٢٠\٧\٢٠١٨
تیرۆرکردنی ئیقبال
مورادی بە توندیی مەحکوم و شەرمەزار دەکەین.
چالاكوانی
ناسراوی كورد، ئیقبال مورادی له شارۆچكه‌ی پێنجوێنی سه‌ر به شاری
سلێمانی، بووه ئامانجی ده‌ستی ره‌شی تیرۆرستانی ده‌وڵه‌ت و به‌كرێگیراوه‌كانی.
كه به‌داخه‌وه له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا.
ئیقبال مورادی، خه‌باتكه‌ر و چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ، به درێژایی ته‌مه‌نی
بێ پسانه‌وه له تێكۆشاندا بووه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ڕه‌وا زه‌وتكراوه‌كانی
گه‌ل كورد و كوردستان. مخابن شه‌وی ١٧ له‌سه‌ر ١٨ی ئه‌م مانگه له
شارۆچكه‌ی پێنجوێن به‌ده‌ستی ره‌شی دوژمنان تیرۆر كرا.
له كاتێكدا له باشووری كوردستان، ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه،
چالاكوان و وڵاتپارێزانی پارچه‌كانی تری كوردستان ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه
و تیرۆر كردن. تیرۆركردنی ئیقبال ورادی دوایین قوربانی هه‌وڵه‌كانی
داگیركه‌ران و بهكرێگیراویانه كه له ژێر سایه‌ی باشووری ئازاد دا
ده‌بێته قوربانی. گومانی تێدا نییه كه رووداوی ئاوا ده‌ره‌نجامی به‌ربڵاوبوونی
ده‌زگا سیخوڕیه‌كانی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ره له هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها
كه‌مته‌رخه‌میی ده‌زگاكانی ئاسایش و سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمن كه
داگیركه‌ران به ئاسانی كاره تێرۆریهكانیان به ئه‌نجام ده‌گه‌یێنن.
بۆیه پێویست و ئه‌ركیشه له سه‌ر حكوومه‌ت و ده‌زگا تایبهتمهدهكانی،
رێ له‌به‌ر ئه‌م كردارانه بگرن و تۆمه‌تباران ئاشكرا بكه‌ن و دادگایی
بكرێن.
موردای له هه‌ڕه‌تی لاوێتیدا وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌شداری شۆڕشی گه‌لانی
ئێرانی كرد. دوای ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا
گرت، له ساڵی ١٩٨٢ مورادی ده‌ستگیرده‌كرێت و له زیندانی شاری مه‌ریوانی
سه‌ر به سنه زیندانی ده‌كرێت. بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له زینداندا مایه‌وه.
دوای ئازادبوونیشی له خه‌باتی مه‌ده‌نیانه كۆڵی نه‌دا و له چالاكیه‌كانی
مافی مرۆڤ له تێكۆشاندا بوو. بۆیه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی
ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له به‌ر چاودێری و هه‌ڕه‌شه‌دا
بوو و سه‌ره‌نجام له ساڵی ٢٠٠٥ ناچار بوو رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌جێبێڵێت
و له شارۆچكه‌ی پێنجوێنی باشوور نیشته‌جێ بێت.
ئیقبال مورادی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی
كوردستان بوو و به‌به‌رده‌وامی پێشێلكاری و تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تانی
داگیركه‌ری كوردستان له دژی گه‌ل كورد و كوردستانی راده‌گه‌یاند و به‌سه‌ر
رای گشتیی مرۆڤایه‌تی بڵاوی ده‌كردنه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد كه له
ساڵی ٢٠١٨ دا هه‌وڵی تیرۆركردنی درا و بریندار كرا.
ئێقباڵ مورادی باوكی زانیار مورادی و مامه‌ی لوقمان مورادی یه. زانیار
و لوقمان له ساڵی ٢٠٠٩ له زیندانه‌كانی زوڵم و تیرۆری ده‌وڵه‌ت دا
زیندانیی سیاسیین و سزای له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ر سه‌پێندراوه.
ئێمه له كۆمیته‌ی مافی مرۆڤی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ك ن ك،
دیسانه‌وه به توندی تیرۆركردنی ئیقبال مورادی مه‌حكووم و شه‌رمه‌زار
ده‌كه‌ین و داوا له ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان و حكوومه‌تی مه‌ركه‌زیی عێراق ده‌كه‌ین كه هه‌رچی زووه
تاوانباران و بكوژانی ئیقبال مورادی بدۆزنه‌وه و ئاشكرای كه‌ن و
دادگایی بكرێن.
سڵاو له گیانی پاكی ئیقبال مورادی و هه‌موو خۆبهختكراوانی رێگای
ئازادی و رزگاری كوردستان.
نه‌فره‌ت له تیرۆرست و داگیركه‌ران.
کۆمیتەی مافی مرۆڤ
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ک ن ک
١٩ی گەلاوێژی ٢٠١٨
|