٦\٥\٢٠١٠
تکایە بڕیارێک بۆ
تووڕدانى مەلا جاهیلەکان!

گۆران دوکانى
ئەگەرچى ڕاگەیاندن وەک دەسەڵاتى چوارەم لەم
هەرێمەدا بەهەموو کەموکوڕیەکانیەوە ئەگەر بەراورد بکرێت بەدەسەڵاتەکانى
دیکە، جگەلەوەى لەهەرسێ دەسەڵاتى(یاسادانان و جێبەجێکردن و داد)
چالاکتر بووە، هاوکات ڕۆڵێکى زۆر باشیشی بینیوە لە چاودێریکردنى هەرسێ
دەسەڵاتەکەى دیکە، وەلێ بێکەسترین و چهوساوهترین توێژ لەم هەرێمەدا
نووسەر و رۆشنبیر و رۆژنامەنووسان.
بەدرێژایی ئەم (19) ساڵەى ڕابردوو سهردهم لەدواى سهردهم، چرکه
لەدواى چرکه کارى نایاسایی نەما دەسەڵات نەیگرێتەبەر هەر لە
(تیرۆرکردن، بێسەروشوێنکردن، دارکاری و فەلاقەکردن، فڕاندن، هەڕەشە و
چاوسورکردنەوە، تەنانەت نانبڕین) و چەندین کارى نایاسای دیکەى جۆراوجۆر
بەرامبەر ئەم توێژە ئەنجام دراوە، ئەمەجگە لە سوکایەتى پێکردنو
هۆنینەوەى چەندین بوختانو تانەوتەشەرو هەڵبەستنى سەدان تۆمەتى ئەخلاقی
لەلایەن کارەکتەرەکانى هەردوو حیزبى خاوەن دەسەڵاتو هەندێک لەودەزگا
ڕاگەیاندنانەى مەگەر بەس خۆیان بزانن لەلایەن چى کەسولایەنێکەوە دەعم
دەکرێنو بۆچى مەبەستێکیش ئاڕاستەدەکرێن؟!، ئەوا لەسایەى ئەم دەسەڵاتە
عەلمانیەوە ولەلایەن بەشێک لەمەلاکانەوە سوکایەتى کردنوهاندانى خەڵک
بۆتیرۆرى نوسەرو ڕۆشنبیرانیشى هاتەسەر.
ئەو هێرش و پەلامارانەى مەلاکان کەماوەیەکە لە مزگەوتەکانەوە دەستیان
پێکردوە بۆسەر (نووسەر و ڕۆشنبیران و تەنانەت بەشێک لە کچە هونەرمەند و
پێشکەشکارەکانى تەلەفزیۆن، یاخود ئەو ئافرەتانەى کە لە ڕێکخراوەکانى
کۆمەڵگەى مەدەنیدا کاردەکەن....هتد)،ئەگەرچى بەشێک لەوهێرشە ناڕەوایانە
دەگەڕێنەوە بۆچەندساڵێک لەمەوبەر ،بەڵام ئەوبێدەنگیەى دەسەڵات
لەئێستادا بەرامبەر بەوسوکایەتیەى مەلاکان کە بەتایبەت بەرامبەر
بەنوسەرو ڕۆشنبیران سەریهەڵداوەو خەریکە دەبێتە دیاردەو هاوکات
شاربێحاکمە،ئەمەجێگەى گومانە،پێدەچێت ئەمەش ڕێگایەکى دیکەى مۆدێرنبێت
بەرامبەر بەنوسەروڕۆژنامەنوسان گیرابێتەبەر بۆیە ئاوا ئەم دەسەڵاتە خۆى
لێبێدەنگ کردوە!.
تەنانەت بەجۆرێک ئەوهێرشانە چڕبونەتەوە تابگاتە ئەو ڕادەیەى مەلایەک
بەڕۆژى ڕوناکو بەبەرچاوى سەدان مرۆڤو بەبێ هیچ فلتەرێک لەبڵندگۆى
مزگەوتێکەوە یەکبەخۆى هاواربکاتو بڵێت(دەبێت فڵان میدیاو فیساردەزگا
لغاوبکرێن!) وەک ئەوەى بڵێى خودالەو دنیا ناردوێتى بۆتارومارکردنى
نوسەرو ڕۆشنبیران!.
جارێ من لێرەدا ڕێگە بەخۆم نادەم وشەى (لغاو) شیبکەمەوە چونکە هەرکەس
لەماناى وشەى (لغاو) تێبگاتو بزانین (لغاو) بۆچى بەکاردێت دەزانێت
ئەوەندە بێئەدەبیە کەئینسان شەرم دەکات بە باسکردنى ئەو وشەیە،لێ
کارەساتەکە لێرەوە دەستپێدەکات کەبەوجۆرە سوکایەتى بەنوسەرو ڕۆشنبیران
دەکرێتو دەسەڵاتیش بێدەنگى هەڵبژاردوە!، ئاخۆدەبێ ئەم بێدەنگیەى
دەسەڵات چی لەپشتەوەبێت؟!،کاتێک دەسەڵات شەرعیەت بەوە دەدات بڕیاری
ئەوەدەربکات (هەرکەسولایەنێک سوکایەتى بەهەر دینێک یان پێغەمبەرێک بکات
دەدرێتە دادگا) کەڕەنگە هەموان کۆکبین لەسەر ئەوەى ئەگەر بەفعلى
سوکایەتى بەهەردینێک،یان هەرپێغەمبەرێک بکرێت پێویستە بکەرەکەى بدرێتە
دادگاو تەنها لەڕێگەى دادگاوە کێشەکە یەکلابکرێتەوە،بەڵام نەک مەلایەک
فتواى کوشتن دەربکات،یان بگاتە ئەو ڕادەیەى لغاو بخاتە دەمی
نوسەرودەزگایەکى ڕاگەیاندنەوەو هیچ سنوورێک بۆ ڕێز نەهێڵێتەوە!.
ئەو زنجیرە هێرشە ناڕەوایانەى هەندێک لەمەلاکان لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا
کردیان، بەتەنها هێرشکردن نیە بۆسەر نوسەرێک یان دەزگایەکى ڕاگەیاندن و
نائینسافیشەکێشەکان لەوەدا کورت بکەینەوە،بەڵکو ئەگەر بێتو ئەوهێرشانە
بەریان پێنەگیرێتو سنوورێکیان بۆ دانەنرێت لەئایندەدا کارەساتێکى
گەورەتر دروست دەکات کەهیچ کەمترنابێت لەوتیرۆرو هەڕەشەو تۆقاندنەى
کەلە ڕابردوودا لەلایەن دەسەڵاتەوە بەرامبەر بەنوسەرو ڕۆژنامەنووسانى
ئەم هەرێمە ئەنجام دراون،چونکە ئەوان بەئاشکرا و بەبێسانسۆرو لەبڵندگۆى
مزگەوتەکانەوە جگەلەسوکایەتیکردن ،هانى خەڵکی دەدەن بۆ دروستکردنى
فەزایەکى ئیرهابی بەرامبەر بەنوسەرو ڕۆشنبیرانى ئەم هەرێمە.
لێرەوە ئەوپرسیارەى کەپێویستە بکرێت ئەوەیە، ئایا دواى ئەو ووتارە
ناڕەواو ترسناکانەى هەندێک لەمەلاکان، هەر نوسەرێک، یاخود هەر
کارمەندێکى دەزگایەکى ڕاگەیاندن ،ڕوبەڕوى تیرۆر، یان هەرکارێکى نایاسای
ببنەوە کێ بەرپرسیارە لێى؟، ئایا دەسەڵات دواى ئەوهێرشە ناڕەوایەى
مەلاکان بیرى لەڕوودانى هەرکارەساتێکى ترسناکى چاوەڕوان نەکراو
کردۆتەوە؟!، ئایا لایەنى پەیوەندیدار بیریان لە دەرکردنى بڕیارێکى
لەوجۆرەش کردۆتەوە کە مەلایەک بەمیزاجى خۆى غوتبەیەک بدات کەترسى
ڕودانى کارەساتێک لەسەر هەرتوێژێکى کۆمەڵگا دروست بکات بەرپرسیارەو
دەبێت بدرێتە دادگا؟.
لێرەوە پێویستە ئەوە بڵێین ئیدى کاتى ئەوەهاتوە هەروەک چۆن بەپێویست
دەزانرێت لایەنە پەیوەندیدارەکانى دەسەڵات لەبەرامبەر دەرکردنى بڕیارێک
بۆئەونوسەرو ڕۆژنامەنووسو دەزگاو لایەنانەى کەسوکایەتى بەڕموزە
ئاینیەکان دەکەن تابدرێنە دادگا، ئاوهاش بڕیارێک دەربکرێت بۆ توڕدانى
ئەو بەناو مەلایانەى کەلەدەیان ووتارى هەینیدا قسەى گیرفانى خۆیان
دەرخواردى خەڵکى موسوڵمانى ئەم هەرێمەدەدەنو ماڵەکانى خودا لەم جۆرە
مەخلوقانە پاک بکرێنەوە، ئیدى کاتى توڕدانى هەموو ئەومەلا نەخوێندەوارو
عەوامانە هاتوە کە کاریان بڵاوکردنەوەى جەهلو فکرى تیرۆرە لەم هەرێمەدا،
بەڵێ هەمووئەوانەى کە جودا لەڕوە زانستیەکە بونەتە مەلاو ئەمڕۆ
پێشنوێژوو وتارخوێنى ماڵى خودان!، هەموو ئەوانەى کە خۆیان بەپێشەواو
دەمڕاستى خەڵکى موسوڵمانى ئەم هەرێمە دەزانن وگرەو لەسەر زانایى
وبلیمەتیان دەکەن، وەلێ لەم سەردەمى جیهانگیریو عەولەمەیەدا تائەم
ساتەشی لەگەڵدابێت چونەسەرمانگ بەکوفرى موتڵەق دەزاننو پێیان وایە
هەرکەسێک باسی ئەم دێڕە بکات کافرو موڕتەدە!،ئەوانەى قسەى گیرفانى
خۆیان ئیزافەى قورئان دەکەنو باسی ڕوبارى (ترشیاتو کاپوچینا) دەکەن
لەوتارى هەینیاندا!، ئەوانەى کە هەزەلیانە باسى ڕەشیقى و باڵابەرزى
ئەوحۆریانە دەکەن کەسەریان لە(چەمچەماڵە)وقاچیان لە(هەولێرە)، ئەوانەى
سەردەمێک فتواى حەرامکردنى ئۆتۆمبێلە علوجو تۆزوباکانیان دەداو خۆشیان
علوجترین ئۆتۆمبێلى علوجیان لەژێردابوو!،ئەوانەى سەردەمێک (بگرە
تائەمڕۆشى لەگەڵدابێت) ئەنفالکردنى (182) هەزار مناڵو گەنجوپیرى
بێگوناهى ئەم میللەتەیان لەڕێگەى قورئانەوە بەشەرعى زانیوە وبەشەرعیشی
دەزانن!، بەڵێ زۆرێک لەومەلایانەى هەرئەمڕۆ تەفسیراتو تەئویلاتى
جیاجیادەکەن لەنێوان سێکسو ئیرۆتیکداو خۆیان بەپسپۆڕى ئاینى دەزانن ،وەلێ
لە ووتارى هەینیداو بێڕەچاوکردنى لایەنى کۆمەڵایەتى و لەبڵندگۆى
مزگەوتەکانەوە وبەبێ هیچ فلتەرێک لەغوتبەیەکى سێکس ئامێزدا
بەقێزەونترین شێوە باسی جیماع و عەورەتى مرۆڤەکان دەخەنە بەرگوێی
بچووکترین چینى ئەم کۆمەڵگایە کە منداڵانن!، ئەوانەى کەباکگراوندێکى
ێرف حیزبیان لەپشتەوەیەو بەقوڕمیشى حیزبەکان دەجوڵێنەوە و کاریان
کۆکردنەوەى وەلائە بۆحیزبەکان!، ئەوانەى لەپێناو بڕێک پارەدا پاساوى
شەرعى بۆمارەبڕینى گەورەبەپچوکو مارەبەجاش دەهێننەوە یانیش لەسەربێشکە
کوڕوکچان لەیەکدى مارەدەکەن ودواجار ماڵەئارامەکان پڕدەکەن لەغەزەب!....ئەوە
باواز لە فەزیحەى ئەومەلایانە بێنین کەلەڕێگەى گرتەڤیدیۆیەکانى
مۆبایلەوە قسەکانیان دەبنە نوکتەى ڕۆژى گەنجانى ئەم کۆمەڵگایە!.
دواجار کاتى ئەوەهاتوە ڕاشکاوانە بە دەسەڵات بڵێین تکایە بڕیارێک بۆ
تووڕدانى ئەو مەلا جاهیلانە تاکو بەر بەو کارەساتە یەک لەدواى یەکانە
بگیرێت کە زەمەنێکە لە سایەى ئەم مەلایانەوە بەرۆکى ئەم کۆمەڵگەیان
گرتوە،چونکە وەک ئاشکرایە بەشێکى زۆری ئەم بەناو مامۆستا ئاینیانە
زۆرترین جەمەوەریان هەیەو کەسانێک هەن بەفتواى ئەم جۆرە مەخلوقە (هەڵسوکەوت
دەکەن!، نان دەخۆن!، سەفەردەکەن!، جیماع دەکەن!، فەریزەکانى خودا
جێبەجێ دەکان!، حەڵاڵ و حەرام لەیەکدى جیادەکەنەوە!، خێزان گۆش دەکەن!،
ڕەوشت و بێڕوشت، شەرەف و بێشەرەف!، ئیماندارو بێ ئیمان!، عاقڵ و گێل!،
باشوخراپ!، زیرەک و دەبەنگ!،موسوڵمان و کافر!،....هتد،
لەیەکترجیادەکەنەوە)!.
ماڵپهڕی گۆران دوکانی
|