٢۴\١\٢٠١٠
تکایه
با جیا ببینه‌وه.

نه‌زار قه‌بانی
و: تابلۆ حه‌سه‌ن
هه رله پێناوی
ئه‌م ئه‌ڤینه و
له پێناوی خۆمان و خۆشه‌ویستیمان
له به‌ر ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ پڕ بی له خۆشه‌ویستیم
ده‌مه‌وێ که‌مێک ڕقت لێمبێته‌وه
با که‌مێک جیا ببینه‌وه
تۆ ئه‌و یاده‌وه‌رییه ئازیزانه‌ی له نێوماندایه
تۆ ئه‌و عه‌شقه جوانه‌ی
تا ئێستاش به سه‌ر لێومانه‌وه‌یه
تا ئێستاش نه‌قشی به سه‌ر ده‌ستمانه‌وه یه
تۆ ئه‌و نامانه‌ی بۆت نووسیوم
تۆ پاشماوه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی
به سه‌ر قژما ، به سه‌ر په‌نجه‌کانمه‌وه‌یه
تۆ یاده‌وه‌رییه‌کان ،
خه‌مه جوانه‌کان ،
خۆشه‌ویستییمان ،
که گه‌وره‌تره له هه‌موو قسه‌کان
گه‌وره‌تر له خه‌نده‌ی سه‌ر لێوان
تۆ جوانترین چیرۆکی ئه‌وینی نێوانمان
تکا ده‌که‌م با جیاببینه‌وه
هه‌ر با دۆست بین و
جیا ببینه‌وه
ئه‌وه نییه له هه‌موو وه‌رزێکدا باڵنده‌کان
جیا ده‌بنه‌وه له سینگی هه‌رده‌کان
هه‌تاو، ئه‌ی خۆشه‌ویستم
جوانتر ده‌بێته‌وه کاتێ ،
شۆر ده‌بێته‌وه به‌ره‌و زه‌رده‌ی ئاوابوون
ده تۆش له ژیانی مندا
ببه به ژان و گومان
بۆ ته‌نها جارێک
بۆ من ببه به داستان
ببه به سه‌راب
له ناو زارم‌دا ببه به پرسیار
پرسیارێکی بێ وه‌ڵام
له پێناوی ئه‌وینێکی جوانتر
ناو دڵ و برژانه‌کان
بۆ خۆی بکات به ماڵ
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه جوان بم
بۆ ئه‌وه‌ی تۆش نزیکتر بی
تکا ده‌که‌م برۆ !
وه‌ک دوو عاشق،
با جیا بینه‌وه
وێڕای ئه‌م هه‌موو عه‌شق و سۆزه
با جیا ببینه‌وه،
من ده‌مه‌وێ له دڵۆپی فرمێسکه‌کاندا بمبینی
ده‌با بسوتێین،
ده با بگرین خۆشه‌ویستم
زه‌مانێکه له بیرمان چووه
چێژی گریان
بۆ ئه‌وه‌ی،
ئاسایی نه‌بێ خۆشه‌ویستییمان
خۆڵه‌مێشیی نه‌بێ تاسه‌مان
ده‌با جیا ببینه‌وه،
دڵنیابه خنجیلانه‌که‌م
هێشتا ئه‌وینی تۆ پڕ چاو و پڕ ویژدانه
هێشتا هه‌ر مه‌دهۆشی ئه‌وینه گه‌وره‌که‌تم
هێشتا خه‌ون به ویساڵت ده‌بینم
ئه‌ی سوارچاکی خه‌ونم ، ئه‌ی شازاده‌که‌م
به‌ڵام ، به‌ڵام
من له سۆزی خۆمان ده‌ترسم
له هه‌ستی خۆمان ده‌ترسم
نه‌وه‌ک بێزار بین له تاسه‌ی خۆمان
له ژوانمان ده‌ترسم
له که‌فوکۆڵی ماچمان
ده به ناوی ئه‌وینیکی قه‌شه‌نگ
که وه‌ک به‌هار له ناخماندا رواوه
که وه‌ک هه‌تاو له ناو بیلبیله‌ماندا هه‌ڵکراوه
ده به‌ناوی جوانترین چیرۆکی خۆشه‌ویستی زه‌مان
تکا ده‌که‌م با جیا ببینه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شاوه تر بێ ئه‌وینمان
درێژتر بێ مه‌ودای ته‌مه‌نمان
تکا ده‌که‌م ،
با جیا ببینه‌وه ، جیا.
Tab.lo78@hotmail.com
|