١٠\٧\٢٠١٢
ترۆتسکی زۆر ناڕازییە.*

ئیما گۆلدمان وەرگێڕانی لە فەرەنسییەوە: سەلام
عارف
بڵاوکراوەی (Vanguard) بڵاوکراوەیەکی مانگانەی ئەنارکی بوو لە -New
York- دەرئەچوو، وا بڕیار بوو ئەم گاڵتەپێکردنە pamphlet لە ژمارەی
مانگیjuillet ١٩٣٨دا بڵاوبکرێتەوە، بەڵام لەبەرتەسکی بواری بڵاوکردنەوە،
بە نیوەناچڵی بڵاوکرایەوە، وا ئێستا ھێناومەتەوە بەردەست، بەو ھیوایەی
برەوی پێبدەم و بەمجۆرە بڵاویبکەمەوە (E.G).
ترۆتسکی گومانی لەوەدا نەھێڵاوەتەوەو، ڕای وایە، کە ھەرچی ڕەخنەیەک
لەڕۆڵی ئەوبگیرێت لە کۆمەڵکوژیەکەی (کرۆنشتات)دا دەبێتە ھاندەرو ھێز بۆ
(ستالین) ترۆتسکی نایەوێت لەوە تێبگات و بیھێنێتە پێشچاوی خۆی، کە
ھەموو کەسێک ئەتوانێت ڕقی لە پاشا دڕندەکەی (کرملین)بێت و لەھەمان
کاتیشدا ڕەخنە لەڕۆڵی دڕندانەی ئەو بگرێت لەکۆمەڵکوژیەکەی (کرۆنشتات)دا
بەبیروبۆچوونی من، ھیچ جیاوازیەکی ڕیشەیی نییە لەنێوان ئەو دووانەدا (ترۆتسکی)
و (ستالین) ھەردووکیان خۆبەخشانە، لایەنگرو خزمەتکاری سیستمێکی
دیکتاتۆرین تەنھا ئەوە ھەیە ئەمیان (ترۆتسکی) لە دەسەڵاتدا نەماوە،
ئەوەش بۆی بووە بە خێروبەرەکەت داباریوە بەسەریدا، ھەرچی خێرخوازی و
پیاوچاکی و دەست ودڵفراوانی ھەیە بەر ئەمیان کەوتووە، پێچەوانەکەشی بەر
ئەویان (ستالین) کەوتووە، چونکە ھێشتەھەر لەدەسەڵاتدایە، ئیتر
لەبەرئەوە پیاوخراپە، ھیوادارم، کە وانەزانرێت من بەوجۆرە بەرگری
لەسەروەرانی ڕوسیا دەکەم نەخێر من دژی ئەوانم.
ئەرکمە بڵێم (ستالین) لە ئاسمانەوە نەھاتووەو چەوسانەوەو ستەمی لەگەڵ
خۆی ھاوردبێت و بووبێتە مایەی داخوحەسرەتی گەلی ڕوسی، ئەوەیان (ستالین)
خۆی بەبەختەوەر ئەزانێت و بسکەی سمێڵی دێت، کە بەبێبەزەی وبە
دڕندانەترین شێواز بەردەوامی ئەدات بە خونەریتی بەلشەفی و بۆتە
سەرکاروانی ئەو پرۆسەیە، واتە (چەوسانەوەو داپڵۆسین) سەرەتای
دەستپێکردنی ئەو پرۆسەیەش ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتە، کە (لینین) و
حیزبەکەی دەسەڵاتیان گرتەدەست و جەماوەر مەحرومکرا لە شۆڕشەکەی، ئەو
دەمە دەستکرا بە دروستکردنی پسپۆڕی و دروستکردنی جیاوازی لەبواری
دابەشکردنی جێگەی نیشتەجێبوون و بڤەکردنی ئازادی سیاسی، ڕاونان و
داپڵۆسین و کوشتن کرایە خۆراکی ڕۆژانەو تا ئیستەش ھەربەردەوامە، ڕاستە،
سەرەتا ئەو داپڵۆسینە ھەموو ئەندامانی حیزبی نەگرتەوە، بەڵام ئەوە، ھیچ
لەو ڕاستیە ناگۆڕێت، کە زۆر لە کۆمونیستەکان لەزەبری ئەو گورزە قوتار
نەبوون، زۆریان بەناوی حەوانەوە ڕەوانەی کەمپە
قەڵەباڵغەکانکران(Chliapnikov)ڕەوانەی قەفقازکران(Alexandra Kollantai)
دەستبەسەرکران و، ھەموو بەرھەڵستکارەکان (مەنشەفیکەکان-سۆسیالیستە
شۆڕشگێڕەکان-ئەنارکیستەکان-ڕۆشنبیرە لیبرالەکان) لە
بەندیخانەی(Tcheka) بەندکران و کوژران، زۆریتریش دوورخرانەوە بۆشوێنە
دوورەکان، وەک سیبریا تا لەوێ حوکمی مردنی ھێدی ھێدی تەواوبکەن.
من ھیچ لارییەکم لەوە نییە، کە دیکتاتۆریەت لەسەر دەستی (ستالین)دا
دڕندەتر بووە، بەڵام ئەوە ھیچ لەوڕاستیە ناگۆڕێت ، کە(ترۆتسکی) لە
دراما شۆڕشگێڕیەکەدا، ئاکتەرێکی خوێنڕێژی (کرۆنشتات) بووە، ئەو
ئەڵقەیەش خۆێناویترین ئەڵقەی ئەو درامایە بوو.
دوو ژمارەی مانگی Février و Avrilی New intarnationalی (ساڵی١٩٣٨)م
لەبەردەستدایەNe intarnational ئۆرگانی ڕەسمی ترۆتسکییە، لەو دوو
ژمارەیەدا چەند بابەتێکی (G.Wright)ی تیادایە، ئەو زەلامە یەکێکە لە
سەرکارەکانی ئەو ئۆرگانە، ئەو لە ترۆتسکی خۆی ترۆتسکیترە، ھەموو
تێکستەکانی بۆ بەدرۆخستەوەی ئەو تاوانانەیە، کە ترۆتسکی
پێتاوانبارکراوە لەمەسەلەی کرۆنشتاتدا، ئەو ھەر قسەکانی سەروەرەکەی
واتە (ترۆتسکی) ئەجوێتەوە، دۆکیومۆنتەکانیشی دۆکیومۆنتی دەستی یەکەم
نین، چونکە ئەو ١٩٢١ لە ڕوسیا نەبووە، ھەربۆیە من وای بە باش ئەزانم،
لەو رووەوە گرنگی بدەم بە قسەوباسەکانی (ترۆتسکی) خۆی، ھەرھیچ نەبێت،
ئەوخۆی بەشداری ئەو ڕەشەکوژیەی کردووەو فەزڵ وشانازیەکەشی بۆخۆی
دەگەڕێتەوە، بابەتەکانی Wright وردەکاریان تیادا نییە، جگەلەوە پڕیشن
لەھەڵەی کویرانە، لەبەرئەوە ھەرچیەکم کردووە، ئەبێت پەردەیان
لەسەرلابدەم ، بۆئەوکارە، سەرەتا ھەوڵئەدەم بزانم بەڵگەو بیانووە
ھزریەکانی سەروەرەکەی ئەو زەلامە چین؟
John G.Wrightلە ھیچی نەبوو (Alexandre Berkman) تاوانبار ئەکات، کە
گوایە سۆسیالیستە شۆڕشگێڕەکان ساڵی ١٩٢١ لە پراگ نوسینێکیان نوسیوە
بەناوی ڕاستی دەربارەی ڕوسیا، ئەو کردوویەتی بە سەرچاوە ھەموو
زانیاریەکانی لەوێوە وەرگرتووە بۆ نوسینی (ڕاپەڕینی کرۆنشتات).
ئەو (ئەلکسندر) تاوانبار ئەکات، کە (کەسێکی دووڕووی پەچەپۆشە،
ئەوشتانەی وەریان ئەگرێت، دوای ڕتوشکردنیان، بڵاویان ئەکاتەوە، کە
گوایە بیرکردنەوەی خۆیەتی) ژیان و ڕەفتاری (ئەلکسندر) وەھای کردووە، کە
خاوەنی بیرکردنەوەی خۆی بێت و تێکۆشەرێکی کارامەش بێت، ئەو گشت ژیانی
خۆی کردبووە قوربانی ئایدیالەکەی، ئەوەی ئەوی ناسیبێت شایەتی ئەوە
ئەدات، کە ئەو کەسێکی بێوەی و نێتپاکبووە، لەھەمان کاتیشدا نوسەرێکی
باشیش بووە. (١)
کۆمونیستێکی مامناوەندی بەوەفا بۆ (ترۆتسکی) یان (ستالین) ئەرکیەتی
لەئەدەبی ئەنارکی بزانێت، ھەروەک چۆن کاسۆلیکێک Voltair یان Tomas Pain
ئەناسێت، لەبەر ھیچ نا لەبەرئەوەی لەخۆیەوە دۆ و دۆشاو تێکەڵ نەکات،
یان شتەکان فڕێنەداتە ناو ئاگرێکەوە، تا ئەو کۆمونیستە مامناوەندییە
بتوانێت داھێنانێکی کۆمونیستانە بکات، پێویستە شارەزای ھەڵوێستی
بەرامبەرەکەی بێت، ئەوکاتە داخی دڵی خۆیپێبڕێژێت، بەڕای من ھەڵوێستی
ئەو زەلامە بەرامبەر (ئەلکسندر) زیاتر لە کەمزانیاریەوە سەرچاوەیگرتووە،
ئەو تەواو بێئاگا بوە لەوە کە (ئەلکسندر) بە درێژایی تەمەنی پەڕاوەیەکی
بەرباخەڵی پێبوو، تەنانەت ئەو چواردەساڵەش، کە تاڵاوی
بەندیخانەیWesternی ئەچێشت لەدەوڵەتە یەکگرتوەکان، ئەو -٢٣-مانگەش کەلە
ڕوسیا ماینەوە ئەو پەڕاوەیەی ھەربەدەستەوە بوو، ھەرچیەکی بنوسیایە بۆ
منی ئەنارد، لەو پاپۆڕەشدا S.S.Bufordھەموو شتێکی ئەنوسی، ئەوانەی لە
پەڕاوەکەیدا ئەینوسین، نەک ھەرسەرچاوەی نامیلکەکەی بوو دەربارەی
کرۆنشتات، بەڵکو بووە کەرەسەیەکی ئەفسانەی بەلشەفی، بەڕاستی سوکی
وگرگنییە، کە ئەو تاوانباربکرێت، کە قسەوباسەکانی (فۆرمەلەکراو و
ھەڵبەستراون)و لە کتێبی سۆسیالیستە شوڕشگێرەکانەوە وەرگیراون.
فەنتازی تاوانبارکردنی (بیرکمان) وەھای لە Wrightکردووە ئەوە لەبیربکات،
کە جەنەراڵ (Kozlovsky) لە کرۆنشتات بووە، ئەو دەمە ترۆتسکی لەوێ
دایمەزراندبوو، وەک پسپۆڕێکی بواری تۆپھاویشتن،
لە کتێبی (ڕاپەڕینی کرۆنشتات) لاپەڕە-١٥-برادەرە دێرینەکەم (برکمان)
نوسیویەتی کۆنە جەنەراڵ (Kozlovsky) لە کرۆنشتات بوو، ئەودەمە ترۆتسکی
لەوێ دایمەزراندبوو، وەک پسپۆڕێکی تۆپھاویشتن، کەچی ئەوەتا ئەوان ئەڵێن
ھیچ ڕۆڵێکی نەبینیوە لە ڕوداوەکانی کرۆنشتاتدا (Zinoviev) ئەودەمە ئەو
ڕاستییەی خستۆتەڕوو، کە ئەو جەنەراڵە لە کرۆنشتات بووە بە فەرمانی
ترۆتسکی لە ٤/ مارسی١٩٢١ لە کاتی کۆنگرەی نا ئاسایی سۆڤیەتی پترۆگراد،
کە تایبەت بوو بۆ چارەنوسی کرۆنشتات، ئەوکاتە (زینۆڤیڤ) باسی ئەوە
ئەکات، کەئەو جەنەراڵە دەستەگوڵی ترۆتسکی بوو لە کرۆنشتات، بەڵام
پیربووە بەدەستی خۆی ھیچی پێناکرێت، ئەودەمە ئەو جەنەراڵەو
دەستوپێوەنەکەی بۆ ڕووڕەشکردنی دەریاوانەکان، پروپاگەندەی ئەوەیانئەکرد،
کە ئەفسەرە سپیەکان لە پشتی دەریاوانەکانەوەن بە دەستی ئەوان ئەجوڵێن (ئەلکسندر
برکمان) باسی ئەوەئەکات ، کە دەریاوانەکان بەو پروپاگەندانە
ھەڵناخەڵەتێن و نایانەوێت ببنە نۆکەری ئەو جەنەراڵە، ھەموو ئازوقانەش
ڕەتدەکەنەوە، کە (Victor Tchernov) پێشڕەوی باڵی ڕاستەڕوی سۆسیالیستە
شۆڕشگێڕەکان لە پاریسەوە پێشکەشیانی ئەکات.
ترۆتسکیەکان واباسی ھاتوھاواری دەریاوانەکان ئەکەن، کە ھەستوونەستێکی
بۆرژوازیانەیە، ئەو بیروبۆچونەی ترۆتسکیەکان دەربارەی بەرامبەرە
بەرھەڵستکارەکانیان تەنھا تەڵەبازی و زۆرە ملێیە بۆ تێکشکاندنی
بزوتنەوەی کارگەران و بەشێکیشە لە تاکتیکە پیرۆزەکانی بەلشەفیزم،
بۆئەوەی لای خوێنەر ئاشکرابێت و ئەو تاوانبارکردنەی دەریاوانەکانی
کرۆنشتات پوچەڵ بکرێنەوە، ئەو بانگەوازەی دەریاوانەکان بە نموونە
ئەھێنمەوە، ئەو بانگەوازە ٦ی مارسی١٩٢١لە ڕادیۆوە ئاڕاستەی کارگەرانی
دنیا کراوە(مەسەلەکەمان ڕەوایە، ئێمە دۆستانی دەسەڵاتی کارگەرانین، نەک
دەسەڵاتی حیزبەکان، ئێمە لەگەڵ ھەڵبژاردنی جەماوەری کارگەرانداین بۆ
سۆڤیەتەکان، ئستا سۆڤیەتەکان بوکەسەماکەرەی دەستی حیزبی کۆمونیستن،
حیزبی کۆمونیست خۆی کەڕکردوە لە ئاستی داواکاریەکانمادا، ھەمیشە
وەڵامیان داوینەتەوە بە چەکی دەستڕێژ(...) ھاوڕێیان ئەوان نەک ھەر
ھەڵخەڵەتاندن بۆتە پیشەیان، بەڵکو بە تۆپزیش موخەنەکن، جیاوازی ئێمەو
ئەوان زۆر سادەو ئاساییە (...) لە کرۆنشتات دەسەڵات
وابەدەست-دەریاوانەکان و سەربازەکان وکرێکارە شۆڕشگێڕەکانەوە، نەک
بەدەست دژە شۆڕشگێڕەکانەوە بە پێشڕەویی جەنەراڵ (Kozlovsky) ڕادیۆی
مۆسکۆ ھەوڵی زۆریدا لەخشتەتان ببات، دوامەکەون وەرنە ناو ڕیزەکانمانەوە،
پەیوەندیمان پێوە بکەن داوا لە نوێنەرەکانتان بکەن، بێن سەردانمان بکەن
لە کرۆنشتات، تەنھا نوێنەرەکانتان ئەتوانن ڕاستیەکانتان پێبڵێن، ئەو
درۆ ھەڵبەستراوانەش پوچەڵبکەنەوە ، کە دەکرێن دەربارەی ، ئەو نانە کە
فیلندا دەیبخەشێت، ھەروەھا دەربارەی یارمەتیەکانی تر، ئەو نان و
یارمەتیانە بە پێی گرێبەستێک دەبرێت بەڕێوە، بژی پرۆلیتاریا و جووتیاری
شۆڕشگێڕ، بژی ئەو سۆڤێتانە کە بە ئازادی ھەڵبژێراون).
دەریاوانەکان داوایان لە کرێکارانی دنیا ئەکرد، نوێنەرەکانیان بنێرن،
تا لە درۆھەڵبەستراوە قیزاویە بێبنەماکانی میدیای سۆڤیەتی تێبگەن،
کاتێک کەسێک ناڕەزایی خۆی دەرئەبڕێت بەرامبەر مەرگەساتەکەی
کرۆنشتات، ئیتر (لیۆن ترۆتسکی) شێتگیر ئەبێت و وا باسی ئەو مەرگەساتە
ئەکات کە (ئەڵقەیەکە لە مێژووی پەیوەندی نێوان شاری پرۆلیتاری و
شارۆچکەی وردە بۆرژوا) بەو جۆرە باسەش ڕازینابێت و لەسەری ئەڕوات و
ئەڵێت حەڤدە ساڵ تێپەڕیوە بەسەر ئەو ڕووداوەدا، گەر مەبەستێکی پیس لە
پشت ئەو باسەوە نییە ، بۆ تاوەناتاوێک ئەو قسەوباسە دەھێنرێتەوە گۆڕێ،
ئەو ئەیەوێت بڵێت ئێمەومانان نیازمان پیسە و گەرەکمانە ئەو تەوژمە
شۆڕشگێڕە، واتە پرۆلیتاریای شار لەکەدار بکەین، نەخێر ئێمەومانان ئەوە
باش ئەزانین، کە ئەو تەوژمە شۆڕشگێڕە ھیچ کات خۆی شلنەکردووە بۆ دوژمن
ھەمیشە چارەسەری مامناوەندیشی ڕەتکردۆتەوە، ھەروەھا ئەوەش ئەزانین، کە
نوێنەری پاشەڕۆژیشە.
ئێمە ھەمیشە دژی دیکتاتۆر بەرگریمان لەوکردووە، لەبەرئەوە بەمافی
خۆمانی دەزانین، کە پرسیاری لێبکەین ئەو ڕۆڵی چیبوە لەو ڕوداوانەدا؟یان
پرسیاری ئەوەی لێبکەین، ئەوکاتەی ئەو لەدەسەڵاتدا بوو، ئەو مێتۆدانە چی
بوون، کە بەکاریھێناون لەگەڵ ئەو کەسانە، کە بیر و بۆچونەکانی ئەمیان
بەڕاستییە ڕەھانی ناو ئینجیل نەزانیوە ؟ بەڕاستی نەفامیە، گەر
چاوەڕوانی ئەوەبکرێت، کە ئەو بەڕاستی وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە،
چونکە ئەو نەئەیەوێت ڕاستیەکانی ئەوسەردەمە بزانرێت، نەئەشیەوێت پشتی
برادەرەکانی بدات لەزەوی، بەڵام ئەو ئەوە پەردەپۆش ناکات و ئەڵێت(منیش
پیاوێک بووم گوناە و ھەڵەی زۆرمکردوە، برادەرەکانیی خۆمم کوشتوە، یان
فەرمانی کوشتنیانم دەرکردووە) ڕاستە ئەوەی ئەوکردویەتی، گەیشتن بوە بە
پلەوپایەکی بەرز، مەگەر ھەر پێغەمبەرە مەزنەکان توانیبێتیان بگەنە ئەو
لوتکەیە (ترۆتسکی) ھێزو جەسوری خۆی ناشارێتەوە، وەھا خۆی پیشان ئەدات،
کە ئەو نەک ھەر بڕیارەکانی وردوکامڵ بوون، بەڵکو توانای ئەوەشی ھەیە،
کە دەمی ئەو شێت و شەیتانانەش دابخات، کە ئەم بەخوا نازانن، وائەزانن
ئەمیش پەڕپوتەو قاچەکانی لەقوڕ دروستکراون، ئەگەری داتەپینی زۆرە.
ترۆتسکی گاڵتەجاڕی ئەکرد بەو بەڵگەنامانە، کە دەریاوانەکان و کەسانی
ناو ڕووداوەکان نووسیبوویانن، ئەو ئەو نووسراوانەی ناونابوو(نووسراوە
ساختەکان) ئەو نووسراوانە بەرھەمی بینین و بیستنی ھەواڵی ئەو گەماڕۆ
تۆقێنەرە بوون، لێرەدا پرسیار ئەوەیە با ئەو نووسراوانە (نووسراوی
ساختە)ش بووبن وەک ئەو دەڵێت، ئەی بۆ داینەگرتنە خوارەوە؟خۆ ھەرھیچ
نەبێت ئەو نووسراوانە یارمەتی خوێنەری ئەدا لەڕاستی ڕووداوەکان تێبگەن،
جگەلەوە ئەبوونە یارمەتییەک بۆخۆشیان ئەوکاتە بە باشی تێئەگەیشتن خۆیان
چیانکردووە و بایی چەندیشن، دادگا بۆرژوازیەکان ئەو مافە ئەدەن بە
تاوانبار، کە بۆ بەرگریکردن لە خۆی بەڵگەنامە ئامادەبکات، کەچی ئەو
مافە لای ترۆتسکی حەرام بوو ئەو ھەرخۆی ڕاست و ھەقبەدەستبوو، ھەنووکە
لەسەر ئاڵاکەی نووسرابوو (نا بۆ چارەسەری ناوەڕاست لەگەڵ دوژمن).
ئێمە لە بێلیاقەتی کەسێکی وەک (John
G.Wright) تێئەگەین، ئەوەش ئەزانین کە بێلیاقەتیەی ئەو لە کاوێژکردنی
نوسراوە بەلشەفیەکانەوە سەرچاوەیگرتووە، بەڵام (ترۆتسکی) بۆ؟ خۆ ئەو
لای خۆی کەسایەتییەکی ناسراوە، لەسەر ئاستی دنیا،
ترۆسکی ھەرخەریکی خۆدزینەوەیە، لە بەڵگە نوسراوەکانی
دەریاوانەکانی کرۆنشتات لەبەرئەوە، بەڕای من ئەو نێتپاک نییە، پێشینان
واتەنی (پڵنگ پەڵەکانی ئەگۆڕێن، بەڵام سروشتی ناگۆڕێت) ئەو لەژیانی
دەربەدە ریدا میحنەتێکی زۆری چێشت، بەڵام نە تراجیدیای نەمانی
خۆشەویستەکانی، نە درامای خیانەتکاری یاوەرەکانی تۆزقاڵێک نەرمونیانی
ئەوی نەجوڵاند، لە زمانی چک و تۆڵەکردنەوە زیاتر فێری ھیچیتر نەبوو،
تاوەناتاوێکیش ئەبیستین، کە ئەڵێت بێدەنگی مردووەکان گەلێ باشترە لە
قسەوباسی زیندووەکان، ئەو ڕاست ئەکات وا حەڤدەساڵە قسەوباس دەربارەی
دەنگە کپکراوەکانی کرۆنشتات ئەویان ھەراسانکردووە.
ترۆتسکی دروستکەری سوپای سوور گوتویەتی(مارکس جەختی لەسەرئەوە کردۆتەوە،
کە نابێت ئەو قسەوباسانە، کە تاکەکان یان حیزبەکان دەیانکەن دەربارەی
خۆیان، بکرێتە پێوانەی حوکمدان بەسەریاندا) بەداخەوە ترۆتسکی نازانێت،
ئەوەی مارکس وتوویەتی پڕبەپێستی ترۆتسکی خۆیەشیەتی.
لەناو بەلشەفیکەکاندا، بەلشەفیکێک نەبووە وێنەی ترۆتسکی بە توانا
بووبێت لە نووسیندا و خۆی بکاتە سوورەی بەر لەشکرو کەشخە بکات، کە
بەشداری شۆڕش و دوای شۆڕشی کردووە، وەک خۆی دووبارەی دەکاتەوە، کە
مارکس وتوویەتی(مارکس جەختی لەسەرئەوە کردۆتەوە، کە نابێت ئەو
قسەوباسانە ، کە تاکەکان یان حیزبەکان دەیانکەن دەربارەی خۆیان بکرێنە
پێوانەی حوکمدان بەسەریاندا) کەواتە بەو پێیە خۆھەڵکێشان و نووسینەکانی
خۆشی نابنە پێوەری حوکمدان بەسەر خودی خۆیدا، واتە ئەو گەرەکی نییە
ماھیەتی خۆی دەربخات، گەرنا ئەوا بۆچوونەکەی مارکس ناتەواو مەترسیدارە.
ترۆتسکی ھەوڵێکی زۆریدا ناوی ڕاپەڕینی کرۆنشتات بزڕێنێت، ھەر بۆ ئەو
مەبەستە ئەم تانەیەی گرت (ڕووی ئەدا بە دەیان تەلەگراف بنێرم بۆ بەرە
جۆراوجۆرەکانی جەنگ و داوابکەم، کە کەرتە چەکدارەکان درووستبکرێن لە
کرێکاران و دەریاوانە متمانە پێکراوەکان و بە باشی ئامادەبکرێن، بەڵام
کۆتایی ١٩١٨و سەرەتای ١٩١٩ لە بەرەکانەوە دەنگی ناڕەزایی بەرزبووەوەو
سکاڵا ئەکرا، کە دەریاوانە جیاکراوە تازەکانی کرۆنشتات بێفەڕن
داواکاریان زۆرەو ھیچ دیسپلینێکیشیان نییە، جێگەی موتمانەش نین لە
شەڕەکاندا، زەرەریان زۆرترە لە قازانج) دواتر ترۆتسکی دەڵێت (ئەو کاتەی
لە پترۆگراد برسێتی و بارو زروفەکە زۆر نالەباربوو) ئێمە لە مەکتەبی
سیاسی زیاتر لە جارێک ئەو مەسەلەیەمان تاووتیۆکرد، تا بزانین پێویست
ئەکات قەرز بکەین لە ناوەوە، واتە لە کرۆنشتات، یان ھەروا بمێنینەوە
پشتببەستین بە زەخیرە جۆراوجۆرەکانمان؟نوێنەری پترۆگراد وەڵامی داینەوە
، گووتی ئەوان بە خۆشی خۆیان ھیچمان نادەنێ، ئەو دەمە ئەوان خەریکی
قاچاغچێتی کاغەزو خەڵوزو نان بوون، ھەجەروگوجەرەکانی کرۆنشتات سوورن
لەسەرئەوەی، کە ھیچمان نەدەنێ بەدوای شەڕیشدا ئەگەڕێن، لێرەدا من
گەرەکم نییە گفتوگۆ بکەم دەربارەی ھەڵوێستی دەریاوانەکان ، واتە
ھەڵوێستی ئەوان ساڵی ١٩١٨-١٩١٩، چونکە من سەرەتای ساڵی ١٩٢٠گەیشتمە
ڕووسیاو ١٥مانگ مامەوە ئەوەی بینیم ئەوەی ئەو بەدرۆئەخاتەوە ،
دەریاوانەکانی دەریای بەلتیق کاتێک دەرئەکەوتن، وەک کەسانی زۆر ئازاو
بەنرخ دەرئەکەوتن بووبوونە سەمبولی کرداری نەلەقیوو، ھەندێکجار
ئەنارکیستەکان-سۆسیالیستە شۆڕشگێڕەکان-ھەندێکیش لە کۆمونیستەکان، پێیان
ئەوتم دەریاوانەکان بڕبڕەی پشتی شۆڕشن، سەردەمی یەکی ئایاری ١٩٢٠ لەو
ڤیسیڤاڵانەدا کەڕێکخران بە بۆنەی یەکەم سەردانی نوێنەری حیزبی
کرێکارانی بەریتانی، کاتێک دەریاوانەکانی کرۆنشتات دەرئەکەوتن، وەک
پاڵەوانی ڕزگاری و شۆڕش دژی کرینسکی و دژیLoud nitch سڵاویان لێ ئەکراو
چەپڵەڕێزان ئەکران، لەیادی شۆڕشی ئۆکتۆبەریشیدا، دەریاوانەکان لەڕیزی
پێشەوە بوون کاتێک دەرئەکەوتن چەپڵەڕێزان زیاتر ئەبوو، کەچی
دامەزرێنەری سوپای سوور، بەوجۆرە باسی بوونی فەوزاو گەندەڵیمان بۆئەکات
لە کرۆنشتات، تۆبڵێی، ھەرئەو بەتەنھا ئاگاداری ئەوە بووبێت و
پێشەواکانی تری حیزب بێئاگا بووبن؟من بڕواناکەم و لەوبڕوایەشدام، کە
ترۆتسکیش کاتی خۆی، واتە پێش مارسی١٩٢١ بیروبۆچونی بەو جۆرە نەبووە
دەربارەی دەریاوانەکان، کە ئاشوبەچین و زیادەڕۆیی ئەکەن لە
داواکاریەکانیاندا و دیسپلینیشیان نییە و گەندەڵن، کەواتە گێڕانەوەکەی
ئەو لە گومانەوە سەرچاوەیگرتووە و ئەیەوێت بڵێت کاولکاریەکەی کرۆنشتات
ئەنجامی کارێکی کوتوپڕی شێتانە بوو، گەر ئێمە بگەینە ئەو بڕوایەو وەھای
دابنێن، کە دەریاوانەکان وەک جاری جاران نەماون، واتە وەک١٩١٧
(٢) نەماون ئەوەش ئەوە ئەگەیەنێت، کە
دەریاوانەکانی کرۆنشتاتی ١٩٢١بەو جۆڕە شەڕانی نین وەک ئەو باسیان ئەکات،
یان گەر مەسەلەکە بەلای ترۆتسکی وWrightمەسەلەی دیسپلینە، ئەی بۆ باسی
ئەوەناکەن، کە ئەنجامی بارقورسی چارەنوسی دەریاوانەکان ناکەن؟، یان بۆ
باسی ئەوە ناکەن، کە تا چ ڕادەیەک گیانی ھاوکاریان بە ھێزبوو لەگەڵ
کارگەرانی پترۆگراد، بە واتەیەکی تر مەرگەساتەکەی کرۆنشتات لە شێتیەوە
سەرچاوەی نەگرتبوو، بەڵکو لە بارقورسی و نادیاری چارەنوس و گیانی
ھاوکاریەوە سەرچاوەیگرتبوو، ترۆتسکی باشئەزانێت، کەWrightخۆی نادات
لەقەرەی، کە یەکەم ئەڵقەی درامای کرۆنشتات لە٢٤فێبرایر لە پترۆگراد
ڕویداو ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە دەریاوانەکانەوە نەبوو، ئەو ڕۆژە واتە
سەرەتای ئەڵقەی یەکەم بە دژایەتیکردنی زنجیرە مانگرتنەکانی کرێکاران
دەستیپێکرد، ئەو مانگرتنانەش دەستیان پێکردبوو دژی بەردەوامبوونی
برسێتی و ساردوسەرما، ھەروەھا دژی وتاردان و شانازیکردن بە
دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریاوەو دژایەتیکردنی ئەوە، کە دیکتاتۆریەتی
پرۆلیتاریا کرابووە دیکتاتۆریەتی بێبەزەیی حیزبی کۆمونیست.
(Alexndre Berkman)لە پەڕاوە بەرباخەڵیەکەیدا نووسیویەتی، لە
کارگەی(Troubot-chny) کاتی دابەشکردنی جلووبەرگی زستانە، ھەرەباشەکان
ئەدران بە ئەندامەکانی حیزب شڕووپڕەکەش بە کرێکارەکانی تر، دژی ئەوە
کرێکاران مانیانگرت و حکومەت خۆی کەڕکردبوو، لەو حاڵەتەدا ئیستاکە
کرێکاران نایانەوێت بچنەوە سەرکارەکانیان، لەسەر جادەکانی نزیک کارگەکە
کۆبوونەتەوە، سەربازە گەنجە کۆمونیستەکانی ئەکادیمی سەربازیان بەرداوە
گیانیان، بەڵام ھێشتا ھیچ توندووتیژیەک ڕوینەداوە، ئێستە ھێدی ھێدی
کرێکارانی عەمباری دەریایی دێنە پاڵ مانگرتوەکان دژی توندوتیژی و
لەخۆبایبوونی حکومەت، دیسانەوە خۆپیشاندان دەستیپێکردۆتەوەو کاری
بەربەستکرنیش ھەربەردەوامە١٩٢١ کرێکارانی پترۆگراد دەربارەی مەسەلەی
دەریاوانەکانی کرۆنشتات ھەڵوێستی خۆیان یەکلاکردۆتەوە ، ھەر ھەمان
ھەڵوێستە کە ساڵی ١٩١٧ وەریانگرتبوو، گیۆش بەوەنادەن، کە بە دژە شۆڕش
ناوئەبرێن، ئەوکاتەی دەریاوانەکان بەلشەفیکەکانیان ھێنایە سەرتەخت بە
گوڵە گەشاوەکان ناوزەندکرابوون، بەڵام ئێستا ١٩٢١کە کرێکاران داوای
ئەوەئەکەن، کوا جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی پێش شۆڕش؟ حیزبی کۆمونیست، دوای
جێگەخۆشکردنی خۆی، ھەموو بەڵێنەکانی لەبیرخۆی بردۆتەوە، لەبری گوڵی
گەشاوەی شۆڕش کرێکارانی خستۆتە خانەی دژە شۆڕشەوە ، ئەوەی گرنگە لەو
تاوانە قێزاویەدا دژی دەریاوانەکانی کرۆنشتات ئەوەیە، کە یاخیبونەکەی
ئەوان لە کەشێکی ھێمنەوە سەرچاوەی نەگرتبوو، بەڵکو لە ئازاری ئەشکەنجەو
داواکارییە بنەڕەتییەکانی کارگەرانی شارو دێھاتەکانەوە سەرچاوەی گرتبوو.
بەڕێوەبردنی جووتیاران بە ئاگرو ئاسن، کەچی ئەوان داواکارییەکان و
خەمووپەژارەی جووتیاران بە پەڵپوبیانوو ئەزانن و ئەڵێن ئەو داواکاریانە
خەوخەیاڵن، کۆنە قۆمیسەری گەل گەرەکییەتی
لەو ڕووەوە دڵنیامان بکات، کە پێویست ناکات داوای جووتیاران (توانای
کڕین )بکەنە گرفتێکی بێچارە، چونکە ئەو دیاردەیە دیاردەیەکی کاتییەو
بەستراوە بە جەنگی ئەھلیەوە، یەڵام ئەوە ڕاست نییە ئەوا بۆ سێ ساڵ
ئەچێت جەنگی ئەھلی نەماوە، کەچێ ئەو حاڵەتە ھەر بەردەوامە ، خراپتر
ئەبێت باشترنابێت بە واتەیەکی دی دیاردەیەکی کاتی نییە، لەبری ئەوەی
شارەکان پێداویستییەکانی دێھاتەکان دابین بکەن، کەچی بە پێچەوانەوە بۆ
مەبەستە (سەربازیەکان)ھەرچی شتی دێھاتەکان ھەیە کێش ئەکرێن بۆ شارەکان،
جوتیارەکان ماھیەتی بەلشەفیکەکانیان بۆ دەرکەوتوە، ڕۆژ دوای ڕۆژ
ڕقووکینەیان ئەستورتر ئەبێت بەرامبەریان (Slatchev Krimsky)سەرەتای
شۆڕش جەنگاوەرێک بوو دژی شۆڕش فەرماندەری چەند یەکەیەکی سەربازی بوو
ئەو پیاوە دڕندەیە چەندەھا کاری بەڕبەڕیانەی ئەنجامدابوو بەرامبەر
دەستگیراوەکانی جەنگ، کەچی تاوانی جەنگی لەسەرلابرا تاوانەکانی خرانە
چاڵی لەبیرچوونەوەوە، تەنانەت ئەو تاوانانەش، کە کردبونی دژی (جوەکان)،
ئەو جەنەراڵە گەڕێنرایەوە بۆناو باوەشی نیشتمان، لەگەڵ چەند جەنەرڵێکی
تردا خەڵاتی سەربەرزیان درایە، لەبەرئەوەی گورزێکی جەرگبڕیان وەشاندبوو
لە(سامیزم) (antisémites)وەکو کارێکی باشو و ڕەوایان کردبێت، لە
ڕاستیدا ئەوە بۆ ئەوەبوو، کە ھیچ جوەیەک نەخەڵەتابێت لە ڕووی ترۆتسکی و
سەرکردەکانی تردا ھەڵبگەڕێتەو و پێوویستە ملکەچوو گیۆڕایەڵ بێت، ئەو
ھەموو ڕەفتارانە بەلای جەماوەرو شۆڕشەوە پێچکردنەوە بوو بۆلای
سەرکوتکاریە ئیمپرالیستیەکان، جنێوو بون ئەدران بە جەماوە، ئەو
واتە(ترۆتسکی)باشترین خەڵات ، کە پێشکەشیکرد بە نیشتمانە
سۆسیالیستیەکەی ئەوەبوو(Slachev Krimsky)ی ناردە سەر
جووتیارانی(Caréllie)چونکە ئەودەمە جووتیاران داوای مافی چارەنوسیان
ئەکرد، بەواتەیەکی تر داوای(خۆبەڕێوەبردن)یان autodérmination ئەکرد،
کەواتە داوای دابینکردنی ھەلومەرجەکانی ژیانێکی باشتریان ئەکرد.
بەداخەوە چاوخشانەوەکەی (لینین)یش بە ھەڵوێستی (KozmineوKalinin) نەغمی
چاوپیاخشانەوەکە نەرمونیان بوو، واتە فێڵێک بوو لە فێڵە بەسەرچووەکانی
بەلشەفی ، سەرئەنجام پاساوبوو بۆ پاکڕاگرتنی پێشڕەوەکان ، کە گوایە
گوناھبار نین، لەژێر چاودێری و بە یارمەتی
لێپرسراوانی ناوچەی کرۆنشتات (Kouzmine) گورزی خۆی ئەوەشێنێت، بەلای
دەریاوانەکانەوە ئەو کارە ئاشکرابوو، چاوەڕوانی کارێکی باشتریان
نەئەکرد، دەریاوانەکان ئەیانزانی، گەر ڕێگە بدرێت بە (Vassilev) نەک
ھەر چەکیان ئەکات، بەڵکو چ زەخیرەشیان ھەیە تاڵانی ئەکات ، ھەرچەندە
دەریاوانەکان ئەوەیان ئەزانی، کەچی سادەوساکارانە کەوتنە ئەو ھەڵەیەوە
زۆرجار نھێنیەکانی خۆیان ئەدرکان لای کۆمیتەی شۆڕشگێڕ جگەلەوە ڕێگەیان
ئەدا بەو کۆمیتەیە دەستبخاتە کاروبارو بڕیارەکانیانەوە، دەریاوانەکان
بە مەبەستی دەستخستنی پاڵپشتی کرێکارانی پترۆگراد، وەفدێکی ٣٠کەسیان
نارد، کەینووبەینی ئەو وەفدە ئاشکرا بوو، گەڕانەوەیان لێبڤەکراو
دەستگیرکران و ڕاستەوخۆ ڕەوانەی(Theka)کران، سەردەمی کۆبوونەوەکەی یەکی
مارسWrightوترۆتسکی زیاد لە پێویست گرنگیاندا بەو دەنگوباسە، کەوا
لۆریەک چەکدار ئامادەیە بۆئەوەی بەرەو کرۆنشتات بڕوات بۆ پاڵپشتی ھێزە
سەربازیەکەی ئەوێ، گومان لەوەدا نییە، کەWrightلەسایەی دیکتاتۆریەتی
تۆکمەدا نەژیاوە، کاتێک بیروڕاکان دەستئەکەن بەخۆخواردنەوەو ئازادی
بیروڕا دەربڕین ئەخنکێنرێت، خێرایی بڵاوبونەوەی دەنگووباسەکان دەگاتە
خێرایی ھەورەتریشقەو مەودایەکی تۆقێنەر وەرئەگرێت، لۆریەکانی(Tcheka)بە
درێژایی ڕۆژ جرتووفرتی ناو جادەکانیانە، ئەو کەسانەش ، کە شەوانە
دەکەونە ناو تۆڕەکانیانەوە دەمودەست ڕەوانەی (Tcheka) ئەکرێن، ئەودەمەی
لە ڕووسیا بوم ئەو دیمەنە زۆرباو بوو لە پترۆگرادو مۆسکۆ، لەو حاڵەتە
ئاڵۆزووشڵەقاوەدا ووتاردانەکانی (Kouzmine) پاڵەپەستۆو گرژیەکی زۆری
درووستکردبوو، ئاسایبوو دەنگووباسەکان خێرا ئەھاتن و ئەچوون، ئێمەش
گیۆمان لێئەگرتن.
دووحەوتە بەر لە ھەڵمەتەکە دژی دەریاوانەکان، پەڕاوەکانی پاریس ھەواڵی
ڕاپەڕینەکەیان بڵاوکردەوە، بەباشە باسیانکردبوو، ئەوەش بوو بە
خێروبەرەکەت و داباری بەسەر دەسەڵاتی بەلشەفیکەکانداو خێرا قۆستیانە بۆ
ڕووڕەشکردنی ڕاپەڕینەکە لای کرێکاران، کە گوایە ئەو ڕاپەڕینە بەشێکە لە
پیلانەکانی ئیمپریالیزم
لەڕاستیدا ئەو ھەواڵە پێشکاتییە نا ئاسایی و نوێ نەبوو، دەستی Riga و
Helsingforsی تیابوو، ئەوانە یەکانگیربوون لەگەڵ ئاژانسی دژە شۆڕش، لە
ڕووسیا ڕۆژانە بە سەدان ڕووداو ڕوویئەدا، کە دژی شۆڕشی ڕووسی بوون و
زیانێکی زۆریان لێئەکەوتەوە چاویان لێئەپۆشرا و بە ھیچ کلۆجێک باسیان
نەئەکرا، چونکە ئەو ڕووداوانە سەنعەتی حیزبی کۆمونیست و دیکتاتۆر خۆی
بوون، لە ڕاستیدا لە ئۆکتۆبەردا (Tcheka) دەستکەوتێکی باش بوو ، کەچی
ئەوەتا ئیستە١٩٢١بۆتە مۆتەکەیەک بەسەرلاشەی شۆڕشەوە، ئەتوانم نموونەی
زیاتر بھێنمەوە، بەڵام تەسکی بواری بابەتەکە ڕێگەی ئەوەم نادات، ئەبێت
نووسینێکی فراوانتر بنووسم.
ئەو بڵاوکردنەوە پێشکاتیەی لە چاپەمەنی پاریسیدا، ھیچ پەیوەندیەکی بە
ڕاپەڕینی کرۆنشتاتەوە نییە، وەکو لەوەوپێش باسمکرد١٩٢١لە پیرۆگراد
زووربەی زۆری کۆمونیستەکان و کەسانی تریش ئاگاداری قسەوباسی نێوان
چاپەمەنی پاریس و ڕاپەڕین نەبوون، تەنانەت ترۆتسکی خۆشی نە لەدەرەوە
نەلەناوەوە ئاگادار نەبوو، کەچی وا بۆپای نەکبەتی Wrightی موریدی
ترۆتسکی ئاگادارەو باسیئەکات، من دڵنیام گەر دواتر مێژووناسەکان
ڕاپەڕینەکەی کرۆنشتات ھەڵبسەنگێنن، ئەگەنە ئەو ئەنجامە، کە ڕاپەڕینەکە
بەھای ڕاستەقینەی خۆی ھەیە و لە باشترین بارودۆخدا ڕووینەداو لە
دایکبووی پیلانێکی تۆپزی نەبوە، بەواتەیەکی دی دەستێکی دەرەکی
بزوێنەروو وزەبەخشی نەبوە.
کرۆنشتات کرایە فاکتەری خستنەگەڕی(سیاسەتی ئابوری نوێ)واتە NEP لینین
تەواو بەوە ھۆشیار بوو، کە نەخشەکێشانێکی نوێی(شۆڕشخواز)
بەرھەڵستکارییەکی بەھێز ئەخوڵقێنێت لەناو ڕیزەکانی حیزبدا، لەبەرئەوە
خوڵقاندنی مەترسی ھەڕەشەکردنێک پێویستبوو بۆ تێپەڕکردنی ئەو سیاسەتە
ئابوورییە بە خێرایی و بەبێخشپە، کرۆنشتات کرایە باشترین بیانوو،
ماشێنی پڕۆپاگەندە خرایەگەڕ بەوەش دەستیپێکرد، کە دەریاوانەکان بوونەتە
شاپڵیتەی دەستی ئیمپریالیزم بەشێکن لە ھێزی دژە شۆڕش بۆ ماڵوێرانکردنی
دەوڵەتی کۆمونیست، ئەو پڕۆپاگەندانە، ھێندە کاریگەربوون، بۆ نموونە
٣٠٠ گەنجی کۆمونیست بۆلێدانی کرۆنشتات کۆنگرەی حیزبیان بەجێھێشت،
خۆبەخشانە بۆ تەفرووتوناکردنی دەریاوانەکان، ئەو ھێزە چوە پاڵ ئەو
ھەزار کەسانە، کە زۆر گاڵتەجاڕانە بە فیڕۆ ئەدران، گێڕانەوەی داستانی
ئەو کوشتارو بەفیڕۆدانە، ھێندە کارێکی سەختە مەگەر ھەر ئەوانە بتوانن
بیگێڕنەوە، کە بەشداری ئەو مەرگەساتەیانکردبوو نەکوژرابوون، دێتەوە
یادم لەو خەستەخانەیە، کە ھەموو بریندارەکانیان بۆ ئەھێنا، گەنجێکی
کۆمونیستم بینی داستانی بە فیرۆچوونی خەووخەیاڵی خۆمم بۆ باسکرد، کە تا
چڕادەیەک نائومێدم لە شۆڕشی ڕووسی، دوای ئەو ، گەنجێکی ترم بینی ئەمیان
پێوەی دیاربوو، کە ئازارە دەروونیەکەی زۆر زیاتر بوو لە ئازارە
جەستەییەکەی، چونکە بۆی دەرکەوتبوو کە ھەڵخەڵەتێنراوەو کراوەتە قوربانی
درووشمی (دژە شۆڕش)ئەو گەنجە کۆمونیستە گەیشتبوە ئەو بڕوایە، کە
ئەوانەی، کە ئەم دژیان جەنگاوە نە جەنەراڵە تزارییەکان بوون، نە
پاسەوانە سپیەکان بون، بەڵکو ھاوڕێ دێرینەکانی خۆی بوون، کەتا دوێنێ
بوو پێکەوە ھەمووشتێکیان کردبووە قوربانی شۆڕش.
حەزو ویستەکان و بە تەنگەوە ھاتنی دیکتاتۆر بۆ بەناوەندیکردن، ھیچ
بوارێکی نەھێشتبووەوە بۆ خاڵی ھاوبەش لەنێوان(NEP)و کرۆنشتاتیەکاندا،
کرۆنشتاتیەکان داوای ئەوەیان ئەکرد، کە بتوانن لەناوخۆیاندا
بەرھەمەکانی خۆیان ئاڵوگۆڕبکەن، بەڵام بەپێی (نیپ) ئەبوایە ھەموو
جمووجۆڵە ئابوریەکان سەرتاپایی و ناوەندی بن، دیکتاتۆریەتی بەلشەفی
ھەموو داھێنانێکی پرۆلیتاری و جووتیاری ئیفلیجکردبوو.
(ترۆتسکی) جەخت لەسەرئەوە ئەکاتەوە، کە کرۆنشتات نەیتوانی ھاوپشتی
کارگەرانی پترۆگراد دابین بکات، ئەو پێیوایە کە سنوور ئەوە دیاریئەکات،
کە کەسێک سەربە کام چینە، نەک ھەرئەوەندە، ئەو نایەوێت دان بەوەدا بنێت،
کەئەو جیاوازیە گچکەیە کە ھەبوو لەنێوان کارگەرانی پترۆگراد و
کرۆنشتاتدا لە درۆو قسەوباسە ھەڵبەستراوەکانی دەسەڵاتی سۆڤیەتیەوە
سەرچاوەیان گرتبوو.
میدیای سۆڤیەتی کرابووە زەھربەخشی دژە کرۆنشتات ، لە٧ی مارسی١٩٢١کە بە
دڕندەترین شێواز تاوانکاریەکەی کرۆنشتات دەستیپێکرد، ئەو دەمە پترۆگراد
لەژێر یاسای سەربازیدا بوو ، زۆر لە کارگەکان داخرابوون، بێکاری
باڵیکێشابوو بەسەر ھەموو لایەکدا، پەڕاوە
بەرباخەڵیەکەی(Alexandre-Berkman)ئا بەم چەشنە باسی ئەو حاڵەتە دەکات (باڵبەستکردن
زۆر بوو (Techékistes) ەکان چواردەوری مانگرتوەکانیان دابوو قۆڵیان
ئەبەستن و ڕەوانەی بەندیخانەکانیان ئەکردن دەمارگرژبوون و توڕەبوون
ھەموولایەکی گرتبووەوە، پاراستنی ھەموو دامەزراوە حکومەتیەکان
دابینکرابوو، لەبەردەمی ئوتێل(Astoria)گولەڕێژێکی گەورە دامەزێنرابوو،
ئەو ئوتێلە بارەگای (زینۆفیف)وچەند سەروەرێکی تری بەلشەفی بوو،
تاوەناتاوێک ئاگاداری ڕەسمی دەرئەکرا داوا لە کارگەران ئەکرا بگەڕێنەوە
سەر کارەکانیان(...)کۆبونەوەی سەرجادەکان بڤەکرابون، کۆمیتەی بەرگری
دەستیکردبوو بە پاککردنەوەی شار، چاودێری خرابووە سەر ئەو کرێکارانە،
کە مەیلی ئەوە ئەکەن ھاوکاری کرۆنشتات بکەن ئەگیران و سزا ئەدران، ئەو
دەریاوانانەی کرۆنشتات کەلەوێ ئەژیان دەربەدەرئەکران، ھەندێکیشیان
کرابوونە بارمتە.
کۆمیتەی بەرگری جاڕی ئەوەیدا، کە بەندکراوەکان بارمتەن بەرامبەر سەر
سەلامەتی قۆمیسەری ئاوی دەریای بەلتیق N.N.Kouzmin سەرۆکی سۆڤییەتی
کرۆنشتات، ھەروەھا سەلامەتی T.Vassiliev و چەند کۆمونیستێکی تر، گەر
بێتوو خراپەکاری بەرامبەر ئەوانە بکرێت، ئێمەش ھەموو بەندکراوەکان
ئەکوژین، لە سایەی ڕژێمێکی ئاسنینی وادا لە ڕووی فیزیکییەوە مەحاڵبوو
کرێکارانی پترۆگراد بتوانن بە ئاسانی لە گەڵ کرۆنشتات ھاوکاربن، لەو
ئاگربارانەدا، دزەکردنی دێڕێکیش لە کرۆنشتا تەوە بۆ پترۆگراد تەواو
زەحمەت بوو، ئەوە سەرباری ساختەکردن و ئاوەژووکردنەوەی ڕاستییەکان
لەلایەن ترۆتسکییەوە، بەڵام لەگەڵ ئەو بارە نالەبارەدا، کرێکارانی
پترۆگراد ھەڵوێستیان یەکلایی بوو، پشتگیری کرۆنشتاتیان ئەکرد، چونکە
ئەیانزانی ئەوەی لە کرۆنشتات ڕوویداوە، نە یاخیبوونە نە ئاژاوە
نانەوەیە، نە دژە شۆڕشیشە، جگە لەوە کرێکارانی پترۆگراد، ھەڵوێستی
کرێکارانی کرۆنشتاتیان لەبەرچاوبوو، لە ڕاپەڕینی ١٩٠٥ و مارس و
ئۆکتۆبەری١٩١٧ھەر لەمەشەوە ئەتوانم بڵێم، کە ترۆتسکی ڕاست نییە
بوختانێکی زۆری ھەڵبەستووە بە دەم بیرەوەرییەکانی دەریاوانەکانی
کرۆنشتات بۆ ئەو مەبەستە بڕواننە (New intarnational.p١٠٦) ترۆتسکی
ئەیەوێت خوێنەرانی دڵنیا بکات، گوایە ئەو ڕۆژانە لێرەولەوێ کەس بیری
لای ئەنارکی و ڕێبازی ئەنارکیزم نەبوو، ھیچ ھەست بە کاریگەری
ھەراسانکاری ئەنارکیستەکان نە ئەکرا، ئەو درۆیە وەک ھەموو درۆکانی تری
ھەڵبەستراوە، ئەو درۆیە ناچێتە خانەی ستەمکاریەکەی ئەوەوە، گەر بەو
جۆرە بوایە کە ئەو ھەڵیبەستوە، ئەی بۆچی ١٩١٨بارەگای گشتی
ئەنارکیستەکانی لە مۆسکۆ بە چەکی دەستڕێژ تەفروتوناکرد، ئەو ستەمکاریە
لەو ڕۆژەوە دەستپێکرد تا ڕۆژی ئەمڕۆش بەردەوامە، مەگەر کەمپە
قەڵەباڵغەکان پڕ نەکران لە ئەنارکیستەکان ، مەگەر ئەوانەیان ، کە
بەختیان ھەبووبێت ئەمڕۆ لە ژیاندا مابن.پێش ڕاپەڕینەکەی کرۆنشتات (ترۆتسکی)
بیروڕای خۆی ئەگۆڕێت بەرامبەر (ماخنۆ) Makhoلەبەرئەوەی پێویستی بە
سوپاکەی ماخنۆ بوو بۆ قڕکاریەکەیWrangelئەی ترۆتسکی ھەڵینەکوتایە سەر
کۆنگرەی ئەنارکیستەکان لەKharkovو سەدان ئەنارکی نە پێچایەوەو ڕەوانەی
بەندیخانەی Boutikaی نەکردن؟ئەی ئەو ئەنارکیستانە لەو بەندیخانەیە
نەھێڵرانەوە تا ئەڤریلی ١٩٢١؟ نە ئەنارکیستەکان، نە چەپڕەوەکانی تر
بەرەو ڕووی ھیچ تاوانێک نەکرانەوە، بەوجۆرەو لە ھیچی نەبوو ھەموویان
ڕاپێچی کەمپە قەڵەباڵغەکان کران.
لیۆن ترۆتسکی گاڵتەجاڕی ئەکات بە باسی داواکاری(سۆڤیەتە ئازادەکان)ی
دەریاوانەکان ، تا بڵێی دەریاوانەکان ساویلکەو ساکاربوون، چونکە
بڕوایان وابوو کە (سۆڤیەتە ئازادەکان)ئەتوانن بژین لە پاڵ دیکتاتۆردا ،
ھەر سەرلە بەیانی دەسەڵاتی بەلشەفی سۆڤیەتە ئازادەکان گرێدران بە کلکی
دەسەڵاتی بەلشەفیکەوە، واتە گرێدانی سۆڤێتە ئازادەکان، پێش گرێدانی
سەندیکاکان و ھەرەوەزیکارەکان ئەنجامدرا، جارێک (لینین) بە لە
خۆڕازیبونێکی زۆروە پێیگوتم(ئەوا پیاوە مەزنەکەتان Enrico Malatesta بە
سۆڤیەتەکانمان ڕازیە) منیش خێرا بە تۆپزی بۆم ڕاستکردەوەو وتم کام
سۆڤێتانە؟ھاوڕێ لینین، گەر مەبەستت سۆڤیەتە ئازادەکانە ەمنیش ڕازیم،
ئەوەی بیست خێرا باسەکەی گۆڕیو کۆتایی پێھێنا، ئەو کاتە من بە باشی
لەوە گەیشتم، کە بۆچی ناکرێت لە ڕووسیا سۆڤیەتی ئازاد بژی؟
John G. Wrightدرۆ ئەکات و ئەیەوێت گومان لەوەدا نەھێڵێتەوەو ئەڵێت
تا٢٢ئەڤریل لە پترۆگراد ھیچ گیروگرفتێک نەبوو، ئەو وتنەی ئەوەی ئەو
دەیڵێت، تەنھا لە بە ڕۆمانکردنی مێژووی حیزب ئەچێت و ھیچی تر، چونکە
ئەو دەمەی ئێمە گەیشتینە ڕووسیا، ناڕەزایی ھوروژانی کرێکاران لە ھەموو
جێگەیەک بە ئاسانی ئەبینرا، ھەرچ کاتێک سەردانی ھەرچی کارگەیەکم
بکردایە، ئەو ناڕەزایو ھوروژانەم بە چاوانی خۆم ئەبینی، چونکە
دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا کرابووە دیکتاتۆریەتی حیزبی کۆمونیست، بنەمای
ئەو پانکردنەوە حیزبییە بریتیبوو لە بە باوکردنی جیاوازی و پەڕاوێزکردن
، جا گەر ئەو ناڕەزای و توڕەبوونە تا پێش ١٩٢١ خامۆش بووبێت، تەنھا
لەبەرئەوە بووە، کە کارگەران سەرسەختانە دەستیانگرتبوو بە ھیوایەکەوە،
تەقینەوەی (کرۆنشتا)یش دوا بڵقی ئەو ھیوایە بوو.
ھیواو مەبەست وخەباتی ئەو کرێکارە ناڕەزاو بێزارانە، کە چووبوونە ناو
سەنگەری دەریاوانەکانەوە بۆ دابینکردنی ھەلومەرجەکانی جێبەجێکردنی
بەڵێنەکانی پێش شۆڕش بوو، بەتایبەتی (ھەموو دەسەڵاتەکان بۆ سۆڤیەتەکان)
ھەروەھا دژی ئەوەبوو، کە دیکتاتۆریەتی سیاسی کرابووە قەسابی
دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا، ئەوان ئا بەوجۆرە گیانی پیرۆزی بەلشەفیزمیان
ئەبوغزاند.
Wrightلە بابەتێکدا-P٤٩تێبینیەک ئەدات و نوسیویەتی، کە Victor
Sergeگوتویەتی (بەلشەفیکەکان بەرەو ڕووی یاخیبونێک بونەتەوە، ناچار
ئەبوایە پانی بکەنەوە، چونکە چارەڕێیەکی تر نەبوو)ئەو واتەVictorحاڵی
حازر لەناو نازونعمەتی نیشتمانی کارگەراندا ناژی، تا ناچاربێت لەوجۆرە
قسانە بکات، لەبەرئەوە من ھیچ بە بێویژدانیەکی نازانم، گەر
بڵێمWrightناماقوڵی ئەکات و درۆشی فەرموو، ساڵی ١٩٢١-Victor-ناو بەناو
لەگەڵ نوێنەرانی بەشی فەرەنسی لە ئەنتەرناسێۆنالیزمی کۆمونیست
دەرئەکەوت، ئەو ئەو سەردەمە کە ترۆتسکی خەریکی ئامادە باشیبوو بۆ
ئەنجامدانی ئەو قەسابخانەیە لەژێرناوی ڕاوی پۆلە (پۆڕەکان) ئەویش
واتەVictor وێنە ی-الکسندر بیرکمان-و چەند کۆمونیستێکی ترو من ،
ھەراسان و تۆقیبوو، ئەو کاتانە، کە Victorدەستی بەتاڵ ئەبوو ئەھاتە
ژوورەکەی ئێمە بە بێ ئارامی بە پانی و درێژی ژوورەکەدا ئەھاتوئەچوو قژی
خۆی ئەڕنی و دەستەکانی ئەدا بە یەکدا و ئەیوت و ئەیوتەوە(پێویستە شتێک
بکرێت بۆ وەستانی ئەو مەرگەساتە ترسناکە)ئێمەش پێمان ئەوت، خۆتۆ لای
خۆی ئەندامی حیزبیت، بۆ دەنگی ناڕەزایی بەرزناکەیتەوە، ئەویش ئەیگوت
ھیچ کەڵکێکی نابێت بۆ دەریاوانەکان، (٣)
لەگەڵ ئەوەشدا داوامان لێکرد ڕاپۆرتێک بەرزبکاتەوە داوای
لابردنیTcheka(پۆلیسی نھێنی داپڵۆسین)بکات، ھەرچەندە ئێمە ئەمانزانی،
گەر لاشیببەن بە نھێنی دروستی ئەکەنەوە، ئەو دەمە پاساوی ئەھێنایە بۆ
ئەو مەسەلە ، کە دایک و مناڵ بەبێ یەکترھەڵناکەن گەر بێت و ئەوە
ڕاستبێت، کەVictor دوای حەڤدە ساڵ وتبێتی (بەلشەفیکەکان بەرەوڕوی
یاخیبونێک بونەوە، ئەبوایە پانیانبکردایەتەوە، چونکە چارێکی تر نەبوو)
ئەوەی Victorوتوویەتی ھیچ مانایەکی نییە و ھەڵوێستێکی نزم و سوکە،
چونکە ئەو وەک من باشئەیزانی، کە ھیچ قۆمیسەرێکی کۆمونیست دەستگیر
نەکرابوو، نەشکرابووە قوربانی ھیچ خراپەکاریەک من ڕووی دەمم
ئەکەمەVictor لێی ئەپرسم ئایا ڕاست ئەڵێت، گەر ڕاست ئەڵێت، ئەی ئەو
سەردەمەی کە بەشمەینەتەکان ئەکوژران، ئەو چۆن توانی لە ڕووسیا
بمێنێتەوە لە ژێر باڵی ڕژێمی ھاوڕێکانیدا واتە ڕژێمی (لینین) و (ترۆتسکی)
لەوە من بێئاگام گرفتی من نییە گرفتی خۆیەتی، بەڵام من لەوە ڕازی نیم و
ڕێگە نادەم ئەوە بڵێت ، کە بەلشەفیکەکان ھەقی خۆیان بوو پێستی
دەریاوانەکان بگورن،(لیۆن ترۆتسکی) گاڵتەی
بەوە ئەکات، کاتێک تاوانبار ئەکرێت بە کوشتنی ١٥٠٠ دەریاوان، نەخێر
نەخێر، ئەو خۆی ڕاستەوخۆ دەریاوانەکانی نەگەوزاند لە خوێنی خۆیاندا،
ئەو تەنھا ئەو کارەی سپارد بە (Toukhatchevsky) جێبەجێ بکات ئەو
مرۆڤکوژە پرۆفیسۆنێلە، بە باشترین شێوە ئەو ئەرکە پێسێراوەی ئەنجامدا
دەریاوانەکانی خەڵتانی خوێنکردو وەک ئاژەڵی تۆپیو ڕایکێشان، ئەوانەش،
کە لە تۆپبارانی بەلشەفیکەکان قوتاریان بوو درانە دەست Dybenkoی
مرۆدۆست و دادپەروەر Toukhatchevsky وDybenko دوو پاڵەوانی ڕزگارکردنی
دیکتاتۆرن، گەر ئەو دوو پاڵەوانە دادپەروەر بن!سەیرە ئەشێت مێژوو
شێوازێکی تایبەتی ھەبێت بۆ بەرقەرارکردنی دادپەروەری.
ترۆتسکی ئەیەوێت جێگەمان پێلەق بکات، بە مەبەستی گرەوبردنەوە کارتێکی
تازەمان تێئەگرێت داوا ئەکات(لە کیۆ وە کەی بینراوە، کە لە
پراکتیزەکردندا پرانسیپە سەرەکیەکانی ئێمە سەلمێنرابێت) ئەوەی کراوە
نیوەناچڵ بووە، بە تۆپزیش نەکراوە، ھێندە بەسە کە تەماشای ھەڵوێستی ئەو
بکەین بەرامبەر کۆمەکگەری داھێنەرانەی کارگەرانی ئیسپانیا، ئەو کاتە بە
باشی بۆمان دەرئەکەوێت، کە ئەو ھەڵوێستەی ھەمان ھەڵوێستی ھەبوو
بەرامبەر شۆڕشی ڕوسی.
پاشکۆ.
لیۆن ترۆتسکی John G. Wright و ئەنارکیستەکانی ئیسپانیا.
جەنگی ئەھلی لە ڕوسیا چوارساڵی خایاند، گەرچی ئەنارکیستەکان ئەیانبینی،
کە شۆڕش بەرەو ھەڵدێر ئەبرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەنارکیستەکان
چاوپۆشیان لەزۆرشت ئەکرد، تا کارێکی وەھا نەکەن دوژمن لێی سودمەندبێت،
شۆڕشی ڕوسی لەچەند قۆڵێکەوە دژی دوژمنە جۆراوجۆرەکانی ئەجەنگا، گەرچی
ئەنارکیستەکان لەبەرەی شۆڕشدا بوون ، بەڵام بیرو بۆچوون و ھەڵوێستی
خۆیان لەبیرنەکردبوو، واتە سووربوون لە بەرگریکردن لە شۆڕش، ھەڵبەت ئەو
ھەڵوێستەشیان لەو لۆجیکەوە سەرچاوەیگرتبوو(ھیچ ھێندەی ئەوە مەترسیدار
نییە، کە ئەنارکیستەکان و جەماوەر بچن بەگژیەکتردا)ئەنارکیستەکان لە
شۆڕشی ئیسپانیشدا بە ھەمان لۆجیک خەبات ئەکەن و سەنگەریانگرتووە دژی
ھەڕەشەوگوڕەشەی(فرانکۆ)و ئەڵمانیاو ئیتالیای ھاوپەیمانی، کە خاوەنی
توانایەکی میلیتاری لەبن نەھاتوون، ئەوە سەرباری لوتفی (ستالین)و بەناو
ھێزە دیموکتاریخوازەکان ، ھەروەھا گیۆپێنەدانی پرۆلیتاریای دونیا،
ئەوانە ھەمووی، سەرباری ھەڵوێستی ترۆتسکی ، کەھەمان ھەڵوێستی ھەبوو، کە
ھەیبوو بەرامبەر شۆڕشی ڕوسی، ئەنارکیستەکانی ئیسپانیا ھەڵەیەکی مەزنیان
کرد، کە (ترۆتسک)یان بانگنەکردو جڵەوی شۆڕشی بدەنەدەست، تا بەباشی بۆ
ھەمووان بسەلمایە، کە ئەو نەک ھەر پرانسیپەکانی بە نیوەناچڵی پراکتیزە
ناکات، ھەرگیز کارێکیش ئەنجام نادات، کە کوتومت لەخۆی نەچێت.
__________________________________________________
سەرچاوە:
ئەم بابەتە
ساڵی١٩٣٨بە ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە، بە فەرەنسی بڵاونەکراوەتەوە.
-
لە پەڕاویزەکەد وەرگێڕ N.d.t سێ ژمارە-١-٢-٣ی کردوە بە پەڕاوێز، بەڵام
بەداخەوە من لە بابەتەکەدا بەچاوم نەکەوتن، تا بزانم بۆ ئەو سێ
پەڕاویزەی داناوەو مەبەستی، چیبوە، نەبوونی ئەو سێ خاڵەی وەرگێڕ ھیچ
لەناوەڕۆکی بابەتەکە ناگۆڕێت، وەرگێڕ لەبابەتەکە ڕازیەو
بەرزنرخاندویەتی-و.ک.
**
ئەم نووسینە یەکەمجار ساڵی ١٩٣٨ بە ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە، دواتر بە
فەرەنسی.
سەرچاوەی دەقە فەرەنسییەکەی فەرەنسی:
http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/goldman/truthaboutbolfr.html
سەرچاوەی دەقە
ئینگلیزییەکەی:
http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist%5Farchives/goldman/trotskyprotests.html
١- ڕێگەم بە خۆمدا،
ھەندێک ڕستەی - ئیما گۆلدمان - لابەرم، کە زیاد لە پێویست دایشکاندوە
بە لای -برکمان-دا.
٢- بە قسەی
میژوناسی ئیسرائلی -Get-Zler- لە کتیبەکەیدا بەناوەی کرۆنشتات
١٩١٧-١٩٢١ لە سەدا حەفتاو پینجی دەریاوانەکان خۆیان بۆ بەشداری ئامادە
نەکردبوو پێش (N.d.T.) ١٩١٨ .
٣- لەوێدا
پێئەچێت ئەوە قسەی ترۆتسکی نەبێت، لە تراکتێکدا نوسرابێت کە
بەلشەفیکەکان لەسەر کرۆنشتات نوسیبویان(N.d.T.).
ماڵپهڕی سهلام عارف
|