تڕو تفاق .
تاریق حوسێن هه‌مه‌وه‌ندی
- به‌شی یه‌که‌م -
وه‌ک پێشتر باسمان کرد که (خانه) له گه‌ڵ تۆم یه‌کیان گرتووه‌و،
زاراوه‌ی (گه‌نم) یان پێکهیناوه، ئه‌م جاره‌یان (خانه) له‌گه‌ڵ(جۆ)
که له‌و زه‌مه‌دا ( ژهڤه)ی پێووتراوه؛ یه‌کده‌گرن و ووشه‌ی( ژهڤه
خانه)پێکدێنن. (ژهڤهخانه) شوێنی هه‌ڵگرتنی (جۆ) بووه و، بۆ ئالیکی
ئه‌سپ سوودی لێوه‌رگیراوه‌و، له هه‌مان کاتدا که ئه‌سپه‌کان و، ئهسپسوارهکانیش
له‌وێدا ژیاوون، ههرلهمهوه (ژهڤهخانه) بووه به زاراوه‌یه‌ک ،
که‌مانای خانه‌ی جه‌نگی ده‌گه‌یه‌نێت، که ئیمڕۆ پێی ده‌ڵێن (جبه‌خانه)
، ته‌نانه‌ت ناوی خودی(جۆ)یش له‌هه‌ندێ شوێندا، مانای جه‌نگ ده‌گه‌یه‌نێت،
بۆ نموونه زاراوه‌ی (جڤه) واته (شه‌ڕ) له‌مه‌وه هاتووه، که له
باری کۆدا بووه به( جڤات)و، ئیمڕۆ به مانای بزووتنه‌وه دێت.
(ژهڤه) یان(جبه) له‌عه‌ره‌بیدا چه‌نده‌ها زاراوه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه،
بۆ مه‌خزه‌نی ته‌قه‌مه‌نی(مشجب)و، بۆ شوێنی شه‌ڕ( جبهە) و بۆ لیستی ته‌قه‌مه‌نی(
جبایه) و بۆ ڕێکخه‌ری لیست (جابی) .
(جۆ) له گه‌ڵ پاشگری( ک) یه‌کی گرتووه‌و، زاراوه‌ی( جوهک) که پاشان
بووه به (جه‌ک) و له گه‌ڵ( نگ) یه‌کیان گرتووه و، زاراوه‌ی(جه‌نگ)
یان پێکهێناوه . ئێمه نموونه‌ی وه‌ک ئه‌مه‌مان زۆره ، که ده‌توانین
بۆ زاراوه سازی سوودی لێ وه‌ربگرین ، بۆ نموونه: (جۆ=جه‌ک= جه‌نگ) ، (
توف=توفهک= توفه‌نگ) ،( کۆڵ=کۆڵه‌ک= کۆڵه‌نگ) ، (شه‌ڤ[شانه]= شه‌ڤه‌ک[شه‌به‌ک]=شه‌به‌نگ[شبکە]ی
عه‌ره‌بی لێره‌وه هاتووه) (خۆش=خۆشهک=خۆشهنگ[قه‌شه‌نگ])، ( چال=چالاک=
چه‌له‌نگ)، (ژیر= ژیره‌ک[زیره‌ک]= زرنگ)،( فیش=فیشه‌ک= فیشه‌نگ)، (ئاو=ئاوه‌ک=ئاوه‌نگ)،
وه‌ک بینیمان(ک) و(نگ) گۆرانکارییه‌کی زۆر له دۆخی ووشه‌دا دروست ده‌که‌ن
، که ده‌توانن ، له‌گه‌ڵ (ناو) (ئاوه‌ڵناو) و(کردار) یه‌ک بگرن و،(
ناو) و( بکه‌ر) و( ئاوه‌ڵناو) پێکبهێنن. له‌وه ده‌چێت که( د.جه‌مال
نه‌به‌ز) ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته نه‌بێت، له زۆر جێگادا ده‌ڵێت (ک)
پاشگرێکه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت بۆ، وه‌یان له شوێنیکدا ده‌ڵێت که
پاشگری (هک) به‌مانای(وه‌ک)دێت و ، لێره‌دا زاراوه‌ی(پهشمهک) به
نموونه دێنینه‌وه، که بریتیه له(په‌شم+هک) به‌ووته‌ی ئه‌و،واته(وه‌ک
په‌شم) ، نازانێت که(ه) ته‌نها بزوێنیکهو،(ک)یش پاشگرێکی پڕ مانایه،
که‌وا له خواره‌وه باسی ده‌که‌ین.
هه‌ندێجار ده‌بینین که پیتی(ه) که وه‌کو بزوێنێک؛ئه‌گه‌ر پێویست بکات،
ده‌که‌وێته نێوان ووشه‌و پاشگرهکهوه،وه هه‌ندێ جاریش ده‌بێت به(ی)
وه‌ک لێره‌دا ده‌یبینین:( زڕ= زڕیک= زرینگ)، (قوڕ= قوریک= قورینگ) و،
له م باره‌دا ده‌توانرێت بۆ دووباره کردنه‌وه به‌کاربێت، وه‌ک: (زڕه‌زڕ=
زریکه زریک= زرینگه زرینگ) ( قوڕهقوڕ=قوریکهقوریک= قورینگهقورینگ)
وه‌ک بینیمان ئه‌مانه بۆ ده‌نگ به کار دێن، که له‌گه‌ڵ ووشه‌ی ساده‌شدا
ئه‌مه ده‌بینرێت بۆ نموونه: بۆڵه‌بۆڵ، گاره‌گار، قاڵه قاڵ، ( قاڵه‌قاڵ)
له(گاڵ)ه‌وه هاتووه‌و،ووشه‌ی(قال)ی عه‌ره‌بیش له‌مه‌وه هاتووه، که
له بنه‌ڕه‌تدا
(خاڤث)
بووه‌و{عه‌ره‌ب کردوویانه به(خفصة)}
پاشان بووه به (گاث)
و، ووشه‌ی(گاس)و(گاز)(گاڵ) ی لێکه‌وتۆته‌وه، به
مانای(خه‌به‌ردان) دێت ، بۆنموونه که ده‌ووترێت : گاڵی فڵانهکهست
لێ ئه‌ده‌م ، واته: فڵانه که‌ست لێ ئاگادار ده‌که‌م، یان ده‌وترێت :
مه‌یکه به‌قاڵ، واته: با خه‌ڵک لێمان به‌خه‌به‌ر نه‌بن، یان بۆ داوه‌ت
کردن که ده‌ووترێت: قاڵی فڵانه که‌س بکه واته: بانگی فڵانه که‌س
بکه، یان خه‌به‌ری فڵانه که‌س بده، یان گاسی فڵانه که‌س بکه ، یان
بڕوانه زاراوه‌ی (به‌له‌نگاز).
(قاڵه قاڵ) چه‌نده‌ها گۆڕانی به سه‌ردا هاتووه، وه‌ک(قاوه‌قاو) ،(قاڵوقیڵ)،
(گاوهگاو)(ژاوه‌ژاو)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ک{( گاس) (گاڵ)(گاز) (قاڵ)(قاو)}
که به‌مانای(خه‌به‌ر) دێت و، خودی زاراوه‌ی(خه‌به‌ر) یش کهکوردییه،
که‌سانی به ناو زمانه‌وان له بری ئه‌وه‌ی که بێن تۆزێک خۆیان
ماندووبکه‌ن و، له‌زمانی کوردی بکۆڵنه‌وه‌و ، ووشه‌و زاراوه تۆراوه‌کان،
بگه‌ڕێننه‌وه ناو زمانی کوردی ، هاتوون زاراوه‌یه‌کی بێمانایان له
بری (گاڵ) داناوه، که ئه‌ویش(ده‌نگۆ)یه، لێره‌دا ووشه‌ی (ده‌نگ) خۆی
به مانای(گاڵ) دێت، وه‌ک ده‌ووترێت : ده‌نگی بکه، واته:قاڵی بکه،یان
ئاگاداری بکه، ئایا ئه‌وکه‌سه‌ی که زاراوه‌ی (ده‌نگۆ) ی داناوه، ده‌زانێیت
ئه‌و پاشگری(ۆ)یه به مانای چی دێت؟ بێگومان نه خێر، من لێره‌دا بۆی
ڕوون ده‌که‌مه‌وه‌که، ئه‌و(ۆ)یه له کرمانجیدا له بری پێشگری (ئه‌ی)
دێت، که له شێوه‌زمانه‌کانی دیکه‌دا به (ه) ده‌ریده‌بڕن ، بۆنموونه
:دایه، بابه،مامه، خاڵه(لاله)، کوڕه، گه‌له... دایۆ، بابۆ ،مامۆ(ئامۆ)،
خاڵۆ(لالۆ)،کوڕۆ، گه‌لۆ...هتد به واتای ئه‌ی دایک، ئه‌ی باب، ئه‌ی مام
، ئه‌ی خاڵ، ئه‌ی گه‌ل... که له عه‌ره‌بیدا مانای(یا) ده‌گه‌یه‌نێت ،
بۆنموونه: یاامی، یاابی، یاعمی ،یاخالی، یاابنی(یابنی)، ایها الشعب...
ئایا کاکی زمانه‌وان پێمان ده‌ڵیت( ده‌نگۆ) مانای چییه؟ ڕه‌نگه کاکی
زمانه‌وان زاراوه‌ی(ده‌نگۆ) ی له‌سه‌ر کێشی (مقۆمقۆ)وه‌رگرتبێت، که ئه‌میش
هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌تره‌و، چونکه نازانێت(مقۆمقۆ) مانای چییه.. (مقۆمقۆ)
زاراوهنییه، به‌ڵکو کنایهیهو له (بگومگو)ی فارسییه‌وه هاتووه.
(خڤثه)که
له ئینگلیزی‌دا(Voice)ه،
که پاش چه‌ند گۆڕانێک(که له شوێنێکی تر باسی لێوه ده‌که‌م) بووه
به(ثه)
وپاشان(ذه)
که بووه به(ذهک)و
ووشه‌ی(ده‌ک)و (زهک) ی لێکه‌تۆته‌وه بووه‌به (ده‌نگ)
و(زه‌نگ)، که له عه‌ره‌بیدا بووه به(دق)هه‌روه‌ک له(دق الجرس)دا
ده‌رده‌که‌وێت ، که ووشه‌ی (جرس)یش کوردییهوله (جێ+ڕه‌س) ه‌وه‌هاتووه،که‌به
مانای گه‌یشتنه‌جێ دێت، له کۆندا که قافڵه گه‌یشتوونه‌ته جێ، زه‌نگی
گه‌یشتنیان لێداوه، هه‌روه‌ک له( زه‌نگی کاروان)دا ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌مڕۆ
له کوردید ا(زهک)یان(زه‌نگ) به مانای (ده‌نگ) نایه‌ت و، مانای خودی
(جێڕهس)ی گرتۆته خۆ، که له‌ڕاستیدا ده‌بێت بووترێت(زه‌نگی جێڕهس)واته(ده‌نگی
جێڕهس) که ده‌کاته(دق الجرس)، له بری ووشه‌ی (جێڕهس) زاراوه‌ی(زه‌نگۆڵه)
دروست بووه، که هه‌ر چه‌نده هه‌ڵه‌یه‌و، بچوککراوه‌ی ووشه‌ی (زه‌نگ)ه،
به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که پێگه‌ی خۆیی به‌و ناوه‌وه قایم کردووه،
له هه‌مانکاتدا ووشه‌یه‌کی ناسک و جوانه. هه‌روه‌ها زاراوه‌ی (ده‌ق)
ی کوردیش له‌ماوه هاتووه، که به‌مانای( ده‌نگ) ی نووسراو دێت، به
عه‌ره‌بیدا (نێ) پێده‌ووترێت و، به ئینگلیزی به‌مانای(Text) دێت.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه پاشگری(ک)و( نگ) که هه‌رچه‌نده هه‌ردووکیان
له کوردی‌دا به کاردێن ، به‌ڵام زیاتر (ک) مۆرکی کوردیی پێوه‌یه‌و (نگ)یش
فارسی ، وه‌ک له(فیشه‌ک=فیشه‌نگ) و( خوشک= قه‌شه‌نگ) ،(زیره‌ک=زرنگ) (تفهک=تفه‌نگ)دا
دیاره، ئه‌وه‌ی شایانی باسیشه که پاشگری (ک) به‌م شێوه‌یه له
فارسی‌دا نییه، له‌فارسیدا پاشگری(ک) هه‌یه که بۆ بچوککردنه‌وه به‌کاردێت
که په‌یوه‌ندی به‌و(ک)ی سه‌ره‌وه نییه ، بۆنموونه: (مرغ=مرغک) ، (پسر=پسرک)،(
شهر=شهرک)... هتد . هه‌روه‌ها زۆر ووشه هه‌یه که له‌گه‌ڵ (ک) یه‌کده‌گرن،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ (نگ) یه‌ک ناگرن و له‌و جۆره ووشانه له فارسی‌دا نیه‌و
به شێوه‌یه‌کی تر پێڕه‌و ده‌کرێن، یان هه‌ر پێڕه‌وی کوردی به‌کاردێنن
، بۆنموونه :(موش=موشه‌ک= موشک) ( کوت=کوته‌ک= کتک) ، (کێر[کێڵ]= کێرهک[به‌عه‌ره‌بی
بووه به که‌ره‌ک]= بیل) ، ( په‌ست = په‌سته‌ک= نمد)
ئه‌گه‌ر بڕوانینه ووشه‌ی (نمد) ی فارسی که به مانای (لباد) یان ( په‌سته‌ک)
دێت ، ده‌بینین له‌سه‌ر پێره‌وی (هه‌بوو نه‌بوو)ی کوردی دروست کراوه ،
که (نه‌بوو) هو له (نه+مهد) پێکهاتووه‌و، واته ( نهکشان) و
مانای( په‌ستان) ده‌گه‌یه‌نێت، وه ( هه‌بوو) ی ( مهد) بریتییه له(
ئه‌مه‌د) واته ( زیاتر کشاندن)، که له فارسی و عه‌ره‌بیدا وه‌ک( ڕمد)
به‌کار دێن، که ووشه‌یه‌کی کوردییه‌و، به‌داخه‌وه خۆمان به‌کاری
ناهێنین، دیسان ئه‌گه‌ر بڕوانینه ووشه‌ی (لباد) یش، ده‌بینین که، به
هه‌مان پێره‌و دروست بووه‌و له( نه+باد) پێکهاتووه‌و، پاشان بووه به(له‌باد)
، لێره‌دا (باد) به مانای کشان و ئاوسان و هه‌وکردن دێت ، لێره‌دا
خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌بێت ئه‌وه بزانێت ، که پێڕه‌وی (هه‌بوو نه‌بوو)
جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ( ئه‌رێ و نه‌رێ)دا ، ئه‌مه ته‌نها له عه‌ره‌بی
و فارسی‌دا هه‌یه و له بنه‌ڕه‌تدا کوردییه و له کاتێکدا که
ئاوێستایان دزیوه، بۆداڕشتنی ڕێزمان سوودیان لێوه‌رگرتووه و، ئێمه‌یش
واتێگهیشتووین که ئه‌وان له ڕێزماندا ده‌وڵه‌مه‌ندن، که‌چی نازانین
که خۆیان به زمان و ڕێزمانی ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ند کردووه. جا بۆیه
پێویسته به زووترین کات پێڕه‌وی (هه‌بوونه‌بوو) بگه‌ڕیته‌وه ناو
ڕێزمانی کوردی.
با بێینه‌وه سه‌ر باسی (ژهڤه):
(ژهڤه)پاش ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ (ک) و(نگ) یه‌کده‌گرن. هه‌ردوو ووشه‌ی
(ژهڤهک) و(ژهڤهنگ) دروست ده‌کات ، که هه‌ردووکیان به مانای( شه‌ڕ)
دێن، پاش ئه‌وه‌ی که(ژهڤهک) گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا دێت، ده‌بێت به(چه‌په‌ک)
و(ژهڤهنگ)یش ده‌بێت به(جه‌فه‌نگ) که به‌مانای شه‌ڕانی هاتووه‌و،
ئیمڕۆ مانای گاڵته‌چی ده‌گه‌یه‌نێت. زاراوه‌ی (چه‌په‌ک) واته شوێنی شه‌ڕ
، بۆ نموونه :( لاچه‌په‌ک ) به‌مانای ئه‌وشوێنه دێت که ئارامه‌و
دووره له‌شه‌ڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆ مه‌به‌ستی تریش به‌کاردێت، بۆ
نموونه : شوێنێک که(با) نایگریتهوه، پێی ده‌ووترێت (چه‌په‌ک)،لێره‌دا(چه‌په‌ک)
په‌یوه‌ندیی به(چه‌پ)ی پێچه‌وانه‌ی(ڕاست)ه‌وه نییه.
(ثوخڤ)ووشه‌یه‌کی
زۆر کۆنی کوردییهوبه مانای (کون) یان(بۆشایی) دێت و، عه‌ره‌ب
کردوویانه به(ثقب)و،
زاراوه‌ی (سقف)یش له‌مه‌وه هاتووه. هه‌روه‌ها به گۆڕانی ده‌نگی{(پ)
بۆ(س)} و{(ڤ)بۆ(و) و(م)} و{(خ) بۆ(ه)} ووشه‌ی{ (سو‌و) (سوم) (سم)} ی
لێکه‌وتۆته‌وه، که ئه‌مه چونکه له باسه‌که دوورمان ده‌خاته‌وه
له‌شوێنێکی دیکه‌دا باسی لێوه ده‌که‌ین ، لێره‌دا ته‌نها باسی ئه‌و
گۆڕانانه‌ی تر ده‌که‌ین که په‌یوه‌ندی به باسه‌که‌وه هه‌یه‌و ، که
ئه‌ویش بریتییه له(ثوخڤ)
(ثوڤ)
و(توڤ) (توب)(توپ)(تۆپ)(توف)، که له ئینگلیزی‌دا بووه به (Tube)
، واته تیره‌یه‌کی کوندار، که به مانای(لوله) دێت و، به عه‌ره‌بی
( لولب)ی پێده‌ووترێت که ئه‌ویش کوردییه. (تۆپ) وه‌ک له( تۆپه
قوماش) دا ده‌رده‌که‌وێت، واته لوله‌یه‌ک قوماش، به‌ڵام چه‌نده‌ها
مانای دیکه‌ی گرتۆته خۆ، بۆ نموونه؛ مانای تۆپێک قوماشی به کار
هاتوو ده‌گه‌یه‌نێت و، به یه‌که‌م بڕینی قوماش ده‌ووترێت (سه‌رتۆپ) و،
ئه‌م زاراوه‌یه په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ میوه‌و خوارده‌مه‌نیش ، بۆ نموونه
هه‌ندێ که‌س به سه‌رتوێژی ماست ده‌ڵێن (سه‌رتۆپ)، یان له‌کاتی
کردنه‌وه‌ی به‌رچنه‌یه‌ک میوه‌دا، به به‌شی سه‌ره‌وه‌ی میوه‌که
ده‌ووترێت (سه‌رتۆپ).
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که (تۆپ) شێوه‌یه‌کی لوله‌یی؛ یان
بازنه‌یی هه‌یه، به هه‌ڵه ناوی شێوه‌ی گۆیی گرتۆته‌خۆ و ناوی(تۆپ)ی
بازیی لیکه‌وتۆته‌وه، که له فارسی‌دا بووه به(توپ) و له
عه‌ره‌بیدا بووه به(طابة).
(تۆپ) له شیوه‌ی لولهدا ، ناوی ئامێری( تۆپهاوێژ) ی لێکه‌وتۆته‌وه،
که به فارسی بووه به(طوپ)
و به عه‌ره‌بی (مدفع هاون) ی پێده‌ڵێن، که ووشه‌ی(هاوه‌ن)یش کوردییه،
بێگومان ناوی (تۆپخانه) یش، له(تۆپ+خانه)ه‌وه هاتووه. (د.جه‌مال
نه به‌ز ) ده‌ڵێت (تۆپ) ناوێکی ڕووسییه!
وه‌ک گووتمان (تۆپ) چه‌ند ناوێکی هه‌بووه، یه‌کێک له‌وانه(توف) بووه،
به‌پێی ئه‌و پێڕه‌وه‌ی که له‌سه‌ره‌وه دیتمان ، گۆڕاوه( توف= توفهک=توفه‌نگ)
،لێره‌دا ده‌توانین بڵێین که (توفهک) ناوێکی کوردییه‌و، (تفه‌نگ)
فارسییه، پاش ئه‌وه‌ی (تیر) که له‌و زه‌مه‌دا به‌مانای(فیشه‌ک)
هاتووه، که میراتگری ناوی(تیر) ی (که‌وان) ه؛ له‌گه‌ڵ (توفهک) یه‌کیان
گرتووه‌و، زاراوه‌ی(تیروتوفهک) یان دروست کردووه، که‌ئیمڕۆ بووه به(تڕوتفاق)،
که به‌مانای زه‌خیره‌ی جه‌نگی دێت . (د.جه‌مال نه‌به‌ز) ده‌ڵێت زاراوه‌ی
(تڕوتفاق) له (ته‌ڕو وشک)ه‌وه هاتووه‌و، واده‌زانێت که به مانای زه‌خیره‌ی
خۆراک دێت!!!؟
وه‌ک دیتمان که (تۆپ) چه‌کێکی گه‌وره‌یه‌و، له (تۆپ) بچووکتریش (تفه‌نگ)ه.
ده‌بینین له (تفه‌نگ) بچووکتریش بریتیه له (ده‌مانچه) ، که (تفه‌نگ)
له‌گه‌ڵ پاشگری(چه) یه‌کیان گرتووه‌و، زاراوه‌ی(تفهنچه)یان
پێکهێناوه، که‌ئه‌ویش به تێپه‌ڕ بوونی کات ، گۆڕاوه بۆ(تهفانچه)و
(ته‌پانچه) و (تهڤانچه) و( دهڤانچه) و(ده‌وانچه) و (ده‌مانچه)...
هتد
نیوجه‌رسی
08/02/09
naziar@verizon.net
|