ته‌وژمێک بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری تاک.
ئازاد به‌کر
له دنیای ئه‌مڕۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیا و کاریگه‌ری ئه‌م په‌ره‌سه‌ندن و چوونه پێشه‌وه‌یه‌دا مرۆڤه‌کان هێشتا به‌و شێوه به‌رچاوه گه‌شه‌ی بیر‌و تێگه‌یشتنیان بۆ ده‌وروبه‌ر و گۆڕانکاریه‌کانی له‌و ڕاده‌یه‌دا نی یه تا بتوانن هۆشیارانه ئیراده و هێز و تواناییان بخه‌نه کار و ڕۆڵی سه‌ره‌کی له بردنه پێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه له هه‌موو بواره‌کاندا ببینن.
به‌تایبه‌تی ڕۆشنبیرانی ئه‌مڕۆی کوردستان هێنده‌ی ڕۆڵیان له ده‌رخستن و سه‌رخستنی تێزه باوه سواوه‌کانی ئایدیۆلۆژیای دواکه‌وتوو و به‌سه‌رچووی سه‌ده تاریکه‌که‌نه‌وه هه‌یه نیو ئه‌وه‌نده به ڕه‌هه‌ندێکی پێشکه‌وتنخواز و ئازادیخوازه‌وه په‌یوه‌ست نین. ئه‌م قسه‌یه‌ی من ڕووی له‌زۆربه‌ی نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانێکه که ته‌نیا هه‌ر ده‌ڵێن و هیچیش ناڵێن و خه‌واڵوو خۆیانداوه‌ته ده‌ست شه‌پۆلێکی نادیار و بێخه‌به‌رن له‌و مێژووه‌ی ده‌ینووسنه‌وه و بێئاگاشن له‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و مێژووه به‌زه‌یی به‌که‌سدا نایه‌ته‌وه.
من له خۆمه‌وه به‌م به‌ر ئه‌نجامه نه‌گه‌یشتووم به‌ڵکو واقعی ئه‌و بارودۆخه‌ی دێته به‌رچاو گه‌واهی ئه‌وه ده‌دات که ڕۆڵ و نه‌خشی ڕۆشنبیری کورد له ئاستێکی زۆرنزمدا خۆی خستۆته ڕوو، که‌م و زۆر به‌شداری له ئاڵوگۆڕی کۆمه‌ڵگه‌دا ناکات بۆ پێشختن و باڵاکردنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ به به‌ها ئینسانیه‌کان و خۆی خزاندۆته چوارچێوه‌یه‌کی ته‌نگ و ته‌سکی که‌ناری بێ ئومێدیه‌وه و له بازنه‌یه‌کی داخراوی دوور له زانست و زانینه‌وه هه‌ڕه‌مه‌کی ژیانی خۆی داوه‌ته ده‌ست هه‌ست و سۆزی ته‌سک بینانه‌یی و ناتوانێ وه‌ک مرۆڤێکی سه‌رده‌میانه کرانه‌وه له پانتایی بیر و هۆشیدا بکات و شارستانیانه مامه‌ڵه‌ی ڕووداوه‌کان بکات.
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ڵێن و ده‌نووسن نیو ئه‌وه‌نده خۆیان ماندوو و خه‌ریک ناکه‌ن و به دوای زانست و زانیاری‌دا ناچن، به بۆچوون و تێگه‌یشتنی خۆیان ئه‌وان پێشه‌نگ و پێشڕه‌ون و به‌رزه‌فڕن له بواره ئه‌ده‌بی و فیکریه‌کاندا و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ داهاتوویه‌ک ده‌که‌ن که خۆیان وونبووی ناو ته‌مو مژی بیری نا گشتگیری دوور له به‌رژه‌وه‌ندیه ئینسانیه‌کانن. له جیاتی گه‌شه به بواری که‌سایه‌تی و قاڵبوون له بواره فیکریه ئینسانیه‌کاندا و سوود و به‌هره وه‌رگرتن له‌و گه‌نجینه فیکری و ئایدۆلۆژیه‌ی ڕابه‌رانی ڕێبازی ئازادی و ڕزگاریخوازانی مرۆڤایه‌تی ده‌چنه‌وه سه‌ر خه‌ڕه‌که کۆنه سواوه‌کان و سۆزدارانه له کونجه گۆشه‌گیر و ده‌سکرده‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی مشه‌خۆری کۆمه‌ڵگادا نووزه‌ی باوێشکی ده‌م به‌خه‌و ده‌یانباته‌وه. ئازایانه ناچنه سه‌ر ڕیشه‌ی کێشه‌و ململانێکان و ڕایه‌ڵی دروست و گه‌ڕانه‌وه‌ی به دیقه‌ت به‌کار نابه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاقڵانه خزمه‌ت به‌سه‌رده‌مه‌که بکه‌ن و ده‌ست بخه‌نه سه‌ر که‌م وکوڕیه‌کان و چاره‌سه‌ر و ئه‌نجامێکی پڕ بڕشت و ئینسانیانه و خزمه‌تگوزارانه ببه‌خشنه سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی هه‌روه‌ک بلیمه‌ته‌کانی پێشووتر کاری داهێنه‌رانه‌یان له‌و پێناوه‌دا ئه‌نجامدا.
کاتێک هه‌ستی ئینسانیت ده‌گاته ئه‌و پله‌یه‌ی به‌ردێک له‌سه‌ر دیواری مێژوو دابنێیت و خۆشه‌ویستی بۆ مرۆڤه‌کان به هه‌موو ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌زه‌کانیایه‌وه ببێته مایه‌ی ئاوات و به‌خته‌وه‌ریت، ئه‌و کات چالاکی و جموجۆڵه‌کانت له هه‌ربوارێکی خزمه‌ت به ئینسانیه‌تدا ڕێزت ده‌داتێ و ناو ناوبانگی به‌رزی بیرکردنه‌وه‌کانت ده‌بێته خۆشی و سه‌رکه‌وتنت له ژیاندا.
زیره‌کی ئینسانه‌کان له‌وه‌دایه که چۆن بتوانن درک و تێگه‌یشتنیان بۆ ده‌ور و پشتی خۆیان هه‌بێ و به ناخی ڕووداوه‌کاندا بچنه خوار و بتوانن شیکردنه‌وه‌ی بابه‌تیانه بۆ کێشمه‌کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه بکه‌ن و لایه‌نه پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤه‌کانی دیاری بکه‌ن و پاشان چاره‌سه‌ری ته‌واو یان ڕێگه‌ی ڕزگاربوون له‌و بارودۆخه ناهه‌مواره بده‌ن به ده‌سته‌وه.
به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی ئینسنه‌کان هه‌وڵ و کۆششیان ئه‌وه‌بووه کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێشبه‌رن و خه‌باتیان له پێناوی ئازادی کۆمه‌ڵانی زۆرلێکراودا ته‌نیا ئامانجێک بووه بۆ به‌سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی شۆڕش و جووڵانه‌وه‌کان له پێناوی ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی له گشت بواره هه‌ستیاره کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگیه‌کاندا، به‌رنامه‌و پڕۆژه‌ی کاره‌کانیان به‌و ئاقاره‌دا ڕۆشتووه که چه‌نده خزمه‌ت به چاکردنی باری گوزه‌ران و به‌رینکردنه‌وه‌ی ئازادی و گه‌یشتن به‌یه‌کسانی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه بکه‌ن.
زانایی له‌وه‌دا نی یه چه‌ند ده‌نووسی، واته چه‌ندایه‌تی به‌رهه‌م و ده‌رکراوه‌کان نی یه، به‌ڵکو زانایی یه‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌و به‌رهه‌مه چه‌نده کاریگه‌ره له باری چۆنایه‌تیه‌وه و نزیکایه‌تی هه‌یه به ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک و هێنانه کایه‌ی پاشه‌ڕۆژێکی پرشنگدار، لێره‌دا ئاکامی زیره‌کی ئه‌و که‌سه ده‌رده‌که‌وێ که‌چۆن به‌شداره له ڕاستی و ڕه‌وانی بۆچوونه‌کانیدا سه‌باره‌ت به گه‌یاندنی ڕاده‌ی هۆشیاری و زانستی کۆمه‌ڵ له بڕیانداندا بۆ گۆڕان و بڕواهێنانی تاکه‌کانی به‌و گۆڕانه که سه‌رجه‌م چین و توێژه بێبه‌شکراوه‌کان بگرێته‌وه.
خود ئاگایی یان هۆشیاری تاکه‌که‌س بریتی یه له توانایی تاک له زانین و تێگه‌یشتن وه په‌ییبردن به شته شاراوه‌کانی که یارمه‌تیده‌ره بۆ باڵاکردنی فیکر و خۆ دۆزینه‌وه‌ی مرۆڤه له گه‌رمه‌ی به‌یه‌کدادانی بیر‌و ئایدیۆلۆژیاکان و دیاریکردنی ڕێبازی ڕیالیزمی شۆڕشگێڕانه له پێناوی زامنکردنی ده‌سکه‌وته مرۆیه‌کان.
دانایی و کارامه‌یی مرۆڤ به مانا‌ی سه‌رکه‌شی و گۆشه‌گیری نی یه وه‌ک هه‌ندێ خۆیانی پێوه ده‌رده‌خه‌ن چونکه ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی سه‌رلێشێواوی و په‌له‌کردن و خۆ فڕێدانه ناو ده‌ریایه‌کی بێ بن بێ ئه‌وه‌ی بتوانی مه‌له‌ی تێدا بکه‌یت و شه‌پۆل و گێژاوه‌که‌ی لوولت ده‌دات و ده‌تمرێنێ، ئه‌وه‌ش گرفتێکه ئه‌مڕۆ تووشی نوخبه‌ی ڕۆشنفکرانی کوردبووه. ئه‌وه‌یان بیرچووه که دانایی و کارامه‌یی کاروچالاکیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و گشتی یه و به‌رهه‌می گه‌شه‌ی قۆناغه یه‌ک به‌دوایه‌که‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تی یه.
ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌مڕۆ هه‌مانه ڕۆشنفکری ئینسانی نی یه به‌ڵکو به‌گشتی ڕۆشنفیکری دیینی و نه‌ته‌وه‌یی یه که ئه‌مه‌ش خۆی چاندنی مردنه له ناخی ژیانی تاکه‌کاندا، لێکردنه‌وه و ژاکاندنی نه‌وه‌یه‌کی پاک و گه‌شه که‌دێنه ژیانه‌وه و موتوربه‌کردنیانه به‌و به‌رهه‌مه کاڵوکرچه‌ی کارخانه‌ی فیکری بێئومێدی و ده‌بێته هۆی ته‌مه‌ڵکردنی خه‌ڵک له بڕوانه‌بوونی به‌توانایی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئامڕازی ڕزگاربوونی خۆی و گۆڕینی ئه‌و بارودۆخه‌ی که‌به‌زۆر سه‌پێنراوه و که‌مکردنه‌وه و بێ بایه‌خ نێشاندانی ئیراده‌ی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌یه.
ئه‌مڕۆ که‌لێنێک له نێوانی ڕۆشنبیر و کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، هۆکه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نا کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی ڕۆشنبیر و په‌یوه‌ندی و ڕایه‌ڵی به تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌وه، کۆمه‌ڵگه هه‌رده‌م له چوونه پێشه‌وه و گۆڕان و گه‌شه‌دایه له بواری په‌یوه‌ندیه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کاندا و گه‌ر ڕۆشنبیر به‌و گۆڕانکاریانه‌وه په‌یوه‌ست نه‌بوو ئه‌وا که‌لێنی نێوانیان گه‌وره‌تر ده‌بێت، چونکه هه‌ردوولا کاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌کتر هه‌یه، فاکته‌ری گرنگی به‌ستنه‌وایان به‌یه‌که‌وه به‌شداریانه له ئاڵوگۆڕیکی گشتگیری هه‌مه‌لایه‌نه‌دا.
له‌ڕاستیدا ڕۆشنبیر پێشڕه‌وی کۆمه‌ڵه به‌ڵام کام ڕۆشنبیر و کام بیروباوه‌ڕ و هه‌ڵگری کامه ئایدیۆلۆژیا ئاسۆی دڵنیایی ده‌داته ده‌ست کۆمه‌ڵگه و به‌کامه میکانیزمی خه‌بات ئازادی و یه‌کسانی و به‌ها ئینسانیه‌کان له به‌دیهێنانی دنیایه‌کی بێ چین و چه‌وسانه‌وه‌دا دێته کایه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیر ئاماده‌یی پێشڕه‌وایه‌تی هه‌بێت ده‌بێت شاره‌زایی شته شاراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه بێت، ئاگاداری وورده‌کاری و پێکهاته‌کانی بێ و ئاگای له ڕووداو ئاڵوگۆڕه‌کانی بێت، هه‌موو لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵگه بناسێت تا سه‌رکه‌وتووبێت له به‌دواداچوونی کێشه‌کاندا و تا بتوانێ به ئاڕاسته‌یه‌کی گونجاو و له‌بار و بابه‌تیانه ڕۆڵی پۆزه‌تیڤی خۆی بگێڕێت. ئه‌و ڕۆشنبیره‌ی خۆی له دابڕان و گۆشه‌گیریدا قایمکردووه دووره له ده‌وروبه‌ر و جیهانی واقعیه‌وه و ئه‌وه‌شی ڕێکی ده‌خاو ده‌ینوووسێ له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌دا نایه‌ته‌وه و ده‌چێته خانه‌ی نه‌بوونیه‌وه و بۆچوونه‌کانی نرخ و به‌های ئینسانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئیتر ئه‌وه خۆپه‌رستی و لوت به‌رزیه و لێهاتوویی و توانایی ئه‌و خزمه‌ت به‌کۆمه‌ڵگه ناکات.
ڕۆشنبیر زمان حاڵی خه‌ڵکه و ئه‌وه که د‌رکی خه‌م و ئازار وبێزاری و برسێتی زۆرینه‌ی دانیشتوان ده‌کات و هۆکاره‌کانی ئه‌و سه‌رگه‌ردانیه ده‌زانێ و هه‌ستی پێده‌کات و له‌ناخی کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ڵپه‌ی گه‌ڕانیه‌تی بۆ ناسینی زیاتری گۆشه و که‌ناره‌کانی ئه‌و سه‌رگه‌ردانی یه.
سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی په‌ره‌سه‌ندنی ته‌کنۆلۆژیا و زانست و زانیاریه‌کان هانی ڕۆشنبیر ده‌دات که باشتر بچێته پێش و هه‌رچه‌ند له‌ڕووی فیکریه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و پێش بنێت ده‌بینێت به‌به‌راود له‌و جیهانه جه‌نجاڵه‌ی که تیایه‌تی هێشتا هه‌ر له‌دواوه‌یه، ڕۆشنبیریی ئه‌و گه‌وهه‌ره پڕ زانیاریه به‌نرخه‌یه که که‌سانی ڕۆشنبیر بێ ئه‌وه‌ی هێشتا له سه‌رزه‌مینه‌ی واقیع به‌کاری بهێنن وه‌ریده‌گرن و ئاسانتر له خه‌ڵکی ئاسایی خۆیانی له‌گه‌ڵدا ده‌گونجێنن تا له ماوه‌یه‌کی نزیکدا گرفت و که‌موکوڕیه‌کانی خۆیانی پێ چاره‌سه‌ربکه‌ن. که‌سانی ڕۆشنبیر چاک ده‌زانن ڕۆشنبیری ته‌نیا که‌ڵه‌که و هه‌ڵچنینی زانست و زانیاری نی یه به‌ڵکو هه‌ڵوێستی زیندوو و کاری به‌رده‌وامه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه و ده‌سته و ڕێکخراوی پێشڕه‌و و هۆشیار، تێکۆشانه له پێناو مافه ئینسانی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی زۆرلێکراواندا.
خۆدوورخسته‌وه و چه‌قبه‌ستن له ده‌وری بیروباوه‌ڕی ده‌مارگیری و دواکه‌وتوانه و نزیکبوونه‌وه له بیر‌و به‌رنامه‌یه‌ک که‌خزمه‌ت به نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن و چه‌وسانه‌وه بکات به هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه، تێگه‌یشتنێکی زانستی و واقعی له ناوه‌رۆکی ژیان و هۆکاره‌کانی گه‌شه‌سه‌ندنی، خستنه گه‌ڕی هه‌وڵو خه‌باته له پێناوی ژیانێکی باشتر بۆ هه‌موان.
مارسی 2008
|