٢٠\٦\٢٠١٠
تیمێک له زانا ئه‌مریکیه‌کان
توانیان بۆ یه‌که‌م جار
یه‌که‌م شانه‌ی ده‌ستکردی
زیندوو دروست بکه‌ن له جیهاندا!

ئا: سیروان ئه‌مین
توێژه‌ره‌کانی په‌یمانگای جی کریچ فینتری کالیفۆرنیای ئه‌مریکا توانیان
جینۆمێکی بۆماوه‌یی تایبه‌ت به به‌کتریا به‌رهه‌م بهێنن و له شانه‌یه‌کدا
بیچێنن، وه له ئه‌نجامی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا مایکرۆبێک به‌رهه‌م هات که
ته‌واو وه‌ک هه‌ر زینده‌وه‌رێکی زیندوو هه‌ڵس
و که‌وت بکات که هه‌ڵگری ترشی دی ئه‌ی ئێن بێت.
سه‌رۆکی تیمه‌که دکتۆر کریچ فینته‌ر و هاوڕێکانی توانیبویان پێشتر
جینۆمه بکتریه‌که دروست بکه‌ن دواتر وه له شانه‌یه‌کی تردا بیچێنن.
تیمه‌که‌ی فینته‌ر دوو شێوازیان به کار هێنابوو بۆ به‌رهه‌م هێنانی
شانه ده‌ستکرده‌که هه‌رچه‌نده ته‌نها جینۆمه‌که‌ی ده‌ستکرد بوو .
دکتۆر فینته‌ر و تیمه‌که‌ی هه‌ستاون به گه‌یاندنی کرۆمۆسۆمه‌کان به
به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنی تایبه‌ت به شانه، هه‌روه‌ها هه‌ستاون به
کۆپی کردنی جینۆمێکی به‌کتیری و کۆده‌کانیان شیکردۆته‌وه و جارێکی تر
به‌رهه‌میان هێناوه‌ته‌وه به شێوازێکی کیمیاوی.
دکتۆر فینتر وتی ئه‌وه یه‌که‌م جاره له مێژوودا که هه‌ر ترشیکی دی
ئه‌ی ئێن دروستکراو له باریکدا بێ که به ته‌واوی بتوانرێ کۆنترۆڵی
بکه‌ی له شانه‌یه‌کی زیندودا و ده‌ست بگری به‌سه‌ریدا. تیمه‌که‌ی
دکتۆر فینته‌ر هیوادارن له کۆتایدا بتوانن شانه‌ی وا دروست بکه‌ن تا
بتوانی به قازانجی مرۆف کار بکات و سود بگه‌یه‌نێت.
شۆڕشی پیشه‌سازی.
له وته‌که‌یه‌کدا دکتۆر فئنته‌ر ڕایگه‌یاند که باوه‌ڕی وایه ئه‌مه
شۆڕشێکی پیشه‌سازی تازه‌یه، وه وتی ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی بتوانین ئه‌و
شانانه دروست بکه‌ین که خۆمان ده‌مانهه‌وێن ئه‌و یارمه‌تیمان ده‌دا
تا واز له به‌کارهێنانی نه‌وت بهێنین بۆ نمونه وه هه‌موو ئه‌و
زیانانه قه‌ره‌بوو بکه‌ینه‌وه له له سروشتی زه‌وی که‌وتوه، ئه‌وه‌ش
به گرتن و کۆکردنه‌وه‌ی گازی ئۆکسیدی کاربۆن له هه‌وادا به هۆی ئه‌و
بکتریانه‌وه.
شایانی باسه ئێستا تیمی ناوبراو له گفتوگۆدان له گه‌ڵ کۆمپانیا‌کانی
به‌رهه‌مهێنای ده‌رمان و سوته‌مه‌نی له پێناو دروستکردن و پێشخستنی
فاکسۆن گه‌لێکی تازه‌و جینۆم گه‌لێکی به‌کتیری که توانای به‌رهه‌مهێنای
سوته‌مه‌نی به‌که‌ڵکی هه‌بێت، هه‌رچه‌نده نه‌یارانی ئه‌م بیرۆکه‌یه
پێیان وایه چاوه‌ڕوانیه‌کی وه‌ها له‌م پیشوه‌چونه زانستیه زۆرتر خه‌یاڵه.
___________________
سه‌رچاوه:
سایتی ڕادیۆ بی بی سی.
ماڵپه‌ڕی سیروان ئه‌مین
|