٥\٢\٢٠٢٢
ترس له بینین.

فه‌رهاد مازێ
• کۆڵانه‌که‌مان پر له کۆره بوو، نیوه‌ی کۆڵان پاشگری کۆره‌ی پێوه
بوو، مرۆڤیش سه‌یره پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه له دا‌بڕان و
خۆخواردنه‌وه له هه‌نده‌ران، گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو بیر له‌و هه‌موو
کۆرانه‌ی کۆڵان کردنه‌وه.
هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانم ئاوده‌ست شوێنێکی کوشنده‌یه و گه‌ڕانه‌وه بۆ
ما‌ڵه‌وه شتێکی ئاسایی نییه و پێویستی به شیکردنه‌وه و
خوێندنه‌وه‌یه.
• باشه بۆ له ئاوده‌ست، له‌و هه‌موو شوێنه جوان و دڵگیرانه‌ی ئێره،
ته‌نیا له‌و کاته‌ی قوون گۆرانی ده‌ڵی. به ئاسایی نایێته به‌ر دیدەم،
ره‌نگه فیوزی سه‌رم سوتابێ و نه‌شزانم!
- ئه‌وه‌ی چاوی گچکه و چاوی جوان و دوو ره‌نگ و چاوی خێڵ و خوار و
چاوی ته‌مبه‌ڵ بوو له کۆڵانه‌که‌مان کۆره بوو، زۆریش ئه‌و ناوه‌م
به‌لاوه ناشرین بوو، که به (فه‌ره کۆر) بانگ ده‌کرام، راسته چاوی
چه‌پم که‌م بینتره له چاوی راستم، ئه‌و کاته‌ش زانیم که پشکنینیان
بۆ کردم بۆ لێخورینی ترومبێل، به‌ڵام گه‌ڕه‌ک هه‌ر به تێڕوانین ده‌یانزانی
که چاوی چه‌په‌م له چاوی راسته‌م که‌مبینتره، غه‌زه‌ب ئه‌وه چ
گه‌ڕه‌کێکه!
- ره‌نگدانه‌وه‌ی کۆره له سه‌ر ژیانم وشه نییه گووه، چه‌ند
ناشرینه ئه‌و خه‌ڵکه هه‌میشه به بێڕێزییه‌وه ناوه‌کت بۆ بتاشن و
به قوونته وه‌نێن تا مردن.
- منیش سه‌یرم هه‌میشه ده‌ڵێی به دواوه‌مه‌ن نووسینه‌کانم پچڕپچڕه،
له راکردنه نووسینم، دونیایه‌ک وشه و رسته و بیرۆکه‌م لێکه‌وتوه و
فریای هه‌ڵگرتنه‌وه‌یان ناکه‌و‌م، یا له ئاوده‌ستم و ره‌وانم،
نووسینه‌کانم ره‌نگدانه‌وەی ئاوده‌ستیان له‌سه‌ره، وه‌ک رابه‌ری
گه‌لان من هه‌میشه به پێوه ده‌ڕیم، ئایا ده‌زانی به پێوه
گووخواردن واتای چی؟
- وه‌ک بڵێی کوردبوون کۆره‌یه، کۆره‌یه‌کی میهره‌بان و دڵسۆز و جوان،
کۆڵانه‌که‌مان پڕ له کۆره‌ی بلیمه‌ت بوو، چاوساغه‌کانیش کۆره بوون،
ئه‌وانه‌ی پاشگری کۆره‌یان پێوه‌بوو جوایه‌ز بوون، ده‌یانگۆت نه‌خوێنده‌واریش
کۆره‌یه، کۆره باریوه له کۆرانه‌که‌مان..
- ئازاده کۆر به‌ر له‌وه‌ی زیندان قووتیدا، پێی‌گوتم، ئه‌شق به‌ره‌و
ونبوونم ده‌با، شاعیرانه ده‌یگوت، با دوژمن ونم بکا به‌ڵام نیشتمانم
نا، ئازاد پێشمه‌رگه‌ی شار بوو، ئازاد په‌پوولە بوو، به‌ندینخانه‌ی نه‌ینه‌وا
قووتیدا، به‌ر له‌وه‌ی له سێداره‌ی ده‌ن به بکوژه‌کانی گوتبوو:
''ئێوه و سێداره‌تان به قۆندره‌م، ئێوه هه‌مووتان کوڕی قه‌حپه و
گه‌وادن.. له بیردا کۆرهن''.
عه‌بۆ کۆر، شۆڕش که‌ری پێ گابوو و گۆرانیشی پێگوتبوو، له کاته‌کی خراپ
ژیا، کاته‌که‌ی هه‌و نه‌بوو، زوو هات و زوو له چاو ونبوو، به
هاوڕێیەکانی گوتبوو: ''ئێوه شۆڕشگێڕی کۆر‌ە و کۆرانە له شۆڕش گەییو
و شۆڕش گێن''.
محۆ کۆر کۆترباز بوو، کۆتره‌که‌ی شۆڕش بوو، ئاسایشی هه‌ولێر ته‌قله‌ی
پێ لێدابوو، که‌سمان ئه‌و کۆتره‌مان نه‌بینیه‌وه که‌س نازانێ به‌ره‌و
کوێ فڕیبوو، هه‌ر خۆشی ده‌یگوت کۆتره‌کانی ئێره نافڕن و کۆرهن.
- باسی هه‌موو کۆره‌کانی کۆڵان رۆمانێکی ده‌وێ و له کورتیی ده‌یبڕێنمه‌وه
و ده‌ڵێم کۆره‌کان یا فڕین یا کۆر بوون.
ئه‌و کۆرانه‌ی له پێناو نیشتمان کۆره بوون نیشتمان چاویان بوو تا
مردن
جوانه له پێناو نیشتمان کۆره‌بی نه‌ک نیشتمان کۆربێ
ئه‌و کۆرانه‌ی هه‌ڵفڕین نه‌نیشتنه‌وه له نیشتمان
هه‌ر یه‌که‌و له گۆشه‌نیگای خۆیه‌وه سه‌یری کۆر‌بوونی نیشتمان و
کۆر‌بوونی خۆی ده‌کا، هه‌بوونی دوو چاو به‌و واتایه نییه که تۆ
بینینت جوانه، کۆره‌ش به‌و واتایه نییه که نابینی و نابینایە
جڕتێک لێده با نیشتمان گوێی لێبێ
جڕتیک لێده با کۆره‌کان گوێیان لێبێ
بینین قوڕسه
با جڕتلێدان چاومان بێ
بینین مه‌خه‌نه ئه‌ستۆی چاوه‌وه
له چاودا نیشتمانێک هه‌یه
کۆره‌کان ده‌یپه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌ودیو
له نیشتمانێکی کۆردا
کۆره‌کان کڵاو‌دوورن
چاویلکه ده‌که‌نه چاوی نیشتمان
نیشتمان کۆر نییه هەی کۆره
نیشتمان دایکه
دایه ده‌ستت بده ده‌ستم ده‌په‌ڕینه‌وه ئه‌ودیو سنوور
له‌ودیو سنوور ئاو هه‌یه دایه
له‌ودیو سنوور چاو هه‌یه دایه
له‌ودیو سنوور باڵ هه‌یه دایه
له‌ودیو سنوور رۆیین و فڕین و بینین هه‌یه
له‌ودیو سنوور ده‌ڵێن خوا هه‌یه
خوایه‌کی نابینا و (کۆربین) هه‌یه
به پێوه و بێ شه‌رم به‌رامبه‌ر به ماسی و باڵنده و ئاژه‌ڵ و مرۆڤ
ده‌ڕی
بمبووره دایه ده‌ست به چاوتەوە بگره و جڕت لێده
جڕتلێدان زمانی مرۆڤه و خوا لێی تێده‌گا
جڕتلێدان زمانی خوایه و کۆره لێی تێناگا
ئاگاداربه نیشتمان نه‌که‌وی
که‌وتن کاره‌ساته
کۆربوون مردن.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|