په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٧\٢٠١٨

تیرۆری ئیقبال مورادی بە توندیی شەرمەزار دەکەین.

 


بەپێی راگەیەندراوی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان ئیقبال مورادی هەلسوراوی سیاسی و ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەماوەی جەند سالێکە بەهۆی گوشاری کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە ناچار بووە ئیران جیبهێڵێت و لەشارۆچکەی پینجوین نیشتەجییە، شەوی ١٧ لەسەر ١٨ ئەم مانگە لە سەرچەمی ئالیاوە بە تیرۆرکراوی تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە.


تیرۆری ئیقبالی مورادی یەکەمین ودوایین قوربانی ئۆپۆزسیۆن وهەلسوراوانی سیاسی پەنابەریو نەیارانی سیاسی نییە کە لە هەریمی کوردستان رووبەرووی تیرۆر وکردەوەی تیرۆریستی دەسەلاتی رەشی کۆماری ئیسلامی ئیران دەبنەوە بەڵکۆ لەماوەی ٢٧سالی رابردوودا ولە ژیر سایەی هەردوو دەسەلاتداریتی یەکیتیو پارتی بە بەردەوامی دەستی تیرۆری کۆماری ئیسلامی ئیران گەیشتۆتە نەیارانی سیاسی لەمەش زیاتر ئەم شیوازە لە تیرۆر ترسی جمهوری ئیسلامی ئیرانە لە هەردەنگیکی ئازادیخوازی و هوشیاری کۆمەلگا وە ئەو پەیامەمان پێ دەڵێت سنوریکمان بۆ کپکردنی دەنگی رەسای ئازادی لە هیج شۆینیک نیە.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بە توندیی تیرۆری ئیقبال مورادی ریسوا و شەرمەزار دەکا و ئەم کردەوە تیرۆریستییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌ تاوانێکه ‌و له‌ئه‌ستۆی جمهوری ئیسلامی ئیراندایه‌، به‌لام شەرمەزاریەکی گەورەشە به‌نێوچه‌وانی دەسەلاتدارانی کوردستانه‌وه‌ کە بەم رۆژگارە ئیدعای ئارام بوونی کوردستان دەکەن ولەولاشەوە دەستیان بۆ دەیان باندی نهینی ودەزگای سیخوری و ئەمنی ئیتلاعاتی ئیران ئاواڵاکردوە بۆ تەراتینو کوشتنی هەلسوراوانی سیاسی ئەمەش تەنها لە پیناو قازانجو بەرژەوەندیەکانی خۆیان، پیویستە سنوریک بۆ ئەم کردەوە نامرۆڤانەو ملهوریەی و تیرۆرو کوشتاری هەلسوراوانی سیاسی لەلایەن جمهوری ئیسلامی ئیران دابنریت.

 


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
١٨\٧\٢٠١٨

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک