تکایە فریای خاوەن
ژمارەی تەلەفۆن
07703527555
بکەون!

سەلام عەبدوڵا
ئەو
ژمارەیە بۆ کەسانێک نییە وەک من، تکام وایە هەرکەسێک لەلای خۆیەوە
هیمەتێک بکات، بە هەر شێوەیەک بێت بیگەیەنن بە دەستی بەرپرس و خاوەن
دەسەڵاتەکان:
ماوەی5ساڵە(دیار ئەحمەد ساڵح، تەمەن28ساڵ)کاتەکەی لە ژوورێکی ماڵەکەیان
لەسەر عارەبانەی کەمئەندامان بەسەردەبات و لەلایەن دایک و خوشکەکانیەوە
خزمەتدەکرێ و ئەگەر فریای نەکەوین، ئەوا تەواوی ژیانی هەر بەو شێوەیە
دەمینێ.
دایکی وتی: من ناوم(نەجیمە ئیسماعیل رۆستەم)و دایکی 5منداڵم(دیار،
ئاریا، عەلی، بەهار، بێباک). کوڕەکەم عەلی لە راپەڕینی1991بەشداریکردو
شەهیدکراو کوڕەکەم عەلی بەناوی ئەوەوە ناوناوە.
- چۆن بژێویتان دابیندەکەن؟
- لەسەر موچەی خانەنشینی هاوسەرە کۆچکردووەکە. من دوو مانگا
جارێک260هەزار دینار وەردەگرم.
دیار گەنجێکی هێمن و شەرمنەو لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی هۆی
کەمئەنداموونی سەرنەکەوتووەو چاوەڕوانی ئێوەی مرۆڤ و خەمخۆری خەڵک:
ئەم خێزانە لە1975، رووبەڕووی تەعریب بوون و پاش روخانی رژێم خەریکی
گەڕانەوە بوون بۆ زێدی باوباپیرانیان و لەسەردانێکی کوڕەکەیان دیار بۆ
گواستنەوەی فۆرمی خۆراک لە نەجەفەوە بۆ خانەقین، بەرێکەوت فیشکەکێک لە
دەمانچەی دەستی برادەرێکی خۆیەوە دەردەچێ و بووە بەهۆی باریک
بوونی(حەبل الشوکی)یەکەی و ئەمیش پێویستی بە(تەغزیە)هەیە.
دیار پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە بۆ(تەغزیە)کردنی(حەبل الشوکی)یەکەی و
بەمە لە کەمئەندامێتی رزگاری دەبێت.
ئەم خێزانە لەسەر موچەی خانەنشینی باوکی کۆچکردوویان(ئەحمەد ساڵح،
کرێکار لە کارگەی چیمەنتۆی کوفە)، دەژێن و دوو مانگ جارێک(260)هەزار
دینار وەردەگرن.
|