په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\٣\٢٠٢٠

تكایە كۆمەكەكانتان بە بێدەنگیی بگەیەنن، پێویستە شكێنەرانی رێنماییەكان هەموو سزا بدرێن.

 


ئەمرۆ زیاتر لە ٣ ملیار مرۆڤ بە هۆی نەخۆشی كۆرۆناوە لە سەرتاسەری جیهان لە كەرەنتینەی ماڵەوەن بۆ ئەوەی رێگا لە گواستنەوەی نەخۆشیەكە بگرترێ، بەم هۆكارەوە دەیان ملیۆن مرۆڤ بیكار بوونە و هیچ سەرچاوەیەكی ژیانیان نییە، لە كوردستانیش بەهۆی یاریكردنی دەسەڵات بە موچەو نەبوونی سستەمێكی پێشكەوتوو لە دابەشكردنی، نەبوونی یەدەكی پارەی هەڵگیراو...، بۆتە هۆی هەژاری زیاتری خەڵك، لەم نێوەدا بازرگانانی سەر شاشەكان بە دابەشكردنی كۆمەكی كەم نرخ بەسەر خەڵكدا كەوتوونەتە وێنە بڵاوكردنەوە تادەگاتە شكاندنی كەرامەتی تاك، خەریكن ژینگەی ناشرینی نەوەدەكان دووبارە دەكەنەوە، بۆیە ئێمە داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین ئەگەر ناتوانێ ژیانی خەڵك دابین بكا، ئەوا دەتوانێ رێگا لە شكاندنی كەرامەتی تاك بگرێ و قەدەغەی ئەم شێوە كارە بەناو خێرخوازییە ناشرینە بكا، ناوەندێك دوور لە دەستێوەردانی حیزبی بۆ ئەم ئەركە دامەزرێنێ، كارەكانی خۆی دوور لە چاوی كامیراكان رابپەڕێنێ.


هاوكات بڵاوكردنەوەی وێنەكان بۆ خۆی شكاندنی رێنماییەكانە و پێویستە هەموو پێشێلكاران بە یەك چاو سەیر بكرێن و یەك سزا بیانگرێتەوە، نەك تەنها كەسێك زیندانی بكرێ كە لە كاتێك ئەو رێنماییەكەی نەشكاندوە كەچی ئەوانەی بە ناوی خێرخوازییەوە دەیشكێنن ئازادن، با بڕیارەكان بۆ هەمووان بێ.

١- تۆڕی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
٢- Ican network Kurdistan-IKN
٣- Organization of the Justice Campaign
٤- World without chemical، biological and phosphorous weapon
٥- Organization Against Weapons of Mass Destruction in Kurdistan
٦- كوردستان بيَ جينؤسايد
٧- هەڵمەتی ژیان، نا بۆ سێدارە لە كوردستان

 

 

alimahmud2001@yahoo.com
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک