژیانیانه‌وه هه‌یه و تۆ ناتوانی گه‌مه‌ی پێبکه‌ی، هه‌موو پۆسته وهزارییهکانیتریش به هه‌مان شێوه. گه‌ر ژیانێکی ئاسووده و خۆشگوزه‌رانمان بووێ ده‌بێ خه‌لک یه‌کلاکه‌ره‌و بێ و هه‌موومان هاوکار و هه‌ماهه‌نگی یه‌کدی بین.. به‌وه‌ش دیواری ترس ده‌ڕووخێ و کاره‌کان باشتر خۆ وه‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن و گه‌نده‌ڵیی و جوایه‌زییه چینایه‌تییه‌کانیش ئاسانتر له‌نێو ده‌چن.
٥\٢\٢٠١١
|