٢٧\٩\٢٠١٠
تراژیدیای
(ئۆتێلۆ)، ولیام شکسپیر 1564-1616.

شنه پێنجوێنی
ولیام شکسپیر ؛ شاعیری نه‌ته‌وه‌یی ومه‌لحه‌می
ئینگلته‌را و نووسه‌ری شانۆ وئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی ئینگلیزه.
به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م نووسه‌ره شێکردنه‌وه‌یه‌کی فه‌لسه‌فیانه بووه
بۆ عه‌قلیه‌تی مرۆڤ وخوێندنه‌وه‌ی له زۆر روانگه‌ی جیاوازه‌وه‌هه‌ر له‌رووی
(خۆشیویستی ورۆمانسیه‌ته‌وه، رق وکینه ،ژیانی مه‌لیکه‌کان ، هۆنراوه‌و
مۆزیک ئه‌ده‌ب و ......هتد
تا وای لێ هاتووه بۆه‌ته هۆی داهێنان ودروست بوونی چه‌ندین تابلۆیی
جیهانی و له‌لایه‌ن شێوه‌کارانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌و شێوه‌کاری رۆمانسی
سویسری (هنری فوسیلی) یه‌وه.
کاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر شیعری رۆمانسی هه‌بووه ، هه‌روه‌ها له‌کاتی
خۆیی و ئێستادا بووه‌ته هۆی لێکۆڵێنه‌وه لای رۆمانووسه جیهانیه‌کان
له‌وانه ( تۆماس هاردی، ولیام فوکنر، تشارلز دیکنز).
هه‌روه‌ها مه‌نه‌لۆگه‌کانی رۆمانووسی ئه‌مه‌ریکی(هیرمان ملفیل) قه‌رزارباری
ئه‌ده‌بی شکسپیره.
(سیجمۆند فرۆید) پشتی به‌زانسته ده‌روونیه‌کانی شکسپیر به‌ستووه به‌تایبه‌تی
( هاملێت) بۆ ئه‌و تێرامان و شیکردنه‌وانه‌ی له‌سه‌ر دروست بوونی کاره‌کته‌ری
مرۆڤ و کاردانه‌وه‌ی له‌ژیانی رۆژانه‌یدا .
له رۆژگاره‌کانی شکسپیردا زمان ورێزمانی ئینگلیزی ئه‌و یه‌کگرتویه‌ی
ئێسته‌ی نه‌بووه، ئه‌ده‌ب وهونه‌ره‌که‌ی یارمه‌تی ئه‌وه‌ی داوه که
زمانێکی پاکی تازه‌و یه‌کگرتوو بێته کایه‌وه وه‌ک چۆن دانه‌ری فه‌رهه‌نگی
ئینگلیزی (ێمویل جونسون)که باسی له به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه تازه‌کانی
زمانی ئینگلیزی کردوه له به‌رهه‌ماکانی شکسپیردا بۆ نمونه ( هه‌ناسه
گیراوه‌کان ، بازرگانی چه‌ک ، کۆتاییه‌کی سوور) رێچکه‌یه‌ک بوو بۆ یه‌که‌مین
جار بۆ پاکردنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی وتازه بوونه‌وه‌ی.
ئه‌مه‌یه کاری هونه‌رو ئه‌ده‌ب که تا ئێستاش زیندووه‌و بوونی میلله‌تێک
وئه‌قلیه‌تی مه‌ده‌نی چالاکانه ده‌سه‌لمێنێت.
هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه قوڵه فه‌لسه‌فیانه‌وه ده‌چینه سه‌ر
شیکردنه‌وه‌ی یه‌کێ له‌شاکاره گرنگه‌کانی که شانۆگه‌ری ئۆتێلۆیه،
به ئینگلیزی یه. به‌زمانی ئیتالی به‌مانای (ئاگادار) دێت به‌ڵام ئایا
ئۆتێلۆ ئاگادار بوو به‌راست؟ othello، یان که‌وته ئه‌و چاڵه‌ی بۆی هه‌لکه‌ندرابوو
له لایه‌ن یاگۆوه، مه‌به‌ستی ئێمه‌ش له‌م باسه‌دا یاگۆیه.
تراژیدیای ئۆتێلۆ ساڵی (1604)
یاگۆ یان (ئیاگۆ) کاره‌کته‌رێکه له یه‌کێ له شاکاره به‌ناوبانگه‌کانی
( ولیه‌م شکسپیر)ه له شانۆگه‌ری(ئۆتێلۆ )دا ، که دوو رووی هه‌یه یه‌کێکیان
روویه‌کی ئێجگار دلسۆزو به‌به‌زه‌یی وگوێ رایه‌ڵ ئه‌وی تریان روویه‌کی
درنده‌یی و ناپاکی و دروست کردنی تاوانی ناڕه‌وایه بۆ گه‌یشتن به‌مه‌رامه
نابه‌جێێیه‌کانی خۆی چ بۆ پایه‌ی رامیاری وچ له رووی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه..
به‌م شێوه‌یه هه‌ڵده‌ستێت به پیلان دانان بۆ بۆدێزده‌مونه‌ی خێزانی
ئۆتێلۆکه گوایه خیانه‌تی لێکردوه و ئه‌و ده‌سته‌سڕه‌ی که ئۆتێلۆ به‌دیاری
دابووی به دێزده‌موونه‌ی خێزانی که خۆشه‌ویترین دیاری دایکی بووه
لای کاسێۆیه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵی دا هه‌یه تاوای لێدێ ئه‌م رق
وکینه‌یه له‌ناو مێشک وده‌روونی ئۆتێلۆدا ده‌چێنێت له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه
که ماڵی به‌ده‌ستی ئۆتێلۆ خۆی وێران بکات .
که ده‌کرێ ئه‌و ده‌سته‌سڕه بوعدێکی میسالیانه ووه‌همی گرنگی هه‌بێت
لای ئۆتێلۆ به‌و مانایه‌ی تاکه یادگاریه‌کی خۆشیویستی دایکی بێت که
پێشکه‌شێ کردبێ گه‌ر وونت کرد مانای خۆشه‌ویستیش وون ده‌که‌یت .یان نه‌مانی
خۆشه‌ویستی یه یان گوێپێنه‌دان به‌کلتوورو پاراستنیه‌تی ، په‌یوه‌ست
بوون به‌و فه‌زا وه‌همی یه ده‌کرێ بووبێته زه‌مینه خۆشکه‌ر تا
تاوانه‌که له‌لایه‌ن یاگۆوه بۆ دێزده‌مونه‌ی پاک وبێگه‌رد سه‌ر بگرێ.
تا له‌کۆتادا ئۆتێلۆ بریاری کوشتنی دێزده‌مونه‌ی هاوسه‌رو خۆشه‌ویستی
ده‌دات که ده‌چێته ژووری نوستنه‌که‌ی له ناو جێگه‌که‌یدا پاڵ که‌وتوه
.ئۆتێلۆ له‌یه‌کاتدا پڕه له خۆشه‌ویستی وپره له رق، له‌گه ڵ دێزده‌مونه
ده‌که‌وێته په‌یفین ده‌ڵێ: ئه‌ی ئه‌ستێره گه‌شه‌کانی ئاسمان نازانم
ناوی بنێم چێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به نیازی خوێن رشتن و شه‌قار شه‌قار
کردنی ئه‌م پێسته مه‌رمه‌ری یه‌ی نیم ، به‌ڵام ده‌بێ بمرێ، تاوه‌کو که‌سی
تر هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنی . با چراکه بکوژێنمه‌وه ، ئه‌ی رووناکی هه‌ر که
ده‌تکوژێنمه‌وه به جۆرێک په‌شیمان ده‌بمه‌وه......ناچار ده‌بم به
په‌له رۆشنت که‌مه‌وه.......به‌ڵام ئه‌ی جوانترین داهێنه‌ری سروشت ،چۆن
که‌ده‌کوژێیته‌وه ئه‌و گڕو رووناکیه‌ت به‌ردا دێته‌وه....کاتێک ئه‌و
گوڵه گه‌شه‌ت له ره‌گ وریشه هه‌ڵده‌کێشرێت زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێ.......چار
نی یه‌ده‌بێ هه‌ر له شوێنی خۆیه‌وه بۆنی بکه‌م......ئاخ چ ئه‌فسوسێکه
ته‌نانه‌ت شمشێر له‌ت ده‌کات.....جارێکی تریش مه‌بزوو راوه‌سته تا ده‌تکوژم....
...به‌ڵام دڵنیابه خۆشم ده‌وێێ. ماچێکی ده‌کات وپێێ ده‌ڵێ نه ماچ له‌مه
شێرین تر‌و نه ئه‌نجام له‌مه تاڵتر هه‌یه..ده‌بێ تاماوم فرمێسکی
خوێنین برێژم.....ئه‌مه ئازارێکه له ئاسمانه‌وه بۆ دڵداران دێته
خوارێ..................
تا له کۆتاییدا به‌دانپێدانی ئیمیلیا که خێزانی یاگۆیه که ئه‌و ده‌سڕه‌که‌ی
داوه با یاگۆ ده‌زانێ یاگۆ پیلان دانه‌ر بووه‌و دێزده‌مونه بێجگه له
خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌وهیچ تاوانێکی نه‌کردوه هاواری لێبه‌رز ده‌بێته‌وه‌و
ده‌ڵێ: پیاوێک له خۆشه‌ویستی خۆی تێنه‌گه‌یشت و له‌ده‌ستی خۆی دا،
پیاوێک به‌نرخترین مرواری له‌کیسی خۆی دا خه‌نجه‌ره‌که‌ی ده‌کات به‌سه‌ر
دڵێ خۆیداو کۆتایی به خۆشی ده‌هێنێت.
ئه‌مه‌یه ئه‌و تراژیدیایه‌ی که رق وکینه‌و پیلان دانان له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه
که دووره له‌هه‌موو بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌کانه‌وه ونواندنی کاره‌کته‌رێکی
کچکه‌ڵه‌و خۆپه‌رستانه‌یه ،که ده‌بێته هه‌وێنی ئازارێکێ زۆر بۆ
مرۆڤایه‌تی وپاکی ویژدان.
له کتێبی سینۆهه‌دا که‌باس له پزیشکی فیرعه‌ونه‌کانی میسر ده‌کات و
له‌سه‌رده‌می شکسپیر و له ئێستاماندا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت که
ده‌روون وره‌فتاره‌کانی مرۆڤ له‌هه‌موو سه‌رده‌مێکدا چوون یه‌که‌و
بوونه‌وه‌رێکی زۆر ئالۆزه‌و ناکرێ هه‌ر وا به‌سانیی لێیان بدوێین ، له‌م
سه‌دره‌مه‌داوله ئێستامانداو به‌تایبه‌تی له کۆمه‌لگا
دواکه‌وتوه‌کاندا ئه‌م جۆره یاگۆیانه له شێوه‌و فۆرمی جیاوازدا ده‌رده‌که‌ون
تا له ئانجامدا کێشه‌و ئازاری لێده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که به‌رهه‌مه مه‌عریفی وفه‌لسه‌فیه‌کانی
شکسپیر تا ئێستا زیندووه و باس له کار‌و کاردانه‌وه‌کانی مرۆڤ وهه‌ڵچوون
وره‌فتاره‌کانی ده‌کات ، ده‌کرێ جۆرێ له نه‌خۆشی ده‌روونی بێت که
مرۆڤ کاتێ هه‌وڵێ ئه‌وه‌ی دا ده‌مامکه‌کان له روو بکات وراستیه‌کان
ئاوه‌ژوو بکات بۆ مه‌به‌ست ومه‌رامه‌کانی خۆی ، ئاماده‌ی هه‌موو ئه‌و
هه‌وڵه نا مرۆیانه بدات که له‌میانه‌یه‌وه بوونی خۆی بسه‌لمێنێت ،
پێچه‌وانه‌که‌شی راسته که‌که‌سێکی بوده‌ڵه‌و ترسنۆکه‌و له‌ناخدا هه‌ست
به‌نه‌بوونی خۆی ده‌کات تا وای لێ دێ ئه‌و کاردانه‌وه نابه‌جێیانه‌ی
هه‌بێت .
چاندنی ر ق وکینه بوونی مرۆڤێکی ناته‌ندروست ده‌رده‌خات، چێژ وه‌رگرتن
له ئازاری به‌رامبه‌ر( سادی) یه بێگومان نه‌خۆشی ده‌روونیه، نه‌بوونی
ئه‌خلاقی مه‌ده‌نیه. ده‌یسه‌لمێنێت که پێویستی به چاره‌سه‌ری ده‌روونی
هه‌یه .
گه‌وره‌ی و نه‌مری شاکاره ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌کانی شکسپیر له‌وه‌دایه
که توانی له سێبه‌ری به‌رهه‌مه‌کانیدا په‌نجه بخاته سه‌ر هه‌موو ئه‌و
ئازار و گه‌وره‌یانه‌ی مرۆڤایاتی وله ئۆتێلۆدا توانی به‌ره‌ی خێر وبه‌ره‌ی
شه‌ڕ خۆشه‌ویستی رق به‌یان بکات .راسته شکسپیر و به شێوه‌ی فیزیکی
وجه‌سته‌ی مردوه، به‌ڵام شکسپیر بوونی هه‌یه له خزمه‌ت کردنی
مرۆڤایه‌تی له هه‌موو روویه‌که‌وه و زیندووه.
_______________________________________
:سه‌رچاوه‌کان
به سوپاسه‌وه
١- ئۆتێلۆ ؛ نووسینی ولێم شکسپیر ئه‌حمه‌د سالار
کردویه‌تی به کوردی 1978 ز .
٢- ولیام شکسپیر ؛ ویکپیدیا سه‌رچاوه‌یه‌کی
زانست وزانیاری گه‌وره.
٣- کتێبخانه‌ی کوردی.
٤- هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی تر له
رۆژنامه و گۆڤاره‌کاندا.
٥- سینۆهه ؛ پزیشکی تایبه‌تی فیرعه‌ون نوسینی؛
میگاڤالتاری، وه‌رگێڕانی؛ سه‌یدا شێخ زرار،
ماڵپه‌ڕی شنه پێنجوێنی
|