په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٨\٢٠١٧

تراژيديايە، هاتن لە توركيا بۆ ئيتاڵيا.

شوان سدیق       


"پينج رۆژ لەريگاى ئاو ژيانيكى پر مەترسى و ناخۆشى كاتيك لە توركيا بەريكەوتين بەهەر ٣٧ كەسەكەيان وت "پەيوەنديمان لەگەڵ پۆليسى ئيتاڵى و كەسى خۆمان هەيە هيچ مەترسن. بەڵام هەمووى "درۆ" بوو چەندين جار مەرگ بەرەو پيرمانەوە هات". ئەو قسانە گەنجيك بۆيكردم بۆ ئەوە پەيوەندى پيوەكردم بزانيت لە ئيتاڵيا چۆن مافى پەنابەرى وەربگرن!


ئەو و هاوريكانى وتيان "شوينمان زۆر ناخۆشە خواردن و شوينى خەومان خراپە كەمپيكە هەر ژوريك ١٠ كەسين زۆربەى ئەفريقين، كوردەكان خەريكە شيت دەبن. هەمانە ٥ مانگە نەيانوتووە لەكوى هاتوويت؟ تەنيا پەنجەموريانكردوين، خۆزگە بۆ شارەزوورى لاى سليمانى بوچوباين ئەمە كەى ئەوروپايە؟".


منيش وتم "لە شوينى خوتان دابنيشن لەوێ بينه ده‌ره‌وه‌ لە بارودۆخى ئيستاى ئيتاڵيا قورسه حەوت مانگى تريش شوينتان بۆ دابين بكريت؛ ده‌بێ خۆتان خانوو به‌كرێ بگرن كيشەى په‌نابه‌ران خۆيانە نەك حكومەتى ئيتاڵيا".


ئەو كوردانە ئيستا لەلايەن پۆليسى سنوور پەنجەموري=دبلن بۆ مافى پەنابەرى كراون. پۆليس بەهەموويانى وتووە "روو لەهەر ولاتيكى ترى ئەوروپى بكەن. رەوانەى ئيتاڵيا دەكرينەوە. ئيتر ئەمە پەنجەمۆرە و ريكەوتننامەى دبلنى نيوان ولاتانى ئەوروپا هەيە.


بۆ زانين ئەم وڵاتانە ئەندامى ريكەوتنامەى دبلنن "ئيتاڵيا - فەرەنسا - بەلجيكا - بەريتانيا - ئيرلەندا - سويد - ئەلمانيا - فنلەندا - دنمارك - لوكسمبورگ - ليتوانيا - هولندا - لاتفيا - پرتوگال - سلوگينيا - ئيسپانيا - سلوگاكيا - تشيك - رومانيا - مالتا - قبرص - بولگاريا - ئيستۆنيا - بولندا - هەنگاريا - مجر - يونان - نەمسا - كرواتيا. ئەو وڵاتانەش ئەندامى تايبەتى ريكەوتننامەى دبلنن. وەك نەرويج - ئايسلەند - سويسرا - ليختنشتاين". سەرچاوە، شبكە غربتنا.
لەم بەشەى وتارەكەم باس لەجۆر و ريگاكانى وەرگرتنى مافى پەنابەرى ناكەم. ئەوە لەبابەتيكى تر بەوردى و بەلگەش باسى دەكەم سيحرى ئەو كەسانەش بەدرۆ دەخەمەوە لەپيناو برە پارەيەك خەلكى هان دەدەن گوايە لە ئيتاڵيا زوو مافى پەنابەرى وەردەگرن!


بەپيى ريكەوتنى نيوان كەسەكان و قاچاغچى بەنرخى زياتر له ٥ هەزار دۆلار لە توركياوە نەفەر بەريگاى ئاو رەوانەى وڵاتى ئيتاڵيا دەكەن.


قاچاغچى زۆر ليزانانە ناوى بەلەم دەگۆريت بۆ كەشتى و باخيرە. هەروەها لەكن نەفەرەكان و ئەو كەسانەى دەيانەويت بگەنە ئيتاڵيا دەڵين "ريگاگە مەترسى نييه و دوو كاتژميرە" كەچى كاتيك نەفەرەكان بەريدەكەون هەموو ئەوشتانە درۆ دەردەچن!


راسته ريگاكە قاچاغچيەو لەدەست كەسدا نييه. بەڵام ئەوەش راستيه كەسايەتى ئينسانى قاچاغچى زۆر خراپە ئەم جۆرە كەسانە شتيكيان نەماوە بەناوى ئەخلاق و رەوشت كەسى قاچاغچى كەسايەتيەكى لاوازى هەيە مرۆگيك ئەم جۆرە ئاكارانەى هەبيت. بيگومان كارى خراپ و كردەوەى ناشرينى بەلاوه شتيكى ئاساييه!


لە ئيتاڵيا؛ لەچوار مانگى رابردووى ئەمساڵ ناوى ٢٤ هەزار كۆچبەر تۆماركراون. ئەفريكاى زۆينەن. شەش سەدو ٦٣ ‌كەسيش مردوون لە ئاو..


لە مانگى دوو/ فيبرايوى ئەم ساڵ ٥٣ كوچبەرى كوردى عيراق لەنيواندا ١١ ئافرەت و ١٩ منداڵى تيدابووه لە ناوچەى برينديسى ئيتاڵيا لە مردن رزگاركراون. سەرچاوە رۆژنامەى سيجيلي- رۆژنامەى نۆينۆتيزێ.
 

ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک