٢١\٩\٢٠٢١
تکایە
دۆسیەکانی جینۆساید و کیمیاباران
مەکەنە
بانگەشەی ھەڵبژاردن.
ھەر کاتێک ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکان کوردستان و عێراق دێنە پێشەوە وەک لە
رابردوو بینیومانە، لیست و حیزب و بەربژێرەکان کە ھەندێکیان نە پێشتر و
نە دوای ھەڵبژاردنەکە دۆسیەکانی جینۆساید کاری ئەوان نەبووە، ئەم
دۆسیەیانە دەکەنە بابەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی خۆیان، لێ دواتر کە
دەگەنە پەرلەمان، ئیتر جینۆساید و قوربانیانیان لە بیرنامێنێ و ئەو
ئازایەتییەیان نامێنێ رەخنە لە ھەڵوێستی حیزبەکانیان بگرن لە بەرامبەر
تاوانباران وەک لە رابردوو ئەزموونمان کردووە، رەخنەکانمان روو لە
حکومەت و حیزب و لیست و کەسەکانە، روو لە ئەزموونەکانی رابردووە، بۆ
دووبارە نەبوونەوەیان لە ئێستا و داھاتوو.
ئێمە لێرەوە داواکارین ھیچ لیست و لایەن و کەسێک دۆسیەی جینۆساید و
کیمیاباران نەکاتە بانگەشە بۆ دەنگ کۆکردنەوە، کارکردن بۆ ئەو
دۆسیەیانە کارێکی رەوشتەکیی و ویژدانییە نەک کۆکردنەوەی دەنگ بۆ کەس و
لیست و حیزب.
١- رێکخراوی کوردستان بێ
جینۆساید
٢- تۆڕی رێکخراوە کوردستانیییەکان بۆ دادگای تاوانی
نێودەوڵەتی
٣- رێکخراوی ھەڵمەتی دادپەروەریی
٤- رێکخراوی مانەوە بۆ پرسی شەھیدان و ئەنفالکراوان
٥- گرووپی کار بۆ ئەنفال
٦- رێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ
٧- رێکخراوی چاودێری کوردۆساید-چاک کوردستان
٨- کۆمەڵەی داکۆکیی لە پرسی ئەنفال
٩- رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان
١٠- رێکخراوی عەرعەر بۆ داکۆکیی لە نەوەی شەھیدان و
ئەنفالکراوان
١١- رێکخراوی ناسنامە
١٢- رێکخراوی ئاسۆی زیندنیانی ئەنفال
١٣- تۆڕی ئایکان کوردستان
١٤- رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کۆکوژ لە کوردستان
١٥- رێکخراوی جیھانێکی بێ چەکی کیمیاویی و بایەلۆجیی
١٦- ھەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە کوردستان
|