٩\٥\٢٠١٩
تیرۆری سەردەشت
عوسمان، قۆناخی ململانێیەکی بێکۆتایی.
- یادێک لە
رۆژی ٤\٥\٢٠١٠ -

جەمال کۆشش
کردەوەی تیرۆری سەردەشت عوسمان
پرۆسەی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان، زنجیرە ڕوداوێکی ڕوونن و
پێکەوەبەستراون. سەردەشت عوسمان، وەک ژورنالیستێکی ڕەخنەگر(دەرگاکان
دامەخەن، دونیا لە دەرەوە دەمانبینن (……….، و نزیکەی سەرجەمی
بەرھەمەکانی))، وەک نوسەرێکی بە توانا بۆ دەرخستنی گەندەڵی، و سەرکوتی
وەحشیگەری دەسەڵاتی کوردی، ناشرینی خودی ئازادی بۆ ڕیاکارە سیاسیەکانی
(ھەموو ڕاکەن، ئازادی ھات)، (………….) وەک ھوۆمۆریستێک، فەنتازیا و جوانی
و شەوقدانەوەیەکی تایبەت بە خۆی ھەیە( من عاشقی کچەکەی بارزانیم) .
ھەروەک چۆن پێنوسەکەی، خۆشەویستی دەوروبەری (بیرەوری ھاوپۆلەکانی لە
زانکۆ و ژیانی کۆمەڵایەتی و کەسوکاری)، کاراکتەر و کەسایەتی پێدەگا و
دەخەمڵێت و ھەر لە ماوەیەکی کورتی ژیانی تایبەتی و رۆژنامەگەری و
نوسیندا ھەڵدەدا و پەرەدەستێنێ و تێدەکۆشێت (ڕاستگۆیی) و (بەدەربەستی)
و (ئیرادە) لە بۆتەی نوسینەکانیدا بەژنێکی ڕاوەستاوی ھەبێت. (بەڵام بۆ
نەوەیەک کە جوامێری لە ئیرادەیەتی مانای شەرمەزارییە / سەردەشت عوسمان)
بە دیار ئازادی ئێوەوە دابنیشین.
مافیای نێو مافیاکان (وەک شێرکۆ بێکەس بۆ سەردەشت عوسمان وتەنی) بە
ھەمان ووردەکارییەوە، لە وورد و درشتی ژیانی دەکۆڵنەوە ، نەخشە و پلانی
چەپەڵ دادەڕێژن. ھیچ گومان ھەڵناگرێت تیرۆری سەردەشت عوسمان
بەبەرنامەیەکی تۆکمەوەپلان ونەخشەبەبەرزترین وسێکوچکەی دەسەڵاتەوە
گرێدراوە.ن. سەردەشت عوسمان، ئاگادار دەکرێتەوە کە ھەولیر جێبھێلێت(وەک
لەنامە ونوسینەکانی دا دەردەکەوێت، ڕوو بکاتە ھەندەران ، یان بچێتە
سلیمانی،دواتر دێمەوە سەر ئەوەی بۆ ئەمانە ھەلنابژێریت سەرکێشی دەکات
ولەھەولێر دەمینێتەوە) . پاشان ھەڕەشەکان توندوتیژتروقەھراوی تر
دەبنەوەو بە ڕفاندن وتیرۆر، سڕینەوەی فیزیکی لەسەر شانۆی ژیان بە
کۆتاییەکی تراژیدی دەگات. ھەمان زنجیرە ڕوداوی ھاوڕێی ھەمیشە
زیندوو(نەزیر عومەر لە شارۆچکەی سومەیل لە ٢٥.٨.١٩٩٣)، دوبارە دەبێتەوە.
نەک ھەر لەرۆژنامە وڕێکخراوە جیھانیەکان،پەنجەی تۆمەتباری بۆ پارتی
دیموکراتی کوردستان (وەک واشنتۆن پۆست و.ڕێکخراوەی ئەمەنستی
ئەنترناسیۆنال) دەکەن ، بەڵکە بەزمانی کوردی ھەر لەوێبسایتی سەردەشت
عوسمان بە زمانی سۆرانی،خوێنەر بە وردی ھەموو پلانەکە، کەسەکان، پلە
وپایەیان ، بە ووردەکارییەوە.ئاگادار دەبێت.
www.sardashtosman.com/ku بە پاکتاوکردنی
جەستەیی سەردەشت عوسمان،ئازادی رۆژنامەگەری وەک بەشێک لە ئازادییە
سیاسیەسەرەتاییەکانی خەڵکی کوردستان، لەگەڵ زەبرێکی قەرەبونەکراوە
ڕووبەڕوو دەبێتەوە کە ململانێیەکی چارەنوساز لە نیوان خەڵک و
دەسەڵاتدارانی ھەولێر دەکاتەوە.
سەردەشت عوسمان و نووسین.
نوسینەکانی سەردەشت، ووزەی وشکۆوتوانامەندی ودڵنییایی ی بەخشیەوە، بە
تیۆری بە لە کردەوەی شۆڕشگێرانەدا بەخشیەوەووش.ەووتارەکانی .توانای
بەکارھێنانی گوزارشتکردن ڕاستیەکانی ئاوێتە یوکردنی بارگاوی بە وشیاری
چینایەتی بۆ بەسەرچوونی سەردەمی بە چەکی ڕوبەڕبونەوە لەگەڵ ھێزە
کۆنەپەرست ودەسەڵاتە خێلەکیە شێوە حوکمڕانیەکان لە پوخترین وئارامترین
وساناترین ستراکتوردا بەرجەستەکردەوە. . ئەوانەی گلەییان بوو لەوەی
نوسین گلەییان بوو، لەئاست زەبری قەھراوی وملھوڕی دەسەڵاتدا ھیچی
پێناکرێت، لە نوسین بێ ھیوا ببون، سەردەشت عوسمان داری بیروھۆشیاری
وئومێدی ئازادی بەخوێنی گەشی ئاودا.وزۆر بلێیە. سەردەشت بە ماوەیەکی
کورتی کاری ڕۆژنامەگەری، پێنوسێکی خارای وەھای داھێنا لەقەڵەمێکی
پەیداکردنوسینی درکاندنی نھێنیەیەکانی ناوەوەی کە گەورەترین وبەھێزترین
ھێزی نا واقعی لەبەرامبەر خۆیدا ڕاگرت (ئاوێنەیەکیان بدەینێ تا بەقووڵی
خۆیان ببین/سەردەشت عوسمان ) کە چەند دزێوو ناشرین وتاریکوڕیسوان.
زۆر بەڕێز بەزمانی جۆراوجۆر دەربارەی سەردەشت عوسمان، نوسینیان
بڵاوکردۆتەوە، زۆریک لەوان، ئەو خاڵەیان بە ووردی بەرچاوخستوە، چاندنی
ترس ودروستکردنی ژینگەی تۆقاندن ،زۆر فراوانترە لە پاکتاوکردنی جەستەیی
ڕۆژنامەنوسێک. ئەو ئینسانکوژەی مەخزەن لە نێو دەمی رۆژنامەنوسێکدا
بەتاڵدەکات( ئاماژە بۆ دامداخستنی بە کۆمەڵ، بۆچاوپڕخوێنی زاڵم وچۆک
پێدادان بەریزی رۆژنامەنوسان ورۆشنبیرانمان، سامناکی مەرگ لەبەرامبەر
ھەر کەسێک کە سەردەشت ئاسا بێت(دکتۆر عەلا مەشژوب، چیرۆکنوس ونوسەری
عێراقێ بەماوەیەکی کەم، پاش بلاوکردنەوەی ووتاڕیکی ڕەخنە ئامێز لەسەر
ژیانی خومەینی لە پاداشتی ١٣ ساڵ مانەوەو داڵدەدانی لەلایەنعێراقەوە،
لەدەمەوئێوارەی رۆژی ٢.٢.٢٠١٩ لە شاری کەربەڵا بە ١٣ گوللە تیرۆریان
کرد، کە ھیج پێویستی بە ١٣ گوللە نەبوو).ئەو خۆنواندنە تەحەددایەکی زۆر
قێزەونە وتاڵانکردنی کەرامەتی سەرجەم وتاک بەتاکی ھەست وسۆزداری
سەرەتایی ئینسانەکان وپێکەوە ھەڵکردنە.زۆر نوسەری بەڕێز لەبارەی تیرۆری
سەردەشتەوە نوسویانە، کە ئامانجی تیرۆرەکە، پەیامێکی ترسناکتری لە خودی
تیرۆرەکە ھەڵگرتووە. ئەو فەزایەی پەیامەکە لەزمانی تیرۆرەوە بە کۆمەڵگا
وڕۆشنبیران وڕەخنەگرانی دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان نیازی
خوڵقاندنی ھەیە، مەودای دەپەڕێتەوە بۆ سەرتاپای ژیان. تەنانەت بۆ
خەونەکانیش. پرسیار لەسەر بونمان وەک مروڤی سادە، وەک خەڵکی ڕەشۆکی و
نێو بازارو کاروژیان. وەک لاو، وەک رۆشنبیر، وەک ئەوەی ھەناسەمان ھەیە
وبۆندەکەین وچاومان ھەیە دەبینین وئارەزوومان ھەیە ودەمانەوێت پیادەی
بکەین . سەردەشت دەچێتە نێو ڕەگی ژیانمانەوە ئەگەر بمانەوێت وەک
ئینسانێکی بە شکۆو وشیارو ئازاد بژیێن. دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی
کوردستان، ئەم جۆرە لە مرۆڤەکانی ناتوانێت لە سنوری خۆی ڕێگا بدات، (وەک
لە نامەکانی سەردەشیتداھاتووە کە ئەبێت ھەولێر جیبێێڵیت) دەنا لە ناوی
دەبەن، سەردەشت پێداگری دەکات لەمانەوەوخۆڕاگری و نوسین لەسەر سەردەشت
عوسمان، ئەرکێکی یەکجار یەکجار قورس وئەستەمە،چونکە ئەو ھێڵیکی زۆر
ڕۆشنی دیاریکرد، بۆ ھەڵوێستی بەکردەوەیی رۆژنامەنوسیی شۆڕشگێڕانە. ئەو
ئاگاداری ڕۆشنبیری جیھانی بوو، فەلسەفەی دەخوێندەوە، چاوی تا درەنگانی
شەو بەدیار پیاوە گەورەکانی ھزرو وھونەر وئەدەبەوە.دادەھات . تەمەنی
تەنھا ٢٣مۆم بوو. بەڵام ھۆشیاری چینایەتی بۆ پێویستی گۆڕینی سەرتاپای
دامەزراوە کانی دەسەڵات و پەیکەرەی ھیرارکی کلتووری دیکتاتۆرییانەی
کۆمەڵگای کوردستانی ھەبوو.
نوسینەکانی بەرجەستەی پێداویستیە زۆر ناچارییەکانی شەقام بوو،کاتێک
دەسەڵات باکی بە ئایندەی نەوەکانی، بەماناوەی ئاسایی دانیشتوانی
جوگرافیەکەی نەبێت، لانی کەم گوێەکی ھەبێت بۆ بیستن، دەنا دەبێت بڕوات
، ئەو موستحیلی داوا نەکردووە، بەڵام ئەوەی داوای کردووە موستەحیلە لە
عەقل ووێژدانی ئەم دەسەڵاتە بوەشێتەوە، دەمێکە ئەحمەدی شاملۆ وتویەتی (ڕۆشنبیرانی
کۆمەڵگاکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕست دەبێت کێوی موستەحیل کوناودیو کەن).
سەردەشت عوسمان و لایەنە سیاسیەکان.
چەند سالێک لەمەوبەر پرسیارێک لەدامەزرێنەری سایتی ویلکس (ژولیان
ئەسەنگ ، ھەفتامەی دی تسایت ١٧.٤) دەکەن، لەسەر ھەڵبژاردنەکانی
ئەمەریکا و جیاوازییەکانی نێوان کۆمارییەکان ودیموکراتەکان، وەڵامی
ئەسەنگ ئەوە دەبێت، وەک جیاوازی نێوان نەخۆشی مەلاریا وسیلە. لەڕوانگەی
سەردەشت عوسمانەوە، جیاوازی نێوان یەکێتی وپارتی یش ھەروایە. پارتێکی
سیاسی (یەکێتی) ھێندە جەللادییەتی لەریزەکانی خۆیدا شاردبێتەوە، کە
بەخوێنساردیەوە دەستبەرێت بۆ کوڕە تاقانەکەی دایکە لانەوازەکەی
ولەبەرچاوی ھاوژینە ھاوچیرۆکە پڕ تراژیدیەکەی ڕزگاربووی جێنۆسایدی
ئەنفال، بە تەنھاش لەسەرلێکۆلێنەوە رۆژنامەگەرییەکانی بەفاکت ودکیومنەت
لە تێوەگلانی گەندەڵی بەرپرسە گەورەکانی، ئیدی چ کارەساتێکە بۆ ئینسانی
وەک سەردەشت ڕوو لە سلێمانی بکات.ئەو ئەندام ولایەنگری بزوتنەوەی
گۆڕانیش نیە، لەو نامەیەی بۆ نەوشیروان موستەفاش کە بڵاوکراوەتەوە،
بەڕوونی دەڵێت، من دەنگ بە ئێوە دەدەم، چونکە بونی ئێوە باشترە لە
نەبونتان. من تەنھا دەنگتان پێدەدەم و نەعرەتەو ھاواری شەقامتان
پێدەگەیەنم. ئێوە بەردەوام لەبەردەم زوومی ڕەخنەگرانەدا ڕادەگرم. ئەوەش
لەبەرچاو بگیرێت کە بزوتنەوەی گۆڕان ئۆپۆزسیۆنێکی چالاک وکارای
دەسەڵاتی ڕەھای حوکمڕانی ئەودەمی یەکێتی وپارتی بوو. بەڵام سەردەشت
عوسمان خۆشباوەڕ نەبوو بە بزوتنەوەی گۆڕان. ئەو نەیھێشت پێگەی
کۆمەڵایەتی ومەعنەوی خۆی بکرێتە سەرمایەی ھەڵبژاردن ودەنگی جەماوەر بۆ
کورسی پەرلەمان . بزوتنەوەی گۆڕانیش خۆیان ئەم ڕاستیەیان وەک خۆی ناسی
ونەیانویست ونەیانھێشت ونایەنەوێت کەیسی سەردەشت وەک کەیسی بزوتنەوەی
گۆڕان بناسرێت.
ڕێکخراوەی سەردەشت عوسمان بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری وخێزانە وریا و
بەجەرگەکەی سەردەشت عوسمان.
ڕێکخراوەی سەردەشت عوسمان بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری وخێزانەکەی، ڕۆڵێکی
شایستەو گرنگی سیاسی ومێژوییان، لە ھەراسانکردنی پارتی و دەسەڵاتدارانی
ھەولێردا بینیوە. ئەم کێشمەکێشە بەداخەوە ھێشتا نەبۆتە تەوەرومەیدانێکی
سەرەکی کۆمەڵگای کوردستان.
شەقام وخەڵک وئازادیخوازان وڕۆشنبیرانی شۆڕشگێر، زۆر بەداخەوە، بۆ
بەرگرتن وپوچەڵکردنەوەی ئەم تیرۆرە نادیارو ئەم سیناریۆ سازییەئ
دەسەڵات، ئامادەیی تەواویان نەبووە ونیانە.ھەستەوەری کۆمەڵگا بۆ
مافەکانی، پشتیوانی کۆمەڵگا لە ئەندام ولەخۆی وبەشداری کۆمەڵایەتی لە
چالاکیە سیاسی وڕۆشنبیرییەکاندا پێویستی بەدەستپێشکەرییەکی گەورەتر لە
خەباتی تاک وگروپە سەرکزوبچوکەکانی ھەیە.کۆمەڵگای مەدەنیی، بەڕێکخراوە
موزەیەفە مەدەنیەکانی ئێستای کوردستان لە ملھوڕیی ودەستدژێرییەکانی
ھێزە تاریکەکان ناپارێزرێت.ئەو شێوازانەی کە تا ئێستا گیراونەتە بەر بۆ
دەستھەڵگرتن لە سەرکوتی سیاسی وتیرۆر ھەڵسوڕاوانی ناڕازی بە دەسەڵات،
جێدەستیان بە فراوان بونی سنورەکانی ئازادییەوە دیارە.پێمان وا نەبێت
کە تیرۆریستەکان، کاردانەوە جەماوەرییەکان لەبەرچاوناگرن. بیریان لەو
ئەگەرانە نەکردبێتەوە کە پێشبینی دەکریت وبەھەمان شێوە پلانی تۆکمەیان
دانەنابێت بۆ پەککخستنی ھەوڵەکانی جەماوەر لە دوایی کردەوە
تیرۆریستیەکانیان.
پرسیارێکی زۆر قورسە ئەگەر بڵێین، ئایا نە دەکرا تیرۆری سەردەشت عوسمان
ڕوو نەدات؟بۆچی ئێمە ئەو فورسەتەمان پێدان کە ئەو مۆمە داگیرساوەمان
لێبکوژێننەوە؟ ئایا نە دەکرا تیرۆریستەکان بوەستێنرێن ؟ پرسیارێکی
قورستر، ئایندەی ئەم دۆسیەیە بە سەرجەم کایەکانی ئازادییەوە، بۆ کوێ
ھەنگاو دەنێت؟ سەردەشت عوسمان پەیوەندییەکی قوڵی بە شکۆو کەرامەتی
ھەمومانەوە ھەیە. وەک خیزانەکەی دەڵێن ئەو ئیدی کوڕی کۆمەڵگایە.
کۆتایی نیسانی
٢٠١٩
ماڵپهڕی جهمال
کۆشش
|