ترسه‌کانمان له بارزانی ؟
قادر نادر
دوای سه‌ردانه‌که‌ی تاڵه‌بانی بۆ تورکیا و فشاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر لایه‌نی کوردی وتورکیدا،سه‌ره‌تایه‌کی نوێ له‌په‌یوه‌ندیه‌کانیان هاتۆته‌ئاراوه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ل به‌رپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا . ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیه‌کی زۆری له‌نێومان دروست کردوه ،چونکه ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌ر‌ده‌وام به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی وئابوریه‌کانی له‌پێش به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانیه‌کان ڕه‌چاو کردوه . سه‌رباری ئه‌وه‌ی داگیرکه‌ران له‌وپه‌ڕی لاوازیانه‌وه ، توانیویانه ده‌ستکه‌وتی گه‌وره بۆ خۆیان به‌ده‌ست بهێنن ،پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسانی کورددا . له‌م روانگه‌وه دیداری نێوان (نێچیرڤان بارزانی )سه‌رۆک حکومه‌تی کوردستان به‌ئاماده‌بونی تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ راوێژکارێکی ئه‌ردۆگان ، ئه‌گه‌ر وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ هێورکردنه‌وه‌ی گرژیه‌کانی نێوان ده‌سه‌لاتی کوردی و تورکیا به‌خاڵێکی پۆزه‌تیف باس بکرێت، به‌ڵام ناشکرێت به گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی بۆ کورد ئه‌ژمار نه‌که‌ین ؟ چونکه له بواری ئه‌ته‌کێتی دیبلۆماسیدا ئاستی وه‌فده‌کان ئاسمان وڕێسمان جیاوازیان بوو،سه‌رباری ئه‌وه‌ی دیداره‌که له‌به‌غدا کرا نه‌وه‌ک له‌کوردستان .وه له‌گه‌رمه‌ی دیداره‌که‌شدا،ده‌یان فڕۆکه‌ی تورکی بۆردومانی بناری قه‌ندیلیان کرد ، که‌ئه‌مه‌لوتکه‌ی سوکایه‌تی بوو به‌کورد ! که‌له‌بڕی ئه‌وه‌ی وه‌ک قۆناخه‌کانی پێشوو به لاوازترین هه‌ڵویست سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم وحکومه‌ت ئیدانه‌یان ده‌کرد ، ئه‌وا ئه‌م جاره ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان نه‌بوو ،ته‌نانه‌ت نێچێرڤان بارزانی له‌دیدارێکی ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌تدا ده‌ڵێت تورکیا تائێستا له‌ناوچه‌کانی خۆی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی کردوه ! وه‌ک ئه‌وه‌ی قه‌ندیل سه‌ربه‌کوردستانی باشور نه‌بێت !؟. سه‌ربای ئه‌م زه‌نگه مه‌ترسیانه‌ش له‌چه‌ند ڕۆژی رابردودا ،وه‌فدێکی ده‌ته‌په که‌له‌نوێنه‌رانی کورد له‌تورکیا هاتنه کوردستان و به‌مه‌به‌ستی گفتۆگۆکردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کوردا ، به‌داخه‌وه له‌خه‌تی پارتی (سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌ت) ئاماده‌نه‌بون دیداریان له‌گه‌ل سازبکه‌ن . که‌به‌رای به‌نده هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ده‌گه‌رێته‌وه که پارتی جۆرێک له‌که‌ناڵی گفتۆگۆی له‌گه‌ل تورکیا ده‌ست پێکردۆته‌وه ،که‌ئه‌مه‌ش سیگنالێک بۆیان ، وه ماوه‌یه‌که له‌سه‌رۆک کۆماری تورکیا‌وه بۆ سه‌رۆک سوپای تورکیا به‌ئیجابی باس له‌هه‌لوێستی دوژمنه کۆنه‌که‌یان (بارزانی ) ده‌که‌ن !. له‌ته‌ک ئه‌مه‌شدا ناکرێت ئه‌وئاخافتنه‌ی پژاک که( نێچیرڤان بارزانی ) (بازرگانی به‌کێشه‌ی کورد ده‌کات) ،به‌هۆکارێکی ترنه‌گه‌ڕێنینه‌وه ،که ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاخافتنه قورسیش بوایه نه‌ده‌بوایه بارزانیه سه‌رۆکه‌کان ئه‌و هه‌لوێسته‌یان هه‌بوایه . له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ له‌شاری دیاربه‌کر له‌به‌رده‌م سه‌دان هه‌زارکوردا، له‌یلا زانا بوێرانه ڕه‌خنه‌ی له‌تاڵه‌بانی گرت ،سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌سه‌ردانه‌که‌ی تاڵه‌بانی بۆتورکیادا یه‌ک ئه‌ندامی ده‌ته‌په نه‌چون بۆ پێشوازیدا،که‌چی تاڵه‌بانی له‌کوردستان پێشوازی لێکردن . بۆیه مافی خۆمانه نیگه‌ران بین له‌به‌رپرسانی کورد به‌گشتی و بارزانیه سه‌رۆکه‌کان به‌تایبه‌تی له دیدارنه‌کردنی وه‌فدی ده‌ته‌په وپڕۆتستۆ‌نه‌کردنی بۆردومانی قه‌ندیل و به‌شان هه‌ڵدانی بارزانی لای به‌رپرسانی پله‌یه‌کی تورک‌دا و راگه‌یاندنیان که ئێمه په‌یوه‌ندیه‌کانمان له‌گه‌ل ئیداره‌ی کوردی‌دا بۆ لێدانی په‌که‌که‌یه ، هه‌ست به‌وه‌بکرێت که‌وته ئاگراوی وهه‌ڵوێسته‌کانی بارزانی له‌به‌رامبه‌ر تورکیا به‌ره‌و ئاوابون ده‌چێت و هه‌نگاو به‌ره‌و تاڵه‌بانی بون ده‌نێت .وه ئاخۆ ئه‌و قۆناخه پێشوو که‌تاراده‌یه‌ک هاوڕایی و پشتگیری باکورو باشور هه‌بوو که‌تورکیای له‌شکست به‌ره‌و شکست ده‌برد درێژه‌ی ده‌بێت یان سه‌ره‌تایه‌کی تاڵی وه‌ک 90کانی سه‌ده‌ی رابردو له‌نێوان ده‌سه‌لاتی کوردی وپارتی کڕیکارانی کوردستاندا ده‌ست پێده‌کاته‌وه؟
|