تیرۆر له مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا.
قادر نادر
ئه‌گه‌ر بلێین ده‌سه‌ڵا تی کوردی سیما وره‌فتاری تیرۆریستی هه‌یه ، زۆر ده‌روێش و مریدی ره‌نگ سه‌وزو زه‌رد ، به ده‌رزه‌ن تۆمه‌تی سیاسی مه‌ترسیدارمان ده‌ده‌نه پاڵ ، ئه‌گه‌ر ووته‌کانیشمان به دوکۆمێنت و به‌لگه شه‌وه بێت ؟
له‌چه‌ند رۆژی رابردودا ڕیکخراوی قاعیده ، کارێکی تیرۆریستیان ، له شاری سلێمانی ئه‌نجامدا ، هه‌موی چه‌ند ڕۆژێکی به‌سه‌رنه‌چوو ، به‌پێی وته‌ی ئاسایش ، سه‌رجه‌م تۆره تیرۆریستیه‌که، ئاشکرا کران و درانه که‌ناله‌کانی ئاسمانی ، که له‌م بواره‌دا مرۆڤ ده‌بێت ده‌ست خۆشی له کارمه‌ندو ده‌زگا به‌رپرسه‌کان بکات .له‌گه‌ڵ بینینی وێنه‌ی سه‌رجه‌م تیرۆریسته‌کانا ، دواین وێنه‌ی( عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف ) به‌به‌رگی لڤینه‌وه هاته پێش چاو ، دواتر ده‌یان ناو و وێنه‌ی که‌سایه‌تی نیشتمان په‌روه‌ری کورد، که‌له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردی تیرۆرکران و تاوانباره‌کانیان ونه ، وه‌ک فلیم و ساڵ له دوای ساڵ هاته پێش چاو .
ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له‌مێژوی تیرۆر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردی له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی رابردودا بده‌ینه‌وه ، ده‌توانین (جه‌مال عیرفان ) وه‌ک یه‌که‌مین تیرۆری سیاسی ، له‌ژێر ده‌سه‌لاتی کوردی بناسێنین . که له‌سه‌ره‌تای بیسته‌کانی سه‌ده‌ی رابردو ، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوکمدارێتی شێخ مه‌حمود ئه‌نجام دراوه و تائیشتاش بکوژ وتاوانباره‌که‌ی دیاری نه‌کراوه ، که هۆکاری سه‌ره‌کی تیرۆرکردنه‌که‌ی ، بۆ ئه‌و بیره پێسکه‌وتوخوازیه‌ی ده‌گێردرێته‌وه ،که دوای دیل بونی ، له‌جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م ، لای روسه‌کان و دواتریش ئازاد بونی له‌لایه‌ن به‌لشه‌فیکه‌کانه‌وه ، که‌توانیبیان کاریگه‌ری بیری سۆسیالیستی لادروست بکه‌ن ، ئه‌گه‌رچی تیرۆرکردنه‌که‌ی بۆ ده‌ستی ئاغاکان ده‌گه‌رێته‌وه ، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود چاوپۆشی لێکردوه‌و به‌دواچونی نه‌کردوه ، به‌یه‌کێک له‌خاله لاوا‌ز و خراپه‌کانی حوکمدارێتیه‌که‌ی ده‌شکێته‌وه .
له شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردودا ، دیارده‌ی تیرۆری که‌سایه‌تیه پێشکه‌وتوخوازه‌کانی کورد ، له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان درێژه‌ی پێدراو ،سیمایه‌کی مه‌ترسیدار تری به خۆوه وه‌ر‌گرت، ئه‌ویش تیرۆرکردنی کوردی به‌شه‌کانی تر و هه‌ندێک جاریش دانه‌وه‌ی جه‌سته کانیان بوو ، به‌داگیرکه‌راندا ، وه‌ک مه‌لا ئاواره و د .شڤان و سلێمان معینی .... که‌ئه‌م کۆمه‌له که‌سایه‌تیه تێکۆشه‌ره ،تاپارتی دیموکراتی کوردستان به‌ره‌سمی و به‌به‌ڵگه بێ‌تاوان بونی خۆی ده‌رنه‌خات . ئه‌وا له‌مێژودا ، له‌ئه‌ستۆی پارتیدایه .
ئه‌گه‌رچی له قۆناخی شاخیش چه‌ندین که‌سایه‌تی نیشتمانی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی حزبه سیاسیه‌کانه‌وه به شێوازی جۆراو جۆر تیرۆر کراوه ، به‌لام نه‌بونی به‌لگه‌و دوکۆمێنت و نا‌توانیین ناو بژمێرین .
له‌گه‌ل سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینیش ئه‌م دیارده مه‌ترسیداره ،سه‌رله‌نوێ سه‌ری هه‌ڵداوه ، که‌سه‌ره‌تا له‌زاخۆ چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی گرته‌وه وه‌ک حاکم ته‌حسین و سه‌رۆک خێلێک که ببوه دۆستی پارتی کرێکارانی کوردستان ، دواتر ئه‌م دیارده‌یه ته‌شه‌نه‌و گه‌شه‌ی سه‌ند بۆ دهۆک ، که‌ده‌بێ ئه‌وه بڵیین له‌ساڵی 1993 له‌ماوه‌ی که‌متر له 6 مانگدا 5 که‌سایه‌تی ناودار و پێشکه‌وتوخوازی بادینان ،به‌شێکیان به‌شێوه‌ی نیمچه نهێنی وه‌ک شه‌هیدی سه‌رکرده (ره‌ئوف کامل) له‌ڕێکخراوی تێکۆشانی ره‌نجده‌رانی کوردستان ، (ئه‌بو نه‌سیر) له‌حزبی شوعی ، (یوسف تۆما شابۆ )ئاشوری ،( ئارام) له کۆمنستی کارگه‌ری ..تا ئاستی تیرۆره‌که ، بووه ئاشکرا و پارتی به‌ڕۆژی روناک، چوه سه‌ر باره‌گای حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و به‌رپرسی ئه‌و حزبه‌ی تیرۆرکردو ئالای زه‌ردی له‌شوێنی ئالای زه‌حمه‌تکێشان به‌رزکرده‌وه .
وه له‌ژێر ده‌سه‌لاتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش ئه‌م دیارده مه‌ترسیداره ، ته‌شه‌نه‌ی کرد ،سه‌ره‌تا عه‌لی بۆسکانی فه‌رهاد فه‌ره‌ج ،ئه‌بوبه‌کر عه‌لی ..دواتر وه‌ک پارتی به‌ڕۆژی روناک و کاوبۆیانه محه‌مه‌حه‌لاق 9 له هاووریکانی به‌درندانه‌ترین شێوه شه‌هیدیان کردن ، ته‌نانه‌ت باره‌گاکه‌شیان تالان کردن ، دواتر مامۆستا ئه‌مینی شه‌هیدی سه‌رکرده‌ی جوتیارانیان به‌به‌رچاوی خه‌لکه‌وه له ڕانیه‌دا شه‌هید کرد .
وه تیرۆرکردنی قابیل و شاپور که 2 سه‌رکرده‌ی کۆمنستی کارگه‌ری بون له‌هه‌ولێر ، که‌ده‌ستی تاوان بۆ ئیسلامیه‌کان درێژ ده‌کرێت ، نوری نانه‌که‌لی و سلاح هه‌ورامی و ..چه‌ندین که‌سایه‌تی تر له‌گه‌رمه‌ی شه‌ری ناوخۆدا به‌شێوازی نهینی تیرۆرکران و بکوژه‌کانیان تارۆژگاری ئیمڕۆشدا ئاشکرا نه‌کراون ؟. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ریش سه‌رله‌نوێ ، زه‌نگی تیرۆر ، به گوێمانی چرپانده‌وه ، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک بوو (عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف) له‌وته‌ده‌ربریندا سڵی نه‌ده‌کرده‌وه ، له‌که‌رکوک له‌و ناوچه‌یه‌ی که به‌رپرسانی یه‌کێتی وپارتی تیایه بالاده‌سته تیرۆکرا و تائیستاش دیاری نه‌کرا کێ تیرۆری کردوه؟
پرسیاره سه‌ره‌کیه‌که‌ی به‌نده ئه‌وه‌یه هۆی چیه تیرۆری خوالێخۆشبو (فرانسۆ حه‌ریری) به‌چه‌ند رۆژێک ئاشکرا کرا ؟ ، رێکخراوی قاعیده به‌و هه‌مو رێکخستنه تۆکمه‌ی هه‌یه‌تی ، دوای سه‌رجه‌م ته‌قینه‌وه‌کان له‌کوردستاندا ، گروپ له‌دوای گروپ ده‌یاندۆزنه‌وه‌و ئاشکرایان ده‌که‌ن؟ ، که‌چی تیرۆریسته‌کانی عه‌بدوستار تاهیر شه‌ریف نادۆزرێته‌وه ؟ یان دوای تێپه‌ڕینی 15 سال به‌سه‌ر شه‌هید کردنی ( ره‌ئوف کامل و فه‌رهاد فه‌ره‌ج و ئارام و ئه‌بو نه‌سیر وده‌یانی تر تاوانباره‌کانیان ئاشکرا ناکرێن ؟ سه‌رجه‌م ئه‌م تیرۆرانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌و تێکۆشه‌رانه ئه‌نجام دراوه ، له‌که‌یه‌کی ڕه‌شه له‌مێژوی به‌رپرسه بڕیاربه‌ده‌سته‌کانی ئه‌م 2 پارته و تامێژوش ماوه به‌نێوچه‌وانیانه‌وه ، ناسڕیته‌وه .، پێشم وایه قۆناخی ئیستا له چاو قۆناخه‌کانی پێشودا بی باج تێ ناپه‌ڕێت ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی کوردی بیه‌وێ هه‌نگاوی بۆ بهاوێژێته‌وه ، به‌هۆی هوشیاری خه‌لک و له‌ده‌رگادانی ڕێکخراوه جیهانیه‌کان و سکالا نوسین له سه‌ریان له هه‌نده‌ران ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وڕپیان هه‌یه و ڕسوابونیان وه‌ک ڕۆژگاری ئیمڕۆ، هه‌رڕۆژه‌ی له‌ناوه‌ندێکی مافی مرۆڤ و په‌رله‌مانتاری له‌ئه‌ورپاو ئه‌مه‌ریکادا، بونی ده‌یان وسه‌دان که‌نالی راگه‌یاندنی کوردی و ئاشکرا کردن و وروژاندنی .... سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌مێژوی نوێ‌دا زۆر خوێن ڕێژی وه‌ک سه‌دام وعه‌لی کیمیاوی و میلۆدۆفیجمان له‌چه‌ند سالی رابردودا له‌نیو قه‌فه‌زی دادگادا بینینی، ئای بۆ ئه‌و به‌رپرسه‌ی له‌میژودا خۆی له‌ناو قه‌فه‌زێکی ئاوا نه‌بینته‌وه؟ ،له‌یادیشتان نه‌چێت، ده‌سه‌ڵا ت و هێز تاسه‌ر فریای ناپلیۆن و هیتله‌رنه‌که‌وتوه ؟
|