٧\٦\٢٠١٠
تیرۆر و توندوتیژیی
به‌رژه‌وه‌ندیی چینایه‌تیی
له پشته‌وه‌یه.

ئازاد به‌کر
ئازادی مافێکی سروشتی هه‌ر
مرۆڤێکه و له‌پاڵ چه‌مکی یه‌کسانیدا یه‌کێکه
له بنچینه‌ی به‌ها مرۆیه‌کان، مێژووی ئازادیخوازی و یه‌کسانیخوازی
فێری کردین، ده‌بێت مرۆڤی پێشکه‌وتنخواز له‌و سه‌رده‌مه‌دا کهدهژی هه‌میشه
ڕای ئازادانه و ڕه‌خنه‌گرانه و ناڕازی هه‌بێت به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی
پایه‌کانیان له‌سه‌ر سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه و پێشل‌کردنی مافه
مرۆییه‌کان ڕاوه‌ستاوه. ئه‌وه له‌خۆیه‌وه
نییه ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرژوازی په‌نا بۆ
توندوتیژی ده‌به‌ن و به شێوازی جۆراو جۆر مه‌رامه‌کانیان جێ به‌جێ ده‌که‌ن،
گه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو هه‌ڵده‌ینه‌وه سه‌رتاپای مێژوویه‌کی خوێناوی
یه له تاوانی شه‌ڕ و کوشتار و داگیرکاری
چینه دارا‌کان به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی کرێکار و هه‌ژار و چه‌وساوه. هه‌رکاتێک
چینی کرێکار و چه‌وساوه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان هه‌ڵبڕیبێ و داخوازی
مافه‌کانیان بووبن، ئه‌وه بۆرژوازی دڕندانه هێرش و په‌لاماری کردۆته
سه‌ریان و زۆر به‌توندی به‌رانبه‌ر به بیروباوه‌ڕ و سیسته‌می ئه‌لته‌رناتیڤی
سه‌رمایه‌داری که سۆسیالیستی یه وه‌ستاوه‌ته‌وه. که‌واته تیرۆریستی
ڕاسته‌قینه کێ یه؟ هه‌میشه سه‌رمایه‌داری، له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه
چینایه‌تیه‌کانی خۆیدا، له‌ڕێیی توندوتیژیه‌وه بره‌وی به‌چه‌وسانه‌وه
و ملکه‌چی چینی کرێکارداوه ، به‌رانبه‌ر به‌مه‌ش کرێکاران و توێژی به‌شخوراوی
کۆمه‌ڵگاکان بۆ لابردنی ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه
له تێکۆشان و خه‌باتدا بوون.
که‌واته توندوتیژی سیما و به‌هانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرژوازییه بۆ
ملدان به‌چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکاران و به‌رگریکردن و مانه‌وه‌ی سیسته‌می
نادادپه‌روه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داری. مێژووی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوا
ناسیونالیستی کوردیش هه‌مان دووپاتبوونه‌وه‌یه له ده‌سه‌لاتی ڕه‌شی
چینی سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر کرێکاران و خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستانه‌وه،
ئه‌زموونی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان نیشانی‌دا که‌له‌پێناوی ئه‌و
سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵاته‌دا چه‌ندین جار گۆماوی خوێنیان ڕشت و هه‌زاران
که‌سیان کرده قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان و چینه‌که‌یان.
توندوتیژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌رانبه‌ر هه‌موو ناڕه‌زایه‌تیه کرێکاری
و جه‌ماوه‌ری و کۆمۆنستی و مه‌ده‌نیه‌کان شایه‌دی ئه‌م ڕاستیانه‌ن و
تیرۆریش وه‌ک نه‌ریتێکی ئه‌و حیزبانه بۆ پاکتاوی نه‌یاره‌کانیان پیشه‌ی
هه‌میشه‌ییان بووه. له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا توندوتیژی ڕێکخراو
له‌ڕێگای سه‌رجه‌م ده‌زگاکانی نهێنی و ئاشکرای توندوتیژیه‌وه کاریگه‌ری
نیگه‌تیڤانه‌ی له‌سه‌ر تاک به‌تاکی مرۆڤه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه داناوه
و هه‌ر نائارامی و ناسه‌قامگیریه‌ک هه‌بێت ئه‌وه ئه‌وانن لێی به‌رپرسیارن،
ئه‌وه ئه‌وانن ئازادی تاک و کۆی دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه‌یان خستۆته
مه‌ترسیه‌وه و ئه‌وه ئه‌وانن ده‌می خه‌ڵکی ناڕازی داده‌خه‌ن و سزای
ده‌روونی و جه‌سته‌ییش ته‌نیا ڕێگایه‌که که ده‌توانن لێیه‌وه درێژه
به‌ته‌مه‌نی چه‌وسێنه‌رانه‌یان بده‌ن. هه‌روه‌ها په‌ره‌دان به گیانی
ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و خێڵه‌کی و ڕاگرتنی کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر
خونه‌ریتی دواکه‌وتوانه. تێکدانی بنه‌مایی مرۆیی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی
دوور له به‌های هاوچه‌رخ و سه‌رده‌میانه و نه‌توانینی قبوڵکردنی ڕاو
ڕه‌خنه‌ی نووسه‌ر و گروپ و حیزبی جیاواز به‌دانانی هێڵی سوور و به‌زاندنی
پیرۆزیه‌کان.
به‌کارهێنانی زمانی زبر و هێرشی توند له میدیاکانیانه‌وه بۆسه‌ر خه‌ڵکی
ئازادیخواز نیشانه‌ی ترس و داماوی ده‌سه‌ڵاته له‌جه‌ماوه‌ری توڕه‌و
ناڕازی له‌لایه‌ک و نیشاندانی ناواخنی شه‌ڕانگێزی و سه‌رکوت و ئاسایی
نیشاندانی که‌شوهه‌وایی کوشتن و تیرۆره. سه‌رمایه‌داران بۆ بردنی
قازانجی زۆرتر و به‌رهه‌مهێنانی زیاتری کاڵاو به‌رزکردنه‌وه‌ی زیاتری
باڵه‌خانه‌کانیان له‌چوارچێوه‌ی بارودۆخێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی هه‌لومه‌رجی
به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا پێویستیان به‌به‌کارهێنانی هێزو چه‌وسانه‌وه‌ی
فیکری و چیانه‌یه‌تی زیاتر و به‌رده‌وام هه‌یه. ئه‌گینا بۆچی له‌م
کۆمه‌ڵگه چینایه‌تیه‌دا ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی له ئازادی و یه‌کسانی ده‌ترسێ؟
بۆچی به‌بێ بوونی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ناتوانێت بۆ چرکه‌یه‌کیش هه‌ست
به هێمنی و ئارامی بکات؟ بۆچی هه‌میشه خه‌ریکی نوێکردنه‌وه‌ی ده‌زگا
سهرکوتگهرهکانێتی بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ڕاکێشێته
پای سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی؟ بۆچی توندوتیژی کردۆته ئامڕازێکی پێویست
بۆ هێشتنه‌وه و پارێزگاریکردن له‌وبارودۆخه‌ی که ناکۆکیه چینایه‌تیه‌کان
خه‌ریکه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌ها مرۆیه‌کان وون ده‌کات و کۆمه‌ڵگه به‌ره‌ودواوه
ده‌گێڕێته‌وه؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه زۆر ئاسانه و ته‌نیا
هۆیه‌ک که توندوتیژی هێشتۆته‌وه مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری
و ناکۆکیه چینایه‌تیه‌کانه. چونکه هه‌ر ئه‌م توندوتیژیه چینایه‌تی
دروستکرد و هه‌ر له‌م ڕێیه‌شه‌وه چینه‌کان ده‌توانن پارێزگاری له
مانه‌وه‌ی خۆیان بکه‌ن.
سه‌رهه‌ڵدانی چینه‌کان ئاکامی ناکۆکی و دابه‌شبوونی کۆمه‌ڵگه‌کانه له‌سه‌ر
بنچینه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان. کاتێک که‌مایه‌تیه‌ک
خۆی ده‌کاته نوێنه‌ری زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵ و سامانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سه‌ڵات
و ئیراده‌ی خه‌ڵک زه‌وتبکات، ئیتر ئالێره‌وه کێشمه‌کێشه‌کان فراوان ده‌بن
و ناکۆکیه چینایه‌تیه‌کان زیاتر په‌ره‌ده‌سێنن، چونکه له‌و سیسته‌مه‌دا
مانایه‌ک بۆ ئازادی و یه‌کسانی نامێنێته‌وه و ده‌بێت ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌پاندنی
ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا ڕێی توندوتیژی بگرێته‌به‌ر. به‌وجۆره
ده‌سه‌ڵاتی کوردیش هه‌مان توندوتیژی چینایه‌تی زۆر دواکه‌وتوانه په‌یڕه‌و
ده‌کات، به‌رهه‌م و سامانێکی زۆر و زه‌به‌نده بۆخۆیان و به‌شێکی زۆر
که‌میش له‌و داهاتانه ده‌گاته ده‌ست چینی چه‌وساوه که خۆیان هێزی به‌رهه‌مهێن
و خاوه‌نی ڕه‌سه‌نی کۆمه‌ڵگه‌ن. ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کوردی ڕوانگه‌ی
کۆیلایه‌تی و کرێ گرته‌یی بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه هه‌یه، ئه‌وان خۆیان
به خانه‌دان و سه‌رکرده‌و شێخ و پیشڕه‌و قاره‌مان و نه‌مر و خاوه‌ن
شۆڕش ده‌زانن، هه‌ر له‌م سۆنگه‌شه‌وه‌یه ڕوانین و تێگه‌یشتنیان بۆ
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ زۆر سوک و نامرۆڤانه یه و خه‌ڵکی به خزمه‌تکار و
وابه‌سته و به‌کرێگیراو و چه‌کدار و پاسه‌وانی خۆیان ده‌زانن.
لێره‌وه ئێمه تێده‌گه‌ین که توندوتیژی و تیرۆر به‌شێکی جیانه‌کراوه‌یه
له کارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆرژوازی و وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی
پیرۆزیه‌کانی ئه‌و چینه‌دا کوشتن و خوێنڕێژی لێده‌که‌وێته‌وه، یان ده‌بێت
به‌بێده‌نگی ڕازیبین یان ئه‌وه‌تا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆمان هه‌ڵده‌بڕین
ئه‌وساش خوێنمان ده‌کرێته کاسه‌وه و سه‌رمایه‌داران پێکی سه‌رکه‌وتنی
لێدهنۆشن. به‌ڵام مێژوو سه‌لماندویه‌تی هه‌رگیز جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه
و به‌شخوراو بێده‌نگ نابن و گشت بواره‌کانی خه‌بات و شۆڕشگێڕی ده‌گرنه‌به‌ر
بۆ نه‌مانی چه‌وسانه‌وه و دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی باشتر
و شایسته‌ی مرۆڤ و لابردنی هه‌موو شێوازێکی
زوڵم و زۆرداری، که‌ئه‌ویش قوربانیدان و هه‌وڵدانه له‌پێناوی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
ئازاد و یه‌کسان.
6\6\2010
ماڵپه‌ڕی ئازاد به‌کر
|