٧\١٠\٢٠١٦
تیرۆریستانی
(ئیخوان ئەلموسلمین) و کوشتن.

ئهحمهد رهجهب
مێژووی ئیسلام و رۆژانی دەسەڵاتی خەلیفەکان، مێژوویەکی رەش وخوێناویەو
، کوشتن و خوێنرشتن بوو بە باوو، بەربەرەکانی و شەر لە نێوان خەلیفەکان
زۆرجار رویداوەو، ھەر یەک ھەوڵیداوە ئەوی تر لە دەسەڵات دوور بخاتەوەو،
خۆی شوێنەکەی بگرێتەوەو، لە پاش کوشتنی خەلیفەکانی راشدی عوسمان بن
عەفان و عەلی بن تاڵب و، کوشتنی ئیمام حوسەێن، ئەمەوییەکان بوونە خاوەن
دەسەڵات و، لە پاش ئەوانیش عەباسییەکان و، ئینجا خەلافەتی عوسمانی
درێژەی ھەبوو تا پەیمانی سیڤەرو، ھەر بە مۆرکردنی ئەو پەیمانە
خەڵافەتەکان لەناوچوون و نەمان.
لەو ماوەیەدا لە ھەڵپەی وەرگرتنی دەسەڵات ھەزاران ھەزار کەس لەناوچوون
و، لە ساڵی ١٩٢٨ بە خەونی زیندیکردنەوەی خەلافەت حەسەن ئەلبەنا توانی
رێکخراوی ئیخوان ئەلموسلمین دامەزرێنێت و، لە رۆژەوە مێژوویەکی دێزی
قیزەوەنی تۆمار کردووەو، تا ئێستا بەردەوامن لە سەرپەراندن و کوشتنی
خەڵکی بێتاوان بە تایبەت نووسەرو رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان و ھەندێ
سیاسەتمەدار.
کۆنەپەرستان و ئیخوان ئەلموسلمین ئامانجیان لە کوشتن و تیرۆری
ڕۆژنامەنووسان و رۆشنبیران و ئازادیخوازان یەکئەگرێتەوەو، لە کوردستان
بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە و لە ژێر ئەشکەنجەدا ژمارەیەک لەو رۆژنامەنووس
و رۆشنبیرانە تیرۆر کران: سۆران مامە حەمە، سەردەشت عوسمان،
عەبدولسەتار شەریف، بەکر عەلی، کاوە گەرمیانی و ودات حوسەێن.
لە عێراقداو بەبەرچاوی بەرپرساندا درندەکانی حزبی دەعوەی ئیسلامی و،
ئەفسەرەکانی نوری ئەلمالکی بە دەمانچەی بێدەنگ { کامل شیاع } یان شەھید
کرد. کامل شیاع ئەندامی پێشکەوتووی حزبی شیوعی عێراق و، نووسەرو
لێکۆلەرو رەخنگری ناسراوو، راوێژکاری وەزارەتی رۆشنبیری عێراق بوو،
ھەروا ھادی ئەلمەھدی رۆژنامەنووس و شانۆکاری ناسراوو دەرھێنری
بەناوبانگ.
ئیخوانەکان مێژوویەکی رەشیان لە کوشتن و خوێنرشتن ھەیەو، ئامانجیان
گەیشتنە بە دەسەڵات بە ھەر نرخێک بێت و، بازرگانی بە ئاینەوە ئەکەن و،
بە ئارەزووی خۆیان و، بە پێی بەرژەوندییان یاری بە وشەکانی ئاین ئەکەن
و، ئەیانەوێت ھەرچی رەواڵەتی نویکردنەوەو شارستانییە وردوخاشی بکەن.
ئیخوانەکان دەستیان خوێناوییە بە کوشتنی ژمارەیەک خەڵکی ناودارو
سیاستمەدارو رۆشنبیرو، یوسف قەرزاوی سەرۆکی بەناو (زانایانی موسڵمان)
لە کوشتنی ئەلنقراشی پاشا خۆشخاڵی دەرئەبری و، بکوژەکە بە ئیمام ناو
ئەبات و، بە شانوباڵی ھەڵئەدات و، بە ئیمامی لاوان ناوزەدی ئەکات و،
لێرەدا ئەم "زانایە" یوسف ئەلقەرەزاوی سەرۆکی یەکێتی زانایانی جیھان لە
بیر چوو ئاینی ئیسلام لە گەڵ کوشتنی کەس نییە.
لە زەنجیرەی تاوانەکانی ئیخوانەکان کوشتنی ئەم کەساییەتییانە بەدی
ئەکرین: محەمەد ماھر پاشاسەرۆک وەزیرانی میسرو، ئەحمەد خەزنەدار (
دادوەر) و، ئیمام یەحیا بن حەمید ( حاکمی یەمەن) و، ئە لنقراشی پاشا
سەرۆک وەزیران و، ئەندازیار سەید فایزو، سەدان ھەزارتریش و، کەس
ناتوانێت بیانژمێرێت.
ئیخوانەکان بەو ھەموو کوشتنە کۆڵیان نەداو ئەم تاوانانەشیان خستە سەر
تاوانەکانی تریان و دەستیان کرد بە کوشتنی: دکتۆر پێشکەوتنخواز فەرەج
فۆدە، ناجی ئەلعەلی کاریکاریست، سەمیر قەسیر رۆژنامەنووس و بیرمەند،
شیوعی بەناوبانگ حوسەێن مرووە نووسەرو بیرمەند تەمەنی ٧٧ ساڵ و لە سەر
جێگا کوژرا، یوسف ئەلسوباعی رۆمان نووس، تاھر جاعوت رۆژنامەنووس
و نووسەری جەزایری پێشکەوتوو
و... ھتد.
ئیخوانەکان لە رێی دوو گەنجی ئیسلامی سەرلێشێواوی توندرەو ویستیان بە
چەقۆ ئەدیبی ناسراوو رۆماننووسی کەم وێنە و برندەی خەڵاتی نۆبل نەجیب
مەحفوز بکوژن، بەڵام بە چەقۆ ملیان بە سەختی بریندار کردو، وتیان لە
رۆمانی {کورگەلی گەرەکەمان} قسەی بە (زاتی ئیلاھی) وتووەو، و، لە
ھەفتەی رابردوو ھەمان ئەم قەوانەو سیناریۆیە لە ئەردەن لە بەردەم کۆشکی
داد لە ناوەندی عەمانی پایتەخت لە لایەن ئیخوانێکی ئیسلامییەوە
نۆێکرایەوە، کاتێک سێ گوللەی بە دەمانچە نا بەسەر شیوعی و چەپی ناوداری
کریستیانی {ناھز حەتر} نووسەرو رۆژنامەنووس کاریکاریستی بە توانا،
گوایە قسەی بە (زاتی ئیلاھی) وتووەو، شایانی ئاماژەیە بکوژە
ئیسلامییەکە لەلایەن ئاسایش و پۆلیسەوە دەستگیر کرا.
تیرۆرکردنی ئەو کۆمەڵە کەسایەتییە ناودارانە بە ھۆی ھەڵوێستی سیاسی و
بیرکردنەوەو نووسین لە سەردەمی ئەنتەرنێت و فیسبوکەوە رووداوێکی
ریسواویی و شەرمەزارییە بۆ دەسەڵاتدارانی داپڵۆسێنەرو، ئیسلامییەکانی
ھەڵگری بیری بۆگەنی سەلەفی، وەھابی، دەعوەتی، جیھادی، ئیخوان
ئەلموسلمین، دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، قاعیدە و بەرەی ئەلنوسرە ""فتح
الشام"".
تیرۆرکردنی سۆران و سەردەشت و کاوە گەرمیانی و کامل شیاع و ھادی
ئەلمەھدی و ناھز حتر پەڵەیەکی رەشە بەناوچەوانی دەسەڵات و ئەنجامدەرانی
کارە تیرۆریستییەکان و، رووداوێکی ئابرووبەرانەیە بۆ ئیسلامییەکان و،
ئەو کۆمەڵگانە کە توندرەوو تیرۆریستان لەخۆ ئەگرن.
٢\١٠\٢٠١٦
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|