١٤\٢\٢٠٢٢
ترس لە ژیان.

فه‌رهاد مازێ
دوێنێ گه‌ڕه‌کێ گڕی گرت
ئه‌مڕۆ شارێ
ترسم له سبه‌ینێیه نیشتمان گڕگرێ و جیهان بسوتێ
ببین به په‌تا و خۆڵه‌مێش با بمانبا
له گڕی ئاگر ده‌گه‌م له گڕی تۆ نا
ئاگره مرۆڤ مرۆڤه ئاگر
هێنده نه‌وسنن له یه‌ک ده‌چن بۆ گڕ
هونه‌ر نیگه‌رانه له ئاگر، چێژ له مرۆڤ
خه‌مباره به جوانی ،خه‌نیی به خۆڵه‌مێش
مرۆڤه ئاگر، ئاگره مرۆڤ
ده‌ستێکم پڕه له په‌تا ،ده‌ستێکم تژی له ئاگر
ئاگر په‌رسته و روحی چووه له گڕ
میهره‌بانه به‌شی هه‌موومانی داوه په‌تا
بای له پشته گڕ
مرۆڤی له با پڕه له په‌تا، تژیه له ئاگر
ره‌شه‌بایه مرۆڤه گڕ
وه‌ره ده‌ره‌وه له با له گڕ
ده‌رگایه‌ک ئاگر بیکاته‌وه
با کردیتیه‌وه پێشتر
په‌نجه‌ره‌یه‌ک با بیکاته‌وه
ئاگر کردیتیه‌وه پێشتر
وه‌ره ده‌ره‌وه له با و ئاگر له گڕ و با
با فێره ئامێزکه ئاگر سۆز
مرۆڤ په‌تایه، ئاگره مرۆڤ
مرۆڤ بایه، ره‌شه‌با مرۆڤ
به‌و هه‌موو ئاگر و په‌تایه قدیلانێیدێ
فوو له ئاگر ده‌کا و ژیان پیس ده‌کا، گۆرانی ده‌ڵێ ئافرێندراوە مرۆڤ
تیشک کۆده‌که‌ینه‌وه سێبه‌رین
تاوانه به‌و هه‌موو ئاگر و په‌تایه تینوویت بۆ مردن
به‌زییت به مردن بێ له ناو خۆتایه
هه‌تاو به‌شی زه‌رده‌خه‌نه‌ت ناکا برسیت به ئاگر
ئاگر رژاوه پڕه له په‌تا
په‌تا رژاوه پڕه له ئاگر
له ناو ئاگر و په‌تا ده‌سوتێ ده‌مرێ رێده‌کا مرۆڤ
چوونه ناو مردن.
هه‌میشه گۆرانی ده‌ڵێم
ئه‌و هه‌موو درۆیه چیه
بۆ له‌تێ ژیان سه‌ما
بۆ دلۆپێکی گریان
گه‌ریده بۆ پێکه‌نینی
رووخا‌و بۆ هه‌ناسه‌ی
شکاو بۆ دیده‌نی
رێ نییه پێیبگه‌م
هاتم و نه‌مدیتی تۆ له کێی
زۆر گه‌ڕام ماندوو بووم نه‌مدیتی
شه‌یدای بینینتم خۆت نیشانده ژیان،
ئێره پڕ بووه له مردن
دۆزه‌خێکه ئازار لەسەری ده‌ڕژێ
کات نه‌ماوه نازانم که‌ی ده‌چمه ناو مردن
مردن نزیکتره له تۆ
فرمێسکه‌کانیم بینیوه باوه‌شێ بارانه
په‌پووله ئاسا ئازاره‌کانی نه‌رم
وه‌ک بێچووه چۆله‌که بانگی دایکیکا
ده‌نگی
شه‌پۆڵی ده‌ریایه خه‌نده‌ی
تۆ دووری زۆر دووری پێتناگه‌م
بینینت ته‌مه‌نی برد و نه‌مدیتی
ده‌زانم رۆژێ دێ پێتده‌گه‌م
ئه‌و کاته‌ش من و تۆ چووینه‌ته ناو مردن
به مه‌راقه‌وه نامرین ده‌چینه ناو مردن
وه‌ک گوڵی بیابان وه‌ک به‌ڕوو وه‌ک باڵندیه‌کی دابڕاو
چوونه ناو مردن گه‌ڕانه به دوای ژیان.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|