په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٢\٢٠١٥

ترس لە مەلا کرێکار ترسێکی بێ ھوودەیە.


پێشڕەو حەمید     

 

یەکێک لە کێشە گەروەکانی دیموکراسیەت ئەوەیە کە ئەبێت گوێ لە گەمژەکانیش بگریت و بێدەنگ بیت تا قسەکانیان تەواو دەکەن، وەک چۆن جوانترین ڕووکارەکانی دیموکراسەتیش ئەوەیە کە سەربەستانە ھەڵدەبژێریت و لێشی دەڕوانی.


زۆر کەس نیگەران بوون لە کەناڵەکانی رووداو و ئێن ئاڕتی و دواندنەکەی مەلا کریکاریان بە کوفرێکی گەورەزانی و زۆر کەسیش داوای سنووردارکردنی سەرکێشیەیکانی ئەو کەناڵانە دەکا!!


مەلا کریکار لە دیدارە نوێیەکانیدا شتێکی نوێی نەوت و ھیچ تری زیاد نەکرد بۆ سەر ئەو قسانەی کە پێشووتر دەیکردن تەنھا ئەوە نەبێ "خۆگێل کردن و خۆلادان و درۆ"کردنێکی نالوژییکیانەی زیاد کرد بۆ سەر خووە تایبەتییەکانی، ئەویش ئەو کاتەی کە وتی داعش نـاناسم لە کاتێکدا داعش منداڵە بێ زمانەکەی تەنیشت مزگەوتەکەی لای ماڵ ئێوە و درواسیێ نوێیەکەی لای ماڵ ئەوانیش بە باشیی داعش دەناسن!! مەلا کریکار ڕاستگۆیانە و ناڕوشنانە قسەی لە بارەی ناخی خۆیەوە کرد و ئەوەش گرنگە کە کۆنە شوێنکەوتووەکانی و تازە عاشقەکانی ھەڵوێسەکانی بزانن و نەیارەکانیشی زیاتر لایەنی لاوازی ئەو وەدەستبخەن.


مەلا کرێکار زیندان نەیتوانیبێ کە وەھای لێبکا دونیا جوانتر ببینێ و باشتر و سەردەمیانەتر گفتۆگۆ بکا و تا ئێستاش زمانی پڕە لە جنێو، ئیتر ئەوە ئەوپەڕی دەبەنگییە کە دەرکەوتنەکانی ببێتە مایەی ترس و نیگەرانیی و زۆر کەس خۆیان سەخڵەت بکەن؟ چونکە ئەو مەلا کرێکارە کەسێکە وەک ئەو ھەموو کەسانەی تر کە لە باشترین باری تەندروستیی و دەروونیی خۆیاندا خراپترین فەتوا ئەدەن بۆ بێ بەھاکردنی مرۆڤ و کوشتنی جوانییەکانی ژیان و ژیانی مرۆڤایەتی.


دەکرێ مەلا کرێکار نەکرێتە بیانوو بۆ بەرتەسککردنەوەی مەوداکانی ئازادیی و دەمکوتکردنی کەناڵە ناحیزبییەکان چونکە سەردەمی مەلا کرێکار بەسەرچووە و چەندیتـر رادیکاڵانە قسە بکا و بیربکاتەوە، ھێشتا ناتوانێ پێش بیری توندڕەوانە داعشێکی ئاسایی " کەنداو و چیچان" بکەوێ لە کاتێکدا میللەتی ئێمە وەختە کۆتایی بەو داعشە تاریکبین و دڕندانە بھێنێ و سەردەمێکی نوێ دەستپێبکا، ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە ئەوەیە کە لە دوای کۆتاییھاتنی داعش رێگە نەدەین ئەو داعشە کورد زمانانە ثێیەکانیان بخەنەوە ناو خاکی کوردستان و رێگەش نەدەین ھیچ ھەوڵێک سەرکەوتوو ببێ بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان.
 

ماڵپه‌ڕی پێشڕه‌و حه‌مید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک