٧\٧\٢٠١٨
تیرۆریزم
مەترسیدارە، بەڵام سیاسەت لە تیرۆریزم مەترسیدارترە.

زاھیر باھیر
ئەمە یەکێک بوو لە قسەکانی 'ئاریان' کاراکتەرە سەرەکییەکەی فلیمی ١٦/٠٣
/١٩٨٨ ھەڵەبجە کە پاش پێدانی چەندەھا خەڵاتی گەورە، دوێنیش، ٣٠/٠٦/٢٠١٨
لە سینەمایەکی ڕۆژھەڵاتی لەندەن، بەتایبەتی نمایشکرا. منیش یەکێک بووم
لە بینەرانی کە لەلایەن ھاوڕێی دێرینمەوە 'عەتا موفتی' داوەت کرابووم ،
سوپاس بۆ ئەو.
گەرچی من مێژوم لەگەڵ فلیم بەتایبەت کە لە سینەماشدا نمایشبکرێت ھەر
یەکجار کەمە بەڵام ئەوەی کە دوێنی ٣٠/٠٦/٢٠١٨ نمایشکرا لای من
بەھێزترین فلیم بوو . ڕووە تەکنیکییەکەی بەجێدەھێڵم بۆ شارەزایان بەڵام
من ھەر زۆر بەکورتی چەند خاڵێکی گرنگ دەخەمە بەردەمی ھاوەڵانی فەیسبوک
و خوێنەرانی ، تاکو پاساوی ڕاکەی خۆم بدەم:
• ئەم فلیمە ڕۆحی بەرگریکردن و بەگژاچونەوەی زوڵم و نادادپەروەریی
کۆمەڵایەتی نیشانی بینەرانی دەدات و پێیان دەڵێت گەر مرۆڤ ، کۆمەڵ
پێداگریی لەسەر مافی رەوای خۆیان بکەن بە متمانەوە قسەبکەن و نەکەونە
داو و تەڵەی دوژمنانیانەوە ، بەدڵنیاییەوە سەرکەوتوودەبن. دوژمنەکانمان
ڕاستە بەدەسەلاتن و لەڕوی چەک و تەکنیکەوە زۆر باڵادەستن ، بەڵام
ھاوکات گەمژەن و لاوازن، چونکە ئەوان مۆتیڤی بنەڕەتی بۆ کردنی
کارەکەیان تەنھا پارە و پایە و پلەیە، نەشتێکی دیکە. لەوەش گرنگتر ئەوە
دەردەخات کە تیرۆریستی سەرەکی، دەسەڵاتداران و دەوڵەتانن و تاکی
تیرۆریست و کۆمەڵی تیرۆریستان زۆر جار خۆشیان قوربانین و لە پلەی
دووھەم و سێھەمدا دێن لەچاو تیرۆریزمی سەرەکیی کە دەسەڵاتداران و
دەوڵەتانن.
• ئەم فلیمە ھەموو لایەنەکانی یا مەیدانەکانی: کۆمەڵایەتی ، سیاسی،
ئابوریی ، کوڵتوریی، ڕایسیسزم ، ناو بەندیخانە و دەرەوەی بەندیخانە ،
ھاوکاریی [ سۆڵیدارێتی ] نێوانی ھەندێک لە بەندییەکان و ھەڵسوکەوتی
پۆلیس و دەسگە سیخوڕییەکان لەگەک " تیرۆریست" ەکان و پلانیان و تەنانەت
پیلانگێڕانیش بۆ دروستکردنی شەڕ و ئاژاوە لەناو بەندیخانە بۆ کوشتنی 'تاوانبار'
یالانی کەم بارکردنی بە بەڵگەی زیاتری تاوانبارێتی ، پێلانگێڕان دژی
یەکدی لە ھەمان تۆڕ و دەزگەی سیخوڕی و پۆلیسیی و کردنی ھەموو کارێکی
خراپ لە پێناوی دەسەڵات و پارە و بەکارھێنانی مرۆڤ و بە قوربانیکردنیان
بەخاتری دەسەڵات و پارە، گەمژەیی سیاسییەکان و پۆلیسی لێپرسینەوەو ڕق و
کینە یا جەھالەتیان کە ھەر کەس لە ڕۆژھەلاتی ناوین-ەوە بێت ئەوە
تیرۆریستە، دەستی لە بینیایەتی و زۆر بە قینەوە توندیکردووە لە
دیوارەکە و دەڵێت " ...دەتکوژم..تۆ کوڕەکەی منت کوشتوە لە عێراق ...
ئێوە ھەمووتان تیرۆریستن ..." . بڕێک لە سەربازنی ئەمەریکی یاری کۆنکەن
دەکەن ، سپییەکیان یەک بۆکس لە دەمی کابرای ڕەش دەدات و ئەوەیش " تۆ
ھەمووکات ئەوە دەکیت .." بێگومان دەیکات و بەردەوام دەبێت لەسەری ،
چونکە بەرگریی لەخۆ و بەگژاچونەوە نییە .. ئیتر چی ھەیە بیوەستێنێ لە
ھاویشتنی بۆکسێکی دیکە؟ ئەم فلیمە ئەمانە و زۆری تری لەمانە بەیەکەوە
گرێدابووەوە تەواو تێی دەگەیانیت کە چەندێک پەیوەستن بەیەکەوە و بە بێ
یەک لە سیستەمی پارە و دەسەڵاتا ، ھەرگیز ناتوانن جیا ببنەوە.
کاتێک کە کاراکتەرە سەەکییەکە 'ئاریان' ڕوودەکات بەندییە گەنجەکەی تر و
دەڵێت " تۆ لە سیاسەت دەزانیت..تێدەگەیت؟ ... ئەوە سیاسەتە کە منی
کردووە بە تیرۆریست لە پێناوی پارە و دەسەڵاتا ... تۆشی کردووە بە دز و
لێرە ژیان دەبەیتەسەر ھەر لەبەر ئەوەی کە بەشی خۆتت نەبووە بژیت ..."
دزەی گەنج ھۆشیار دەبێتەوە و دواتر گوڵی بۆ دەدزێ و دەیبات بۆی ...
ئەوەندە نزیکدەبنەوە تا ئەو ڕادەیەی گەنجەی دز مەدالیایەکی بۆ دروست
دەکات کە کارەکتەری سەرەکی فلیمەکە کە خۆی قوربانی دەستی کارەساتی
کیمیابارانەکەیە ، خۆی لەو مەدالیایە تێناگات . دزەی گەنج بە درێژی بۆی
باس دەکات " ئەوەیان ڕۆژی ١٦/٠٣ یە ... ئەوەیان ساڵەکەیە .... ئەوەیان
ڕۆژی جەژنی ساڵی نوێی کوردە ....".
نەک ھەر ئەمە بەڵکو ھاریکاریی و متمانەی نێوانی کاراکتەرە سەرەکییەکە و
برادەرە کچەکەی ' ھێلن' کە کە دووگیانە بە منداڵێکیان ھەر زیاتر بەھێز
دەکات لەبری ڕوخاندنیان بە تایبەت دوای پپیلانی پۆلیس بۆتێوەگلانی 'ھێلن'
برادەرەکەی، و بە دانانی بۆمب و دروستکردنی دۆکۆمێنتی ساختە لەسەر 'ھێلن'
تاکو ئەوە نیاشانبدات کە ئەمیش بەشداری ئەو " تاوانەیە" کە ' برادەرە
تیرۆریستەکەی ' گوایە ٤٦ کەسی کوشتووە . ھەلبەستنی قسە بەناوی 'ھێلن'
وە گێڕانەوەی بۆ برادەرەکەی کە گوایە ئەو پێی لە تاوانبارێتی '
تاوانبار' ناوە.
لەگەڵ ھەموو ئەمانەدا پۆلیس ھەرگیز نەیتوانی درزێکی بچوکیش بخاتە
نێوانیانەوە متمانەیان بە یەکدی لەق بکات . ھێلن : " ئەو تیرۆریست نییە
، ئێوە تێناگەن ئەو خۆی قوربانییە ... من دڵنیام کە ئەو پاکە ... ئێوە
ھەرکەس لە ڕۆژەڵاتی ناوینەوە بێت بە تیرۆریستی دەبینن...." " بڵی ...
پێمان بڵێ ... مستەر ئەپڵ –ی برادەرت [ سێو] چی دەکات لەم سێوانە ئەو
نایانخوات .." ..ئاریان... سێو ناخوات ... تەنھا بۆنیان دەکات چونکە
ژارەکەی قوربانییەکانی ھەڵبجە بۆنی سسێوی لێدەھات .... ئەو دەیەوێت
ھەمیشە بیر لەوە بکاتەوە " لێپرسەوەکە ڕوودەکاتە لێپرسەوەکەی ھاوەڵی
دەڵێت " تێگەیشتین ..ئێستا تێگەیشتین ..".
• دوای تەواوبوونی فلیمەکە لە دەرەوە ھەندێک برادەر ڕایان وابوو کە ئەو
فلیمە ڕاستە لەڕوی ناوەرۆکەوە بەھێز بوو بەڵام یا ھەر ھیچ پەیوەندی
نەبوو بە ھەڵەبجەوە یاخود زۆر کەم . بەڵام لای من خاڵی سەرەکی
سەرکەوتنی ئەم فلیمە و وەرگرتنی ئەو پاداشتانەش کە وەریگرتووە ، ئەوەیە،
ئەو خاڵەیە ، کە ئەمە ڕەنگە شێوەیەکی نوێ بێت لە نمایشکردنی فلیم و
پێنانە قۆناخێکی نوێ بێت لە ھونەری سیینەمایی و شانۆییدا، کە لێرەدا تۆ
پێویست ناکات قوربانی بە ھۆکارە سەرەکییەکانی ڕودانی ڕووداوەکان لە
پێناوی گێڕانەوەیەکی موجەڕەدی سەدبارەکراوی ڕووداوەکە، بدەیت و بیکەیتە
قوربانی . بۆیە لێرەدا ، لەم فلیمەدا، ئەوەی دەرکەوت کە چۆن "تاوانەکان
و تاوانبارەکان" دەبەستێتەوە بە پاشخانی خێزانیی و کۆمەڵایەتی و
ئابوریی و سیاسیی کاراکتەر و ڕوداوەوکانەوە . ئەوە گرنگە کە سیاسەت
وەکو خۆی نیشانبدەیت ، وەکو لەم فلیمەدا نییشاندرا ، کە چەند قێزەوەندە،
کە چ گەمەیەکی بێ ڕەحمانە و خوێناویانەیە... کە بە ملیۆنەھا کەس
بوونەتە و دەبنە قوربانی دەستی گڵاوی سیاسەت. ئەمەیە ھەقەتی سیاسەت و
سیاسییەکان ھەر بۆیە 'ئاریان' کاراکتەرە سەرەکییەکەی فلیمەکە دەڵێت "
تیرۆرزم مەترسیدارە ،بەڵام سیاسەت لە تیرۆریزم مەترسیدارترە" منیش
دەڵێم تیرۆریزم بناخەکەی سیاسەتە ، نەک بە پێچەوانەوە .
١\٧\٢٠١٨
- لەندەن
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|