١١\٥\٢٠١٣
تفه‌نگه‌که‌ی تاڕپ!!

سه‌عید عارف باپیر
تفه‌نگه‌که‌ی تاڕپ، به‌شێکی دراماتیکی ڕوداوی فیلمێک بو ، ئه‌وه‌ی
له‌یادم مابێت، سه‌رده‌می جه‌نگه‌کانی ناپلیۆن بو وه‌کو هێزی
هه‌نارده‌که‌ری بیروباوه‌ڕه‌کانی شۆڕشی فه‌ره‌نسا له‌بانگه‌وازی ئازادی
و لیبرالیزم ، به‌رامبه به‌هێزی کۆنزه‌رڤاتیزمی ئه‌وروپی و روسی.
ڕوداوه‌کان له ئیسپانیادا بون. تاڕپ و تفه‌نگه‌که‌ی ، ڕۆڵی
چاره‌نوسسازی بینی له پرۆسه‌ی به‌لاداکه‌وتنی ئیسپانیا به‌دیوی
کۆنزه‌رڤاتیزمی به‌ریتانی دا دژ به لیبرالیزمی فره‌نسی . له‌کاتێک دا
هێزه‌کانی به‌ریتانیا خه‌ریک بو تێک ده‌شکان، ئه‌فسه‌رێکیان له
فه‌رمانده‌یی باڵای بریتانیه‌وه نارد بۆ سه‌رپه‌رشتی کردنی هێزه
په‌ڕش وبڵاو کراوه‌که‌یان . ئه‌فسه‌ره‌که له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی
کردندا ، به‌ته‌نها ده‌که‌وێته که‌مینی مه‌فره‌زه‌یه‌کی هێزی
فه‌ره‌نسیه‌وه ، به‌هه‌ڵکه‌وت له‌وێدا تارپ وه‌کو سه‌ربازێکی ساده‌ی
که‌مته‌رخه‌م، له‌و چه‌مه‌دا له هێزه‌که‌ی دابڕابو. به تفه‌نگه
تاقه‌یه‌ک دێته ده‌ست و بێ ئه‌وه‌ی بزانێت سه‌رکرده نوێیه‌که‌ی له
کوشتن ڕزگار ده‌کات ، هاتنی ئه‌م فه‌رمانده‌یه زۆر گرنگ ده‌بێت بو
ڕیخستنه‌وه‌ی هێزی په‌رش بڵاوی ئینگلیزه‌کان ،سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی
تێکشکاندنی فه‌ره‌نسیه‌کان و ده‌رپه‌ڕاندنی یه‌کجاریان له گۆڕه‌پان
دا. ئیتر چاره‌نوسی ئیسپانیا ده‌که‌وێته‌وه خولگه‌ی پاشایه‌تی
کۆنزه‌رڤاتیزمی بریتانیه‌وه.
تارپی سه‌رباز به‌ته‌نها هیچی پێ نه‌ده‌کرا ئه‌گه‌ربه‌ڕێکه‌وت تفه‌نگ و
چه‌ند گوللەیه‌کی پێ نه‌بوایه.
له‌بابه‌ته‌که‌ی ئێمه‌دا تفه‌نگ و گوللە ده‌بنه ، وشه‌ی (نا) بۆ
سه‌پاندنی ده‌ستورێکی داخراو ، (نا ) بۆ سێهه‌م جار هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی
سه‌رۆک ،(نا) بۆ له‌وتاندنی دیموکراسی ، (نا) بۆ حوکمی داخراوی
بنه‌ماڵه‌یی ،(نا) بۆ زه‌وت کردنی ئازادی و زه‌وت کردنی هه‌لی هاوتاو
چونیه‌کی ژیان ، هه‌رنایه‌ک له برێتی گوللەیه‌کی (تفه‌نگه‌که‌ی
تاڕپ)ه.
ئه‌ی کێ، ده‌بێته تاڕپ؟!!
له پێش هه‌ڵبژاردنی ٢٠٠٩وه، په‌رله‌مانی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی
نائاسایی، ته‌مه‌نی خۆی درێژ کرده‌وه ، ئه‌و کاته خه‌ڵکێک و
نه‌یارانی درێژ کردنه‌وه‌که، ناتۆره‌ی (په‌رله‌مانی ئێکسپایه‌ر) یان ،
دابڕی بو به‌سه‌ر په‌ڕله‌مانی بێ ئۆپۆزیسیۆنی دو حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌که دا.
ماوه‌یه‌کی درێژ تر بو له‌ساڵانی ٢٠٠٢ به‌دواوه ، پارتی بێ هیچ
به‌رهه‌ڵست و ئۆپۆزیسیۆنێکی کاریگه‌ر خه‌ریکی هه‌ڵخڕاندنی ده‌ستورێک بو
به‌قه‌دو پێوانه‌ی سه‌رۆکی حیزبه‌که‌ی دا ، که له هه‌ڵبژاردنی
٢٠٠٥ه‌وه به زورینه‌ی په‌ڕله‌مانی کرابوه سه‌رۆکی هه‌رێم ، له
سه‌ودایه‌کی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی به‌رامبه‌ر له تاڵه‌بانی به
پاڵپشتی سه‌رخستنی تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق.
هه‌رچه‌نده پارتی وه‌کو پارسه‌نگ و پاداشتێکی پۆسته‌که‌ی تاڵه‌بانی
ده‌داته‌وه به‌چاوی یه‌کێتی دا.
له‌کاتێک پۆستی سه‌رۆک کۆماری ڕۆڵی قه‌ڵغان و سوپه‌رێکی دیوه له‌به‌ر
به‌ڵاکانی به‌غدادا دژ به‌سه‌ۆکایه‌تی هه‌رێم، ڕۆڵی چه‌سپاندن و
سه‌قامگیری زیاتری ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی بینیوه ، وه‌کو
سه‌نگه‌رێکی پێشه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم کاریگه‌ری هه‌بووه ، به
دانپیانان و شاهیدی پارتی خۆی.(*)
له‌و ڕوه‌وه ، پارتییه‌کان له‌دانیشتنی تایبه‌ت دا ، شانازی
به‌زیره‌کی و لێزانی سه‌رۆکایه‌تی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن ، به ئیش ده‌که‌ن
به، حیکمه‌تی: ((چۆله‌که‌یه‌کی ناوده‌ست، ناده‌ین به‌سه‌د کۆتری
سه‌رداره‌کان.)).
له ٢٠٠٩داو له‌درێژکردنه‌وه نائاساییه‌که‌ی په‌ڕله‌مان دا که‌مێک پێش
واده‌ی هه‌ڵبژاردن، له‌کت و پڕێک دا ده‌ستوره نیوه کوڵیوه‌که‌یان
خرایه به‌رده‌نگدان. په‌ڕله‌مانێکی نزیکه داخراو ی پارتی و یه‌کێتی
دا ، به ٩٦ ده‌نگ له کۆی ٩٧ ده‌نگی ئاماده ی هۆڵ، له سه‌رجه‌می
١١١ کورسی بنه‌ڕه‌تی په‌ڕله‌مانی دا، په‌سه‌ند کرا، به بێ بونی
ئۆپۆزیسیۆنێک..
بۆ بیر خستنه‌وه ئه‌مانه ئه‌و نائاسایی بونه‌ن، که‌چی له‌م ڕۆژانه‌دا
سه‌رۆکی هه‌رێم قۆناغ بڕینی ده‌ستوره‌که به‌ئاسایی و یاسایی
ده‌ناسێنێ.
پارتی هه‌رله هه‌ڵبژاردنه‌کانی ٢٠٠٩دا ویستی به‌یه‌کجاری
ده‌ستوره‌که‌ی بخاته به‌رده‌م ڕاپرسیه‌وه ، به‌ڵام له‌به‌ر زامنکردنی
مه‌ترسی ده‌نگی ناڕازیه‌کان و دروست بونی ئۆپۆزیسیۆنی شێلگیر .
نه‌یویست به‌ردێک بگرێته دو نیشانه ، ته‌نها به سه‌پاندنی
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک به‌ڕاسته‌وخۆی ده‌نگدانی جه‌ماوه‌ر وه‌ستایه‌وه و
ده‌ستوره‌که‌ی له‌تاقی چاوه‌ڕوانیدا هه‌ڵگرت بۆ هه‌لێکی تر.
له‌هه‌مان کات دا ئۆپۆزیسیۆنی تازه قاڵب ، له‌به‌ر مڵی و نه‌مه‌ینی
خۆی نه‌یتوانی دو ڕیسک بکات به ناوه‌ندی ده‌نگده‌ران ، ته‌نها ڕیسکی
خۆ ئیعلانکردنی پێ کرا.
سه‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن ، ئه‌وه‌بو که زانیومانه ، له‌م سه‌روحه‌لی
هاتنه‌وهی وه‌رزێکی تری هه‌ڵبژاردن دا، هه‌ل ومه‌رجه‌کان دیسانه‌وه
ده‌ست پێ ده‌که‌نه‌وه. پڕۆژه‌ی ویست و ئیراده سیاسیه ته‌واو
نه‌کراوه‌کان بوار و هه‌لی نوێیان بۆ زیندو ده‌بێته‌وه . به‌تێڕوانین
له هه‌شت ساڵی ڕابوردوی ده‌سه‌ڵاتی براوه‌دا ، پارتی پڕ ته‌ماحترین
لایه‌نه بۆ قۆرغ کردنی ده‌سه‌ڵات له قه‌پیلکی بنه‌ماڵه‌ی بارازانی
دا، چاودێری سیاسی پێویستی به بلیمه‌تیه‌ک بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م
ڕاستیه ، به‌وه‌ی زیاترین ده‌سه‌ڵات له‌نێوان باوک وکوڕو برازایه‌ک دا
گه‌یشتۆته ترۆپک.
بۆ ئاینده‌ی قۆناغێکانی تریش له په‌لهاویشتنی نوێ دان بۆ هه‌ژمونی
ته‌واوه‌تی و نوزه‌بڕین له هه‌ر به‌رهه‌ڵستکارێک...
پارتی له ده‌ربڕینی قسه‌که‌ره ڕه‌سمیه‌که‌یه‌وه ده‌یه‌وێت به هه‌ر
نرخێک بێت سه‌رۆکه‌که‌ی بۆ جاری سێهه‌م هه‌ڵببژررێته‌وه .(**)
له‌ڕێگه‌کانی ته‌کلیف کردن له‌ئۆپۆزیسیۆن ویان به‌هه‌موارکردنه‌وه‌ی
یاسایی، ئه‌گه‌ر بۆیان فه‌راهه‌م بکرێت.
یان له‌تاقه ڕابوردوه‌که‌دا ، ده‌ستوره دڵخوازه‌که‌یان داده‌گرن و
ده‌تخه‌نه به‌ر ڕاپرسیه‌وه، وه‌کو خۆیان ده‌یانه‌وێت هه‌رچۆنێک
سێباره سه‌رۆکی پارتی سواری ئه‌سپی ده‌سه‌ڵات بکه‌نه‌وه ،پاش
سه‌رچونی هه‌ڕمه‌نی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی ماوه پێچی مێزه‌رێکه . ئیتر
به دیفاکتۆی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستاو ده‌ست نه‌کردوی ساڵه‌هایه‌ک ،
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم سه‌رله‌به‌ر قۆرخ ده‌بێت بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌ک(*).
لێره‌و له‌وێش جگه له سیاسیه‌کانیان مونه‌زیرو نوسه‌رانێکیش
ده‌که‌ونه پۆزش وبه‌ڵگه سازاندن ، هه‌روه‌ک سیاسی و نوسه‌رێکی سویدی
نشێنی پارتی به‌ڵگه‌ی (سمارت) زیره‌کی و لێهاتوی سه‌رۆکه‌که‌ی ، ده‌کات
به حه‌تمیه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی .وه‌کو ئه‌وه‌ی بڵێت له خاشه‌بڕکردنی
به‌رهه‌ڵستکارو هاوشان دا پارتی سه‌رکه‌وتو بووه . دور له‌هه‌ر
پرنسیپێکی تری دیموکراتی و هه‌لی هاوتا ، وه‌کو قوماری بلاک جاک نه‌خشی
هێناوه ، ده‌بێت پێی بوترێت نۆشی گیانت بێت .(***)
له ڕیال وڕاستی ئێستادا ، پارتی به‌ته‌نها له یه‌ک به‌ره‌دایه ،
وه‌کو هێزێکی داخراو ، هه‌مو لاو لایه‌نه‌سیاسیه‌کان به ئه‌ندامان و
لایه‌نگرانی ی بڕێکیش له‌سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیه‌وه له به‌رامبه‌ر
پارتی دان (****).
ته‌نها مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌به‌ر زه‌برێکی تایبه‌تیدا
به‌شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ داواکانی پارتی دان.
خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌وان بوێری تاڵه‌بانی تێ دابێت ، له‌مه‌سه‌له
چاره‌نوسسازه‌کان دا توانای (نا) یه‌کی تیاهه‌بێت.
ئه‌وه یان (تارپ) ێکه‌و وه‌رچه‌رخانێک ده‌خوڵقێنێت ، بۆ کرانه‌وه و
بوژاندنه‌وه‌ی هه‌لی هاوتا بۆ هه‌موان.
_________________________
سه‌رچاوه:
(*)
ڕۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط) ڕۆژی ٨/٥/٢٠١٣ ژماره - ١٢٥٨٠ - دیمانه‌ی
فازیل میرانی:
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&issueno=12580&article=727693&feature=#.UYrGvaLwnyQ
(**)
جه‌عفه‌ر ئیمنیکی ، وته‌بێژی پارتی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر کێشه‌کانی به‌رده‌م
ده‌ستور چاره‌سه‌ر نه‌کرێن ، ئه‌وه ڕێگه‌ی دیکه هه‌ن حیزبه‌که‌ی
ده‌یگرێته به‌ر:
http://www.awene.com/article/2013/05/06/21616#ixzz2ScNlMwok
(***)
ماڵپه‌ڕی (سڤیل) نوسینێکی ته‌ها به‌رواری به‌ناونیشانی
/هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم:
http://www.civilmag.com/?p=10400
(****)
دو بابه‌تی هه‌واڵی له‌سایتی سبه‌ی /
ده‌رباره‌ی هه‌ردو ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی (عادل موراد) و
(به‌هرۆز گه‌ڵاڵی) به‌هۆی هاوڕانه‌بونیان له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی
یه‌کێتی و به‌ربه‌ره‌کانی کردنیان دژی هه‌ڕمونی پارتی به‌سه‌ر یه‌کێتی
دا:
http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=19544&LinkID=4
http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=19532&LinkID=4
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|