١١\١\٢٠١٥
تیرۆری پاریس،
مشتێک بوو لە بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسی درا!

حەمیدی تەقوایی |

وەرگێڕانی لە فارسییەوە: هیوا ئەحمەد |
بنەمای تیرۆریزم دروستکردنی ترس و تۆقاندنە
لە کۆمەڵگادا. هێرشی تیرۆریستانی ئیسلامی بۆ سەر تەنزئامێزنامەی چارلی
ئیبدۆ، بڕیاربوو هەموو رۆژنامەنووسانی
سکۆلار و ئاتەئیست و هەموو رەخنەگرانی
ئیسلام بترسێنێ و ناچار بە بێدەنگیلێکردن و هێورکردنەوەیان بکا. پێشتر
سەبارەت بە سەلمان روشدی و
رۆژنامەی دانیمارکیی
کە بۆ یەکەم جار کاریکاتۆرەکانی لەسەر
محەمەد چاپکرد هەمان چەکی ترس و تۆقاندنیان بەکارهێنا و کەم تا زۆر
سەرکەوتوو بوون.
ئەو هەڕەشە و هێڵ و نیشان کێشانە بە ناڕەزایەتی بەرفراوانی خەڵک
بەرەوڕوو نەبوو.
بەڵام ئەمجارەیان تاوانی دڕندانەی ئەوان لە پاریس وەڵامێکی
زۆر توندی لە لایەن جەماوەری خەڵک و
رۆژنامەنووسانەوە
پێدرایەوە. زیاتر لە سەد هەزار کەس لە شەوی هەمان رۆژدا
لە پاریس و سەرجەم شارەکانی تری فەرەنسا
رژانە سەر
شەقامەکان و رایانگەیاند من چارلیم. لە
لەندەن و رۆما و بەرلین
گەواهی گردبوونەوە و ڕێپێوانی
هەزاران کەس بووین وەک کاردانەوەیەک دژ بەو کردەوە تیرۆریستییە. لە
لایەن دەیان بڵاوکراوەوە لە ئەوروپا و لە سەدان ماڵپەڕەوە
کاریکاتۆرەکانی هەفتەنامەی چارلی ئیبدۆ سەرلەنوێ چاپکرانەوە و
رزگاربووانی دەستەی بەڕێوەبردنی ئەم بڵاوکراوەیە رایانگەیاند
کە ژمارەی ئایندە بە تیراژی یەک ملێۆنیی
بڵاودەکەنەوە.
ئەمە گۆشەیەکە لە هێز و تونای بەرەی سێیەم،
بەرەی خەڵکی پێشکەوتنخوازی جیهانە کە لە بەرامبەر تیرۆریزمی ئیسلامییدا
راوەستاوانە بە
تەواویی وەستاوە. ئەم بزووتنەوەیە
ناڕەزایەتییە تا ئێرە تیرۆریزمی ئیسلامی لە جێبەجێکردنی دوو ئامانجی
بنەڕەتیی، کە تۆقاندنی کۆمەڵگا و
بێدەنگەکردن و بەچۆکداهێنانی رەخنەگرانی
ئیسلامە، ناکامکردۆتەوە. ئەمە مشتلێدانیکی کارا
و کاریگەرە لە رەوتی کۆنەپەرستی
ئیسلامیی لە رۆژئاو
و هەموو شوێنێکی جیهان.
٩\١\٢٠١٤
ماڵپهڕی هیوا ئهحمهد
|