٨\٣\٢٠١٢ (تەوقى دیلیی بپسێنە)، سروودێک بۆ ژنان.. قسەیەک بۆ مێژوو.
له راستییدا بۆ مێژوو دەیڵێم ئەو دەم لە سەرەتاى نەوەدەکاندا کە من ئەم سروودەم دهچڕی کۆمەڵێ کەس بووین کە بهرگرییمان لە ژنان دەکرد و دژى تیرۆر و ستەمى ژنان وەدەنگ هاتبووین و لەو بارەیەوە بە ناڕەزایەتى و هەڵوێستى جۆراوجۆر دەهاتینە مەیدان، بە داخەوە هەر ئەو دەمە کۆمەڵێ ئەدیب و هونەرمەند و رۆناکبیر و کۆمەڵێ بە رپرس و ئەندامى پارته ناسیۆنالیست و بۆرژوازییهکان هەبوون کە ململانێی سەختى ئێمەیان دەکرد و بە ئێمەیان دهگوت: (ئێوە دیفاع لە ئافرەتى قەحبە و بەرەڵا و بێ ئەخلاق دەکەن)، لە هەمووى سەیرتر لە نێو ئەو پیاوسالارانەدا هەندێ ژنیش هەبوون هەر هەمان قسە و هەمان هەڵوێستى ئەوانیان هەبوو دژ بە هاوچین و هاوچارەنووسهکانى خۆیانەوە بیریان دەکردەوە و هەڵوێستیان دەنواند و دەستخۆشیان لە ژنکوژان دەکرد.
بەڵێ رۆژگار هات و رۆژگار چوو.. بە داخەوە ئەوەتا ئێستا هەمان ئەو کەسانە بە ناو بوونەتە پارێزەرى سەرسەختى مافەکانى ژنان و خۆیان خزاندۆتە ناو رێکخراوەکانى بە ناو کۆمەڵگاى مەدەنى و ئەو ژنانەشى کە دوێنێ بهرگرییان لە ژنکوژان دەکرد ئەمڕۆ بوونەتە فیمینیستى عە یارە ٢٤ و لە ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکانى ژناندا کار دەکە ن و بەرپرسیاریەتى گرنگ و بڕیادهریان وەرگرتوە.
بەڵێ ئەو دەمەى کە ئەم سروودە لە دایک بوو لە کوردستان ڕۆژانە بە لێشاو ژن تیرۆر دەکران و بە لێشاو ژنان خۆیان دەسوتان ئەو دەمە دونیایەک سووکایەتى و بێڕزیی بەرامبەر بە بوون و کهسایهتی ژن دەکرا، ئەو دەمە ژن تێزاب رێژ دەکرا.. ژن لوتى دەبڕا.. ژن لاقە دەکرا.. ژن دونیایەک ستەمى ترى دەرهەق دەکرا و... هتد، بەڵام وەنەبێ ئێستا ئەو بارودۆخهی ژنان نەمابێ لە کوردستان، نەخێر بە پێچەوانەوە ئەو بارودۆخه هەر ماوە بە شێواز و بە رێژەى جۆراوجۆر ستەم و توندوتیژیی دژى ژنان هەر بەردەوامە.
بەڵێ ئا لەو دەمەدا بۆ مێژوو دەیڵێم بە گهواهیی زۆرێک لەو کەسانەى کە ئێستاش ماون تاکە هونەرمەند بووم کە دژ بە ستەمى ژنان وەدەنگ هاتم بە سروودى (تەوقى دیلیی بپسێنە) تاکە هونەرمەند بووم سروودم بۆ نەهامەتییهکانى ژنان گوت کە بە داخەوە هونەرمەندەکانى تر سەرقاڵى گۆرانى گوتن بوون بە سەر سینگ و مەمک و بەرۆک و لاقى ژناندا، بە داخەوە لە نێو ئەو هەمووە وێنەى نەهامەتیی و ستەمەى ژناندا ئەو بە ناو هونەرمەندانە تەنها وێنەى سینگ و بەرۆکى ژنیان دەدى و تەنیا ئەو وێنەیان لا مەبەست بوو و لە ئاست وێنە تاڵەکانى تردا چاو و مێشک و بیر و ویژدان و هونەرەکەیا ن کوێر بوو، لە کۆتاییدا دەڵێم زۆر بە پێویستم زانى بۆ مێژوو ئەم چەند قسەیە بخهمهڕوو.
* سروودى (تەوقى دیلیی بپسێنە) - ئاوازى: کاڵێ ئاتەشى - هۆنراوە: نەجم محەمەد:
|