٥\٥\٢٠١١
تراژێدیی،
کۆمێدیی، گه‌وجێتیی!

جه‌مالی عه‌لیالی
مێژووی گه‌لی کورد پڕه له ئاڵۆزی و ناکۆکی. که‌وتن و که‌متر سه‌رکه‌وتن،
ره‌نگێکی تۆخی مێژووی گه‌لی کورده. ئاڵۆزیه‌کان چین و چۆن هاتوونه‌ته
کایه‌وه بابه‌تێکی گرینگه بۆ تۆێژینه‌وه. ره‌نگه ساڵانێکی تر له
ناو گه‌لی کورددا کۆمه‌ڵێک لێکۆڵه‌ر و تۆێژه‌ر په‌یدا ببن که به‌و ئه‌رکه
گرینگه هه‌ڵستن به‌ڵام به کورتی ده‌کرێ بوێژین که له سه‌رووی هه‌موو
هۆکاره‌کان، کارتێکه‌ری فه‌رهه‌نگی نه‌یارانی کورد دێته به‌رچاو. یه‌ک
له‌و ناکۆکیانه "خۆ به که‌م گرتنه" له ئاست دووژمنانه‌وه، "خۆ به
زڵ زانین" له ئاست دۆستانه‌وه. ئه‌مه له خۆیدا به شێوه‌یه‌کی
ژیرانه گه‌لێک خراپ نیه، به‌ڵام کاتێک له درێژایی خۆیدا له سه‌ر
ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی قه‌یماخه ده‌به‌ستێ، ئه‌و کات ئیتر جگه له
ماڵوێرانی چیتر نیه، ده‌رئه‌نجامه‌کانی ده‌بێته به فریوداچوون له
لایه‌ن دووژمنانه‌وه، ده‌بێته به خه‌یانه‌ت. واپێ ده‌چێ که نه‌ته‌وه‌ی
کورد ئێستا خۆی به ته‌واوی نه‌ناسیوه.
له‌و نووسراوه‌یه‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م بیروڕای خۆم له سه‌ر لایه‌نێکی ئه‌و
ره‌نگه تۆخه له سه‌رده‌می هه‌نووکه‌ییدا بخه‌مه به‌ر چاوی خۆێنه‌ر.
ئه‌وه ئاشکرایه که نووکه بیروڕای پێکهێنانی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ
گه‌یشتۆته ناو هه‌موو شارولادێی کورده‌واری، له گشت پارچه‌کان شۆێنه‌واری
خۆی داناوه. هه‌ر به‌و پێوه‌ره، ئه‌و بیروڕایه له ناو هێزو سازه‌کانی
کوردی ده‌نگ ده‌داته‌وه و گه‌لێک کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه‌ی به‌خۆوه گیرۆده
کردووه. له‌و ناوه‌دا هێندێک هه‌ن که هه‌ست به ئاسته‌نگیی مێژوویی
هه‌نووکه‌یی ناکه‌ن یاخود ناخوازن هه‌ستی پێ بکه‌ن، ره‌نگه له به‌ر
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بێ. ئێستا نه‌ک تورکیا به‌ڵکوو ئێران و ئێراق و
سوریا، گشتیان پانۆرامای دواڕۆژیان لێ ئاشکرایه و ده‌زانن که ئیتر
کاتی ئه‌وه نه‌ماوه که نه‌ته‌وه‌یه‌ک به قه‌باره‌ی زیاتر له 40
میلیۆن حه‌شیمه‌ت، به هاسانی کڵاوی بخرێته سه‌ر. به‌ڵام دیسانیش هه‌وڵی
خۆیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه که وه‌ک هه‌میشه به هۆی "خۆ نه‌ناسینی نه‌ته‌وه‌ی
کورد" هه‌میسان کورد سه‌رکووت بکه‌ن.
له ناو هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا باسی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزی ئێران زۆره،
کام بزووتنه‌وه؟ ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی که به‌رنامه‌ی بۆ گه‌لانی ئێران
نیه؟ ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی که سه‌ره‌رای ئه‌وه که ڕژێم ته‌نگی پێ هه‌لچنیون
کورد به "چد انقلاب" ده‌ناسن؟ ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی که سه‌ره‌رای هه‌وڵ
و تێکۆشانی مۆره‌کانی ڕژێم نه‌یتوانیوه سه‌رۆکایه‌تی خۆی دابمه‌زرێنێ؟
ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی که به‌شی هه‌ره زۆری دمڕاسته‌کانی ده‌ستیان به
خۆێنی سه‌دان و هه‌زاران کورد سووره؟ بزووتنه‌وه‌یه‌ک له هه‌ر ره‌نگێکدا
ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی بۆ گه‌لانی ئێران نه‌بێ، بزووتنه‌وه‌یه‌ک که کورد
به "چد انقلاب" پێناسه ده‌کات، دوو نه‌هێنی گرینگی خۆی ئاشکرا ده‌کات:
یێکیان چوارچێوه‌ی ته‌سکی فیکری خۆی ده‌خاته به‌ر چاو، یێکیشیان
پارادیگمی ڕه‌شی خۆی له ئاستی جیهانا ئاشکرا ده‌کات. باسی ئه‌وه‌ش
ناکه‌م که خه‌ڵکێک که له جیاتی سه‌یران وشایی ده‌چنه سه‌یری له
سێداره‌دانی هه‌ژارێک، ئاستی تێگه‌یشتنیان ئه‌وه‌نده به‌رز نیه که
بۆچوونیان له مه‌ر ئازادی و دێمۆکراتی له چوارچێوه‌ی مرۆڤایه‌تیدابێ.
به‌ڵام ئه‌مانه هیچکامیان کێشه‌ی کورد نین، کێشه ئه‌وه‌یه که ته‌نانه‌ت
ئه‌و سه‌وزه‌ش کوردی شق و شڕی گه‌ره‌که، نه‌ک کوردی متمانه به خۆ و
یێکگرتوو! کارتیکه‌ری بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز جگه له گێره‌شێوێنی و که‌ند
و کۆسپ چی بۆ کورد به دیاری نه‌هێناوه.
ڕژێمی ئێران سه‌باره‌ت به ئۆپۆزیسیۆن سیاسه‌تێکی زۆر سه‌رکه‌وتووانه
ده‌باته پێش. له لایه‌ک ئێران له وه دا سه‌رکه‌وتووه که دووبه‌ره‌کی
و چه‌ند به‌ره‌کی بخاته ناو هێزه‌کانی سیاسی کوردی، مخابن سازه‌کانی
سیاسی کورد ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌ستیان به ئه‌وه نه‌کردووه، له
لایه‌کی تره‌وه له‌وه‌ش دا سه‌رکه‌وتووه که بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز
بکاته به کۆسپێک بۆ خه‌باتی سیاسی گه‌لانی ئێران تا ئه‌و ڕاده‌یه که
ڕژێمی ئێران بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزی کردۆته به "بووکه باخه‌یه‌ک" و به
ناوی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی نه‌ک هه‌ر به کورد به‌ڵکوو به جیهانی
گرانفرۆش بکات. ئێران ده‌خوازی شه‌ڕی خۆی ڕاگۆێزی هه‌نده‌ران بکات، یه‌ک
له‌وان جه‌بهه‌ی سازه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌ڵاته. ئه‌وه ده‌توانێ یه‌ک له
هۆکاره‌کانی ناته‌بایی ناوبه‌ینی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بێ.
باشووری کوردستان یێکیتر له جه‌بهه‌کانی ده‌ره‌کی ڕژێمی ئێرانه. ده‌سه‌ڵاتی
باشوور سه‌ره‌رای یارمه‌تی وڵاتانی ڕۆژئاوا، له ئاستی پله‌ی ده‌زگاکانی
حکومی‌دا نه‌یتوانیوه خۆی بکێشێته سه‌ر ئاستی شارستانێتی واته وه‌ک
حکومه‌تێک که خاوه‌ندارێتی له دێمۆکراتی بکات، ته‌نانه‌ت زیاتر پاشوه‌گه‌ز
بووه وله هێندێک بواره‌وه که‌وتۆته پله‌ی نزمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی به
ئاکامی زۆر قورسه‌وه هه‌روه‌کی ئێستا له به‌ر چاومانه، هه‌ڵچوونه‌کانی
گه‌نجان و لاوان مینایه‌که له‌و بابه‌ته.
نه‌یارانی کورد ئێستا خه‌ریکن له چوارچێوه‌ی پیلانێکی ناوده‌وڵه‌تی (ئێراق،
تورکیا، سوریا و ئێران) پانتا و ڕووبه‌ری نیشتمان بچووک بکه‌نه‌وه. ده‌مێکه
ئه‌و ئه‌رکه له باشوور سه‌رکه‌وتووانه جێ به‌جێ بووه. له باکوور
هه‌ر ئه‌و مه‌به‌سته له مێژه له ڕۆژه‌ڤی ده‌سه‌لاتی تورکیایه. له
ڕۆژهه‌ڵات سوپای ئێران ناوچه‌کانی میلیتاریزه کردووه و به یارمه‌تی
ده‌سه‌لاتی ئێراق و باشوور پلان دا‌ده‌ڕێژن بۆ ئه‌وه‌ی که ته‌نگه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵکێشن و بیخه‌نه سنووری سنه واته پارێزگای
کوردستان، به‌و مه‌به‌سته که به‌شه‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵات هه‌ڵاوێرن و
کاتێک له جۆغرافیای سیاسی ئێران‌دا باسی کورد و کوردستان بکرێ ته‌نیا
ئاماژه به پارێزگای کوردستان بکرێ. ڕژێمی پاش به‌عسی ئێراق هه‌ر به‌و
مه‌به‌سته چه‌په‌ڵه ته‌نیا دوو پارێزگای باشووری به کوردستان له قه‌ڵه‌م
دا، موسڵ و که‌رکوک و خانه‌قین هه‌ڵاواردران. ئه‌گه‌ری جێ به‌جێ کردنی
ئه‌و پیلانه چه‌په‌ڵه له ڕۆژهه‌ڵات ته‌نیا له ڕێگه‌ی سه‌رکوت کردنی
ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کورده که له چیاکانی داڵاهۆ ئاوازه
ده‌داته‌وه. که‌واته راگواستنی سه‌ربازی ئێراقی و پێشمه‌رگه‌ی یێکیتی
نیشتمانی له لایه‌کی سنووره‌وه و سه‌ربازه‌کانی ئێرانی له لایه‌کی
تری سنووره‌وه ناکرێ بێ ئامانج بێت.
ئایا ئه‌وه ئاماده‌کاری نیه بۆ ئه‌و کاته که ئه‌گه‌ری پێکهاتنی
کوردستانی سه‌ربه‌خۆ وه‌ک قه‌زای لابه‌لا داوێنی نه‌یارانی کوردی گرت،
ئه‌و کات کوردستانێکی کز و لاواز بچووک ساز بکرێ؟ هه‌روه‌کی ئێستای
باشوور! سه‌ره‌رای چه‌پڵه‌رێزانی سه‌رۆکایه‌تی باشوور خۆ ئێمه گۆێبیسی
فاتیحه‌ی عه‌ره‌به‌کان له سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌کان هه‌ین!
دووبه‌ره‌کی و چه‌ند به‌ره‌کی به‌و چه‌شنه‌ی که نه‌یارانی کورد بۆ
ئێمه‌ی ده‌خوازن سه‌ر له جه‌نایه‌ت و خه‌یانه‌ت ده‌دا! ده‌یکاته به
شه‌ڕی خۆ...! هه‌ر به‌و هۆیه پێویسته سازه‌کانی کوردی وشیار بنه‌وه
و له خه‌و ڕاپه‌ڕن! یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ڕا، پرسی نه‌ته‌وه‌ی کورد بکنه
به ئامانجی سه‌ره‌کی و به پێی ئه‌وه که "سیاسه‌ت عیلمی مومکیناته"
له گشت تریبون و مینبه‌رێک که‌لک وه‌ربگرن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی
نه‌ته‌وه‌ی کورد.
ڕۆژێک نه‌هامه‌تیه‌کان خه‌م و په‌ژاره‌یان به سه‌ر گه‌لی کوردا به‌شیه‌وه،
پاشان هه‌ر ئه‌و نه‌هامه‌تیانه کوردیان کرده به گاڵته‌جاری نه‌یاران،
به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ده‌بێته به گه‌وجێتی پاراو، ده‌بێته به
ناکارامه‌یی بێ وێنه ئه‌گه‌ر بێتوو دووپات بکرێته‌وه.
jamal6483443@hotmail.com
|