٢١\٢\٢٠١٠
تونێلی شاخی ئه‌زمڕ
خه‌ونی شاعیرانه‌ی
جه‌مال شارباژێری بووه و هاته‌دی.

مسته‌فا ڕابه‌ر
جه‌مال ئه‌مین عارف شارباژێڕی (له گوندی واژه له ناوچه‌ی شارباژێڕ (چوارتا)
له 16/10/1941 له دایک بووه، به‌شاعیرێکی بێ وه‌یو هه‌ست ناسک و
نوێخواز ناسراوه ، ته‌نیا ئه‌م کۆپله شیعره‌ی زبر‌ی پێوه دیاره که‌ڕه‌نگه
دژی که‌سێکی دڵڕه‌ق ووترابی ، یان هه‌ست ده‌ربڕینێکه به‌رامبه‌ر دڵ
شکان و ئازاری گیان:
ئه‌گه‌ر
کوڕه ئاغایه‌کی، به‌زه‌بری، قاسه‌پڕ ئه‌بووم
ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێکی، ده‌ستڕۆییشتووی، ده‌ستبڕ ئه‌بووم
ئه‌وا نه‌ک هه‌ر حه‌زت ئه‌کرد، کچم به‌یتێ
وه‌کوو تانجی دوام ئه‌که‌وتی، تا بمگه‌یتێ
**********
له چامه‌ی ( بۆ چله‌ی ڕۆناکی هاوسه‌رم)ده‌لێ:
ئه‌وه‌ته‌ی هه‌م ، له‌وه‌ته‌ی بووم
ده‌ست به‌رداری که‌سێ نه‌بووم
تاده‌ست به‌ردارم نه‌بووبێت
تا زۆر تینیان بۆ نه‌هێنابام له که‌سێک
نه‌ڕه‌نجاوم
هۆ هاوسه‌ره‌که‌ی سی و دوو ساڵه‌ی پچر پچڕم
**********
له‌سه‌رو به‌ندی ده‌رچونی بڕیاری نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراک به پێی
بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ژماره 986له سالی 1995 ئه‌و پرۆگرامه‌ی
که ڕێگه‌ی به عیراقدا بڕیک نه‌وت له بازاره‌کانی جیهان بفرۆشیت بۆ
کڕینی خۆراک و دا‌و ده‌رمان بۆ هاولاتیانی عیراق.
خه‌لک به شادمانیه‌وه پێشوازیان له‌و بڕیاره مێژوویه کرد سه‌باره‌ت
به دژواری ئابلۆقه‌ی ئابوری نێوده‌وله‌تی له سه‌ر ڕژێم و خه‌لکی
عیراق.
ئه‌وه بوو هه‌ر که‌سه‌ی لای خۆیه‌وه به‌جۆرێک لێکی ئه‌دایه‌وه هه‌ندی
که‌س هه‌بوون دیانگۆت ئه‌م پرۆگرامه جل‌و وبه‌رگ ، ماسی قوتووکراو ،
بیره‌ی قوتوو توتن و جگه‌ره و شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی تر ئه‌به‌خشێته‌وه
هه‌موو پێداویستیه‌کانی هاولاتیان دابین ده‌کات به‌لام ئه‌فسوس به‌هۆی
گه‌نده‌لی سه‌رپه‌رشت که‌ره‌کانی بوو به خێرۆ به‌ره‌که‌ت بۆ دزه‌کان
.
به‌ڕێکه‌وت له‌و ڕۆژگاره که باس هه‌ر باسی ئه‌و بڕیاره بوو جه‌مال
شارباژێڕی بۆ کارێک سه‌ردانی ئه‌ندازیار عومه‌ر فه‌تاح حسه‌ین ده‌کات
له قه‌لاچوالان ، سه‌ر له ئێواره له‌گه‌ل ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆشار
که ده‌گه‌نه سه‌ر شاخی ئه‌زمڕ کاک جه‌مال لێی ده‌پرسی ئایا ئه‌م
پرۆگرامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراک ڕیگه و بانیش ده‌گرێته‌وه کاک
عومه‌ر ده‌لێ به‌لێ ، پرد دروست کردنیش کاکی به‌ئه‌ری وه‌لامی ئه‌داته‌وه
، باشه ئه‌ی تونێل کاکی به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه دلێ یه‌عنی چی؟ جه‌مال ده‌لێ
ئه‌م ژێر ئه‌زمڕه ئه‌گه‌ر تونێلێکی بۆ بکرێت سلێمانی و شارباژێر له‌یه‌ک
ده‌ده‌ن سلێمانی په‌ل ده‌هاوێت و مه‌زن تر ده‌بیت ، ناوچه‌که ئاوه‌دان
ده‌بێته‌وه کاکی ده‌لێ دووعابکه نانێکمان بده‌نی بیخۆین تونێلی چی (شاعیره‌کان
هه‌روا هه‌میشه خه‌ون به شتی زل و خه‌یاڵی ده‌بینن).
جه‌مال ده‌لێ نه‌ک هه‌ر ئه‌زمڕ به‌لکو بۆ هه‌یبه‌ت سولتانیش پێویسته
به‌لام کاکی سه‌ری خۆی بۆ با ئه‌دات ، هه‌ڵبه‌ت وه‌کو بیرمه‌ندێکی
هاوچه‌رخی به‌ریتانی ده‌لێ : ئه‌رکی شاعیر ئه‌وه‌یه ناو له‌و شتانه
بنێت که ناوی لێ نانرێت یان ناوی لێ نه‌نراوه ، کاری ساخته و چواشه‌کاری
ده‌ست نیشان بکا ، سه‌یری ئه‌مبه‌رو ئه‌و به‌ر بکات ، مشت‌ومڕ ساز بکات
، شێوه و ڕوخسار به جیهان بدات ، نه‌یه‌لی دونیا به‌ره‌و ئه‌وه
بڕوات خه‌وی بکه‌وێت.
دیاره گه‌شبین ئه‌و که‌سه‌یه ڕۆشنایه‌ک به‌دی ئه‌کات که دیار نیه ،
به‌لام ڕه‌شبین هه‌مێشه ڕاده‌کات بۆئه‌وه‌ی فووی لێ بکات.
تونێلی شاخی ئه‌زمڕ یان تۆنێلی (پێشڕه‌و) 2،400 مه‌تر درێژه 8،5پانه
7،65 مه‌تر به‌رزه ، ڕێگه‌ی 15کیلۆمه‌تری شاخاوی کورت کردوته‌وه بۆ 8
کیلۆمه‌تری ته‌خت.
تونێله‌که له 27/4/2005 ه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و له‌ڕۆژی 2/ ته‌مووزی
سالی 2009 به فه‌رمی کراوه‌ته‌وه.
_____________________________
سه‌رچاوه:
* کاک جه‌مال
به‌ده‌م گله‌یی کردنه‌وه که که‌س باسی پێشنیاره‌که‌ی ئه‌میان
نه‌کردوه ئه‌م باسه‌ی بۆمن گێراوه‌ته‌وه.
*
مالپه‌ڕه کوردیه‌کان.
* گۆڤاری
مه‌لبه‌ندی ڕۆشنبیریی کورد - له‌نده‌ن ژماره ١٠١/٢٠٠٩
له‌نده‌ن
|