١٦\١١\٢٠١٣
ترس
و پرسیار.

فەتاح حەسەن
وەک بارانی
بەهارانە
نم نم..
تاوە نا تاوێک
بە کەناری رۆحمدا دادەبارێی.
کەی، دەبیتە پایزە باران و
لێزمە دەکەی..؟
کە، نابارێی
کۆترەکانی رۆحیشم ناگمێنن.
زۆر دەترسم هەر نەبارێی.
ئا ئەو ساتە
کۆترەکانیش تەرە دەبن
تەنها دەبم.
خۆ دەزانی ئەی خانمەکەم
تەنهاییش چەند کوشندەیە!
* *
*
نامۆیی چەقۆیەکی کولە
جەستە و ناخم
توێ توێ دەکا.
تەنهاییش بۆتە هەسان و
ناو بە ناوێک..
ئەو چەقۆ کولە تیژ دەکا.
ناخم و چەقۆی کول
جەستەم و چەقۆی تیژ
بوونەتە بازنەیەک و
سەرەتاکەی نامۆییە و
کۆتاییەکەی تەنهاییە.
کێ دەزانێت
کامیان زامیان بە سوێترە
نامۆیی
یاخود
تەنهایی؟؟
دانیمارک - ڤالبی
ماڵپەڕی فەتاح حەسەن
|